Hoppa till innehåll
Hem » قادر میری: ده‌ستبه‌سه‌رم و له‌ مه‌ترسیدام ڕاده‌ستی ئێرانێم بکه‌نه‌وه‌، ئامادە کردنی سەلاح پیرۆتی دەنگی ئەمریکا

قادر میری: ده‌ستبه‌سه‌رم و له‌ مه‌ترسیدام ڕاده‌ستی ئێرانێم بکه‌نه‌وه‌، ئامادە کردنی سەلاح پیرۆتی دەنگی ئەمریکا

قادر قاله‌ میری وه‌ک په‌ناخوازێکی کورد که‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ولاتی سوید دژیت، پێنج شه‌ممه‌ 10ی مانگی ئاپریل ئێداره‌ی په‌نابه‌ری به‌ هاوکاری پۆلیسی سویدqader-qale-miri

له‌ هه‌وڵدابوون که‌ ناوبراو ڕاده‌ستی ئیرانێ بکه‌نه‌وه‌.

له‌ وتووێکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کاک قادر ده‌ڵێت، به‌ڵام مسافیره‌کانی فڕۆکه‌ به‌ نیشان دانی ناڕه‌زامه‌ندی پێشی فڕینی فڕۆکه‌که‌یان بۆ ئیرانێ گرت.

پاشان ناوبراو له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌ بۆ بنکه‌ی شارێکی دیکه‌ی ده‌گوێزنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ئه‌و بنکه‌یه‌ ڕا به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کوت که‌ ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌دا که‌ پولیس له‌ سه‌رناردنه‌وه‌ی بۆ ئێران هه‌روا سوور بێت.

به‌ڕێز میری ده‌ڵیت له‌ گه‌ڵ خانمێکی سویدی ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌ و دوو منداڵی هه‌یه‌ و هاوسه‌ریشی له‌ هه‌وڵ دایه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی قانوونی یه‌وه‌ پێشی ناردنه‌وه‌ی بۆ ئیران بگرێت.

پێویسته‌ بگوترێت له‌ئه‌م نێوه‌ دا هاڤاڵان، دۆستانی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ گیانی کاک قادر نیگه‌رانن، چونکه‌ ده‌زانن ئه‌گه‌ر ناوبراو بنێردریته‌وه‌، وه‌ک خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌دات له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ دا ده‌بێت که‌ حکومه‌تی ئیران بیخاته‌ به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ سێداره‌دان.