ئه‌م شه‌ڕابه حه‌وت ساڵه،،
هێنده خه‌سته،،
ناڕژێته ناو جام و پیاڵه،، 
ساقی ده‌ی زووکه بمگه‌رێ،،
ئه‌مشۆ پیاڵه‌ی من به تاڵه،،
بزانه ئه‌من سه‌رخۆشم،،
یا ژێری کون بووه پیاڵه،،
ده‌ڵێی: له به‌ختی بێ شانسم،،
ساقی مه‌یخانه‌ش بێحاڵه،،
ده‌ردی ناخی میش ئه‌مشۆکه،،
وه‌کو تامی شه‌ڕاب تاڵه،،
ده‌وه‌ره ساقی وه‌ره،،
پڕکه ئه‌مجاره‌ش پیاڵه،،
پیاڵه‌ی خه‌مان لێوا و لێوه و،،
پیاڵه‌ی شه‌ڕابم به تاڵه