ئه‌وین عوسمانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له دوا سه‌یرانی ژیانی دا له گه‌ل خزم و كه‌سه‌كانی دا،
له لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی لێ كرا‌و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌س دا‌و به‌م شێوه‌یه داهاتوو و ئاواته‌كانی ئه‌وین جوانه‌مه‌ك كران.
به دیتن و بیستنی هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه له میدیاكاندا هه‌ستێكی ناخۆشی و خه‌مباری ڕووی تێ كردم،هه‌ر بۆیه به پێویستم زانی وه‌ك هاونیشتمانێكی ئه‌وین، و هه‌روه‌ها وه‌ك ڕێز گرتنێك به‌رامبه‌ر به ئه‌وینی جوانه‌مه‌رگ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ستی خۆم ده‌رببڕم و پێیان ڕابگه‌یه‌نم له ده‌س دانی ئه‌وین ته‌نیا خه‌مێكی هه‌ره گه‌وره نیه بۆ ئێوه، به‌ڵكوو هه‌زاران ئه‌وینی دیكه به شێوازی جۆاروجۆره‌وه به ده‌ستی جه‌لاده‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه گوله باران كراون و، هه‌زاران تراژیدیای وه‌ك ئه‌وینیان بۆ گه‌لی كورد خولقاندووه.
دیاره بۆ هه‌مووان ڕوون و به‌رچاوه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستانه‌كه‌ماندا ڕوو ده‌داو،رق وقینی داگیركه‌رێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و نیشتمان ئێمه كه هێشتا كۆماری ئیسلامی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك مه‌ترسییه‌كی ئه‌منییه‌تی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی چاو لێ ده‌كا و به‌م شێوه‌یه تۆله‌ی خۆی له لاوانی كوردستانی ئێمه ده‌كاته‌وه و، رۆژ نیه هه‌زاران كاره‌ساتی جۆراوجۆر بۆ گه‌له‌كه‌مان نه‌خولقێنێ كه نموونه‌ی ئه‌م دوییانه‌ش ئه‌وینی لاو بوو كه خولیا‌و ئاواته به جێ نه‌هێشتووه‌كانی ئه‌م تازه لاوه له پڕێك دا به گوله‌ی ده‌ستی داگیركه‌ر جوانه‌مه‌رگ كرا‌و هه‌ست و خولیاكانی به لاویه‌تی به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی گۆڕستان برد.
ڕه‌نگه ئه‌وین ته‌نیا كه‌سێك بووبێ كه له لایه‌ن خزم و كه‌س و كاری ناسراو بێ، به‌ڵام چۆنیه‌تی كاره‌ساتی كوژرانی ئه‌وین به ده‌ستی هێزه‌كی داگیركه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌خا كه ئێستا كوژرانی ئه‌وین نه‌ك ته‌نیا خه‌مێكه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵكوو كاره‌ساتی كوژرانی ئه‌م لاوه تازه پێگه‌یشتووه ماهییه‌تی نیزامێكی دڕه‌نده ده‌رده‌خا كه ته‌نانه‌ت ژیانێكی سه‌ره‌تایش بۆ گه‌لێك به ڕه‌وا نابینێ.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌ره‌نج له وێنه و روخساری بده‌ین بۆمان دیاره كه ئه‌وین وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ژیانی هه‌زاران خولیا‌و ئاوات و ئامانجی له خۆی دا بۆ داهاتوو به دی ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی ئه‌وین له ئێواره‌یه‌ك دا به ده‌ستی جه‌لاده‌كانی رێژیم گوله باران كرا‌و به‌م شێوه‌یه ئه‌وین به ده‌ردێكی پڕ له ئازاره‌وه ماڵئاوایی له خزم و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.
بۆیه له دوا وته‌دا وه‌ك هاونیشتمانێك ڕوو له كه‌س و كاره‌كه‌ی ئه‌وین ته‌نیا ئه‌وه ده‌توانم بڵێم كه، له ده‌س دانی ئه‌وین خه‌مێكی هه‌ره گه‌وریه بۆ نیشتمانی ئێمه و كاره‌ساتێكه كه سیمای قێزه‌ونی داگیركه‌رێك ده‌رده‌خا كه كوشتنی لاوانی وڵاتی ئێمه بۆته شتێكی ئاسایی و له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژه نامرۆڤانه بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌له ده‌ست ناپارێزێ.
ئه‌وین و ئه‌وینه‌كانی دیكه بۆ گه‌لی ئێمه هێمایه‌كی نیشتمانین و له بیر ناكرین.
یادی به‌رز و به‌ڕێز بێ.
نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر