مێژووی رێژیمه داگیركه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ده‌سه‌لاَت به سه‌ر كوردستاندا هه‌ر كامیان به شێوازێك پڕه له بیره‌وه‌ری تاڵ و هه‌ر له رابردووه وه تا ئێستا هه‌ر كامیان له كوردستاندا كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوونه، سیاسه‌تی دژی گه‌لی یان له كوردستان به‌ڕێوه بردووه و له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی دژه نامرۆڤانه ده‌ستیان نه‌پاراستووه.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئه‌گه‌ر چی له ڕووی ئیدۆلۆژیكیه‌وه جیاوازی له‌وه‌كانی دیكه هه‌بووه، به‌ڵام له ڕووی پراكتیكه‌وه درێژه‌ده‌ری هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بووه و بۆ مانه‌وه و ئامانجه‌كانی، سه‌ركوتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانی كردووه و، هه‌ر له جیابیرانه‌وه بگره تا كه‌سانی رۆشنبیر، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می له نێو بردووه و ده‌نگی ئازادیخوازی له‌و وڵاته‌دا سه‌ركوت و كپ كردووه.
محه‌ممه‌دی نووریزدا كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری رێژیم كه له نێو دوو لایه‌نی به ناو گۆڕانخواز و پاوانخواز دا كێشه هاته ئاراوه،ئه‌مڕۆ بۆته ڕه‌خنه‌گری ناو نیزام و وه‌ك كه‌سێكی به ناو ئازادیخوازه‌وه بۆته كۆتری ئاشتی ناو خه‌ڵك و نهێنییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه بۆ خه‌ڵك و میدیا ئاشكرا ده‌كا و له ویب سایته‌كه‌ی خۆێدا كه له دویچله له ژێر ناوی(نوری‌زاد: علاوه بر”شلر” دختر دیگری هم ناپدید شده است) بڵاوی كردۆته‌وه چۆنیه‌تی كۆشتنی لاوانی تێگه‌یشتووی وڵاته‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كا و به‌م شێوه‌یه نهێنی كوژرانی لاوانی كورد كه له لایه‌ن جه‌لاده‌كانی رێژیمه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێن ده‌یخاته به‌رده‌م خوێنه‌ران.
له ساڵی 1390 خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی كه له سه‌ردانێك دا بۆ شاری كرماشان و، و هه‌روه‌ها بۆ زانكۆی ڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ خوێندكاران دا باسه‌كانی سه‌باره‌ت به مێژوو و داهاتووی نیزام له نێو خوێندكاران دا دێنه‌ته گۆڕی و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوابه‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی،خوێندكارانیش له كانالێكی دیكه‌دا به ئیمزا و نووسین ڕوانگه‌یان ده‌رده‌بڕن كه ئه‌مه ده‌بێته ده‌سپێكێك بۆ سه‌ركوتی لاوانی كورد كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند خوێندكاریك بۆ ماوه‌یه‌ك، شلێری لاوه كورد ده‌بێته قوربانی سیاسه‌تی قێزه‌ونی كۆماری ئیسلامی و پاش 6 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن له گرتووخانه‌ی ئه‌وین بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی ناوبراو ئازاد ده‌كری ، به‌ڵام شلێر له جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێری و كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ كه بێ گۆمان پاش چه‌ند ساڵ له ئاشكرابوونی بیره‌وه‌رییه‌كانی چۆنیه‌تی كۆژرانی شلێر بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ڵگری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه لاوانی وڵاتی ئێمه بۆته قوربانی سیاسه‌تی داگیركه‌ر.
شلێر فه‌رهادی لیسانسی علووم سیاسی زانكۆی ڕازییه دوای ئازاد بوونی له زیندانه‌وه به هۆی چه‌كه‌وه كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه به‌وه كراوه نابێ بۆ میدیاكان بدوێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ڕوون و به‌رچاوه به هۆی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌ر كوردستان و ئه‌منیه‌تی كردنی كوردستان له لایه‌ن ئه‌م رێژیمه‌وه، ڕۆژ نیه ده‌یان لاوی كوردستانی وڵاتی ئێمه نه‌بێته قوربانی ده‌سه‌ڵاتی شوومی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامییه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی محه‌مه‌دی نوری‌زاد له دویچله‌وه:
نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر