"an independent online kurdish website

دوای دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی نوێی لە سێدارەدان، كە یەخەی 40 كەسی لە دوو هەفتەی یەكەمی ساڵی تازەیی زایینی گرتەوە لە ئێران،sed_are10

ئەحمەد شەهید، ریپۆرتێری تایبەتی رێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران و كریستۆف هێنز، ریپۆرتێری تایبەتی بواری سێدارەی دەرەوەی یاسا، خێرا و خۆسەرانە، لە بەیاننامەیەكەدا داوا لە دەسەلاتدارانی ئێران دەكەن هەرچی زووە پێش بە لە سێدارەدان بگرێت.

بەیاننامەكە لایەن خوان مێندز، ریپۆرتێری تایبەتی رێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئەشكەنجە و سزای ستەمكارانە و نامرۆڤانە و سووكایەتیپێكردن پشڕاستكراوەتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە “ئێمە لە بەردەوامبوونی سزای سێدارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، سەرەڕای داواكاری بەردەوامی ئێمە لە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەرچوونی فەرمانی راگرتنی سزای ئەو سێدارانەی بەڕێوەچوون، نیگەرانین” و جەختیان لە بێ بەزەییانە و  نا مرۆڤانە بوونی سزای سێدارە كردووەتەوە.

بە پێی ئامارەكانی دەزگای مافی مرۆڤی ئێران، لە دوو هەفتەدا 40 كەس لە ئێران لە سێدارەدراون، هەروەها لە ساڵی 2013 دا 625 كەس لە سێدارەدراون كە 28 ژن و چەندین چالاكوانی سیاسییان لە نێودابوون.

ئەحمەد شەهید رایگەیاندووە، لەسێدارەدانی بەردەوامی كەسەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە مافی خۆیان بۆ ئازادی گردبوونەوە، كۆبوونەوە و بەستراوەیی بە گرووپە ئێتنیكییەكان، پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەكان و  یاسا پەسەندكراوەكانی ماڤی مرۆڤە لە ئێراندا.

ریپۆرتێرە تایبەتەكانی رێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆتاییدا داویان لە ئێران كردووە، كە بەدەم داواكاری ئەوانەوە بێت بۆ راگرتنی سزای سێدارە بە تایبەت بۆ زیندانیانی سیاسی و تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەكان .

یەكێك لە پرسە كێشەلەسەرەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا پێشێڵكردنی مافی مرۆڤە لە لایەن ئێرانەوە، كە تاوەكو ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندینجار ئاگاداركردنەوەی داوەتە ئەو وڵاتە.

 

رووداو- هەولێر

فیلم

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی