کوردستانی نوێ: بیست ساڵ لەمەو پێش، رێك لەڕۆژی (22/1/1994) ئەم بابەتەی مامۆستا و مێژوونووسی كۆچكردوو مەحمودی مەلاعیزەت لەم رۆژنامەیەدا بڵاوبووەوە.
جا بەیادی كۆمار‌و بەیادی مامۆستا مەحمودی مەلا عیزەت سەرنووسەری كوردستانی نوێ و كۆمارناسی دیار وا جارێكی تر بڵاوی دەكەینەوە.
مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت
بۆ ئه‌وه‌ی روونتر و نوێتر بچینه ناو تێكڕای رووداوه‌كانی كۆماره‌وه، چاكتر وایه له تێڕوانینێكی سه‌رده‌مه‌وه بچینه‌وه ناو كۆماره‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی رۆڵ و كارتێكردنی هه‌لومه‌رجه‌كانی زه‌مین و زه‌مانه جیاجیاكان. باشیش وایه له پێش دامه‌زراندنه‌وه بچینه ناو رووداوه‌كانه‌وه تا باشتر له‌ده‌رس و په‌نده‌كانی ئاشنابین و ببنه رێنمایی ئێستا و ئاینده.
دامه‌زراندنی جه‌مهوریه‌تی كوردستان له به‌شێكی كوردستانی ئێران‌دا یه‌ك هه‌ل و ئه‌زموونی مێژوویی ئه‌وتۆیه كه تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، زیاتر بایه‌خی ده‌رده‌كه‌وێ و پتر سوودبه‌خش ده‌بێ، به‌تایبه‌تی تا ئێستاش زۆر لایه‌ن و رووداوی شاردراوه‌ن، سه‌رچاوه‌ی سه‌رده‌مه‌كه نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت ئه‌و نوسین و باس و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تائێستا كراون. یان له سنوورێكی ته‌سكدا سوودیان لێوه‌رگیراوه. سه‌نگی مێژوویی ئه‌م رووداوه چه‌ند لایه‌نه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌زموونێكی سه‌رده‌می ئازادی و نیمچه سه‌ربه‌خۆی به‌شێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن كورت بوو، به‌ڵام پڕ له‌ده‌رس و په‌نده.
دووه‌م: به ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌زموونێكی مه‌زنی تر خوڵقا، مه‌به‌ستم حوكمداری و مهلیكایهتیهكهی شێخ مه‌حمودی نه‌مره، پێش ئه‌وه‌ی كوردستانی باشوور بلكێنرێت به میسۆپۆتامیاوه و به‌ده‌ستی بریتانیا‌و دژ به‌خواستی میلله‌ت، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی عیراقیان لێ دابمه‌زرێت.
سێیه‌م: بوونی گه‌لێ دیارده‌ی یه‌كانگیر و له‌یه‌كچووی گه‌لێ لایه‌نی ئه‌و هه‌له مێژووییه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای كوردستانی عیراقدا كه‌له راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و كوردستانی فیدراڵه‌وه، ده‌ست پێده‌كات. بۆیه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه گرنگییه‌كی تری سه‌رده‌می هه‌یه و ده‌بێ زیاتر رووناكی بخرێته سه‌ر.
ئاوڕێك له‌ڕۆژانی پێش دامه‌زراندن
له‌ناو بارودۆخی نائاسایی و پڕ له ئاژاوه و گرفتی زل و قه‌به‌ی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دوا دووه‌م جه‌نگی جیهان، له‌ناو هه‌لومه‌رجی هاتنه‌كایه‌ی زه‌مینه‌ی جه‌نگی سارد و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم و ململانێی ئاشكرا‌و نهێنیدا بوو كه هه‌له مێژووییه‌كه بۆ كورد خوڵقا و كۆماری خود موختاری كوردستان له به‌شێكی كوردستانی ئێران‌دا دامه‌زرێنرا، چونكه ئه‌و ئاژاوه و نائارامییه رۆژهه‌ڵاتیشی گرتبۆوه. له‌ناویاندا ده‌وڵه‌تی فره نه‌ته‌وه‌ی ئێران زیاتر ئاڵۆز بوو، سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كه‌ی رژێمی تاران له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری و هه‌ڕه‌شه‌ی ئینگلیز و رووسه‌كان كار بكاته سه‌ری، بۆیه له 25ی ئابی 1941دا هێزه‌كانیان:
یه‌كه‌م: له رۆژئاوا‌و خوارووی رۆژئاوا‌و دووه‌هه‌م: له‌سه‌ره‌وه زۆر له‌ناوچه‌كانی ئێرانیان داگیر كرد كه پانتاییه‌كی زۆر كورستانی رۆژهه‌ڵاتیشی گرتبۆوه، به هه‌مان دیارده‌ی دوو داگیركهرییهوه، به‌شی لای خوارووی له‌ژێر ده‌ستی بریتانیا به‌شی سه‌رووی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی سۆڤێتدا بوو كه ناوچه‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، شنۆ، نه‌غه‌ده، سێبه‌ری بوون.. سه‌قز و بانه و مه‌ریوان ناوچه‌ی بۆشایی نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه بوون، جۆری له gentlemen agreement بێلایه‌ن له‌سه‌ر سه‌قز و ده‌وربه‌ری بڕیار له‌سه‌ر درابوو.
له دواییشدا هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێگه‌ی خۆیان له خوارووی ئێران‌دا گرت. هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستی ناوكۆی زلهێزهكاتن له‌سه‌ره‌تادا، دوورخستنه‌وه‌ی نفووزی ئه‌ڵمانیا، مسۆگه‌ركردنی گه‌یاندنی چه‌ك و پێویستییه‌كانی جه‌نگ بۆ هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت و پاراستنی كێڵگه و بیره نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه چاوهروانكروهكانیان بوو، هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ش خواست و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و داگیركردنه كه‌م و زۆر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ناوچه‌كه نه‌بوو، به‌ڵام راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بووه هۆی وریاكردنه‌وه و جووڵاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه جیاجیاكان كاتێكیش داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی و ئه‌رته‌ش له هه‌ندێ ناوچه و شاردا داڕووخان. ئاووهه‌وایه‌كی نیمچه ئازاد و دیموكراسی خوڵقا، گه‌لێ رووداوی گرنگ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانی ئێرانی گرته‌وه، وه‌ك سه‌ره‌نجامێكی ئه‌و بارودۆخه نوێیه، له‌وانه:
* له ساڵه‌كانی 1942-1946 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی خۆماڵی له ناوچه‌ی موكریان و ده‌ورووبه‌ری دامه‌زرا به سازكردنی ده‌ستیه چه‌كداره داموده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردن، چاپخانه و دامه‌زرندنی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) و دواتر حزبی دیموكراتی كوردستان .. هتد (1)
* له ساڵانی 1941-944 حه‌مه‌ڕه‌شید خان ناوچه‌كانی بانه و سه‌رده‌شت و سه‌قزی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، سه‌ره‌نجام ئه‌رته‌شی تاران و به هاندانی ئینگلیزه‌كان و یارمه‌تیی هه‌ندێ عه‌شایه‌ری كورد هێزه‌كه‌ی ناوبراویان له كه‌لیخان شكاند و به ناچاری په‌نای بۆ عیراق برد.(2)
* له به‌هاری 1322-1943 تیره و ئیلهكانی ناوچه‌ی ورمێ به سه‌ركردایه‌تی عومه‌رخانی شه‌ریفی، زیرۆ به‌گی به‌هادوری ره‌شید به‌گی جیهانگیری وهتهها به‌گی هه‌ركی به‌هه‌ندێ داخوازی عه‌شایه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دێهاتی ناوچه‌كه‌یان گرته ژێرده‌ست و ئابڵۆقه‌ی شاری ورمێیاندا، تارۆسهكان كه‌وتنه ناوبژیوی و له‌گه‌ڵ تاران‌دا رێكیانی خسته‌وه.
* له 16ی ئه‌یلولی 1942 كۆمه‌ڵه‌ی ژێ- كاف دامه‌زرێنرا، به دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه مێژووییه‌كه‌وه رزگاركردنی كوردستانی گه‌وره. هاته سه‌ر شانۆی سیاسیی كوردستان، له دواییدا هه‌ر له شوێنه‌واری ئه‌م رێكخراوه حزبی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرێنرا، له‌وه‌دا هه‌ندێك پێیانوایه ته‌نها ناو و به‌رنامه گۆڕین بووه، حزبه‌كه خۆشی دوای ساڵێك له ئاڵوگۆڕه‌كه یادی پێنجه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كردووه نه‌ك یه‌كه‌مین. مانای خۆی به درێژه‌پێده‌ری ژێ ـ كاف داده‌نا.
دوای لێدانی نفووزی ئه‌ڵمانیا و دڵنیابوون له ساغبوونه‌وه‌ی ئێران بۆ زلهێزه هاوپه‌یمانه‌كان، بریتانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بههۆشاری و گومانه‌وه چاودێری جموجۆڵی له‌شكری سوور و رووداوه‌كانی ئازه‌ربایجان و كوردستانیان ده‌كرد، مه‌به‌ستیان بوو له‌ناو نهخشهییهكی هاوبه‌شدا ئێران به سنووره جوگرافی و سیاسییه‌كه‌یه‌وه بپارێزرێ، به یارمه‌تیدانی رژێمه‌كه و حه‌مه‌ڕه‌زا شا كه‌له جێگای بووكی دانرا به جێگركردنی هێزه‌كانی خۆیان و نفووزی سیاسی‌یان و بهلهقكردنی جێگه‌ی له‌شكری سوور و كۆتاییهێنان به‌و ئاڵۆزییه تێندێسنی یاخیبون و دیارده‌ی پارچه پارچه‌كردنی ئێرانی هێنا بووه ئاراوه، بۆیه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا كه ناوه‌نده‌كه‌ی كرماشان بوو بهكش و ماتی و به‌ئارام مانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وانه له‌گه‌ڵ جه‌نگ و وه‌ستان و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كه‌وتنه سه‌ر رێبازی گوشار خستنه سه‌ر رووسه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ئه‌و په‌یمان و پرۆتۆكۆڵ و رێككه‌وتنانه‌ی ده‌رباره‌ی ئێران مۆر كرابوون، دواكانیش ساده و ئاسایی بوون هه‌ر له‌و سنووره‌دا بوون كه رووسه‌كان به‌ڵێنه‌كانی خۆیان له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئاسانكردنی كاره‌كه و نه‌هێشتنی هیچ بڕوبیانوویه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 31ی كانوونی دووه‌می 1945دا هێزه‌كانی بریتانیا له 2ی ئازاری 1946دا له ئێران كشانه‌وه.
بۆیه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بیانوویه‌كی ئه‌وتۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما بوو بۆ مانه‌وه و نه‌كشانه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆریشیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگار نه‌بوونێكی نوێ ده‌كرد ئێرانیش له‌ڕووی نه‌وت و ستراتیجی سه‌ربازییه‌وه، بایه‌خێكی بێوێنه‌ی بۆی هه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن بایه‌خی ستراتیجی نه‌وتی بۆ به‌ریتانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بوو.
ئاله‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا لێپرسراوانی سۆڤیه‌ت كه‌وتنه سه‌ر ده‌ستپێكردنی یارییه‌كی سیاسیی گوشار سروشت، به ناوهڕۆك و خاوستیش بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بوو، بهدیمهنیش ده‌ستگرتن و یارمه‌تیدانی دوو گه‌لی ئازه‌ری و كورد بوو.
ئه‌وه بوو ئاگاداری لێپرسراوانی ئازه‌ری و كورد كرا كه كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌ردانی (باكۆ) بكه‌ن به داخوازییه‌كانیانه‌وه، تا وتووێژ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بكرێت (3) پێشه‌كیی زۆر هه‌وڵدرا كه كورد به ئازه‌ربایجانه‌وه ببه‌سترێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانن رابه‌رانی كورد رازی بكه‌ن، بۆیه پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌ستپێكرا له11ی كانونی یه‌كه‌می 1945دا بانگه‌وازی بڵاوكرایه‌وه (4) دوابه‌دوای ئه‌وه له 2ی رێبه‌ندانی 1324 (22ی كانوانی دووه‌می 1946) دامه‌زراندنی جه‌مهوریه‌تی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
كێشه‌كان له‌ناو سێ بازانهدا
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ و جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و دامه‌زراندن و بڵاوكردنه‌وه‌یه یه‌كلایه‌نی بوو، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی نێو ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، جگه له ئازه‌ربایجان ته‌نانه‌ت یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش هیچ جۆره هه‌نگاوێكی له‌و بابه‌ته‌ی نه‌نا، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی میللی كوردستان) به سه‌رۆكایه‌تی حاجی بابه‌شێخ هاتنه سه‌ر شانۆی كار، داموده‌زگاكانی حكومه‌تی دامه‌زرێنه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌م قه‌واره‌یه هه‌رچه‌نده له‌ناو شه‌رعیه‌تی یاسایی و دامه‌زرێنه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌م قه‌واره‌یه هه‌رچه‌نده له‌ناو شه‌رعیه‌تی یاسایی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بیست هه‌زار كه‌سی كه وه‌ك مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆ دێته به‌رچاو و هاته ئاراوه و له‌ژێر سێبه‌ری زلهێزێكدا بوو، به‌ده‌ر له بازنه‌ی شه‌رعیه‌تی سنووری سیاسی و جوگرافیی ئێران، كه وه‌ك داگیركه‌رێك، هه‌ر بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ددان به‌بونی كۆماردا بنێ، سه‌ركرده و رابه‌ری كۆمار به نووسین به گوته‌و به جووڵه كۆماره‌كه‌یان به به‌شێكی جیانهبووهو له ئێران داده‌نا خۆیان به یاسای ناوه‌نده‌وه به‌ستبۆوه. زه‌مینه‌كه‌یان به به‌شێكی زه‌وی ئێران داده‌نا، ته‌واو بڕوایان به گفتوگۆ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هیچ جۆره نه‌رمییه‌ك و ئاماده‌بوونێك بۆ سه‌لماندنی جۆرێ له مافی نه‌ته‌وایه‌تی پیشان نه‌ده‌درا، بگره به ئاشكرا و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی له‌ناو بردن كاریان ده‌كرد.
دیسان بۆ بازنه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی به دابڕاوی مایه‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كۆمار له ده‌رگای سیاسی و دیپلۆماسی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوای دا، به‌ڵام بێ وه‌رام بوون، رووسه‌كانیش له‌ناو كێشه زل و قه‌به‌كانی خۆیاندا ده‌ژیان و كاریان بۆ نه‌خشه‌ی خۆیان ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به‌وانه كۆماره‌كه‌ی كورد هه‌ر له به‌و لهتبونییهوه له‌ناو سێ بازنه‌ی پڕ له كێشه‌دا ده‌ژیا: كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تان، كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌رعییه‌تی هه‌رێمی و ناوچه‌یی و رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پایته‌خته‌وه كێشه‌ی ئابووری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجیی ناوخۆ و نادیاری ئاینده و چاره‌نووسی كۆمار. زیاتر له‌وانه‌ش دوژمن و زلهێزه‌كانی هاوكاره‌كانی باره‌كه‌یان زۆر به‌پڕ مه‌ترسی تر له واقیع وه‌رده‌گرت، له‌سه‌ر حیسابی له‌ت و په‌تكردنی ئێران، گریمانه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌ی كوردیان ده‌كرد به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژێكی نادیاری و ئێستایه‌كی پڕ له مه‌ترسی بڕوانه ئه‌م هه‌واڵه كه میدیای ئه‌و رۆژگاره بڵاوی كردبۆوه، له رۆژنامه‌ی كوردستانیشدا به‌م جۆره خرایه پێش چاو.
دهنگوباسی ده‌ره‌وه
رادیۆی به‌یروت- له خه‌به‌رێكی كه پێمان گه‌یووه و له قاهیره‌وه وه‌رگیراوه ده‌وڵه‌تی جمهوری له ئازه‌ربایجان دامه‌زراوه و سه‌رۆك جمهوری كوردستان جه‌نابی قازی محه‌مه‌د و پایته‌ختی كوردستان ئازاد شاری مهاباد، ئه‌و جمهوری كوردستانه داخوازی وه‌سه‌ر گیرانی كوردستانی عیراق و توركیا ده‌كات مه‌رام و ئاره‌زووی وان سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی گه‌وره‌یه، مه‌لا مه‌سته‌فا بارزانی قائیدی شه‌ڕی بارزان كه ئێستا له ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان داده‌نیشێ له‌و جمهوریه‌ته زۆر به‌قه‌در و حورمه‌ته. رادیۆی به‌یروت: به خه‌به‌رێك كه‌له مه‌كته‌بی سیاسیی واشنتۆن وه‌رگیراوه ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئێران كه‌وتۆته مه‌وقیعێكی زه‌حمه‌ته‌وه هه‌تا كورده‌كان ئێستا داوای ئیستقلالی خۆیان ده‌كه‌ن و زۆر مومكنه كه ئه‌م حهرهكاتانه ببنه سه‌به‌بی یه‌كێتی هه‌موو كورد بۆ داواكردنی ئیستقلالی كوردستانی گه‌وره (5). ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره بیر و تێندینسه له‌ناو نه‌خشه و بریاری داڕێژه‌رانی سیاسیی كوردا نه‌بووه، خۆ رووسه‌كانیش هه‌ر ته‌واو دژی كاری وا بوون، بگره نكۆڵشیان له بوونی په‌یوه‌ندی و یارمه‌تیدانی ئه‌و كۆماره خودموختارهش ده‌كرد. له‌ناو ئه‌و ئاووههوایهدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونی ئه‌و دیاردانه (ئه‌حمه‌د جی قه‌وامولسه‌لته‌نه) له‌ناو دیپلۆماسیه‌تی پڕ له فڕو فێڵی رژێمی شا‌و مانۆڤری سیاسی سه‌ركه‌وتوانه كه‌وته به‌كارخستنی ئه‌ڵقه‌كانی نه‌خشه‌ی یارییه‌كی سیاسی و دیپلۆماسیی سیما دڵسۆز به‌گه‌ل و داخوازییه‌كانی دۆستانه به یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و باش دراوسێتی له ناوه‌رۆك و مه‌به‌ستیشدا بۆ پووچكردنه‌وه‌ی مانۆڤر و یاره‌كه‌ی رووسه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی له‌شكری سووروه ده‌ستبه‌رداربوون بوو له ئازه‌ری و كورد، بۆیه كه‌وته هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كاركردن بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌لایه‌ك گه‌رمكردنی هاتوچۆو په‌یوه‌ندیی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی مۆسكۆ له‌لایه‌كی تر تا په‌یمانی دامه‌زراندنی كۆمپانیای هاوبه‌شی نه‌وت مۆر كرا (6) به‌وه‌ش رووسه‌كان ئاواته‌كه‌یان به‌دیهات. له سه‌ره‌نجامدا دوا به‌شی له‌شكری سوور له 27ی نیسانی 1946 ئێرانی به‌جێهێشت (7) هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه قورسانه‌ی هه‌بوون و وه‌ریانگرته‌وه، له‌وانه دوو فڕۆكه‌ی بێ بۆمبا و چوار تۆپی كۆن كه‌له رۆژانی مه‌ترسی و بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌كان له كوردستان دوو دانه‌یان بۆ مه‌هاباد نێردرابو وه‌ك كۆمه‌كی سه‌ربازیی (8) به‌و جۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆ و یارمه‌تیده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراندنی جمهوریه‌تی كوردستان:
بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تان و ململانێ‌یان داڕووخانی داموده‌زگا و ئه‌رته‌شی تاران دروستبوونی بۆشایی به‌ڕێوه‌بردن، یاری و مانڤۆری سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ گه‌لێ هۆی تریش ده‌ستبه‌ری به پیره‌وه چوونی رووداوه‌كه و دامه‌زراندنی كۆمار بوو به‌تایبه‌تی هیواو خواستی جه‌ماوه‌ر له رزگاری بوونی حزبی دیموكراتی كوردستان و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بوو، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موو شتێك نه‌بوون، زه‌مینه‌ی رهسیوی دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی ژیان و داكۆكی له‌خۆكردن نه‌بوو، ته‌نها بۆ كاری سه‌ره‌تایی و سودوه‌رگرتن له‌و هه‌له مێژووییه ره‌خساوه، له‌باربوون، ده‌نا ده‌بوو به تێگه‌یشتی ره‌وتی رووداوه‌كان زۆر كاری تر بكرایه، زۆر هه‌نگاوی تر بنرایه، زۆر به‌وردی و هۆشمه‌ندی و قووڵی له خۆ‌و له بارودۆخه‌كه و له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌كان و هه‌ڵوێستی زلهێزه‌كان و ناكۆكی و ململانێ و په‌یمانه‌كان بگه‌یشتنایه، له‌به‌ر رۆشنایان نه‌خشه‌ی كار‌و خۆ قایمكردن دابنرایه، سه‌رنجی پاشه‌ڕۆژ و دیارده و یاری و رووداوه‌كان خۆ قایمكردن دابنرایه، سه‌رنجی پاشه‌ڕۆژ و دیارده و یاری و رووداوه چاره‌نووسسازه‌كان بدرایه. بۆشاییه ئاشكراكان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆشاییه‌كان كه‌موكورتی و دیارده‌ی ناقوڵاو كۆسپه‌كان هه‌ڵوێستی سه‌رچاوه‌ی بڕیار جووڵه و راسپارده‌كان…هتد ئاشكرا بوون.
بۆ نموونه:
* ساڵ ده‌هات و ساڵ ده‌رۆی داوا و داخوازییه‌كانی كورد ببێ وه‌رام بوون له‌نێوان ساڵه‌كانی 1942-1945 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك دامه‌زرێنرا، به‌هێز نه‌ده‌كرا، بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی ناوچه‌ی ورمێ له به‌رژه‌وه‌ندیی تاران دوایی پێهنێرا، كاتێ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هاته وه‌رام ئیتر یاری مه‌به‌سته‌كه زۆر شاراوه نه‌بوون.
* هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماره‌وه ده‌زانرا لاسه‌نگی هێزو و چه‌ك و ئازووقه و داهات و له‌چ ئاستێك دایه كه هیچ هه‌نگاوێكی كاریگه‌ری نه‌ده‌نرا، به‌تایبه‌تی گوشاری سه‌ربازی له‌سه‌ر مه‌هاباد ئاشكرا بوو، زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه باری خراپی سه‌ربازیی، له‌ڕووی چه‌ك و ئازوقه و كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگ و ئابووریی سه‌ربازی به‌روونی ئاشكرا ده‌كه‌ن چه‌كی قورس نه‌بووه، ته‌نانه‌ت تفه‌نگیش له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، جار بووه چه‌كدار له‌به‌ر بێ فیشه‌كی به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌جێهێشتووه، بۆ جل‌و پێخه‌ف و پێڵاو و گۆره‌وه‌ی یارمه‌تی له جووتیاران وه‌رگیراوه (9)
* هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌تانی خۆرائاوا، نه‌ك هه‌ر ئاوڕیان له كۆماره‌كه نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ڵكو بۆ رووخاندنیشی نه‌خشه‌یان بۆ تاران ساز ده‌كرد و یارمه‌تیان ده‌دا. به‌و جۆره له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه به‌دابڕاوی به‌سوود وه‌رگرتن له‌باری جیۆپۆلۆتیكی ناوچه‌ی كۆمار به ئابڵۆقه‌ی دراوی هێشتیانه‌وه، یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش هیچ هه‌نگاوێكی به‌ره‌سمی نه‌نا، هیچ جۆره رێككه‌وتنی، پرۆتۆكۆڵی، به‌ڵێنێكی نوسراو له‌گه‌ڵ كۆماردا نه‌كرا، ئه‌و نه‌بوونی شه‌رعیه‌ته یاساییه‌ی نێو ده‌وڵه‌تان و ناوچه‌كه مه‌ترسییه‌كی ئاشكرای نیشانده‌دا.
* هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی داگیركردنی ئه‌و ناوچانه ئێران، گه‌لێ په‌یمان و رێككه‌وتن له نێوان ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان و له‌گه‌ڵ تارانیش مۆركرا، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌ك پاراستنی سنووری سیاسی و جوگرافی ئێران، ئێران و یه‌كێتی خاك و مییلله‌تانی بووه، بۆ به‌ڵێندان و دووپاتكردنهوی چۆڵكردنی ئێران بووه له‌دوای جه‌نگ.
له 29ی كانونی دووه‌می 1942 په‌یمانێكی سێ قۆڵی ناسراو به‌په‌یمانی اتحاد له نێوان عه‌لی سهیلی وه‌زیری كاروباری ئێران، (سێر ریدر پۆلارد) سه‌فیری به‌ریتانیا له‌تاران، (سه‌میر نۆڤ) سه‌فیری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له تاران ئیمزاكرا، له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هه‌موویان به‌ڵێنیاندا بۆ رێزگرتن له یه‌كێتیی ئه‌رز و سه‌رداری و سه‌ربه‌خۆیی ئێران له مادده‌ی پێنجه‌مدا بڕیاردرا كه دوای ئاگر بڕو سه‌ركه‌وتن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و هاوپهیماننهكانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌ڕێ، ده‌بێ هێزه‌كانی خۆیان له ئێران ببنه ده‌ره‌وه، كورد و رۆشنبیران هیوایه‌كی گه‌وره‌یان له (ئیعلانی ئه‌تڵه‌نتیك) به‌ستوو سه‌باره‌ت به‌م بڕگانه‌ی ناوی (هه‌موو گه‌لێ ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه خۆی فۆرمی به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌ڵبژێرێ)(10).
به‌نده‌كه‌ی ویڵسۆن وه‌بیر هێنرایه‌وه، (هیچ گۆڕانێكی ناوچه‌یی دژ به‌خواستی گه‌لان نه‌كرێ) له‌ڕاستیشدا ئه‌م بڕگه‌یه‌ی دوایی له ده‌ستكه‌وتی تاران و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بووه، چونكه مه‌به‌ست له خواستی گه‌لان خواستی ده‌وڵه‌تان بووه، بۆیه هه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌مه‌شیان به ئه‌نجامگه‌یاند، هه‌روه‌ك چۆن له دواییشدا دامه‌زراندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان مه‌به‌ست لێی رێكخراوی ده‌وڵه‌تان بوو.
له 27-29 دیسه‌مبه‌ری 1943 كۆنگره‌ی تاران له‌نێوان رۆزفڵت، چه‌رچڵ و ستالین‌دا به‌سترا، یه‌كێ له خاڵه گرنگه‌كانی: پاراستنی سنوور‌و یه‌كێتی ئێران و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ته‌كان بوو، له‌دوای بڕانه‌وه‌ی جه‌نگ. پێكهاتنی تاران و مۆسكۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمپانیای هاوبه‌شی نه‌وت و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی په‌یمانه‌كه، زیاتر له‌وه قوام و لسه‌ڵته‌نه و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو پایته‌ختی واباش كردبوو كه ته‌نانه‌ت بكه‌ونه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ند و باوی خواستنی كچی ستالین بۆ حه‌مه‌ڕه‌زا شا كه‌له دواییدا رۆژنامه‌ی كوردستان به‌خۆشییه‌وه هه‌واڵی درۆبوونی باسه‌كه بڵاوبكاته‌وه.
كاتێ سه‌رانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمان له بۆتسدام كۆبوونه‌وه (1) بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیی ئه‌ڵمانیا و دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان سه‌باره‌ت به چۆڵكردنی ئێران دوای بڕانهویه جه‌نگ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابوویان دووباره كرایه‌وه.
له 29ی ئازاری 1946 توركیا‌و عیراق په‌یمانی باش دراوسێتیان ئیمزا كرد. مه‌به‌ستی ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر روون و ئاشكرایانه مۆر ده‌كران، به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی هیچ جۆره به‌ڵێنێك یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌لایه‌ن سۆڤێته‌وه بۆ كورد له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ جۆره یارمه‌تییه‌كی جیدی كه كۆماره‌كه بكرێته هێزێكی خۆڕاگر، به‌ڵكو ئامۆژگاریی كورده‌كان كرا‌و تا رێ له ئه‌رته‌شی تاران نه‌گیرێ، چونكه هێزێكی بچووك هه‌ر بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن دێته ناوچه‌كه و له‌دواییدا ده‌كشێته‌وه. ئه‌وانه هۆی گرنگ بوون كه به‌ره‌ی دوژمنی كۆماریان به‌هێز كرد.
دیاردهیتری نائاسایی
زیاتر له‌وانه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له‌باری ناوخۆیی سنوری كۆماره‌كه‌ی كورد بده‌ین، له‌ناو تێڕوانینی هه‌رێمی سیاسی و دیپلۆماسی سه‌ركردایه‌تیی حزب و كۆماردا، واگهلێ دیارده‌ی سه‌یر تری سهردهمهكهمان دێته به‌رچاو.
*كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری زۆر دواكه‌وتوو بوو، ئه‌گه‌ر بزانین ئامار و راژه‌ی نه‌خوێنده‌واری دوای بیست ساڵ 1966 له دامه‌زراندن و رووخاندنی كۆمار له دێهاته‌كانی: مه‌هاباد 94% له سه‌قز 93.10% له سنه 29.9% كرماشان 88.2% بووه، وا ده‌توانین مه‌زه‌نه‌ی سهرهمهكهی كۆمار بكه‌ین، ئه‌م باره ناله‌باره‌و ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه كوشنده‌یه، ده‌یان گیروگرفتی گه‌وره و ناكۆكی ناو كۆمه‌ڵی رۆژگارهكهی قوت كردبۆوه. لێپرسراوانی حزب و كۆماریش هه‌ڵقوڵاو و خوڵقاوی ناو ئه‌و دۆخه ئاڵۆزهبوون، بۆیه چاره‌كردنیان تێگه‌یشتنی باره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كه و دیپلۆماسیه‌ته ئاڵۆزه‌كه‌ی ده‌ویست كه بۆ ئه‌وان زه‌حمه‌ت بووه. بۆیه له رۆژی كارهساتیشدا هه‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌روویدا، به‌تایبه‌تی ناكۆكیی عه‌شایه‌ری و یارمه‌تیدانی دوژمنن ململانێی و ره‌قه‌به‌ری و پاڵ به‌یه‌كه‌وه نان و بۆربۆرین بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ره‌ی داگیركه‌ر له رۆژانی كۆتاییدا، دیمه‌نێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه به‌رچاو. ئه‌وانه نائارامی و بێ باوه‌ڕیی ره‌خساندبوو، ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش له رۆژگاری سه‌ختدا ده‌ركه‌وت چه‌نده ترسناك بووه(12)
* سه‌ركردایه‌تیی كۆمار، زیاد له پێویست خۆی به وتووێژی بێ ئه‌نجام به‌ستبۆوه، بێ بناغه لێی به ئومێد بوو، هه‌رچه‌نده جۆرێ له جیاوازی به ئومێد‌و بێ ئومێدی له نامه‌كانی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی حزب (كه‌له شوێنی خۆیدا ده‌بینرێت) له‌لایه‌ك و سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێ (13) جگه له‌وه زۆر له لێپرسراوانی تر نه بڕوایان به تاران بووه‌وه نه ئومێد و بڕواشیان به گفتوگۆ بووه له كاتێكدا رژێمی تاران ته‌نها بۆ كات بردنه سه‌رو ده‌ستی ده‌ستی، گفتوگۆی كردووه خۆ لێپرسراوانی ئه‌رته‌ش هه‌ر به ئاشكرا له نامه‌كانیاندا گاڵته به‌گفتوگۆ ده‌كه‌ن (بڕوانه ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌ش له ب1 د.ج.ك-دا) بگره جاری وابووه له نوێنه‌رانی ئازه‌ری و كورد كرد له تاران له گفتوگۆی بانه‌مه‌ڕی 1325دا، 2 كوژراو 3 بریندار ئه‌نجامی بووه (14).
* وه‌ك پێویست به لێكۆڵراوهیی و دانانی نه‌خشه، مامه‌ڵه‌ی رووداوه‌كان نه‌ده‌كرا، له دوژمن و له نه‌خشه و گه‌مه سیاسییه‌كان له دیپلۆماسیه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به‌كێشه و مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه نهدهگهیهشتن، ئه‌گه‌ر جۆرێ له تێگه‌یشتنیش هه‌بایه وا دژهكردارو نهخشههو كاری به‌رامبه‌ر نه‌بوو.
* خۆ به‌ستنه‌وه بهدورشمی خودموختارییهوه، ده‌رگای بیركردنه‌وه‌ی له ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر له‌سه‌ر داخستن، بڕیاره مێژووه‌كه‌ی دوی رێبه‌ندانی 1324 خرایه لاوه، كه ئیختیار درابووه ده‌ست كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی و ئه‌نجومه‌نی بۆ به ئیستقلالی ته‌واو گه‌یاندن كورد له‌و جێگانه‌ی لێ ده‌ژین. (15)
ئه‌وه له كاتێكدا بوو، كه زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر، زۆربه‌ی كاربه‌ده‌ستان بڕوایان به دروشهمهكهی رزگاری هه‌بوو.
* خۆ به‌ستنه‌وه به ستراتیجی (سه‌ربازی) به‌رگری. به‌خۆ مه‌ڵاسدان له‌سه‌نگه‌را بۆ چاوه‌ڕوانی هێرشی دوژمن، كه ئه‌مه رۆڵی خۆی له هیلاكی و نائومێدی له په‌لامار و ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌ڵبژاردنی زه‌مان و زه‌مینی جه‌نگدا بینی، له كاتێكدا ئه‌رته‌شی ئێران سه‌ربه‌ستی جووڵه و مانۆڤر و هێرش و په‌لامار و كشانه‌وه‌ی هه‌بوو. هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان هێزی چه‌كدار و چه‌ك و ته‌قمه‌نی و تفاقی جه‌نگ و كه‌ره‌سه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ڕووی توانای شه‌ڕ و وه‌رو باوه‌ڕو گیانی خۆبه‌خت كردن بۆ نیشتمان به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ستراتیجه و په‌یڕه‌وكردنی ئامۆژگاریی لێپرسراوانی سۆڤیه‌ت بۆ شه‌ڕ نه‌كردن نه‌بایه، وا ره‌وتی رووداوه‌كان به جۆرێكی تر ده‌بوو، یان هیچ نه‌بێ جۆرێ له‌گه‌مه‌ی سیاسی و مانۆڤهری سه‌ربازی و نهبزگرتن و شه‌ڕی ده‌روونی ده‌ست پێده‌كرا.
* هه‌وڵنه‌دان بۆ سنوور فراوانكردن بۆ سوود وه‌رگرتن له توانای مرۆیی و زه‌مینی و ئابووریی ناوچه‌كانی تر، بۆ بێبه‌شكردنی دوژمن لێیان، به‌تایبه‌تی ئابووریی كۆمار زۆر لاواز بوو، خه‌ڵكی زۆر هه‌ژار بوون، كه ده‌نگی هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌و رێبازه به‌رز ده‌بۆوه، گوێیان لێ نه‌ده‌گیرا، كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی دوژمنیشهوه رووداوێ بخوڵقێنرایه، نه‌خشه‌ی سوود لێ وه‌رگرتن دانه‌ده‌نرا، هه‌ر زوو هه‌له‌كه له‌ده‌ست ده‌درا، وه‌ك شه‌ڕو هێرشی (سه‌راو سه‌رچاوه‌و مل قه‌ره‌نی، دیسان شه‌ڕی مامه‌شا) شه‌ڕی مامه‌شا گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه رۆژنامه‌ی كوردستان به‌م جۆره له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی نووسی:
لهجهبهه
وه‌كو له جه‌بهه وه‌ڵام گه‌یشتووه ئه‌م شه‌ڕی دوایی كه‌له گردی مامه‌شا روویداوه دوژمن به 3 هه‌زار كه‌سه‌وه هێرشی هێناوه و تانك و تۆپ و ته‌یاره له ئه‌رزو ئاسمان پیشتیوانیان له دوژمن كردووه ته‌نیا به‌هۆی 30 كه‌س له‌برایان بارزانی ده‌ست مل قه‌ره‌نی به سه‌رۆكی برای قاره‌مان مسته‌فا خۆشناو جواب دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حه‌زه‌ره‌تی پێشه‌وا نه‌مر سارد بوو كه 11 كه‌س له‌شه‌ره‌كانی كه یه‌كێ له‌وانه برای خۆشه‌ویست محمد قادریه له میدالیای قاره‌مانی پێبدرێت (16)
*زیاد ل ه‌سنووری پێویست كۆمار ئه‌وقی ئازه‌ربایجان و سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی كرا، هه‌ره‌چه‌نده له زۆر رووه‌وه بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌ندێ رووی تروه بێ زیانیش نه‌بووه، به‌تایبه‌تی ئازه‌ره‌كان رێبازی تایبه‌تیی خۆیان هه‌بوو، رابه‌رو لێپرسراوه ناسیۆلیستهكانی ئازه‌ره‌بایجانی سۆڤیه‌تیش له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه یارمهتدهریان بوون، به‌نه‌خشه كوردیان ده‌سته‌نگی ئه‌و كۆماره كردبوو، كاتێ ئه‌و رایه خرایه به‌رده‌م پێشه‌وا كه گوایه بۆ ته‌واوی كوردستان یه‌ك ئۆستاندار ده‌بێت ئه‌ویش قازی ده‌بێ (17) هیچ جۆره ئاماده‌ییه‌كی نیشان نه‌دا بوو بۆ قه‌بوڵكردن، بێگومان ئه‌و یارییه‌ش بێ مه‌ترسی و مه‌رام نه‌بوو، كه‌چی ئازه‌ره‌كان له‌گفتوگۆی مانگی جۆزه‌ردان 1325 یاندا له‌گه‌ڵ رژێم له ته‌ورێز، نه نوێنه‌ری كوردیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و و نه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد و كۆمارهكهشی باس كرا، هه‌روه‌ك به ئه‌نقه‌ست بیانه‌وێ مه‌سه‌له‌كه خه‌فه بكه‌ن.
* نه‌بوونی ئازادیی جووڵه و ده‌ستپێشخه‌ری، چونكه رووسه‌كان له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه سنووریان بۆ جموجۆڵی كۆمار دانا بوو له‌وانه:
نه‌جووڵان له‌به‌رده‌می شه‌ڕدا بۆ به‌رگری نه‌بێ، خۆ به‌ستنه‌وه به‌خود موختاریهوه به‌رده‌وامی له‌سه‌ر گفتۆگۆ به‌ستنه‌وه به ئارهربایجانهوه، بۆیه بیر له جووڵه‌ی سه‌ربازی و مانۆڤهری سیاسی، ئه‌مری واقیع دروست كردن، كاری جه‌ماوه‌ری و جووڵاندنی خه‌ڵكی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ری سنوور نه‌كرایه‌وه، نه‌بوونی ئه‌م ئازادییه ئه‌و چاوه‌ڕوانیه، ئه‌و بێ دهرامهتیه، بێ ئومێدی له‌تاران، جۆرێ له‌بێ ئومێدی لای خه‌ڵكی خوێنده‌وارو هۆشمه‌ند دروست كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی لێبدرێ و بیر له هۆو چاره‌سه‌ر بكرێته‌وه.
له سوچێكی تری تێڕوانین و شیكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی وردی دیارده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌رۆك كۆمار بدرێ، بابه‌تیانه لێی بكۆڵرێته‌وه، وا دهردهكههوێ كههاندهری ئه‌و دیارده نائاساییه، هه‌ر ته‌نها به‌ڵێن و سوێنده‌كه‌ی نه‌بوو بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كورد وه‌ك هه‌وڵێكی خاوكردنه‌وه‌ی قینی رژێمی تاران به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك بۆ تۆڵه هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ڵێینی گیانی (سه‌رتیپ همایونی) بۆ پێشه‌وا نه‌بوون، به‌ڵكو گه‌لێ دیارده و هۆی تر له‌ئارادا بوون و له دروستبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه رۆڵیان بینی له‌وانه:
كشانه‌وه‌ی له‌شكری سوور، بێ نه‌خشه‌ی هاوپه‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی كۆمار
* ئامۆژگاریی رووسه‌كان كه شه‌ڕی ئه‌رته‌ش نه‌كه‌ن.
*رووخاندنی كتوپڕی ئازهرهبایجان و راكردنی رابه‌رانی و شه‌ڕی خوێناوی.
*نه‌بوونی پشت و په‌نا، مانه‌وه به‌ته‌نها، بێ چه‌كی قورس و هه‌لومه‌رجی به‌هێز بوون و داكۆكی به‌رامبه‌ر به‌هێزی دوژمن كه‌له‌و رۆژگاره‌دا گه‌لێ هه‌نگاوی وه‌رچه‌رخێنه‌ری هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی نابوو، زلهێزه‌كانیش یارمه‌تیده‌ری بوون.
*بڕوا نه‌بوونی قازی محه‌مه‌د به‌جه‌نگ و خوێنڕشتن، به‌شه‌ڕی بێ هوده، خۆهه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵه‌ی ژێ- كاف رێبازی خۆی له‌شه‌ڕی چه‌كداری و شۆڕش د‌یاریكردبوو، دیسان نامه پارێزراوه‌كانی پێشه‌وان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م بۆچوونه.
*گرفت و هه‌ڵه‌و بۆشایی و لاوازی و ململانێی ناوخۆ كه‌م نه‌بون به‌تایبه‌تی:
*ناكۆكی و ململانێی و رقه‌به‌رایه‌تی نێوان ئێل و تیره‌و به‌ره‌باب و به‌گزاده‌كان.
*نه‌بوونی دیسپلینی پێویست له‌ناو سوپا‌و چه‌كداره‌كاندا.
*لاوازیی زۆر له سه‌ركرده‌كانی حزب و كۆمار، زوو وره به‌ردان كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رۆك عهشیرهتیشدا كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆبهستهوهدان.
* ته‌نیا هێزی جێگه‌ی ئومێد. هێزه‌كه‌ی بارزانی و ئه‌فسه‌ره لێهاتووه‌كانی كوردستان عیراق بوو، پێده‌چێ پێشه‌وا لای ئاسان نه‌بووبێ ئه‌و هێزه ببێته چه‌تری پاراستنی به‌تایبه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و جێگه‌و هه‌له بۆ بارزانی نهخوڵقێنرا كه رۆڵی خۆی ببینێ، هه‌روه‌ك نامه‌كانی خۆشی ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌ر به(فه‌رمانده كل هێزی بارزانیان) ماوه‌ته‌وه به پله‌ی (ژه‌نه‌راڵ)یه‌و، دانانی به‌شێكی گرنگ له‌هێزه‌كه‌ی لكه‌كانی 4.3.2.1 به‌سه‌ركردایه‌تی:
مسته‌فا خۆشناو، میر حاج، به‌كر عه‌بدولكه‌ریم، نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها، به‌فه‌رمانده‌یی ژه‌نراڵ حه‌مه‌ڕه‌شید خان، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێگه‌ی سه‌رنجه (18) له‌ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستانیشدا شتێكی وا نابینرێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه بێت، هه‌رچه‌نده بارزانیی هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ وه‌زیری هێزدا (سه‌یف قازی) سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕو هێزه‌كانی كردووه، رۆڵی گرنگی له لابهلاكردنی ناكۆكی عه‌شایه‌ریدا بینی، ئه‌و پله‌یه‌ی له رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان كوردستان و ئازه‌ربایجاندا بۆی دانراو، جگه له‌رۆڵی هه‌موو هێزه‌كه كه‌له كارهساتهكهشدا به‌یه‌كگرتوویی له‌مه‌یدانه‌كه ده‌رچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دیسان له‌سه‌رچاوه‌ی بڕیارهوهو ئه‌و رۆڵه‌ی نه‌درایه. له‌گه‌ڵ رووخاندنی ئازه‌ربایجان هه‌ندێ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و لێپرسراوان خۆیان به‌ده‌ست ئهرتهشهوهدا، له‌ڕاستیدا هه‌ر له‌دوای كشانه‌وه‌ی له‌شكری سوور گه‌لێ له‌و سه‌رۆك هۆزانه وره‌یان به‌ردا، له‌دواییدا گه‌لێ له لێپرسراوانیشی گرته‌وه. كورت و پوخت زه‌مینه‌ی خۆیی و بارودۆخه‌كه‌ی كۆماری تێدا دامه‌زرێنرا، ره‌سیو كامڵ نه‌بوون، بارودۆخه نێو دهوڵهتیهكهش له‌سه‌ر ته‌ماح و مانۆڤرو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌جووڵاو ئاراسته ده‌كرا، دوژمن ئاماده نه‌بوو هیچ جۆره پێكهاتن و رێككه‌وتنێ بكات كه‌لایه‌نی كه‌می مافی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی كوردی تیا بێت. سه‌ركردایه‌تیی كوردیش له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو كه بزانێ و بتوانێ ئه‌ڵقه لاوازه‌كانی موعادهلهكان بدۆزێته‌وه‌و هه‌وڵی گۆڕانی بدات، هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێن و چاوه‌ڕوانیی وه‌رگرتنی راسپارده و بڕیاره‌كان ده‌ژیا، سه‌رنجی رووداوه‌كان و پاشه‌ڕۆژو ئایندهی چاره‌نووسی نه‌ده‌دا، جه‌ماوه‌ریش له‌سه‌ره‌تادا له‌ئازادی و باری دیموكراسی كه زۆر گرنگ بوون به ئومێد بوون، له‌دواییشدا چاوه‌روانی تاقهتبهرو ئینجا به نائومێدی ده‌ژیا.. به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌موو رووناكییه سوورانه، ده‌رده‌كه‌وتن بێ ئه‌وه‌ی رابه‌رانی كورد بجووڵێن و بگه‌نه ئاستی رووداوه‌كان، پێكهاتنی تاران و مۆسكۆ و په‌یمانی نه‌وت، كشانه‌وه‌ی له‌شكری سوور بێ ره‌خساندنی هیچ جۆره زه‌مان و دڵنیایه‌ك ئه‌وانه زه‌نگی مه‌ترسی و نیشاندانی سه‌رده‌می وه‌رچه‌رخاندن بوون.
سۆڤیه‌ت به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتبوو، یارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندبوو، ده‌ستبه‌رداری كورد بوو، كه‌چی كورد له‌سه‌ر هیواو چاوه‌ڕوانی و به‌ڵێن و باوه‌ڕی خۆی ده‌ژیا، سه‌یری ره‌وتی رووداوه‌كانی ده‌كرد، به‌و بڕوایه‌وه كه به‌ته‌نها ناتوانێ كارێ بكات، كاتێ ساتی بڕیاری پێچه‌وانه‌ی رهوووتی مێژوو بوو، پێشه‌واش سه‌باره‌ت به‌و هۆو هه‌لومه‌رجانه‌ی تیشكیان خرایه سه‌ر، خۆی كرده قوربانی كاروانێكیش له شه‌هیدان رابه‌ری كرد، دوور نه‌بوو، ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردایه مێژووی ئه‌مڕۆ به‌جۆرێكی تر نه‌نوسرایه، بێ گومانیشه كه‌ره‌وتی رووداوكان به جۆرێكی تر ده‌بوو چونكه ئه‌و بڕیاره دوا هه‌ل بو، به‌ڵام وه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆجیكی ئه‌گه‌ر له‌ساتی هێمنی و لهسهرخۆیدا زۆر هه‌ل له‌كیس درابێ، وا دوا هه‌ل له بارودۆخێكی وا سه‌خت و قورس‌دا هه‌ر ده‌بێ به‌و جۆره بێت كه بو، دیاره ئیتر دوژمنی داگیركه‌ریش بڕیار له‌سه‌ر چارهنووسهكه ئه‌دات نه‌ك خاوه‌ن كێشه‌كه.
پهراوێزو سه‌رچاوه‌كانی به‌شی یانزه‌هه‌م:
1- پێش دامه‌زراندنی كۆمار، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له دیده‌نییه‌كی رۆژنامهنوویسدا بوونی ئه‌و خودموختاریهی باس كرد. بڕوانه رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره (2.1) رۆژی 11-12/6/1946
2- دوای دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هاباد به 200 سوارێكه‌وه خۆی گه‌یانده مهاباد.
3- له‌نیوه‌ی دووه‌می 1945دا ژه‌نه‌راڵ سه‌لیم ئهتاكشیوف ئاگاداری قازی محه‌مه‌دی كرد بۆ رێكخستنی وه‌فدی سه‌فه‌ركردن.
4-تا 26ی سه‌رماوه‌رزی 1325 17 ی كانونی یه‌كه‌می 1946 ژیا‌و له‌و رۆژه كۆتایی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی هێنراو ئه‌رته‌شی تاران مه‌هابادی داگیركرده‌وه.
5-رۆژنامه‌ی كوردستان، ژماره 27 خاكه‌لێوه 1325 25ی مارسی1946
6-4ی نیسانی 1946 كه‌له شوێنێكی تردا خراوه‌ته پێش چاو.
7- بڕوانه پاشه كشه‌ی بارزانییه‌كان له كوردستانی ئێران، ئهبولحسهنی ته‌فره‌شیان به كوردی كردنی حه‌سه‌نی سه‌یف (حه‌سه‌نی قازی) 1987 ل14 ئه‌مه به‌شێكه له كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر به‌ناوی (قیام افسران خراسان) 1977 ناوبراو ئه‌فسه‌رێكی كۆماری ئازه‌ربێجان بوو نێردرا بۆ كۆمه‌كی مهاباد له رووخاندنهكهشدا مایه‌وه‌و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا.
8- بڕوانه ئه‌بولحه‌سه‌نی ته‌فره‌شیان سه‌رچاوه‌ی ناوبراو ئه‌و ده‌نووسێ:
ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه (ئاغای مورته‌زای زهبهرخت و عه‌لی جودی) له مه‌ئموریه‌تی هه‌ڵفڕین به‌ره‌و ئازادی دڵ له تارانه‌وه ده‌گه‌ل خۆیان هێنابوویان.
9-بڕوانه مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان به‌رگی یه‌كه‌م سوید 1991 ل43-47-57-58-115-123 له‌گه‌ڵ گه‌لێك به‌ڵگه‌نامه‌ی تریش.
10-ئه‌م ئیعلانه له ناوه‌راستی ئابی 1941 له‌نێوان چه‌رچل و رۆزفڵت دا ئیمزا كرا بڕوانهsvenska uppslags bok bands ئینسكلۆپیدیای سویدی چاپی 1948 به‌رگی 2 لاپه‌ره 682-683
11-17 ته‌موز 2 ئابی 1945
12-زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه ئه‌و راستییه باش روون ده‌كه‌نه‌وه بۆ زانیاری ئه‌م لایه‌نه بڕوانه به‌رگه‌كانی ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان
13- بڕوانه به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره97ی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی، 132 پێشه‌وان قازی محه‌مه‌د ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان به‌رگی یه‌كه‌م.
14- بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه ل309-328
15رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره 8، 8 رێبه‌ندانی 1324 28 ژانویه 1946 ل3
16- رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره 60 رۆژی 20-60 1946
15- بڕوانه جه‌عفه‌ر مه‌هدی نیا، زندگی سیاسی قوام
ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان نامه‌كانی پێشه‌وا ژماره 20-132
18-بڕوانه ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره 50 دیاره سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڕیاره گرنگه‌كانی بۆ هه‌موو لك و ده‌سته‌كانی هێزی بارزانیان و ئه‌فسه‌رانی ههربهرزانی خۆی بوو.
وەرگیراو: لە کوردستانی نوێ
2014-01-23