"an independent online kurdish website

 كاك مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوا‌‌و بانگهێشتنی ته‌یوب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا،كوت‌وپڕ به‌ره‌و ئامه‌د شاری گه‌وره‌ی كوردستانی باكور وه‌ڕێكه‌وت . seid_kuwestani


شاری ئامه‌د به‌تایبه‌تی‌‌و شاره‌كانی تری باكور به‌گشتی، چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر،هه‌ر به‌زمان نێوهینانی كوردستان بفه‌و باسی سه‌ر بوو. بێجگه ‌له‌وه‌ی وتوو‌وێژ به زمانی دایك (كوردی) قه‌ده‌غه‌بوو پتر‌له حه‌فتاساڵه له‌پێناوی كوردبووندا خوێنی ده‌ڕژێ‌‌‌و له‌ژێرگوشاری ئاسای كه‌مالیزمدا ده‌چه‌وسێته‌وه‌و ده‌‌ناڵێنێ‌‌ و زیندان‌‌و شه‌كه‌نجه‌و ئێعدام‌‌‌و ده‌ربه‌ده‌ری له‌زێدو نیشتمانی خۆیدا، تورك به زۆر به‌به‌ژنی كوردی بڕیبوو.

سه‌ره ڕای ئه‌و زوڵم‌‌‌و سته‌مانه‌‌ی لێیان ده‌كرا، له نوسراوه‌و ئه‌ده‌بیاتی توركیادا به وه‌حشی‌‌‌شاخی نێودێركرابوون. ته‌نانه‌ت كوشتن‌‌‌و سه‌ربڕین‌‌و سه‌ر به‌نیست كردنیان به‌‌‌‌ڕه‌وا ده‌زانراو هه‌ر جۆره ته‌عداو ته‌جاوزێكیان به‌‌‌مافی‌‌خۆیان ده‌زانی. واته‌؛ ئه‌وانه‌ی باسكران شتێك بوون ئاساو بیچمی (سیستم) ده‌وڵه‌تی توركیاو بیری كه‌مالیزم دایڕژتبوو .

گوشاروسته‌م‌‌و گرتن‌و كوشتن‌‌‌و له‌فه‌ڵڵاقه كردنی كوردی باكور به حه‌ددێك

توندوتیژو ناجوانمێرانه بوو، له‌ناچاریان نیوی توركیان له‌‌‌‌منداله‌كانیان ده‌نا كه ئێستا ورده ‌ورده ده‌یانه‌وی واز له : یای ده‌میرو قه‌ره‌و … بێنن. كاریان گه‌یاندبووه جێگایه‌ك یان ده‌بوایه چه‌ك هه‌ڵگرن‌‌و ببنه‌‌جاش برای بۆیان بكوژن، یان نێوی چه‌ته‌یان لێده‌نان‌و له ڕه‌شه چاڵه‌كاندا ئێفلیج‌‌‌و كوێرو ده‌ردی بێده‌رمانیان ده‌گرت‌. كرده‌وه‌ی وایان به‌سه‌‌ر كورد هێناوه ‌مرۆڤ پێی شه‌رمه باسی بكا، ته‌نانه‌ت زمانی زگماكی خۆشیان له‌بیر بردنه‌وه‌ ، ئێستاش به‌شێكی‌زۆر له‌‌باكور، كوردی نازانن‌‌، ئه‌وه‌ی ده‌شیزانن ‌تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ‌و ناڕوان قسه‌ی پێده‌كه‌ن.

باس‌‌‌و خواس‌‌و مێژووی حه‌فتا هه‌شتاساڵه‌‌ی رژێمی توركیابه نووسراوێكی ئاواكورت‌‌وكتێك، نه‌ك شتێك ڕوون ناكاته‌وه‌، به‌ڵكوو ‌نووسینی ‌ده‌یان ‌كتێبیش واقعیه‌تی ئه‌وكاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ركوردی باكوریان هێناوه‌ ناتوانێ كۆی ده‌ردو سته‌وم و ئه‌و جینایه‌تانه‌‌ی ڕابردووی باكووربه‌یانكا.

له‌راستیدا كوردبه گشتی‌‌‌و كوردی باكوور به‌تایبه‌تی، ره‌فتارێكی ئه‌و‌په‌ری وه‌حشیانه‌‌ی به‌رده‌‌ئاسای له‌گه‌ڵ كراوه‌‌.

ده‌ورو زه‌مان ڕۆیشتوو‌ه‌و به هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌‌و‌ بره‌وی مێدیاو ئاشكراكردنی كرده‌وه‌‌ی غه‌یری ئینسانی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ‌دێموكڕاسی‌و مافی مرۆڤ‌‌و روونكردنه‌وه‌ی كاره‌سات‌و دیكتاتۆری له زۆرشوێنی ئه‌وجیهانه، ده‌كرێ بڵێین توركیا ‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه بووه‌‌و زیاترئه‌و له‌قاودانه به‌ركه‌وتووه‌‌.

گوشاری هاوپه‌‌یمان‌‌و دۆستانی توركیاو ئاڵووگۆڕو دادوستدی تیجاری‌‌و زۆر شتی تری جیهانی نوێ‌، به‌ڕژیمی توركیاو به‌‌‌ڕێوه‌به‌ران‌‌ونیزامیان شۆڤێنی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌لماندووه، كه‌ده‌ورانی پاشاگه‌ردانی‌و جه‌ورو‌‌‌سته‌م‌‌‌و خوێن ‌ڕیژی كۆتایی هاتووه‌‌و پێویسته هۆشێك بێننه‌وه به‌ر خۆیان .

ئێستا ده‌بینین به‌بێ گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ورده ورده بیچمی حكومه‌تداری له توركیا ده‌گۆڕدرێت‌و كار گه‌یشتۆته‌جێگایه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته داوه‌ت‌و بانگیشتنی ڕێبه‌رێكی كوردواته: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا‌‌وده‌ست ده‌ستی ده‌نێ‌‌‌و له‌باوه‌شی ده‌گرێ و جه‌ماوه‌رێكی فره زۆری كوردی باكوور به‌ئاڵای ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردستان له‌ده‌وری ئه‌ردۆغان و بارزانی له‌سه‌ر شه‌قام‌‌و كۆڵانه‌كان به‌خێربێن به‌خێربین ده‌ڵێن‌‌و ده‌ڵێنه‌وه‌.

ئه‌وبانگێشتنه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌‌‌و، قۆستنه‌وه‌و به‌پیره‌‌‌چوونی بارزانی بۆئامه‌د‌، به وه‌رچه‌رخان‌و ڕووداوێكی مێژوویی ده‌‌ژمێردرێ‌‌‌‌‌‌. بانگێشتی بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌‌ به‌مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستكردنی خۆی بێ له‌لای كورده‌كان‌، یان ڕاكێشانی سه‌رنجیان بێ بۆده‌نگدان‌‌، یان چوونی بارزانی بۆئامه‌دبه‌هه‌رمه‌به‌ستێك بێ، ئه‌و ڕووداوه‌ی پێكهاتووه، له‌دیدو ڕوانگه‌ی منه‌‌‌وه‌و‌، له‌ڕوانگه‌ی هه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆزی كورد به‌ ڕووداوێكی مێژووێێ‌‌و سوودو به‌رژه‌وه‌ندی كورد مه‌زه‌نده ده‌كرێ . پێموایه هێچ ده‌لیل‌‌و پاساوێك ناتوانێ له‌نرخی ئه‌و هه‌له هه‌ڵكه‌وتووه‌‌ میژووییه كه‌م بكاته‌وه‌‌. هه‌ر ڕه‌خنه‌و ئیرادێك كه پێشتر له‌سه‌ر بارزانی هه‌بێت‌، نابێته هۆی لاوازكردنی ئه‌و پێكهاته مێژوییه‌‌.

   16 /11 /2014   

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی