روخانی کۆمه‌لێک دوکان و بازار له وڵاتی لیتوانی بو به هۆی قه‌یرانێکی قوڵی سیاسی له‌و وڵاته‌و کاربه‌ده‌ستانی سیاسی و ئیداری
به بێ کیفایه‌تی و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار کراون و وا وێده‌چێت ده‌وڵت مه‌جبوور به ئیستیعفا بکرێت.
به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه، کۆماری نه‌گبه‌تی ئیسلامی ئێرانم بیر که‌وته‌وه که له ماوه‌ی زیادتر له 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریدا چی نه‌ماوه که به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ی نه‌هێنێ. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک مێژو شاهیده دیکتاتۆران قه‌ت خۆیان به هه‌ڵه‌کار نه‌زانیوه‌و ئه‌گه‌ر ههلهیهکیش کرابێت ئه‌وه ئه‌وان نین و هی که‌سانی تره.
چاوخشاندنێکی کورت به سه‌ر کارنامه‌ی کۆماری نه‌گبه‌تدا ده‌رده‌خات که ئه‌م رژێمه بێجگه له فاجیعه بۆ وڵاتی ئێران و گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌و ناوچه‌و تا راده‌یه‌کیش جیهان، هیچ کهڵكێکی تری نه‌بووه. له بواری ئابوری ئاماژه به ڕاپۆرتی بانکی جیهانی به‌سه که پێشانده‌ری ناله‌باری و وێرانی ئابوری ئێرانه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته زیاتر له %80 له دانیشتوانی ئێران له ژێر خه‌تی فه‌قر دا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که سهروهتو سامانی ژێر زه‌وی ئێران وه‌ک گاز‌و نه‌وت و … له ناوچه‌و جیهاندا بێ وێنه‌یه. ئێستا ئیتر ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا سه‌نگوسووک ناکرێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان و سۆمالی و سودان هاو شانه‌و له هێندێک بواردا ته‌نانه‌ت له وانیش که‌متره. سیاسه‌تی دوور له عقل و مه‌نتیقی مه‌لاکان هه‌لومه‌رجێکی وای بۆ خوڵقاندوون که ده‌کرێ به ورشکستهگی یان ئیفلاسی سیاسی، ئابووری، ئه‌خلاقی، کۆمه‌ڵایه‌تی به ئه‌ژمار بێت. چاوپۆشی له ئیمتیازاتی گرینگی ژیوپۆکیتیکی و ئابووری گۆلی خه‌زه‌ر له باکوری ئێران و ههرراج کردن و ڕشوه به‌خشی به‌م سهروهتوسامانه به رووسه‌کان. له ده‌ستدانی 200 تا 300 میلیارد دۆڵار سالانه له ئیمتیازات و منافیعی سیاسی و ئابووری له که‌نداوی فارس، جێ به جێ کردنی پرۆژه‌ی عه‌زیمی میلیاردی وه‌ک درۆستکردنی شاروچکه‌و به‌نداو شتی له‌و بابه‌ته له ئه‌فریقاو ئه‌مریکای لاتین به هاوکاری پسپۆرانی بێگانه به‌ڵام به پشتیوانی مالی ئێران. کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌روازه‌کانی بازاری پڕ حه‌شیمه‌ت و مه‌سره‌فی ئێران بۆ چین وکه‌ڵک ورگرتنی خراپی ئه‌م ولاته له بازاری ئێران بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی هه‌مو که‌لوپه‌لێکی غیره ستاندارد‌و ناسالمو دژ به ژینگه. له ناوچوونی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی ناوخۆیی زۆر به‌رهه‌می سوننه‌تی و کشتوکاڵی تایبه‌ت به گه‌لانی ئێران، پشتیوانی مالی و لوگستیکی له رژێمی ئه‌سه‌د له سورییه و ئهلقاییده و تاڵبان له ئه‌فغان و پاکستان و حهرهکهتهکاتی ترۆریستی له عێراق و فه‌له‌ستین و لبنان و چه‌ند وڵاتی ئه‌فریقایی، په‌ره‌پێدانی کلتوری گه‌نده‌ڵی له وڵاتانی دراوسێ و خه‌رجکردنی میلیاردها دۆڵار بۆ کرینی کاربه‌ده‌ستان به‌تایبه‌تی کاربه‌ده‌ستانی بانک بۆ ئاڵ‌و وێری پاره و بۆ ده‌وردانی گه‌مارۆی ئابووری. ئه‌مانه‌و زۆر ی دیکه‌ش ته‌نیا به‌شێکن له کارنامه‌ی ڕه‌نگینی داسهلاتدارانی ئێران.
پرۆژه‌ی یارانه‌ی ده‌وڵه‌تی واته مانگانه‌ی 50 دۆڵار بۆ دانیشتوانی ئێران که له ده‌ورانی ئهحمهدینژاد ده‌ستی پێکردو زیادتر مه‌به‌ستی سیاسی له پشت بوو نه‌ک ئابووری، پرۆژه‌یه‌کی به‌قه‌ول په‌سه‌ند و پۆپۆلیستی بو به‌ڵام نه‌بوونی مه‌به‌ستی پسپۆری و کارشناسی سه‌رجه‌م پرۆژوکهی خستۆته ژێر پرسیار. ئه‌م شێوه یارانه‌یه له به ڕای پسپۆران، له جیهاندا بێ وێنه‌یه نه‌ک ڕێگه‌چاره نه‌بووه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی توانای ماڵی خه‌ڵک، به‌ڵکو بۆته هۆی گه‌لێک ده‌رده‌سه‌ری چاوه‌روان نه‌کراو.
واته سه‌رجه‌م داهاتی گشتی وڵات به‌سه‌ر (Brutto National Product ) BNP
دانیشتوانی له ساڵدا ئه‌ویش به پێی ئاماری خودی ده‌وڵه‌تی که هیچ جێگای متمانه نیه ده‌گاته 8 هه‌زار دۆڵار و له پێوانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان 9 هه‌زار و قه‌ته‌ر 100 هه‌زار دۆڵار هیچ داهاتێکی جێی باس نییه. کۆماری نه‌گبه‌تی ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای دامهزرانێوه هیچ بروایه‌کی به ئابووری وه‌ک زانستێکی سه‌رده‌م نه‌بوه‌و به وته‌ی خومه‌ینی ئابووری هی ئاژه‌ڵه. که‌وابوو چاوه روانی بۆ چاکسازی‌و بووژاندنه‌وه که له‌گه‌ڵ مه‌نتق و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م رژێمه له دژایه‌تی دایه، به دووره له عاقڵی سه‌لیم.
نزم بوون یان خود رووخانی ئه‌خلاق له کۆمه‌ڵدا که به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی شپرزه‌یی و ناله‌باری ئابووریه، به‌رهه‌مێکی تری کۆماری نه‌گبه‌تی ئیسلامییه. به خۆیی وغه‌یره خۆیی کردنی میلیونها که‌س و ته‌بعیز و رێگری له به‌شێک و دانی ئمتیازاتی بێ ئه‌ژمار به به‌شه‌که‌ی تر، ته‌بعیزی مه‌زهه‌بی و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی دژی گه‌لانی غه‌یری فارس و زۆر ناعداله‌تی وکێشه‌ی تری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک 13 میلیون بێسه‌واد، 10 میلیون معتاد ، 7 میلیون بێکار، فه‌حشا، دزی، راوورووت، قه‌تڵ و جینایه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره بهرههمو ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری نه‌گبه‌تین.
فاجیعه‌ی ژینگه که به‌رهه‌مێکی تری گۆتره‌کاری و بێکیفایه‌تی رژێم و کاربهدهستانێتی، رۆژ به رۆژ له په‌ره ستاندن دایه. له نێوچونی دارستانه‌کانی باکور، نهخلهکانی باشور، وشک بوونی گۆلی هاموون له بلوچستان ، مه‌ترسی وشک بوونی گۆلی ورمێ، وشک بوونی چه‌ند روباری گه‌وره‌ی ناوه‌ند، گه‌وره‌بونه‌وه‌ی بێ کونترڵ و بێ به‌رنامه‌ی شاره‌کان هه‌ر له‌و کاته‌دا چۆلبونی گونده‌کان به هۆی جۆراوجۆر، که‌ڵک وه‌رگرتن له خه‌لووز و نه‌وتی ڕه‌ش بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌و گه‌رما له زۆر شوێن. ئه‌مانه‌و زۆر مه‌ترسی تری ژینگه که له رێگه‌دان ده‌کراو ده‌کری پێش‌گیرییان لی بکرێ.
به پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی زیاتر له %70 دانیشتوانی وڵاتی ئێران ته‌مه‌نیان له ژێر 30 ساڵدایه. واته زیاتر له 50 میلیون گه‌نج و منال که سه‌رمایه‌و داهاتوی ئه‌م وڵاته‌ن، هیچ داهاتوویه‌کی روون چاوه‌روانیان نیه. بێ‌کاری و بێماڵی وئێعتیادو گه‌لێک گیروگرفتی ناله‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی له لاوه‌کان ده‌که‌ن که‌بۆ یه‌که‌مجار پێ دنێنه بازاری کار‌و ژیان. په‌روه‌رده‌کردن و ڕامیاری نهسلێ ئه‌مرۆ پێوستی به به‌رنامه‌ی دنیا په‌سه‌ندو مه‌عقول و ژیر‌و زانستیانه‌و سه‌ردمیانه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌نگاو بنێ‌و له کاروان جێ نه‌مێنێ. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ئاخۆنده‌کان گرینگ‌یان پێداوه به‌داخه‌وه هه‌موی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ن. لێره‌دا له جێی خۆیه‌تی باسی شتێک بکه‌ین. به پێی هه‌واڵ که زۆر به که‌میش له سه‌ری باس کراوه، ئاخونده‌کان بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی سیستمی په‌روه‌رده‌کردن و بارهێنان (اموزش و پرورش) له وڵات هێرشێکی فه‌رهه‌نگی تازه‌یان ده‌ست پێ کردووه. دیاره ئه‌مه تازه نییه‌و هێرشی ئاخوندی هه‌ر له کاتی دامه‌زرانی حکومه‌ته‌که‌یانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌مو داب ونه‌ریت و پرنسیپه‌کانی تاکی و گشتی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، فه‌رهه‌نگی و به تایبه‌تی په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وام بووه.
دامه‌زراندنی مه‌دره‌سه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به حه‌وزه‌ی عیلمیه و نهادینه و قانونی کردنی ئه‌م ڕه‌وته دهگهتێتهوه بۆ ده‌ورانی ئه‌وه‌ڵی سه‌رۆک کۆماری ئهحمهدینژاد که سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تی هێندێک موئسیساتی عیلمی و ئاموزشی رێگا درا سه‌دان مه‌دره‌سه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به حه‌وزه‌ی عیلمیه له تاران و هێندێک شاری تر درروست بکرێت که به هۆی که‌مبوونی قوتابی و ناره‌زایه‌تی بنهماڵکان له‌م شێوه ته‌دریس تهعلیمه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ئێستا بڕیار وایه که کوللی نیزامی ئاموزشی وڵات به وه‌زاڕه‌ت و نیهادهکانێوه، دانیشگاکان و مهرهسهکان بخرێنه ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی حه‌وزه‌ی عیلمیه و ئاخونده‌کان له پاش ده‌وره‌یه‌کی کوورتی ئاموزشی ببنه موعه‌لیم و زۆربه‌ی وانه‌کانیش بڵێنه‌وه. ره‌نگه پێوه‌ست بێت باسی ئه‌وه بکه‌ین که سیستمی ئاموزشی ئێران نزیک 100 ساڵ له مه‌وبه‌ر به هیممه‌تی ئه‌میر که‌بیر وه‌زیرو که‌سایه‌تی که‌م وێنه‌ی ئاکادێمیک و لیبرالی ئه‌وکات، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سکولار کرا که دژایه‌تی زۆر توندی ئاخونده‌کانی له‌دوابوو. ئێستاش له پاش 100 سال ئاخونده‌کان ده‌رفه‌تی زێرینیان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه که به دڵی خۆیان سیستمی ئاموزشی بگۆرن، تاریخ و فه‌لسه‌فه ته‌حریف بکه‌ن، عیلم و زانست به گاڵته بگرن، روداوی که‌ربه‌لا به گرینگ‌ترین روداوی مێژوی مرۆڤایه‌تی و حیکایه‌تی مهدی به هی داهاتو له قه‌ڵه‌م بدن. به‌م شێوه‌یه ره‌نگه بتوانن به په‌روه‌رده‌کردنی موسته‌زعه‌فانی فکری بناغه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان مه‌حکه‌متر بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئاخونده‌کان له بردنه‌سه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته سه‌رکه‌ون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت، که به‌داخه‌وه هیچ به دوور نییه، ده‌کرێ بڵێین که خه‌ساری ئه‌م فاجیعه‌یه زۆر به‌گران بۆ ئه‌مڕۆو بگره نه‌سله‌کانی داهاتووش ته‌واو ده‌بێت. فعال و ڕادیکال بوونی سیاسه‌تی ئاخونده‌کان به تایبه‌تی له‌م بواره‌دا له لایه‌ک کز‌و لاوازبوونی بناخه‌کانی فکری و تێئۆری ئه‌م سیستمه‌ن له لایه‌کی دیکه‌ش دابه‌زینی له ڕاده‌به‌ده‌ری بیر‌و بڕوای خه‌ڵکه به حکومه‌ت و مه‌زهه‌ب وه‌ک ساختارێکی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئێران.
کاوه ره‌حیمی
2013-12-28