هاوشان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران به رووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به پێی رێكه‌وتننامه‌ی جنێف، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ،
هاوشان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران به رووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به پێی رێكه‌وتننامه‌ی جنێف، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ، سه‌ركوتكردن و داپڵۆسینه ناوخۆیه‌كان رویان له زیادبوون كردوه. به پێی سه‌رچاوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له ١٤٦٢٠١٣ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ٣١٦ كه‌س سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێكراوه. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یاندنی ووڵاتانی رۆژئاوا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوه بۆ ئه‌م لێشاوی له‌سێداره‌دانه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٥٨ كه‌س سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كراوه، كه له‌ناویاندا سێ گه‌نجی كورد به تاوانی ( دژایه‌تی كردنی خودا) له‌سێداره دراون. تاوانی (دژایه‌تی كردنی خودا) داهێنانێكی سیسته‌می دادوه‌ری ئێرانه كه ده‌توانرێت له هه‌موو كاتێك و هه‌ركه‌سێكی پێ تاوانبار بكرێت كه ملكه‌چ نه‌بێت بۆ پرانسیپه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی. له وڵاتی ئێران ره‌خنه‌گرتن له پێشره‌وی باڵا (علی خامنی) یان ره‌خنه‌گرتن له رژێمی ئیسلامی ئێران، ته‌نانه‌ت وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی ده‌كرێت به تاوانی ( دژایه‌تی كردنی خودا) له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و سزاكه‌ی بگاته له‌سێداره‌دان. شایه‌نی باسكردنه له ساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا ٤٠٠٠٠ كه‌س له وڵاتی ئێران له سێداره دراون.
ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانانه‌ی كه له دوای هه‌ڵبژاردنی حسن رۆحانی جێ به‌جێ كراون پشكی زۆری به‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران كه‌وتوه وه‌ك كورد و بلوش و ئازه‌ری و عه‌ره‌به‌كان. ئه‌و ٥٨ كه‌سه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا له سێداره‌دران له‌م كه‌مه‌نه‌ته‌وانه بوون. ئه‌مه رۆڵی هێزه‌كانی پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی ده‌رده‌خات و ئه‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌ی كه له دوای ساڵی ١٩٧٩ ئه‌م هێزانه هه‌یانه به‌سه‌ر ئابوریی ئێرانه‌وه.
له دوای هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، ژماره‌ی ئه‌م هێزانه له ناوچاكانی كوردستان و به‌لوچستانی ئێران چه‌ندهێنده بووه بۆ قه‌ڵاچۆكردن و ئازاردانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ، له نمونه‌ی ئه‌مه كوشتنی نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له دانیشتوانی كوردی ناوچه سنوریه‌كان به ده‌ستی ئه‌م هێزانه.
به‌م جۆره هێزه‌كانی پاسداران له هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ندێك ناسه‌قامگیریدان كه بتوانن له رێگه‌یه‌وه پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان بپارێزن، به پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی ٧٠% بازاری نه‌وتی ئێران له‌ژێرده‌ستی ئه‌م هێزانه‌دایه، وه هه‌روه‌ها كۆنترۆلی ته‌واویان هه‌یه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ( بونیاد) كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر هه‌ژاران و چه‌كدارانی به‌سیج دا . وه هه‌روه‌ها له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م نا سه‌قامگیریه ده‌بێته پێویستیی مانه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌م هێزانی له ناو حكومه‌تی تازه‌دا. كه‌واته ده‌كرێت بڵێین یه‌كێك له هۆكاره‌كانی له‌سێداره‌دانی به‌لێشاوی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێران، بۆ به‌هێز كردنی باڵانس و هه‌یمه‌نه‌ی هێزه‌كانی پاسداران بێت .
ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، كه ئه‌م حاڵه‌ته به( كاره‌سات) وه‌سف كرا له لایه‌ن حسن رۆحانی له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، و پشتگیری ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بوه هۆی بارگرانیه‌كی تری قورس له‌رووی مرۆیی و له رووی ئابوریه‌وه. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و (كرانه‌وه) كه‌ی پێویستبوو هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئیسلامی بۆ ده‌ربازبوون له‌و كاره‌سات و باره سه‌خته ئابوریه و له‌و وه‌لاخستنه نێوده‌وڵه‌تیه.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه، رێبه‌ری گه‌وره (علی خامنی) لێپرسراوه له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌روه‌ها خاوه‌نی مافی (ڤیتۆ) یه له‌سه‌ر هه‌موو بریاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ئێران .هه‌روه‌ك ( محمدره‌زا جه‌لیلی ) شاره‌زاو تایبه‌تمه‌ند له كاروباری ئێران ئاماژه‌ی پێكردوه ،كه سیستمی ئیسلامی جیاده‌كرێته‌وه به دابه‌شبوونی قوڵ و كێبركێی نێوخۆیی باڵە جیاوازه‌كانی ڕژیم. هه‌روه‌ها دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م سیستمه ئیسلامیه توانیویه‌تی هۆشیارانه جێگه بكاته‌وه بۆ هه‌موو هێز و كه‌سایه‌تیه جیاوازه‌كان كه ئه‌مه‌ش وایكردوه ( فره روویی)پێوه‌دیار بێت، ده‌ستنیشانكردنی ركابه‌ره‌كان له‌و سیستمه‌دا كاریگه‌ری دروستكردوه له‌سه‌ر دیاریكردنی پرۆفایلی سه‌رۆك. له هه‌موو دۆسیه گرنگه‌كاندا بریاری كۆتایی لای خودی رێبه‌ری باڵایه، كه به‌پێی گرنگی كاته‌كه ده‌توانێت بریاربدات له نێوان سه‌رۆكێكی كراوه‌ی وه‌ك حسن رۆحانی و سه‌رۆكێكی ڕووگرژ و توند و جێی ترسی وه‌ك محمد احمدنژاد.بۆ گه‌لی ئێران، پروپاگه‌نده‌كانی رژێم سه‌باره‌ت به كرانه‌وه و چاكسازی و وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ته‌نها كات به‌رێكردن و سیاسه‌تی رازندنه‌وه‌بوو بۆ به‌لادابردنی ڕای گشتی جیهان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه په‌یره‌وكرا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشتر (هاشمی ره‌فسنجانی) و (محمد خاتمی).
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هۆشیاریدانانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌رێگه‌ی نێردراوی تایبه‌تی به مافی مرۆڤ له ئێران، كه له خولی ٦٨ ئه‌نجومه‌نی گشتیی له ٢٣ ی تشرینی یه‌كه‌م له نیویۆرك راپۆرتێكی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ له ئێران پێشكه‌شكرد و تیایدا ئیدانیه‌ی سزای له‌سێداره‌دان كرابوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك هه‌میشه، ئاره‌زووماندبوون به كاركردن له‌سه‌ردۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و چاوپۆشیانكردوه له پرسی له‌سێداره‌دان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران.
به‌ڵێ، پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی راستگۆیانه هه‌بێت بۆ به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و چه‌كی ناوه‌كی، به‌ڵێ، پێویسته كاردانه‌وه‌ی جدی هه‌بێت بۆ خه‌نده‌ی ئاشتیانه‌ی سه‌رۆك رۆحانی ، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وانه بكرێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ چاوداخست له ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ و چاوداخستن له ئاست ئیعدام کردن بە لە سێداره‌دان ، بە به‌ردبارانكردن ، بە كوشتن به ده‌رزی لێدان، بە تیر باران و له‌ناوبردنی گه‌نجانی ئێران.
وه‌رگێرانی له فه‌ره‌نسیه‌وه كه‌ژۆس حاجی