"an independent online kurdish website

گەر شەهید نەبم  بۆ ئاو و خاکم

مەمنێژن با داڵ بخوا کەلاکم shehidani_einaxi

پاییزی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی بوو، کومیتەی باینگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لکی شەهید مستەفا ئەیناخی لە هێزی شاهۆ ، بنکەیان لە مەڕەخێل بوو . لە مێژ بوو پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و قەرارگای هەمزەی کلکی ، پیلانی هێرش بۆ سەر ناوچەکەیان بەدەستەوە بوو ، تا ئەوەی ڕەوەیەکی پێنج هەزار کەسی بە هەموو توانای رێژیمەوە پەلاماری ناوچەکەیان دا و داگیریان کرد .

بنکەکانی پێشمەرگە گوازرانەوە بۆ لێوارەکانی چۆمی سیروان . بەشێک لە خاوخێزانی پێشمەرگەکان هەر لە ئاواییەکانی چۆمی مەرەخێل مابوونەوە . لە کردەوەیەکی دزێو دا خۆفڕۆشەکان ، کۆمەڵێک لە ژن و مناڵی پێشمەرگەکانیان کە وەک دیلی شەڕ چاویان لێ دەکردن ، شەهید و بریندار دەکەن . ئەو دەم من بە مەبەستی ڕاگواستنی رەفعەتی برام کە لە ئاستی قاچییەوە بریندار بوو ، بەرەو نەخۆشخانەی شۆڕش بەرێوە بووم . نەخۆشخانە لە ئاوایی قالوێی زەندان لە ناوچەی گەورەکان لە نێوان مەهاباد و بۆکان هەڵکەوتبوو .

هاوڕێ مەنسوور ئیراندووست لە درێژەی بیرەوەرییەکەی دا دەنووسێ: رەفعەت ، قاچە بریندارەکەیان بڕییەوە ، لەسەر تەختەکەی ڕاکێشرا بوو ، ئاوی پاڵاوتە و خوێنیان بەهەردوو دەستەکانییەوە بەستبوو . ناو بە ناو فرمێسک بە هەردوو چاوەکانیا دەهاتنە خوارێ . ئەو لەبەر بڕانەوەی قاچەکەی بێ هۆشکرا بوو ، پاش ماوەیەک بە دەنگێکی ئاوێتەی بەر هەنسیکەکانییەوە ،گوتی :”کاکە ، من نیگەرانی خۆم نیم ، من کە بووم بە پێشمەرگە هەموو ئەو ئەگەرانە و یەک لەوان شەهید بوونیشم لەبەر چاو بوو “.

من کەوتمە بیری ئەو ژن و مناڵانەی مەرەخێڵ کە هەواڵی شەهید کردنیان بڵاو کرابۆوە .بەڵام ناوەکانیان نەوتراون ، خاو و خێزانەکەی منیش هەر لەوێ بوون ، لاموابوو فرمێسکەکانی بۆ کوژرانی مناڵەکانی منە ،داوام لێکرد خەبەرەکەم پێ بڵێ، وتی:” وادیارە ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانت گوێ لێ نەبووە ؟ هەواڵی ناوچەی مەرەخێڵی پێ بوو”.

دیسان فرمێسکەکانی داتکان و کەوتەوە هەنیسکان. لە ئاخردا گوتی:” یەکێک لە باشترین کادر و پێشمەرگەکانی ناوچەی مەرەخێڵ بە تۆپبارانی دوژمن بەسەر بنکەکانی پێشمەرگەدا شەهید کراوە .

 ئەو نەسیم بوو . لاوێکی دڵێر و خەباتکار کە لە تەمەنێکی کەمدا هاتبووە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، لەبەر دڵسۆزی و هەڵسووران ، بەرپرسی کار و باری ماڵی و ئەندامی کومیتەی باینگان بوو . 

 ئاو و خاکی نیشتمان شانازی بە لە باوەش گرتنی هەزاران شەهیدی رێگای رزگاری نەتەوەیی و ئازادییە دێموکراتیکەکانییەوە دەکات . ناسنامەی کوردستان بە پێنووسی هزر و هێزی خەباتیان واژۆیە و ڕێگایان لە ڕیبازیان بەردەوامە . گەل سوێند بە ناویان دەخوات ، چیا لە شکۆیی باڵایان سەربڵیندە و شەقام و ڕێ تاجی ناویان دەنێنە سەر . ئێمە چاومان بە سۆمای ڕوانگەیان دەڕێژین و ئاڵای بڕوایان لە ئاسۆی باوەڕماندا هەڵ دەدەین . سەدان سڵاو لەو دایکانەی بێشکەی کۆڕپەکانیان بۆ نیشتمان پەروەری ڕاژاند . لەو ئامێزانەی بەژنی ڕۆڵەکانیان بۆ خەبات و بەرخودان گەرم ڕاگرت .

فیلم١

فیلم٢


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی