بۆناوو زڕاندنی سمکۆ نوسەرە فارسەکان و ئاسوریەکان وایان بڵاو کردەوە کە سمکۆ بە فەرمانی سپهداری والی تەورێزمارشیمۆنی کوشتووە و بەڵێنی پاداشی پێ دا بێ و دواییش خۆی لێ نەکرد بێ بەخاوەن.
١ /ئاسورییەکان بەکوژرانی سەرکردە کەیان ئەبو وورە بەر بدەن و ئیترنەک نەتوانن دەس بەسەر ناوچەکەدا بگرن، بەڵکو پەرتوبڵاو ببنەوە ، لە ڕاستیشدا ئەگەرچی کوژرانی مارشیمۆن چەند هەفتەیەک ئاسوریەکانی دەرکرد، بەڵام سەرەنجام پەرەوازە بوون٠
٢/شەڕە کە لەکۆڵ عەجەم ببێتەوە،لە شەڕی ئاسوری و عەجەمەوە ببێتە شەڕی ئاسوری و کورد٠
٣/دەوڵەتی ئیران،بەجێگیربونی ئاسورییەکان لە ورمێ وپێکهێنانی ڕێکخراوێکی چەکدار و دەسگرتنیان بەسەر ناوچەکەدا لە پەژارەیەکی قوڵ دا بو٠
بەڵام لەو کاتەدا نە خوی هێزێکی چەکداری ئەوتۆی هەبو ئەوانە لەناوچەکە دەربکات،و نە لە هەلومەرجێکی سیاسی پتەوی ئەوتۆدا بو بتوانێ ئۆباڵی کوشتنی کەسێکی وەکو مارشیمۆنی ناودار،کە لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە بەتایبەتی لەلایەن بەریتانیاوە پشتیوانی ئەکرا،بگرێتەئەستۆی خۆی٠
سمکۆ مارشیمۆنی کوشت بەوەش لەجاران زۆر زیاتر ناووناوبانگی دەرکرد٠
لەناو کۆڕو کۆمەڵی نەتەوە پارستی کوردا،وەکو قارەمانێکی نەتەوە یی سەیرئەکرا٠
لەناو عەجەم و کۆڕە جیهانیەکان دا ئەو کارە وەکو کارێکی ناجوامێرانەو خەیانەتێکی گەورە باس ئەکرا٠
کوشتنی بە فێڵ کە هەمیشە یەکێ بوە لە نەریتەکانی کاربەدەستانی ئیران و فارسەکان،کەچی نوسەرانی ئیرانیش لە نوسینەکانی خۆیان دا ئەوانیش کوشتنی مارشیمۆنیان بە ناجوامێری و بێ ئەقڵانەو خوێنڕێژی لە قەڵەم دا٠
بەفەرمانی ئاغا پەترۆس سەرکردەکانی ئاسورییەکان کۆبونەوەیەکی جەنگیان کردو هێزی خۆیان سازدا٠
هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەر چەهریق٠سمکۆ لە ناکاو ئابڵوقە درا٠ لەم شەڕە دا چەندین کورد کوژران لەوانە دایکی سمکۆ و کچێکی جەوهەرئاغای برای سمکۆ٠ پاش شەڕێکی سەخت سمکۆ لەگەڵ هێزەکانی کشایەوە ناو خاکی تورکیا٠
لە پاش پەلاماردانی چەهریق ئاسوریەکان گەڕانەوە وەرمێ٠
لە هەلومەرجێکی نالەبارا ئەژیان٠ سمکۆش گەڕایەوە شوێنی خۆی٠ کورد لە ناکۆکیەکی لابەلای ترەوە گلا،کە ناکۆکی بو لەگەڵ ئاسوری٠
ئامانجی سیاسی سمکۆ
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم کورد چوبوە قۆناغێکی گرنگەوە ٠
دەوڵەتە براوەکان ئەیانویست رێکەوتنە نهێنیەکانی سەردەمی جەنگ بە گوێرەی تەرازوی هێزەکانی خۆیان لە دوای جەنگ جێبەجێ بکەن،گەلانی ژێردەستەش ئەیانویست هاوپەیمانەکان ،بەڵینەکانی کاتی جەنگ،بەتایبەت دەربارەی ئازادی مافی بڕیاردانی چارە نوس جێبەجێ بکرێ٠