رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی هەتاوی هێزێکی بەتەواوی پۆشتە لە چەکی کۆماری ئیسلامی کە لە ناوچەی سەردەشتەوە و لە سەرکوتی خەڵکی شاری سەردەشت بە نیازی گەڕانەوەی بانە بوو ،لە ژێر فەرماندەیی ”سەرهەنگ شەریف ئەشراف”دا بە گژ پێشمەرگەکانی هێزی شەهیدانی وێردی لە مەڵبەندی بانەدا هاتن .
بەڵام رۆڵەکانی دێموکرات ئازایانە لێیان وەدەست هاتن پێش هەمووان سەرهەنگ وێرای دەرەجەدارەکانی بوونە قوربانی تاوانی دەست درێژییەکانی .
ئەم شەڕە بە درێژایی رۆژ و رێگا تا دەروازەی شار درێژەی کێشا ، بێجگە لە ژمارەیەکی کەم هەموو هێزەکەی دوژمن کوژران و بریندار بوون و بە دیل گیران .
٨٠ ماشێنی نەفەر هەڵگر لە بڵێسەی ئاوری چەکی پێشمەرگەدا گڕیان گرت و سووتان و هەموو چەک و چۆڵ و بارگەیان کەوتە بەر دەست پێشمەرگەکان .
ماوەی هێزەکەشیان لە قەراغ شار جارێکی دیکە کەوتنە بەر پەلامار و تا بەری بەیانی ٢٥یان کوژران ، ٢٠ کەسیان بریندار و سی کەسیشیان بە دیل گیران .
لەو حەماسەی بەرگرییەدا ” عیزەتی پەیرەوان ” ئاڵای دێموکراتی ڕادەوەشاند .
عێزت پەیرەوان لە ١٨٢ بەرنگاری و شەڕی هێزی پێشمەرگە بەرانبەر دوژمنی گەلەکەیدا فەرماندەیی کرد .