"an independent online kurdish website

 .ئەوەی کە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی رۆژهەڵات بە هۆی ئەو رابردووە دوور و درێژەی کە لە گەڵ کوردانی باشوو هەیانە لە پارتی دێمۆکرات نزیکن و کوردانی رۆژئاواش بە هۆی نیشتە جێ بوونی “پ ک ک ” لەو وڵاتە و گیان بەختکردنی سەدان رۆڵەیان لە ریزەکانی ئەو حیزبەدا ، لە سیاسەتی ئەو حیزبە نزیکن شتێکی روون و ئاشکرایە.nusin-010

ئەم دوو رەوتە ئێستە بە گشتی دابەش بوون بە سەر دوو بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا، بەرەیەک بە رێبەرایەتیی پدک بەرژەوەندییەکانی خۆی گرێداوە بە بەرژەوەندییەکانی تورکیا، ئەورووپا و ئامریکاوە و بەرەێکی دیکەش بە ریبەرایەتی پکک بەرژەوەندییەکانی خۆی لە گەڵ، ئێران، سوریا، عێراق، روسیا و…. بینیوەتەوە.

لەم ماوەیەدا پکک بە هاوکاریی ئێران و هێزەکانی بەشار ئەسەد و لە رێگەی پ ی د وە توانیویە دەسەڵاتی خۆی بە سەر رۆژئاوادا بسەپێنێت و دەستی پدک و لایەنەکانی نزیک لەو پارەتە لە رۆژئاوا کورت بکاتەوە و هێژمۆنی خۆی بە سەر پدک دا بسەپەینێت.

لە لایەکی دیکەوە پدک دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان، هەوڵیدا بە زیاتر خۆ نزیک کردنەوە لە تورکیا و بەشداری کردنی لایەنە رۆژهەڵاتییەکان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر و دواتر سەفری مەسعود بارزانی بۆ شاری ئامەد و گەورە نیشان دانی ئەو سەفەرە، ویستی لە باندۆر و کاریگەریی پکک لە باکوور کەم باکتەوە و هێزی خۆی پێشان ئەو پارتە بدات .

بەڵام کاتێک پدک سەرمەستی سەفەرەکی بارزانی بوو بۆ باکوور و بیری لە دامەزراندنی حیزبێکی نزیک بە خۆی لەو پارچەیە دەکردەوە و خەونی بە سەپاندنی هێژمۆنی بە سەر پکک و کەمڕەنگ کردنەوەی رۆڵی ئەو پارتەی دەبینی، پکک و هاوپەیمانەکانی لە پشتەوە گورزی خۆیان وەشاند.

پدک کە مەبەستی گوشار خستنە سەر پ ی د هاوکات لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بەسەر ئەو بەشەی کوردستان داخستبوو و بە جۆریک لە جۆرەکان ئاتۆی دەویست، نەیتوای ئامانجەکەی خۆی بپێکێت و حکوومەتی مالیکی و پ ی د لە سەر ویست و داخوازی ئێران و سورییە خاڵی سنووریی “تەل‌کۆچەر” کردەوە.

ئەمە خۆی لە خۆیدا شکەستێک بوو بۆ پدک و لە لایەکی دیکەوە رێگای هاتووچۆی بۆ تیرۆریستان کردەوە کە دەتوانین ئاماژە بە تەقەینەوەکەی رۆژی رابردووی کەرکووک بکەین کە بە هۆی ئیسلامییە توندئاژۆکانەوە دڵی کوردستانیان کردە ئامانج و زەنگێکی مەترسی بوو بۆ هەناردەکردنی نەوت کە ئەم رۆژانە باسەکەی گەرمەو سەرانی پدک وا دەزانن دەتوانن بە پارە و نەفت هەموو شتێک بە دەست بێنن!

 هەر لەو رۆژەدا و لە شاری هەولێر، پکک   گۆڵێکی دیکەی لە پدک داو ئەویش بە هۆی ئەو گوشارانەی بوو کە لە رێگەی ئێرانەوە خستیە سەر پارتی و هاوکات لە گەڵ هێرشەکەی کەرکووک، نێچیروان بارزانی سەبارەت بەو ٧ گیراوەی رۆژهەڵات رایگەیاند کە ئەوانە ئاژاوەگێڕن و دەبێ سزا بدرێن. لە راستیدا ئەمە هەڵەیەکی مێژوویی بوو کە رەنگە سەرانی پارتی بە هۆی ئەو هەڵەوە خۆیان نەبەخشن.

قسەکانی بارزانی وای کرد کە ستراتیژی‌ترین هاوپەیمانەکانی خۆیان واتە کوردانی رۆژهەڵات لێیان بڕەنجێن پۆست و کامێنتەکانی نێو ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە زەقی ئەو تووڕەییە نیشان دەدەن.

لێدوانەکەی نێچیروان وا هەستی رۆژهەڵاتییەکانی بریندار کردووە کە ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتیش لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەوان بن، ئیدی خەڵکی رۆژهەڵات پشتگیرییان ناکات . لە راستیدا دەتوانم بڵێم پدک بەم کارەی تەنیا هاوپەیمانەکەی خۆی لە وڵاتانی دەورووبەر لە دەست دا و تەنیاتر لە جاران هەنگاو بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەنێت.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی