به دوای شه‌هید بوونی ساڵح محه‌ممه‌د په‌نا و هاوڕێه‌کانی دا، به‌ڵێنی مرحوم خاڵه حه‌مه‌ی ئه‌مه‌ر پاشای قه‌له‌ڕه‌شێ
وه‌ک پۆڵا له شوێنی خۆیدا ده‌مێنێ و هه‌رگیز ئه‌ویندارانی گه‌ل و شۆڕش ناهومێد ناکا! ئه‌و نۆره گه‌نجی لاو و به بڕشت، خاوه‌نی هێز و توانای گه‌ل پارێزی، کاک ئیسماعیلی محه‌ممه‌د په‌نای خۆشه‌ویست گورج خۆی به سه‌نگه‌ری شه‌هید ساڵحی برای و هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌کانی دا ده‌کا و توند و قایم سه‌نگه‌ر له دوژمن ده‌گرێ و ده‌بێته‌وه پشت و په‌نای گه‌ل و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی شه‌هید حوسێن و شه‌هید ساڵح.
ئەو بە هەڵوێستی ئازایانەی و جوامێرانەی خۆی گه‌ل شاد ده‌کا و دوژمن ناهومێد، لەشێکی ساغ و تەمەنێکی درێژ بۆ کاک ئیسماعیلی محەممەد پەنا بە ئاوات دەخوازین، هیوادارین سەربەرزو سەرکەوتوو بەردەوام بێت لەو ڕێبازەی هەڵیبژاردووە. خاتوونێکی خۆشه‌ویست و چاو نه‌ترس و ماندوو نه‌ناسی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕز و به‌ڕێز و شۆڕشگێڕی ئه‌مه‌ر پاشای گه‌وره، خاتوو فاتیمه‌ی محه‌ممه‌د په‌نایه، ئه‌و خاتوو فاتیمه جێی خۆیه‌تی وه‌ک شاده‌ماری له‌ق و پۆداری مه‌یدانی خه‌باتی گه‌ل و شۆرش سه‌یری بکرێ!
خاتوو فاتیمه به هاوکاری هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌ی کاک خدری سه‌داقه‌ت پێشمه‌رگه‌ی ساڵه‌کانی ۱۳٥۶– ۱٣٥٥ هه‌تاوی که ئه‌و کات شه‌پ له سنوره ده‌ست کرده‌کانی سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌دا و تێکه‌ڵی خه‌بات و تێکۆشانی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد ده‌بێ! خاتوو فاتیمه شه‌وی ۲٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ۱٣۶۲ههتاوی کاتێک ڕێژیمی ئاخوندی هێڕش ده‌کاته سه‌ر گونده‌کانی ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی سه‌رده‌شت ماڵ و حال و ژیانی له گونده خونچیلانهکهی قه‌له‌ڕه‌شه به‌جێ ده‌هێڵێ و ڕێگای سه‌خت و پڕ هه‌وراز و نشێوی مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌ل هه‌ڵده‌بژێرێ، ئه‌و وێڕای هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌ی کاک خدری سه‌داقه‌ت باوه‌ش به شاخ و چیا‌و شێو دۆڵی خاکی پیرۆزی کوردستاندا ده‌کا و بۆ ئه‌و ده‌بێته سه‌ره‌تای ژیانێکی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی و چاره‌نووسی ئاوێته‌ی ژیانی سه‌ختی پیشمه‌رگه ده‌بێ و له گه‌ڵی ڕادێ.
خاتوو فاتیمه هه‌ر چه‌ند به داخه‌وه زروفی ژیانی سه‌ختی خۆی ئه‌وکات ڕێی پێنه‌داوه بچیته قوتابخانه، به‌ڵام له ههڵسو که‌وت و کردار و بڕیار دا خاتوونێکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رکه‌وتوو سه‌ر ده‌رچووه بوو، مرۆڤی ژیر ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانیشی به سه‌ر دا دابخرێن دیسانیش به هه‌وڵ و تێکۆشانی ژیرانه‌ی خۆی ده‌توانێ له به‌نده‌کان ده‌ربازی بێ، ئه‌و خه‌بات بۆ مافه‌کانی ژنی له خه‌بات بۆ ڕزگاری گه‌له ژێرده‌سته‌که‌ی جیا نه‌کرده‌وه، ئه‌و به‌و قهناحهته گه‌یشت ئه‌گه‌ر گه‌ل هه‌مووی ژێرده‌ست پێ محاڵه نیوه‌ی کۆمه‌ڵ سه‌ربه‌ت بێ، بۆیه چاره‌نووسه‌که‌ی له یه‌ک به‌ست و خه‌باتی بۆ ڕزگاری گشتی کرد.
خاتوو فاتیمه ساڵی ۱۳۶۲ههتاوی له شوێنێک به ناوی “باوهڵۆ” له پشتی باوزێی کوردستانی باشوور، دواێش لە ساڵی ۱۳۶٥– ۶۶ له شوێنێک به ناوی “قه‌ڵاتی دارەبهنێ” ناوچه‌ی سوونێی کوردستانی باشوور سه‌ره ڕای ئه‌رکی دایکایه‌تی و پێڕاگه‌یشتن به مناڵە چاوگه‌شه‌کانی ڕۆژانەش چەندین تەشتی هەویر بۆ هێزی پێشمه‌رگه وشک ده‌کرده‌وه و دەیکردە نان بۆیان، ئه‌و له کاتێک دا نانی بۆ پێشمه‌رگه دروست ده‌کرد که له چرکه ساتێک دا ده‌یان گوله تۆپی ڕێژیمی ئاخوندی له ده‌ورو پشتی ئه‌که‌وته سه‌ر ئه‌رز! به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ئه‌شکه‌نجه ڕوحی و فیزیکیانە و ترس و خۆفهی ڕێژیم تۆسقاڵێک له وره‌و هیمه‌تی شێرانه و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌و خاتوونه سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌رزه‌ی نهڕوشاند و که‌م نه‌کرده‌وه.
کاتێک له قه‌ڵاتی دارهبنێ که‌وتینه به‌ر هێرشی تۆبخانه‌ی ڕێژیم، خاتوو فاتیمه نانی بۆ زیاتر له سه‌د پێشمه‌رگه دروست ده‌کرد! له گه‌رمه‌ی تۆپبارانه‌کان دا ئه‌و ته‌نووره‌که‌ی گڕ دەدا و به‌جێ نه‌ده‌هێشت و به دوای دا ده‌چووین و تکامان لێده‌کرد که شوێنه‌که‌ی به‌جێ هێڵێ و بێته بناری چیایه‌که هه‌تا کاتێکی تر، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگووت: خۆ من له پێشمه‌رگه‌کان زیاتر نیم چۆن ئه‌وان به‌جێ ده‌هێڵم لێره ناڕۆم بشکوژرێم! ئه‌و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی ئازایانه و بوێرانه‌ی خۆی بوو، له‌و ڕێگایه‌ش دا که سه‌ربه‌زی و رزگاری گه‌لی تێدا ده‌بینی بێ ترس ئاماده‌ی دانی هه‌ر باجێک بوو.
خاتوو فاتیمه سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تیه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانی کوردایه‌تی دایکێکی باوه‌ش گه‌رم و ڕۆح سووک خوێن شیرین بوو، بۆ مناڵه چاوگه‌شه‌کانی و توانی سه‌ربه‌رزانه ڕێچه‌که‌ی ژیانی منداڵه‌کانی بگەیەنێته لوتکه، هه‌روه‌ها توانی بۆ نه‌وه‌ی داهاتووش وه‌ک دایکێکی نمونه و به ئه‌مه‌گ و به وه‌فا سه‌یری بکرێ و بۆ خۆی و گه‌له چهوساوهکهشی مێژوێکی ڕوون پڕ له شانازی و شه‌ره‌ف تۆمار بکات، هه‌ی ئافه‌رم باره‌قه‌ڵڵا خاتوو فاتیمه‌ی محه‌ممه‌د په‌نا یاخوا هه‌ر له‌ش ساغ و تەمەن درێژ بیت و گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکڕات نه‌موونه‌ی وه‌ک تۆی به وه‌فا و سه‌ربه‌رزی لی نه‌بڕێن.
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئیشاره‌م پێ‌کرد، که‌سێکی تری مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و سه‌ربه‌رز و به‌ئه‌زمونی حیزب و گه‌ل هاوسه‌ری خاتوو فاتیمه‌ی محه‌ممه‌د په‌نا کاک خدری سه‌داقه‌ته، کاک خدری سه‌داقه‌ت ساڵی ۱٣٤٣ههتاوی کاتێک مه‌لا ئه‌حمه‌دی شڵماشی”مه‌لا ئاواره” و هاوڕێیه‌کانی له باشووری کوردستانه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و گه‌نجێکی جوان و به بڕشت و توانا ئه‌بێ، هاتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆله شۆڕشگیر و به‌توانایه بۆ شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێته هه‌وێنی جوڵاندی بیر و هزر و زاتی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌نج و لاوی کورد، له‌وێوه کاک خدر بیرۆکه‌ی گه‌نجی ده‌گۆڕێ و هه‌ستی کوردایه‌تی و ماف ویستی له مێشک دا گه‌شه ده‌کا و خولیای پێک گه‌یشتنی ده‌نگ و ڕه‌نگی پێشمه‌رگه ده‌بێ.
کاک خدر له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که بۆی ڕه‌خسابێ خۆی له پێشمه‌رگه‌کان نزیک کردۆته‌وه و ده‌ستی هاوکاری بۆ درێژ کردوون و ئاماده‌ی هه‌ر فیداکاریه‌ک بووه. به دوای گرتن و شه‌هید کردنی مه‌ڵا ئاواره و هاوڕێیه‌کانی دا، کاک خدر ڕقی شۆڕشگێڕانه و کورد په‌روه‌رانه‌ی به‌هێزتر ده‌بێ و له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێ که بۆی بهڕهخسێ و ببێته پێشمه‌رگه‌ی کورد، بۆ ئه‌و گرینگ نابێ له گه‌ل کام حیزب و لایه‌ن بێ، یان شۆڕشه‌که‌ی ڕووی له کام پارچه‌ی خاکی کوردستان بێ ئه‌و شۆڕش بۆ ڕزگاری کورد ده‌کا به مانای که‌لیمه! بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پایزی ساڵی ۱۳٥٥ههتاوی خۆی دهگەیەنێتە شاری “شنۆی” کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وێ سه‌ر له بنکه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی باشوور ده‌ردێنێ و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان.
هونه‌ری سه‌رکه‌وتن و بیرۆکه‌ی جوانی کاک خدر له شۆڕشگێڕی و کوردایه‌تی دا له‌وه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که خۆێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا له ژیردهسهڵات و یاسایه‌کی ملهوڕانه‌ی پاشایه‌تی و له ژێر چه‌نگاڵ و تۆڕی سیخوڕی “ساواکه‌وه” ئازایانه سنوور ده‌شکێنێ و خۆی ئهگەیەنێتە بنکه‌یه‌کی پیشمه‌رگه‌کانی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان، ئه‌وکات هه‌رچی بووبێ بۆنی کوردایه‌تی لێهاتووه! هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران به دژی ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د ڕه‌زاشای په‌هله‌وی له ۲۲‌ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ۱٣٥٧ هه‌تاوی، کاک خدر وێڕای هەموو ئازادیخوازان و ماف ویستان ئه‌ڕژێته شه‌قامه‌کان و به‌رد و دار ئه‌گریته سه‌ری ژاندارمه‌کان و پارێزه‌رانی ده‌سه‌ڵات، کاک خدر دوای ڕوخانی دەسەڵاتی شای بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌که‌ی خۆی “سوره‌چۆم” و چاوه‌دێری بار‌و دۆخه‌که ده‌کات.
به دوا ی ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له‌ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی١٣٥٧ هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد، کاک خدر ده‌بیته‌وه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕات و له یه‌کێک له بنکه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت چه‌کی دیفاع له گه‌ل و شۆڕش له شان ده‌کا. کاک خدر و خاتوو فاتیمه زیاتر له سی و پێنج ساڵ جوانترین و هه‌ستیارترین ته‌مه‌نی خۆیان به شۆڕش و خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌یان به‌خشیوه‌و له‌و پێناوه‌شدا بێ ترس ئاماده‌ی دانی هه‌ر باجێک بوون، ئه‌وان له‌و هه‌موو ساڵانه دا بۆ ساتێکیش له حیزب و شۆڕش هه‌ڵنه‌بڕاون و شاخه‌و شاخ و دۆڵاو دۆڵ به دوا چاره‌نووسی گه‌له‌که‌یانه‌وه بوون و له هیچ خۆبهخشیهک نه‌پرینگاونه‌وه.
ئه‌وان بوونه ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه و جێگای مه‌تمانه و ڕێز حورمه‌ت و خۆشه‌ویستی و شانازی هه‌موو لاێه‌ک، کاک خدر له ماوه‌ی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری وه‌ئه‌ستۆ گرتووه: هه‌ر له سهرپهلیهوه بگره تا سه‌رده‌سته و جێگر لک و بواره‌کانی ئه‌منیه‌تی گشتی حیزب و شۆڕش له ئه‌رکه دره‌وشاوه‌کانی ئه‌و بوون. ئه‌مڕۆ کاک خدر و خاتوو فاتیمه به ڕابردووێکی پاک و خاوێن ڕوون وه‌ک ئاوی حه‌یات، پڕ له شانازی و شه‌رف به ویژدانێکی ئاسووده‌وه بوونه‌ته کاروانێکی زیندو و ماندو نه‌ناسی ڕێگای خه‌بات و تێکۆشانی گه‌ل و وڵات، به‌و ڕێگه دورو درێژ‌و پڕ هەورازو نشێوەشدا شۆڕبوونه‌وه‌و دوور دیارن سه‌ریان به‌فری که‌لیخان و قه‌ڵافه‌ت و هەیبهتیان گیاڕه‌نگ و هۆینه‌ماڵ. هیوادارم گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکڕات نه‌موونه‌ی خدری سه‌داقه‌ت و خاتوو فاتیمه‌ی محه‌ممه‌د په‌نایان لێنهبڕێ، ئه‌وانیش هه‌ر له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بن.
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان: حوسێنی محه‌ممه‌د په‌نا، ساڵحی محه‌ممه‌د په‌نا، حه‌سه‌نی مه‌حمود زاده و قادر میراوه‌یی. ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت، ڕوحی خاڵه حه‌مه و مام خدر به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێ.
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی ۲۳٫١١٫٢٠١٣
فینلاند.
کۆتایی.