ڕێگای عەلی و هاوڕێ شەهیدەکانی تا وەدی هاتنی ئامانجەکانی پڕن لە کوڕ و کچی هەوشاری بۆ درێژەدانی .
نامەیەکت هات حەیران لە هەوشارەوە ،بانگی من دەکا دەڵێ ! هەوشارم شاری شەهیدانی کوردە ،ئەوان کێلی مەزاریان لە مابەینی بەیان و سوور و سات دیارن .
کێل و بن کێلیان بەردە ، ماڵی وێرانم ! بۆ رۆژی ئازادی خوێنی خۆیان ڕشت ، هاوارە لە من ! نەیان دەدیت بۆیە داییم لەسەر دڵی من بۆتەەوە بە ئاخ و بەژان و دەرد .
ئەشکی یارانی دەواری ژینە
ڕێژنە بارانی زەوی نەخشینە
هەموو هەوشاری دڵم خوێنینە
گوڵی شللێری لە شاخی شینە
بەرز و رووسوورە بە قزقاپاری
بە کنێرە و بە گوڵ و ڕێحانی
رووسوورە سەرەی بەرزە سوور و سات
سووری پۆشیوە لە ڕێگەی ئاوات
بەسەری بەرزی کەلان گشت لا وان
لە بەیان دێنە بەیانی لاوان
