سەرۆک ستادی ئەو هێزانەی کە ئامادە کرا بون بۆ سەر شەهید سمکۆ هێرش بکەن نێوی سەرهەنگ روحوڵڵا کەیکاوسی بو(پێشان ناز ناوی جیهانبانی بو)،
کەیکاوسی دەبوو جوڵەی جەنگیی هێزی چریک لەگەڵ فەرمانەکانی سەرکردەی گشتی عەمەلییات دا بگونجێنێ.هێزەکانی تەورێز لە بەندەری کەمارلو،سوارەکانی زەفەرولدەولە لە خۆی و هێزەکانی چریک لە میاندواو مۆڵ درا بون.لە تارانەوە سەرتیپ حەبیبوڵا شەیبانی بۆ پشکنین و سەر پەرشتی گشتی عەمەلیاتەکە نێردرا.هێزەکانی خاڵۆ قوربان دەبوا خەتی نێوان موکریان و ورمێ بگرن بۆ ئەوەی هێزەکانی کورد لەو دوو شوێنە لە یەک دابڕن.
هەر ٣ هێز دەبو پێکەوە هەر یەکەیان لە قۆڵی خۆیەوە پێشڕەوی بکا بۆ سەر بارەگای سمکۆ، هاوکات لە گەڵ خۆ ئامادە کردن بۆ ئەم لەشکر کێشییە سەر هەنگی ژاندارم لاهوتی لەتەورێز یاخی ببو،لاهوتی کوردی کرماشان بو وسەردەمێک حوکمی ئیعدامی بۆ دەرچوو بو، لەسەر ئەوە هەڵاتبو بو ئیستانبوڵ و ماوەیەک لە وێ مابۆوە وتێکەڵاوی ئازادیخوازانی کوردو تورک ببوپاشان حکومەتی ئێران لێی خۆش بو و بە پڵەی سەرهەنگی گەڕایەوە ناو ژاندارمی ئێران. یەکەمین هەلی کە بۆ هەڵ کەوت تەورێزی گرتە دەست، بە تەما بو بچێتە سەر تاران.شیبانی بۆ سەر کوت کردنی لاهوتی هەندێ لە هێزەکانی گێڕایەوە بۆ تەورێزجوڵانەوەکەی لاهوتی زۆر زو سەرکوت کرا.لەم کاتە دا هێزی کورد پەلاماری هێزەکانی خاڵۆ قوربانی دا لە بەرزاییەکانی ئیندرقاش بو بە شەڕ، خاڵۆ قورابانی سەرکردەی چریکەکانی کوژرا.هێزەکە بە کوژرانی سەرکردەکەیان ورەیان بەرداو ڕیزە کانیان تێک چو،بە تێکشکاوی بڵاوەیان لێ کرد.سەرهەنگ کەیکاوسی، سەرهەنگ شەهاب بەهادرولسەلتەنەو ئەفسەرەکانی تری لە گەڵ خاڵۆ قوربان بون نەیان توانی هێزەکە ڕێک بخەنەوە هەربۆیەئەوانیش خۆیان و قازاخەکانیان دەرباز کرد.
ژمارەی دووەمی ڕۆژنامەی(کورد)ی زمانی بزوتنەوەکەی شەهید سمکۆ بە زمانی فارسی ڕیپۆرتاژێکی لە سەر ئەم شەڕە نوسیوە،ئاغای تەمەدون لە کتێبەکەی دا وەکو خۆی ڕای گوێزتووەوەکو بەڵگەیەکی مێژویی لێرەدا کوردییەکەی دەنوسینەوە:
هەواڵنێری ئیمە دەنوسێ،کوژرانی خاڵۆ قوربان و شکانی ئۆردوەکەی بۆ ئاگاداری خوێنەرانی بەڕێز ڕون دەکەمەوە:
ڕۆژی ٢٨ ی مانگی ڕەمەزانی ١٣٤٠ ی قەمەری لە کاتێکا ئۆردوی کورد لە ژێر فەرماندەیی سەید تەها ئەفەندی دا لە دەوروبەری گوندی قزلوی خاکی ئەفشار پەلاماری سایین قەڵای دابو هەواڵی هێرشی ئۆردوی خاڵۆقوربان لە میاندواوە بۆ شاروێران و سابڵاخ لە لایەن دو سواری ئاغای سەرداری موکرییەوە هاتدەستبە جێ ڕوی کردە سابڵاغ، شەوی ٢٩ی ڕەمەزان لە بۆکان مایەوە سبەی بەیانییەکەی زو جوڵاو دو سەعاتی مابو بۆ ڕۆژئاوا لە نزیک گوندی دەرمان سەرانی عەشایەر لە گەڵ سەید تەها ئەفەندی بۆ گفتوگۆو ڕاوێژ کۆبونەوە و پلانی پەلاماردانی ئۆردووەکەی خاڵۆ قوربانیان بەمجۆرە دانا:
جیهانگیربەگ(لە ئیلی هەرکی) ئەسکەندەرخان(خەڵکی برادۆست)حەمزە ئاغا(لە ئیلی مامەش)و ئەمیرئەسعەد دیبوکری و سالار سەعید لە خەتی لاچین،لە کاتی ئاوابونی خۆردا لە هەر ٣ لاوە لە کاتێکی دیاری کراودا دەس بکەن بە هێرش و دەسڕێژ. ئەمیر ولعەشایەرو ئەمیر ئەسعەدو سالار سەعید لە بەیانی ٢٩ی ڕەمەزان لە بەرزاییەکانی کێوی زاواوبوکەوە هەڵیان کوتایە سەر تاقمێ لە هێزەکانی خاڵۆ قوربان کە لە سەر گردی داشا مەجید لەناو سەنگەردا خۆیان بۆ شەڕ ئامادە کردبوو.
لە هەردو لاوە بو بە شەڕ، سوارانی کورد نەیان هێشت شەڕ درێژە بکێشێ ڕژانە ناو سەنگەرەکانی عەجەمەوە، ئەوانەیان بە لولەی تفەنگ دەرکردو ڕاونا،هەندێکیان دیلو هەندێکیان کوژران و هەندێکیشیان ڕایان کرد بۆ گوندی ئەگریقاش بۆ لای خاڵۆ قوربان.
لەم شەڕە دەرکەوت کە خالۆ قوربان نە کوژراوە هەواڵەکای ڕۆژنامەی کورد هەڵە بووەسوارەکانی ئەمیرولعەشایەر، حاجیستوهولسەلتەنەیحوکمڕانی سابڵاخیان بە دیل گرت و سوارەکانی ئەمیرئەسعەدیش یەک عەڕادە مەترە لۆزیان دەسکەوت بو،ئەسپو قاترو تفەنگێکی زۆر لە کاتی هێرشەکە دا گیرابو. ئەمیرولعەشایەرو سالار سەعید پاش تەواو کردنی کوشتن و بەدیل گرتنی تاقمەکەی داشا مەجید تاقمی سواریان بۆ ڕاونانی ڕاکردوەکان ناردو خۆیان هەڵیان کوتایە سەر تاقمێکی تری هێزەکانی خاڵۆ قوربان کە لە سەر کێوی غەزالی بون.ئەوانەش دوای تێکهەڵچونێکی کەم شوێنەکەیان چۆڵ کردو هەڵاتن، لەوانەش هەندێکیان کوژران و بە دیل گیران و ئەسپو تفەنگێکی زۆر گیرا. سوارەکانی سالار سەعید لەوێ دا عەڕادەیەک مەترە لۆزیان گرت٠
هەر کە ڕاکردوانی ئەم دو شوێنە بەم داماوی و لێقەوماویە گەیشتنە ئاگریقاش، ئۆردوەکەی خاڵۆقوربان ترسان و دەستیان کرد بە ڕا کردن،لەو کاتەدا ئاغایانی مەنگوڕو هەرکی و زەرزا شاڵاویان بۆ بردن لە پێکدانە کەدا خاڵۆقوربان لە گەڵ ژمارەیەک خاوەن پایەو خەڵکی تر کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بە دیل گیران.تاقمەکەی سەید تەها ئەفەندی ٣ عەڕادە تۆپ و سوارەکانی مەنگوڕ ١ عەڕادە و سوارەکانی هەرکی ١ عەڕادە مەترە لۆزو تفەنگ و کەلوپەلێکی زۆرو ٢ عەڕادە تۆپی گەورەیان دەسکەوت.دوگێڕانەوە لە سەر کۆژرانی خاڵۆ قوربانی هەیە،بە گێڕانەوەیەک گوایە سوارەی ئەحمەد کلالی ئاغای مەنگوڕو بە گێڕانەوەیەکی تریش ئەحمەد خانی هەرکی کوشتویانە.
بابەتەکانی تری کاک عەبدولڕەحمان