له‌گه‌ڵ ماڵئاوی کردن دا فرمێسه‌کانی ههڵدهوهراندو به‌ڵێنی دا که سه‌نگه‌ری شه‌هید حوسێن چۆڵ ناکات و توند و قایم وه‌فادار به ڕووحی پاکی ئه‌مێنێته‌وه.
هه‌ر بۆیه زۆری پێنه‌چوو هاوینی ساڵی ١٣۶٧ههتاوی ساڵحی کوڕی سه‌ری له بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له هێزی گیاڕه‌نگ ده‌رهێناو و بوو به پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و فیداکار و جێی متمانه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید حوسێن. ساڵح کاتێک هاته ناو ڕیزی شۆڕشه‌وه ته‌مه‌نی ۲٠ساڵ بوو، گه‌نجێکی جوان شای به‌خۆ و شه‌رم به‌خۆ بوو، گه‌نجێکی هه‌تا بڵی ئارام و به ته‌حه‌مول بوو، ساڵح هه‌ر وه‌ک شه‌هید حوسێن چوو بوو بۆ قوتابخانه و تا پۆلی پێنجی سه‌ره‌تای خوێندبووی، خوێندنه‌وه و نووسینی ده‌زانی و زۆر جار ڕۆژنامه‌ی “کوردستان” له بڵاوکراوه‌کانی ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی ده‌خوێنده‌وه و هه‌وڵی ده‌دا له‌و ڕێگایه‌وه خوێندنه‌وه‌و نووسینی کوردی باشتر بکات، ساڵح هه‌ر زوو پره‌نسیبه‌کانی ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌ڵگرتوو و باوه‌ڕ به‌خۆ بوونی له مێشک دا گه‌شه‌ی کرد و ئیمان و هیوای به داهاتووێکی ڕوون بۆ گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی پته‌و بوو، ئەو به ژیری و وریای خۆی توانی زوو سه‌رنجی هاوڕێیانی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و متمانه‌یه‌کی پڕ له خۆشه‌ویستی بۆ خۆی له نێو هاوڕێیه‌کانیدا مسۆگه‌ر بکات، ساڵح له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ناوچه دا به‌شداری چالاکانه‌ی کرد، وه‌ک: له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مۆڵگه‌ی دوژمن به تۆڵه‌ی شه‌هید “خالید” نێوچوانی له پشتی گوندی “وه‌ردێ” له ڕۆژی ۲١ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣۶۹ هه‌تاوی که زیاتر له ۶٠ چه‌کداری ڕێژیمی له سوپا و پاسداری تێدا کوژرا، ساڵح پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و هه‌ڵمه‌ت به‌ری ئه‌و شه‌ڕه که‌م وێنه‌یه بوو و گوڕزی خۆی له دوژمن وه‌شاند و نیشانی دا که تۆڵه ستێنی خوێنی شه‌هید خالید و شه‌هید حوسێنی برایه‌تی، هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن له‌و شه‌ڕه دا فه‌رمه‌نده‌ی ئازا و لێوه‌شاوه‌ی حیزبی و گه‌ل کاک “عه‌لی خزری” ناسراو به عه‌لی باساوهی شه‌هید بوو و چۆ ناو کاروانی پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری شه‌هیدانه‌وه، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید عه‌لی خزری و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب و گه‌ڵ.
هه‌وره‌ها ساڵح له ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مۆڵگه‌ی ڕێژیم هه‌ڵکه‌وتوو له پشت گوندی شڵماشی ناوچه‌ی هۆملی سه‌رده‌شت له دوانیوه‌رۆی ٨ ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٧٠ههتاوی نه‌قشی به‌رچاوی هه‌بوو و پاڵه‌وانێکی مه‌یدانی شه‌ڕه‌که بوو و زۆر ئازایانه خۆی نواند و دوژمنی توشی تێکشان کرد و خۆشی سه‌ربه‌رز سه‌رکه‌وتوو بوو. له‌و شه‌ڕه دا زه‌ربه‌ی به‌ژان له پیکه‌ری ڕێژیم وه‌شێندراو مۆڵگه‌که ته‌فروتونا کراو ئاسه‌وارێک له بوونی دوژمن نه‌ما، به‌ڵام به داخێکی گرانه‌وه له‌و شه‌ڕه که‌م وێنه‌یه‌ش دا هه‌ر وه‌ک زۆر جاری‌تر که شه‌هیدمان ده‌بوو، ئه‌وێ ڕۆژێش پێشمه‌رگه‌ی ئازا و قاره‌مان و پیری ناو سه‌نگه‌ر خاڵ محه‌ممه‌دی سووره‌چۆمی شه‌هید بوو و چۆ ناو کاروانی پڕ له شانازی شه‌هیدانه‌وه. هه‌زاران سڵاو له ڕووحی پاکی شه‌هید خاڵ محه‌ممه‌د ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت. ئه‌وجا ساڵح له ده‌ست به سه‌رداگرتنی مۆڵگه‌ی ڕێژیم هه‌ڵکه‌وتوو له پشتی “بێژوێ” له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ١١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٧١ هه‌تاوی که دوژمن زه‌ربه‌یه‌کی جه‌رگبڕ و به‌ژانی لێدرا، ساڵح یه‌کێک له پێشمه‌رگه ئازا‌و هێرش به‌ره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه بوو، ئه‌و نیشانی‌دا که چه‌نده خۆ به‌خش و سووره له سه‌ر ستاندنی مافه ڕه‌واکانی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌ی، له‌و شه‌ڕه که‌م وێنه‌یه دا “گوردانی” گه‌وره‌ی ڕێژیم ته‌فروتونا کراو و له ناو بڵێسه‌ی ئاگردا بوو به خۆڵه‌مێش، له‌و شه‌ڕه دا بێجگه له کوژڕاو برینداری ١۲ به‌کرێگیراو ٣۹ که‌سی تر له جاش و پاسدار و به‌کرێگیراوی ڕێژیم به دیل گیران، له‌و شه‌ڕه‌ش دا به‌داخه‌وه دوو پێشمه‌رگه‌ی ئازا و قاره‌مان و چاو نه‌ترس به ناوه‌کانی ئیسماعیل خه‌ڵکی گوندی “قوڵه‌سوێروێ” خدری زێنی خه‌ڵکی گوندی “ڕه‌شه‌هه‌رمێ” شه‌هید بوون و چوونه ناو کاروانی پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری شه‌هیدانه‌وه، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید ئیسماعیل و شه‌هید خدر ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
ئه‌و زه‌ربه کوتوپڕه و به‌ژانه له به‌ره‌به‌یان و شیرین خه‌و دا دوژمنی تاساند و وایکرد له فکری تۆڵه ستاندنه‌وه دابێ! هه‌ر بۆیه زۆری پێنه‌چوو ڕۆژی ۲١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٧١ههتاوی به دوو فرۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر په‌لاماری بنکه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی له بناری قه‌ندیل دا و بنکه‌ی ئاسایش و چه‌ند شوێنێکی تری بۆمب باران کرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌داخه‌وه مام “حوسێنی شه‌مامی” خه‌ڵکی وه‌ردێ و “عه‌لی” بانه‌ی شه‌هید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به سه‌ختی بریندار بوون. به دوای ته‌فروتونا کردنی گوردانی “بێژوێ” ڕێژیم ترس و خۆفێکی زۆری ڕێنیشت بوو! پێی وابوو بۆ به‌هارێ داهاتوو وه‌زعیان له‌وه خه‌راپتر ده‌بێ و هێزی پێشمه‌رگه هێرشی به برنامه و ده‌قیقتر له سه‌ر ڕێژیم به‌ڕێوه ده‌با، هه‌ر بۆیه ڕێژیم له گه‌ڵ خۆشبوونی هه‌وا و ڕێگاوبان خێرا دەستی بە تۆپبارانی بنکه و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت و هێزی گیاڕه‌نگ له دۆڵی”شێوهڕهزێی” باشووری کوردستان کرد، ئه‌و تۆپ بارانه له ڕۆژی ۹‌ی بانه‌مه‌ڕه‌وه درێژه‌ی دا هه‌تا ۲۶ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٧۲ هه‌تاوی، به‌رده‌وام بوونی تۆپبارانه‌که وایکرد دانیشتوانی ناوچه‌که ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری له وه‌زعه‌که ڕابگه‌ێنن، ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه به هه‌ر دووک لا فشار بخەنە سەر هێزی پێشمه‌رگه و ناوچه‌که‌ی پێ چۆڵ که‌ن. دوای چۆڵکردنی شێوهڕهز هێزی گیاڕه‌نگ و بنه‌ماڵه‌کانی پێشمه‌رگه که‌وتنه حاڵه‌تێکی ناجێگیر! بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان گواسته‌وه بۆ “کانیماران” ماوه‌یه‌ک له‌وێ ماینەوە هه‌تا شوێنێکی باشتر ده‌دۆزینه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر ماڵه بۆ خۆی سه‌ری به قوژبنێک داکرد، هه‌تا مانگی گه‌لاوێژی ئه‌وێ ساڵێ.
له نیوه‌ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٧۲ههتاوی ورده ورده “کانیمارانمان” بەجێ هێشت و چووینه “بێخمه”. له‌وێ کاوله وێران کراوه‌کانمان پاک کردنهوەو ماوه‌یه‌ک لە ناویاندا حه‌واینه‌وه، زۆر به‌داخه‌وه به دوای ڕودانی شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان، یه‌کیه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌وجا یه‌کیه‌تی و پارتی دێمۆکڕات، وه‌زعی ناوچه‌که به گشتی هاڵۆز بوو! له‌و لاشه‌وه ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بۆ زه‌ربه وه‌شاندن له حیزبی دێمۆکڕات و هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لی قۆزتەوەو ده‌ستی خسته ناو وه‌زعه‌که و هێنده‌ی تری به لاڕێ دابرد، ڕێژیمی ئاخوندی پاره‌ی سه‌رف کرد‌و ویژدانی که‌سانی نه‌زان و ساویلکه‌ی کڕی و ده‌سته و تاقمی ترۆریستی به تاک و کۆ لێ‌دروست کردن و به گشت هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی داکردن. واهات له چه‌ندین شوێنه‌وه ده‌ستی ناجوانمێرانهیان له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی حیزبی دێمۆکڕات و هێزه سیاسیه‌کانی تر وه‌شاند. پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕات زۆرترین قوربانی ئه‌و پیلانه گوڵاوانهی ڕێژیمی ئاخوندی بوون، هه‌ر بویه هێزی گیاڕه‌نگ و زمزیرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کورستانی ئێران ناچار بوو به‌هاری ساڵی ۱۳٧٣ههتاوی “بێخمه” چۆڵ بکه‌ن و بگوێزنه‌وه بۆ “دێگه‌ڵه” و چه‌ند شوێنێکی تر له نزیک کۆیه و هه‌ولێر.
ساڵحی محه‌ممه‌د په‌نا له‌و ههلو مه‌رجه دژوار‌و پڕ کارەساتەی گەل و حیزبه‌که‌ی تووشی هاتبوو، ئازاری جه‌سته‌ی و ویژدانی ده‌بینی و توند و قایم وه‌فادار به ڕێبازی حیزب و خوێنی شه‌هیدان بوو، ئه‌و ئاره‌زۆ و ئاواتی بوو هێزه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان یه‌قه‌ی یه‌کتر به‌رده‌ن و هۆشیان بێنه‌وه به‌رخۆ و ده‌ستی سوڵح و ئاشتی بگرن و ئارامی و ئاشتی بۆ خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیوی ئه‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان مسۆگه‌ر بکه‌ن. ساڵحی محه‌ممه‌د په‌نا به هۆی لێهاتووی و جه‌سووری و جه‌ساره‌تی خۆیه‌وه دوای کۆنفڕانسی کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ۱٣٧٤ههتاوی به سه‌رپه‌لی په‌لێک له پێشمه‌رگه‌کانی هێزی گیاڕه‌نگ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وش خۆی نیشانه‌ی بڕوا‌و متمانه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانی حیزب بوو به ساڵح، ئەوان ده‌یانزانی که ساڵح شیاوی هه‌موو ئه‌رک و وه‌زیفه‌یه‌کی حیزبیه و ئه‌توانێ جوابگۆی هەر ئه‌رک و فهرمانهکانێکی حیزب بێ، کەسیش شکی لە توانای و جەسارەتی ئەو لە ئاست بەڕێوەبردنی ئەرک و وەزیفەکانی سەرشانی نابێ. لێره‌وه ساڵح بڕیاری دا که به ئه‌رک و مه‌سئولیه‌تێکی زیاتره‌وه به‌ره‌و کار‌و تێکۆشان و خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی هه‌نگاو هه‌ڵێنێ و له هیچ به‌ربه‌ستێک نه‌پرینگێته‌وه، ساڵح بۆ هه‌ر مه‌ئموریه‌تێکی حیزبی ساز‌و ئاماده و چه‌ک له شان بوو، ئه‌و به‌شێوه‌ی تیمی و گشتی هه‌میشه پێش قه‌ده‌م و متمانه‌یه‌کی قوڵی به خۆ و هاوسه‌نگه‌رانی بوو. پایزی ساڵی ۱۳٧٤ههتاوییه ماوه‌ێه‌کی کورته پێشمه‌رگه نه‌چوونه‌وه ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیم و هێزه‌کانی ڕێژیم له ئارامی دان، جاش و پاسداره‌کان بۆ خۆ شاردنه‌وه له ته‌زوی ساردی زستان ڕۆژانه به “لۆدێر” و “بۆڵدوزێر” چیا به‌رزه‌کان ئهکۆڵن و ڕێگای هاموشۆیان بۆ خۆش و تەخت دەکەن. ڕۆژی ۱۱ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ۱۳٧٤ههتاوی سێ گه‌نجی ئازا و بوێر، سێ هه‌ڵۆی تیژباڵی چیا و لێڕه‌واره‌کانی هۆمل و گیاڕه‌نگی سه‌رده‌شت به دنیایه‌ک هیوا و ئاوات و ئارهزۆوه تێکه‌ڵ به وره‌ی پۆڵاین له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دن و به‌رو هه‌وارگه‌ی ئه‌وین و لانکی ئاشقانی ئازادی و کانگای وه‌فا، به‌روه لادێ باڵ لێده‌ده‌ن تا سهرنجام له‌گه‌ڵ سروه‌ی پایز و باوه‌شی گه‌رمی دایکان و گه‌نجان و لاوانی تینوی ئازادی له لادێ ئاوێته‌ی یه‌ک ده‌بن و سروودی تا سه‌رکه‌وتن نه‌سره‌وتن یا مردن ئه‌ڵێنه‌وه. ئێواره‌ی ڕۆژی ۱٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ماڵاوایی له خۆشه‌ویستانی گوند ده‌که‌ن و به‌ره‌و شوێنی مه‌ئموریه‌تی پێ ئه‌سپێردراوی حیزب ده‌چن، له‌وێ له شوێنێک به ناوی “پیرهنهنکان” جێگیر ده‌بن و سه‌رگه‌رمی ڕێک خستنی ئه‌و که‌ل و په‌لانه ده‌بن که بۆ ده‌داو خستنی دوژمن به‌کاری دێنن، ئا له‌و چرکه ساتانه دا ده‌بێ هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی هه‌موو حه‌زو ئاره‌زۆ و ئاواته‌کانیان تێکه‌ڵ به تۆز و دوکه‌ڵ ده‌کا و به‌رز به‌رز ده‌بنه سووره گوڵێکی په‌ڕ په‌ڕ بوو و به سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان دا نمه نمه دهبارنهوه. به‌ڵێ ئه‌وێ ئێوارێ ڕه‌شه‌بای مه‌رگ سێ پێشمه‌رگه‌ی ئازا، سێ پاڵه‌وانی چاو نه‌ترس و نه‌به‌ردی، سێ سووره‌گوڵی بۆن خۆشی ناو سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی له گه‌ڵ گه‌ڵاڕێزانی پایز دا له که‌ل ئاوا کرد.
ئه‌وان ڕۆیشتن و خه‌م و په‌ژاره‌ی ساڵانێک ژیانی هاوسه‌نگه‌ری و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ته‌نیا یادگارێکی شیرین بوون دوای خۆیان بۆ هاوڕێ و هاوسهنگرانیان به‌جێ هێشت. حیزبی دێمۆکڕات و گه‌ڵی کورد به له ده‌ست دانی ساڵحی محه‌ممه‌د په‌نا و حه‌سه‌نی مه‌حموود زاده و قادر میراوه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م بوون، ئه‌وان گه‌نج و لاوی حازر و ئاماده و بهدهستهوی مه‌یدانی خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌ل بوون، ئه‌وان بێ دوو دڵی له سه‌رکه‌وتن یان ترس له ژێر که‌وتن وه‌ک هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ به وره‌و ئیمانێکی پۆڵاینه‌وه به سه‌رخاکی پیرۆزی کوردستانه‌وه باڵیان لێ ئه‌دا و موژده‌ی ڕزگاری و سه‌رکه‌وتن و هیوای داهاتووێکی ڕوونیان به گه‌ل دهبەخشی. ئەوان کلوکە جوتێرەی پایزی بوون کە لە ڕۆژە سەختەکانی ساڵدا لە سەر چیای بەرز و نەوی لە ناو شەختە و سەهۆڵدا سەریان دەردێنا و دەبوونەوە ژیان و ئەوینی خاک. هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن قه‌ده‌ر ته‌پڵی نه‌مانی لێداو ئه‌وان به پۆل ڕۆیشتن و ئاوات و ئاره‌زۆکانیان که سه‌ربه‌خۆی گه‌لە چەوساوەکەیان بوو به چاوی خۆ نه‌بینی.
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی ٢٣٫١١٫۲٠١٣
فینلاند.