"an independent online kurdish website

نیویۆرک، 19 نۆڤامبر 2013، سەرەنجام، کومیتەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 68همین کۆبوونەوەی خۆیدا، بە زۆرینەی دەنگ،kmmk-g

بڕیارنامەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ئێران  پەسەند کرد. پرسی لە سێدارەدان، سیاسەتی هەڵاواردن دژی نەتەوەکانی ئێران تەوەری سەرەکی بڕیارنەمەکە پێکدێنێت، و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ بە گەرمی  پێشوازی لەم بڕیارنامەیە دەکات.

لە 17ی ئەم مانگەدا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ،  ڕێکخراوی “ئەمنیستی ئینترناسیۆنال”، “دیدەبانی مافی مرۆڤ” و 22 رێكخراوەی دیکەی داکۆکیکەر لە  مافەکانی مرۆڤ، لە نامەیکی هاوبەش دا، داوایان کردبوو لە وڵاتانی ئەندامی کۆمەلەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک بڕیارنەمەیەک پەسەند بکەن لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران. وەک لە تابلۆی خوارەوە دەبینن، وڵاتانی پاکستان، جین، قەتەر، کوبا، کوریای باکوور، ئەفغانیستان، میسر ، سۆمالی و ڕوسیا و هێندی ولاتی دیکە دژی ئەم بڕیارنامەیە دەنگیان دا.

UNGA_Resolution_19_November_2013

 پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە لەم کاتە هەستیارەدا کە ئێران لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لەدانووساندن دایە لە سەر پرسی وزەی ناوەکیی، بایەخێکی تایبەتی هەیە.

شایانی باسە کە بڕیارنامەکە لە سەرەتای مانی دسامبر دا دەخرێتە بەردەنگدان لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە پێێ تەجروبە، کۆی وڵاتانی پشتیوانی ئەم بڕیارنامەیە دووبارە دەنگی پێدەدەن.

 

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی