"an independent online kurdish website

*-  سروشت وبوونه‌وه‌ران وژیان پێوه‌ندییه‌کی گه‌وهه‌ری وپته‌و وچالاکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و پیوه‌ندییه‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیانی بوونه‌وه‌ران پێویسته‌،husen-nazdar-

بۆ پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ وگه‌شه‌و دره‌و شانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی، پێویسته‌ مرۆڤ ماف وئه‌رک وتێکۆشانی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت.

*-   تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ رێژه‌یین؛پێویستی ژیان،کاروئه‌زموون،ئازادی،کات،شوێن،ژینگه‌،که‌شوهه‌وا بنەماڵه، کۆمه‌ڵگا، کولتوور، په وه‌ر‌ده‌، زانست و تێکنۆلۆژی، ئایین، نه‌ریت، باروودۆخ، سیستمی‌ سیاسی، ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی، کاریگه‌ری گرینگیان له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌.

* – مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه‌ که ‌جه‌سته‌، مێشک، ئه‌قل، زمان، هۆش و ئه‌ندیشه‌ی له‌ب وونه‌وه‌رانی دیکه‌ پێگه‌یشتووتر و پێشکه‌وتووتره‌ و به ‌پێی پێویستی ژیان به‌ره‌به‌ره‌ گه‌شه‌ی کردوه‌ و بۆته‌ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ر.

*- مرۆڤ به‌پێی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خودئاگا، سیاسی، ئازاد و ئه‌قڵمه‌نده‌، خاوه‌نی هه‌ست و سۆز و هۆش و ویژدانه‌، توانای گه‌شه‌کردنی هه‌یه‌، لایه‌نێکی که‌سایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری “ئه‌قڵ و لۆژیک “لایه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری”هه‌ست و سۆز”ه‌وه‌، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ پێوه‌ندی زیندووییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه ‌و پێکه‌وه که‌سایه‌تی مرۆڤ ته‌واو ده‌که‌ن.

 * –مرۆڤ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بۆنه‌وه‌رێکی ئازاده‌؛ خاوه‌نی ڕه‌های جه‌سته‌ و روحی خۆیه‌تی ومافی ژیان و ئاسایش و سەر‌به‌خۆی بڕیاردان و ئازادی له‌ هه‌ڵبژاردنی جۆری بڕیار دانی هه‌یه‌، ئازادی له ‌سروشتی مرۆڤ دایه‌ و پێوه‌ندی به‌ خودی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، مرۆڤ و ئازادی هاوزای یه‌کترن، مرۆڤ به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی خولیای ئازادی بووه‌، مرۆڤ ئازادترین بوونه‌وه‌ره‌که‌ له‌ هه‌موو بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ زیاتر هه‌ست به‌ به‌ر پرسایه‌تیی ده‌کات.

* –مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئه‌قڵمه‌نده‌؛ ئه‌قڵ گرینگترین توانایه‌ که‌ مرۆڤ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆی هه‌یه‌تی، ئه‌قڵ گه‌وهه‌ری یاسای ژیانی مرۆڤه‌ و چرایه‌که‌ بۆ رێنوێنی کردنی خواسته‌کان، واته رێنوێنی ده‌دا به ‌مرۆڤ که‌ چ بخوازێ وچ بڵێ و چ  بنووسێ و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکات.  توانای ئه‌قڵی مرۆڤ  به‌رامبه‌ر به‌ زۆری و گه‌وره‌یی و جۆراوجۆری زانیارییه‌کان سنوورداره‌.

 *مرۆڤ ‌ به‌ گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی  خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌یه‌؛ واته‌ خاوه‌نی بیر، بیرۆکه، بیرکردنه‌وه، گومان، ترس، خه‌م و نیگه‌رانی و هه‌روه‌ها خاوه‌نی روانگه‌، تێڕامان، تێڕوانین، تێبینی، پرسیار، ره‌خنه‌، پێشنیار، ڕاڤه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوێست و بڕیاره‌ .  

 *-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌م خاوه‌ن ئه‌قڵه‌ و هۆشه‌  و هه‌م بابه‌تی یاسایه‌ و هه‌م یاسادانه‌ره‌، به‌رده‌وام سنووره‌کانی یاسای سروشت ده‌به‌زێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌گۆرێ که‌خۆی دایناون. 

  مرۆڤ له‌ سه‌ره‌تای” بوونیه‌وه‌”تا هه‌نووکه‌ قۆناغی جۆراو جۆری له‌ گۆڕان و گه‌شه‌کردن بڕیون، له‌ ئێستا و داهاتووشدا به‌ به‌رده‌وامی پێویستی به‌گه‌شه‌ و پێشکه‌و‌تن هه‌یه‌، له ‌جیهانی ئه‌مرۆدا به‌ هۆی پێشکه‌وه‌تنی خێرای تێکنۆلۆژی زانیاری و پێوه‌ندییه‌کان، گۆڕان و گه‌شه‌ی خێرا بۆته پێویستی ژیان و خولیای مرۆڤ.

حوسێن نازدار

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی