"an independent online kurdish website

دەمەونیوەڕۆیەکی مانگی تەمووزە”خۆر لەناوەڕاستی  ئاسمانەخۆڵاوییەکە لەنگەری گرتووە”لەگەڵ ئەو گەرما سووتێنەرەش بێ ئاوییە!

قەد چۆڕە ئاوێک نیە نەک بۆ دەموچاوشوشتن،بەڵکو بۆ گەرووفێنک کردنەوەش. ووشکە ساڵی وەھانەبوە!گەرما،خۆڵبارین،ئارەقەکردنوە….خەڵکی شار ھەموویان،وەکو تەندووری بە قوڕەسوورسوور ھەڵگەڕاون،بۆربوون،ڕەشدادەگەڕاون،پێستی دەموچاو دەست پێووپلیان شەقار شەقار بوون.گێژەڵووکەی سوور لەدوای گێژەڵووکە،ھەرچی خاشاکو خۆڵوگژوگیاو ھە یە لوولی دەدەنو بە کوچە وکۆڵانی شاردا سوڕیان دەدەن.

ھاڵاو گڕێک  تێکەڵ  بە خۆڵێكی سوور سوور، وەکو خۆڵی بیابان،ئەو خاکە سووتەمەڕۆییەی داخ کردووە!. قەد بڵێی كزەبایەک،شەماڵێک ھەڵناکات،گەرمای وەھانەبووە،چۆن نەبووە؟گەرماو قاتو قڕیو برسیەتی(کاڵاێیەک بووەوھەمیشە بەباڵای ئە ومیللە تە ھەژارەی بڕاوە)باپیرەم پێش ئەوەی قەزاو بەڵاگێری خۆڵبارین لوولی بدات, ساڵی گرانی گەورەی دیتب بوو دەی گووت:

ساڵی گرانی گەورە،( مەبەستی جەنگی جیھانی دووەم بوو) نەک ھەر ھەمووکەس برسی بوو”گەلە گوورگ لەسەر جۆخینان لەبا قە گەنمی ڕۆدەھاتن لەبرسان  وایان دەزانی گیان لەبەرە“.پارچەڵە بووم بەئاستەمم وەبیردێت؛ دەڵێن برسیەتی ڕەگێکی لەھاریە!ڕاست وایە.لەھەرشوێنێک پارچە نانێکم وەبەر دەست کەوتبایە نیوەیم دەشاردەوە،نەم دەخوارد بۆ ڕۆژی نەبوونی وتەنگانە لەناو باخەڵە گچکەکانم ،یان لەبن دۆشەك،کونە دیواریش دەم شاردەوە، ھەتا کەڕولێیدەداو شین ھە ڵەدەگەرا پاشان ڕەش،ڕەش دەبوو…شەوانە پارچە نانەکانیان لەباخەڵم دەردەھێنا.ئەگەر وەخەبەرھاتبام بەقەمپاڵان دەستیانم بە خوێندادەھێنا،لەترسی ئەوەی نەوەکو ڕۆژانی داھاتو نانە ڕەقەیش نەمێنێ .ئەو چەند ساڵانەی دوای خۆڵبارینیشی ھاتە سەر،ھەرچی جادەو بان وباخچەو،مزگەووتو کون وکەلەبەری نەک ئەم شارە،تەواوی ووڵات سەرپۆشی خۆڵە سوورەی پۆشیوە.لەبیابانەکانی خواروھەلدەکاتو سەرتاپای ووڵات دەگرێتەوە.لە بازگەکانی ھەمووشارەکان پاسەوانەکان بە پەشتە ماڵ و خاولی دەمووچاوی خەڵک پاک دەکەنەوە بزانن وێنەی سەرناسنامەکان ئەوانەن کەلەلایانە. ئەو خۆڵ بارینە ،ھەرکەسیك بە جۆرێک لێکی دەداتەوە. ڕوولەھەرلایەک دەکەی باس ،باسی برسیەتی یان باسی خۆڵولم بارینە .خۆکاتێک باران دەبارێت قووڕەسوورێکەو لە ئاسمان دێتخوارەوە….ھەرچی گەنمو جۆو دانوێڵەو،سەوزەو داری میووە ھە یە گشتی لەناو چوون،ئەو بۆنو بەرامەی پاش بارانبارین نەما،خەڵکی بووکە بەرانە ونووێژی نەبارینی باراندەکەن.ئیماندارەکان دەڵێن:

دنیا خەراپ  بوونەو خەزەبی خودایە بەسەر ئە ومیللە تەیدا دەبارێت!ئەوەندە ناشکوری کران،خەڵکی تەواوباغر ببون. ھەرچی خەڵکی زیرەکی،وەکو بەناو فەریکە کۆلکە سیاسیەکانن دەڵێن: وەکو ئەوەی ئێمە لە دنیا تێگەیشتووین،بە مەزەندەی ئێمە

 ئەوە پێش لە دایک بوونی ڕۆڵەیەکی نووێیە(واتە خەونی ئازادیو ووڵاتی سەربەخۆیە)بەڵام بە بۆچوونی من قسەی دەوارنشین وخەڵکی بیابان بەددوەکان لەھەموویان ڕاسترن “بۆخۆیان لەگەڵ خۆڵبارین ڕاھاتوون”بەھەزاران ساڵە بیابانو تەپۆلکەی خۆڵ ئاوێتەی یەکتربوون”جاران خۆڵبارین ھەر بۆخۆمان بوو، بەڵام لەو چەند ساڵانەی دوای برا کوەردەکان لە خێروبێری ووڵات کە بەسەر بەرزی ونیمچەشانازییەکەوە دەڵێن: ئەوەش پشكوبەشی لە سەدداحە ڤدەی خۆتانە،کە س ناتوانێت بۆی نییە لێتانی ببڕێت،یان خوانە خواستە لێتانی کەم بکاتەوە.زۆرجار مووچە دوادەکەوێت مانگێک،دوومانگ،ساڵیک دووساڵ،بەڵام قەد لێناگەڕێین خۆڵبارین دواکەوێت،ھەر لە بیابان ھەڵکات یەکسەر بەپەلەو بەخێرای گەردەلوول دەگاتە لاتان. وەکو شیری بەر دایکی خۆتان لێتان حەڵاڵ بێت،برابچووکی بڕبڕی پشتمانن ،مافی ئێوە بخۆین دەکەوینەبەر نەفرەتی خوای گەوورە”کەنگێ ناوچە دابڕاوەکان گەڕانەوە باوەشی دایک؟ئەوکاتە ھەقی خۆتانە بۆتان زییادبکرێت”دەتوانن داواش بکەن.

 ھەتا گڕڕەی گەرما بەھێزتر دەبوو،شارچۆڵتردەبوو!ئاپۆڕای خەڵک لەدەوربەروو  پێش فەرمانبەری( خانە نشینی) زیادی دەکرد.لەناو ئەو ھەموو حەشاماتە زۆرە کەسێکی بەھێزو توانی تێدانەبو،ھەر ھەمووی یان پیروپەک کەوتە، یان شەلو نوقساتانو کەم ئەندامبوون.پرسیارێک بۆ سەدان جار دووبارەدەبۆووە.گرێ کوێرەیەک بوو کەس بۆی نەدەکرایەوە.

مووچە ھاتووە؟كەس نازانێت.جاراران پێش ھەر ھێرشێکی ڕژێم بۆ سەر ناوچە ئازاد کراوەکان..چەند ڕۆژ بە خەستو خۆڵی بۆردومان وتۆپباران دەکرا،ئێستا ئەوە نەماوە پێش ھاتنی مووچە، خۆڵبارینێکی خەستو خۆڵ ،لەگەڵ کیمیابارانی جاران جیاوازی نیە ھەڵدەکات

لەوەتەی ئاینی ئیسلام سەری ھەڵداوە، پێنج فەڕزەی نوێژ ھەیە. ساڵێ جارێک نوێژی بەبارانە یە!کەچی ئەوە چەند ڕۆژە باسی نوێژی مووچە دەکرێت، ئێواران خەڵکی ڕوولە لەدەشتو دەر دەکەن بۆ بەکۆمەڵ نوێژدەکەن، بۆ ئەوەی مالکی دڵی نەرم بێتو پارە ڕەوانە بکات

. –لە گرەماو گەرمی چاوەڕوانیدا..لەو کاتەیدا لاتاکێکی پەنجەرە گەورەکە کرایەوە،دەنگێکی ناسکی ژنانە ،تێکەڵ بە بایەکی فێنکی سپریت”تەزوویەکی خۆشی بە ھەناوی ڕێزی پێشەوەی خەڵکەکداھێنا“. بەڵکو ڕزگارمان بێت لەو ھەموو گەرماو چاوەڕێکردنە.خانم بەنیمچە ھاوارێکەوە بە خەڵکەکەی گووت:تەواو

ھە مووتان باش گووێبگرن! دووبارەی ناکەمەوە.خەڵکی مۆڵ خواردوی ئەو ناوە ھەمویان گوێ قوڵاغ بوون..

ئەمڕۆ بەھیچ  شێوەیەک مووچەنییە؟….ئەرێ بۆناڕۆنەوە ماڵی خۆتان بەرۆکمان بەردەن-.ئاپۆڕا بەیەک جار ھاواریان کرد.باشە ئەدی پارە؟

 “پێتانمگووت پارەنییە.”باشە ماڵتان نیە،کارتان نیە،بۆ بەیەک جاری یاتاغەکانتان ناھێنن ولێرە بخەون زۆرتان ماڵ ومنداڵتان بەیەکجاری لە بیر چۆتەوە.

خەڵکەکە زۆر بەبێزاریەوە ووڵامیان دایەوە

دەباشە ئەگەر وایە مووچەمان بدەنێ،ھەتا بڕۆینەوە ماڵی خۆمان!..ئەوە دوومانگە پارەنیە،

. بڕۆن بۆخۆتان بەرۆکی (مالکی و شە ھرستانی) بگرن.-

. جاباشە خانم خۆ ئێمە،پێشمەرگایەتیمان بۆ ئاغای(مالکی و شەھرستانی) نەکردووە-لە پێناوی تۆو ئەو میللەتەی شەلو نوقوستان بووین

خانم پێش ئەوەی پەنجەرەکە بە توڕەی دابخات،ئەگەر بۆمنتان کردوە نەمگەرەکە .ناھەقی نیە بۆخۆیو ئاغاکانی لەبەر سپریوتوو سەر قەنەفەی نەرموورگ تێر وەکو(بەرخی تێر شێر)ئەوەی بەتووڕەبوونێکەوە گووت حەمە جەرگە

.برالە لەدەست ئەوان نییە!،ئەگەر پارە نەنێرن ئەوان بڵێن چی؟ووڵامی ملازم..گرنگ سەر سەلامەت بێت پارەش ھەردەبێت .-

ئەرێ حەمە جگەرە جەرگەت پێیە؟ملازم پاش کەمێک پرسیاری لە جەرگە کرد.حەمەجەرگە.. ئەوەچییە ملازم ڕادەبوێریت، یان تێکچوویت.وابزانم خۆسواڵی جگەرە ئاساییە،ملازم داوای لە جەرگە کرد ، ھەستە سواڵی جگەرەیەکم بۆ بکە.جەرگە بزەیەک  گرتی،ئەوەجاری یەکەم نیە ملازم لەسەرجگەرەگاڵتەی لەگەڵ دەکات.جەرگە ڕووی لە ملازم کرد

ڕاستی لە ساڵی تووتنەکەوە وازم لە جگەرە کێشان ھێناوە.سواڵکردنیش باوی نەماوە .حەمەجەرگە بەسەرسووڕمانەوە لە ملازمی پرسی!،باشەئەوە جگەرەشمان بۆت پەیداکرد،چۆن ،چۆنی دەی کێشیت؟،بە ناشکوری نەبێت خۆت لەخۆتدانیت.

جەرگە ھەستاو کەوتە سواڵكردنی جگەرە.لەترسی گڕەی گەرما ھەرکەس بەجەمەدانیەکەی یان بە لچکی پشتێندەکەی دەموچاوی خۆی داپۆشی بوو.ئەرێ براینە کەسێک خێرخوازێک موسڵمانێك،بەخێر بە پیاوەی،بەپارە جگەرەیەکمان بداتێ؟پیرەمێدێکی سەروڕیش سپی نوورانی دیار بووئاگای لەمشتو مڕیان بوو،ھەرکە جەرگە گەیشتە لای ،دوو سیغاری بۆ ڕاگرت،بگرە کوڕە شیرینەکەم.

جەرگە گەڕایەوە بۆلای ملازم.بۆیەکەم جارە واسەرنجی دەمو چاوی ملازم بدات “دەمو چاوی ھەر ھەمووی کۆنە زامی قووڵ،قووڵ ناو چەوانو دەمو چاوی ھەر ھەمووی کۆڵدرابو،سەر ڕوومەتو بەرەچاو ناوچەوانو  دەوروبەری چاوی تۆپەڵە گۆشتی ئەستوور خڕببونە سەریەک” لەناوکونو چاڵو چۆڵی  ڕووخساری

چەند سەرەساچمەیەکی سەر تیژ، وەکو سووژن بەئاشکرا دیاربوون بە لا ڕوومەتیەوە .ڕوخسارێکی جەرگبڕ لەسەروی ئەو حاڵە نالەبارەش “کابرایەکی قۆشمەو قسەخۆش ،قووڕبەسەری وەپێکەنین دەھێنا “ملازم پاش ئەوەی دوومژی قووڵی پڕبەسیەکانی خۆی لە سیغاردا…وەکو ئەوەی ھەرچی کولو کۆڤان، لەگەڵ دووکەڵی سیغاربەبای کات.دووجار ئەم دیو ئەو دیوی بە سیغارەکە کرد،بەقەد دووکەڵ کێشێک دووکەل بەناو دەمیدا ھاتە دەرێ..کۆکەیەکی تووندگرتی ،ماوەیەک بەری نەدا سوور ھەڵگەڕا،بەری ھەناسەی گیرا،فرمێسک بە ھەردووک چاویدا ھاتنە خوار.ماوەیەک دۆش داما بێدەنگ بوو.پاشان ڕووی لە جەرگە کر.

ئەرێ جەرگە ئەتۆ لە کەنگێوە ئەوەندە بەجەرگ بووی… دەست بەرداری تووتن وسیغارببی؟یان لەترسی خانمەکەت ،نەوە کو بۆنی ناخۆشت لێ بێت ؟ئەوکاتە بەپەڕۆییەکی پیس کلکت دەگرێت وفڕێتدەداتە دەرەوە،

ملازم لەو کاتەی ئەوقسانەی دەکرد،جەرگە ھەرلە ملازم وورد دەبۆوە.ھەقی خۆتە،ئەمن گێلم سواڵی جگەرە بۆتۆ دەکەم.لە ژێر چاوویلکە شووشە ئەستوورەکانی کە ھەر یەکەیان بە قەدەر بن ژێرپیالەیەک ئەستووربوون! بە ووردی سەرنجی (حەمە جەرگەی) دەدا چرچولۆچی دەم وچاوی پانزەساڵ لەخۆی گەورەتر نیشانی دەدا. جەرگە لە کۆی سیودووددان،تەنھا دووددانو نیوی خواروخێچی مابوون،باقییەکەکەی ھەڵوەریبوون.بە قسەی خۆی لە زیندان بە ئەشکەنجەو لێدان شکاوون.بەڵام کۆنە برادەرەکانی دەڵێن بوونەتە قووربانی گووێزو بەڕووی ڕەق

بارالە پێمت نە گووت،ساڵی توتنەکە چی بوو؟ئەھاوایە وایە،ھاتەوەبیرم،لە قەڵادزێ رویدا، زانکۆی قوڵادزە لەساڵی حەفتاوچوار پاش بۆردومانو کاولکردنیی شاری قەڵادزە،زانکۆ خەڵتانی خووێن کرا،زانکۆ کرابە ئینحیساڕی تووتن….ھەرچی تووتنی دەڤەری پشدەروبیتووێن ھەیە کۆدەکرایەوە لەناو ئنحیساردا گل دەدرایەوە ،ھەتا ڕۆژێک دەستێکی دڵسۆز ئاگری لە توتن بەردا.وایە چاکم وەبیرە.جەرگە زۆر بە سەر سوڕمانوە گووتی ،ئەوە ئەتۆ باسی چیدەکەیت؟دەیزانی ملام بیرەوەی تێک چووە،بەڵام ھەتا ئەو دەرەجەیە نا   بەڕاستی ملازم لەبیرت نەماوە،.یان گاڵتەم لەگەڵ دەکەی؟جەرگە گاڵتەی چی .ھەر ئەوەندەم لەیادە کە بۆتم باسکرد.جەرگە ھەناسەیەکی درێژی ھەڵكێشا ،برام دەباش گوێ بگرە ھەتا وەبیرت بێنمەوە.(لەنۆکان شەش حەوت ڕۆژ بوو ھەموومان بێ تووتن وجگەرەبوین.ھەر ئەوڕۆژەی پردی تێدا ڕوخا  شە وەکەی درەنگ ،دەنگی کاروانچیان تێکەڵ بە حیلەی ئەسپ لرفە،لرفوھاژە ھاژی لافاو.ھەتابەیانی ھەر بیگرەوە بارەکە فڕێدەوە،ئەو شەوە کاروان چی نەیان زانیبوو لایەکی پردڕوخاوە،بەسەریدا پەڕیبوونەوە!دوو ووڵاخ بە شەڵتە تووتنەوە کەوتبوونە ناو ڕووبار، كاروانچی ھەرئەوەندەی بۆکرابوو ئەسپەکەی ڕزگار بکات .بەیانی پێشمەرگە خودا بۆی ناردن،،ھەرچەندە شەڵتەکان تەڕ ببون ئەوەندەی کە قووەستر ببوون، بەڵام لەسەر بانی بارەگا بەرامبەر خۆرەتاو ھەڵیان خستبون،پاش چەند ڕۆژێک بەکەڵکی پێچانەوەو کێشان داھاتن ،بەڵام لەنەکاوێک سیغارچركەیەکی لێدەھاتو لە ناو دەمیان دەتەقیەوە.ڕیشوسمێڵی ھەڵدەپڕزاندن.ناودەمی دەکردنە ژەقنەبوت لە پاش ئەو تووتنە تەڕاویەوە دەست بەرداری جگەرەو سیغار بووم)تخوا برام ناھەق بووم.

–                ئەو رؤژە ملازم وجەرگە ھیوابڕاو بون لە مووچە.. جەرگە بە ملازمی گووت:

بابڕۆین ،.لەگەڵت بێموە ماڵەوە؟ملازم بە چواردەوری خۆیداگەرا.کوا ئەو شێرە کوڕەم لەگەڵدایە؟.ھەڵۆ..ھەڵؤ کاکە لەکوێی؟كوڕێکی ھەرزەکار چۆبن ھەنگڵی ملازمو پێگووت!.خاڵە گیان لێەرەم..باشە بابەکم.بابڕۆین.کاتێک دوو برادەرە کۆنەکە باوەشیان بەیەکداکردو ماڵاوایان لەیەکتری کرد..خەڵکەکە بە یەکجاری بێ ھیوابونو ئەو ناوەیان چۆڵکرد.  حەمە جەرگە لەڕێگا ئاگای لە گەرماو خۆڵبارین نەمابووبیری ھەڕ لە لای ملازم  .کۆنە برادەری بوو..بۆچی وای لێبەسەر ھاتووە؟پاش ئەو ھەمووساڵەو چەرمە سەریەپارەی پاکەتە جگەرەیەکی نەبێت؟ ا .

..ناھەقت ناگرم کاکی خۆم،ئەوەی بەسەر تۆ ھات بەسرکێوی ئاسۆسیش ھاتبادەتوایەوە“. دە ساڵ پێشمەرگایەتی ھەر بە دەم گێڕانەوەی خۆشە،دەساڵ برسییەتی دە ساڵی تەمەن، ھەرڕاکە ڕاک.ملازم لە ماوەی ئەو دە ساڵە ھەموو لەشی وەکو بێژنگی لێھاتبو ،چوار جار بە سەختی زامدار بوو، جارێكیان لە سەر دەمی ئەنفالەکان کەس بە تەمای نەبو، بەڵام پاش مانگێک وەسەر پێ کەتەوەو..وەکو جاران کەوتەوە فریاکەوتنی خەڵکی دێھاتەکان،ئەوەندە دەرزی ئەتڕۆپین لە خەڵکی دابو، بە قەد یەک دکتۆر شارەزا ببوو.قارەمانی و خۆڕاگری ملازم. لە پاش وەستانی جەنگی کاولکارانەی ھەشت سالەی( ئێراق و ئێران )بوو،ھەر بابا بو پێشمەرگە ھێزی بەرگری لەگەڵ یەکەم لێبووردی گشتی.ھەندێکیان بە چەکەکانیانەوە، زۆریان.بەلێشاو خۆیان ڕادەستی ڕژێم دایەوە. ملازم پێشی پێدەگرتن.لێیان داپاڕایەوە بەرۆکی دەگرتن،کووڕە قووربانتان بم ئەوەی نەکەن، باوەڕ بەو جانوەرانە مەکەن. ھەر ھەمووتان زیندەبە جاڵدەکەن،کێ بوو ئەنفالی کوردی کرد؟ كیمیابارانی ھەڵەبجە..ڕاگوواستنی قەڵادزێ و خاپوورکردنی پێنج ھەزار گووند..تەڕو.ووشكی بەیەکەوە نەسووتاند.لەبیرتان چۆوە،ئەوان لە ئێمە دەبێ ببوورن یان کورد لەو خووێن مژانە ببورێت.ئەگەر بە لێبوردنێک ھەڵخەڵەتابن.مانای وایە تاوان ،تاوانی ئێوەیە.کوڕە دەستم دامێنتان ئەوەی نەکەن، چی وڵامی کەسو کاری ئەنفال کراو قوربانیەکان و نەوەی داهاتوو دەدەنەوە.زۆر دەپاڕایەوە کەس گوێی لێ نەدەگرت..توڕە دەبوو و دەماری ملی ڕەپدەبوون بڕۆن.ببن بە جاش ببن بە تەڕەماش.ھەی سەگ و سەگ بابینە.بڕۆن بەسەر ئێسکو پروسکی کەس و کارتاندا بازدەن، یان شەرم ناکەن داناوەشێن بەسەر لاشەی خەڵکیدا بڕۆنەوە.بۆ زیاتر تووڕەکردنی ملازم(.ڕۆمانی ماڵئاوایی لە چەکیان) بۆ ملازم دەھێنا.برام ئە وڕۆمانت خوێندۆتەوە، ملام دەھری دەبوو.دەمو لێوی کەفی دەکرد.براکانم(ھیمنگوای) ئەو ڕۆمانەی لەسەردەمێکی کەو بۆ میللەتێکە و لە سەر شتێکی کە نووسیوە.

باشە ملازم برام، ئەگەر دوژمنداری بڕۆوەو مەسڵەت بکە؟.خۆ ئەگەر ھەڵاتووی سەربازی. خەڵکی لە تۆش پێشمەرگە تربوون گەڕانەوەو بەبەر لێبووردنی گشتی کەو توون، ھەر کەس خەریکی کارو کاسبی خۆیەتی.بڕۆوە پێشمان کەوە بزان چۆن چۆنی،وەکو قەیڕە کچ  ڕە دووت دەکەوین.دەبا ھەواڵێکی زۆر خۆشت بدەینێ.بەبێ ئاگاداری تۆ،نیوە شەو بە دزی ھەر دووک برا قارەمانکەت خۆیان ڕادەست کردەوە.ملازم تووڕەبو ئەو ھەواڵەی زۆر لەلا سەیربو،بەسەر خۆی نەھێنا،بەڕویاندا تەقیە وە”برای چی.ئەوانە کەنگێ پێشمەرگەبوون دووقاچآخچی دوو گەوادوتەرەس.برای خۆمن لە ھەمووتان باشتر دەیان ناسم.لەیەک داکو بابین دەزانم بای چەندن،خۆیان بە خۆیان بن“. باشە دەکرێت ھەرکەس کەمێک گەرموساردی دیت یان شکستی بەسەر شۆرشداھات ،بڵێی ھەتا شۆرشێکی کە بەخواتان دەسپێرم.خواتان لەگەڵ؟.واز لەو دوانە بێنن.با ھەواڵێکی زۆر خۆشتان بدەمێ.ئەمڕۆ نیوەڕۆ.چوار کەس چوار قارەمان ھاتوونە بۆ پێشمەرگایەتی.بەڕاستی کوڕی تەنگانەن.ئافەرین لەو ڕۆژە ڕەشە بە ناوئاگردا خۆتان بگیەنە سەرێو ببنەپێشمەرگە!.ھەموویان گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی ،ھەتا ملازم لە کەلی شەیتان نەێتە خوارەوەو لەگەڵیان نەڕواتەوە شؤڕش کۆتای نایەت.

ملازم وانیە برام،ئەوەی ھاتووە ھاوارە،ھاواریش ھەموومان دەی ناسین.ھەموو شەش مانگ جارێک دەڕواتەوەو پاشان دێتەوە.سیانەکەێ کەش براو ئامۆزای بوون.بۆ گەیاندنی ھاوار ھایبوون گەڕانەوە.دەڵێن (کەسی شیاولە جێگای شیاو) سەد دەر سەد وابو.ملازم کرا بە بەرپرسی چەکو جبەخانە.. ھەتا پێشمەرگە زیاتر خۆی ڕادەستی دووژمن دەکردەوە،جبەخانەکەی ملازم گەورە ترو پڕچەکتردەبو.ملازم چەکەکانی جوان ،جوان چەوردەکردنو تاقەتی دەکردن،وەکو ئەوەی خۆی بۆ شۆڕشێکی کە ئامادەبکات.بەرپرسە گەورەکان زیاتر لە پێشمەرگەی ڕووخاو داتەپیولە دڵی خۆیاندا لە ملازم تووڕيبون.بەڵام بەسەر خۆیان نەدەھێنا..ئەو ھەتیوە واز بێنێت ئێمـەش بەرەو ئەوروپاو ھەندەران دەچینە لای ماڵو منداڵمان (شەوێکی تاریکە شەوی ئەنگووست لە چاو بو.باران زۆر بە خووڕدەباری.ملازم دیارنەبو،کەس نەی دەزانی خەریکی چییە،،دیسانوە چۆتە زگ چەکو جبەخانکەی بیان ژمێرێت..لەنەکاوێک دەنگی تەوینەوەیەکی گەورە دنیای ھەژاند!.ماوەیەکی دوورو درێژە تەقینەوەی واھانەبووە. چەند چرکەیەکی کەی پێچوو،زەرمبە زرمبەکە زیادیکرد.ھەر بابابو بە غار لەوناوە دوور دەکەوتنەوە.چڕەدووکەڵو ئاگر ھەتا ئاسمان بەرز بۆوە،لەپشتی بارەگابوو..بە سنگە خشێ چەند پێشمەرگەیەک خۆیان گەیاندە شووێنی تەقینە وە ،ھەرایەکە سەگ خاوەنی خۆی نانسێتەوە.ملازم لەڕسەزەوی درێژببو بەسەختی بریندارببو ھەردووک دەستی لەمەچەکیەوە نەماوو.چەند جارێک ڕایان وەشاند.کوڕە ملازم.نەخێر ووڵام نیە.کەس ھەتا ئەمڕۆش لەگەڵدابێت نەیزانی چۆن چۆنی ڕویدا،ھەندێک دەڵێن.لە پاش گەڕانەوەی براکانی ھەستی بە شەرمزاریکی گەورەکردووە.ھەوڵی خۆ کوشتنی داوە.ھەندێک دەڵێن سیخوڕێک تەقینەوەی بۆداناوەتەوە.ئەوەی لە ھەموویان جێگای باوەڕپێکردن بووە،گوایە بەرپرسە گەورەکان وویستویانە لە ناوی ببەن،بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش ببێت بۆ بڵاوە لێکردن)حەمە جەرگە..لە ناو دەریای خەیاڵات نقووم ببو،ھەرچەندی دەکرد سەرەداوەکانی بۆ لێک گرێ نەدەدرانەوە.دەنگێکی منداڵانە وەئاگی ھێنایەوە.مامە بۆیاخی ناکەی ؟بەدوای دەنگەکەدە گەڕا،ناھەقی نەبوو کوڕێکی پارچەڵە دەمو چاوی لەناو تەپو تۆزو خۆڵدا بزرببو.وەکو ئاوێنە؟.ئەویش بە شەرمە زاریەکەوە تەماشایەکی پێڵاوەکانی کرد لەھەموو لایەکەوە،کوون کوون ببون.کوڕم لاستیکە بۆیاغ ناگرێت.قەیناکات بزان چؤن بۆتی بۆیاغ دەکەم؟وێنەی خۆتی تێداببینە.حەمە جەرگە بزەیەکی خۆشگرتی”ھەر بە مەیمونەکەی تەڕەزان دەچـم.بەڵام بەبێ ددان“.منداڵەش دایە قاقای پێکەنین.ھەندێک پارەی لەچنگی مناڵەکە کردو بە چەند ھەنگاوێکی گەورە خۆی گەیاندە سەربەرزە پردەکە.ماوەیەک لە بەرزاییوە  لە دەوربەری خۆی ڕوانی ،منداڵو سندوقی بۆیاغو ھەمووشتکانی ئەو ناوە وەکو تارمای دەھاتە بەرچاوی .خەڵکی بە ھەڵەداوان لە ماشێنەکان بەپەلەتربوون.خودایە ئەو ڕاکە ڕاکەلەپای چی؟ دووبارە.کەتەوە دنیای خەیاڵاتەوە.(ئە وجارەیان شپۆلە سەر شیتەکانی بردیانوە بۆ سەر پردی نۆکان.شڕەپدێک بوو لەنێوانی نۆکاو نیسکان لەسەر سنووری دەستکردی دوو پارچەی کوێستانو گەرمێنێ.واتە دوو پارچەی بەزۆرلێک ترازاوی کوردستان بەیەک دەگەیەنێت.دۆڵی ناوزەنگ،دۆڵی پارتەکانیشیان پێ دەگووت.بە ھەموو شۆڕشەکە ئەوەندەیان ڵێمابۆوە.خەڵکو پێشمەرگە،بە چنگو نینۆکی خۆیان کەچە پردیان درووست دەکرد.کەچی لافاو ئاخووندی ھەر زوو دە بونە بەڵای سەریان.بە ھەموولایەکمان دەبێ،ھەرچی کۆنە پردە نۆژەنی بکەینەوە بە ھێزوو پتەویان بکەین.لە ھەموو لایەک بەرزە پردی ئاسنو پۆڵا درووستبکەین.دەڵێن لە ووڵاتانی دەرەوەی پێش کەو تو بەرزەپردی ھەڵواسراوی وەھا زەبەلاح ھەن چەند نھۆمن.لەسەری سەرەوە ھەرچی لۆریو گەڵابەی گەورەھە یە بە بارەوە لەگەڵ ھەزاران ئۆتۆمبێل زۆر بە سانای بەسەریدا دەپەڕنەوە.لە ناوەڕاستیش،شەمەندەفەر بە ھەموو سەرنشینەکانیەوە .خۆ باسی ناو دەریاکە مەکە،ھەر کەشتیو پاپۆڕێکی تێدەپەڕێت شارێکە بۆ خۆی..بەسەر ئاوەوە.لە ناو خۆیدا شانۆ..سینەما.دیسکۆ،یاریگاو ڕێستۆڕانت،جێگای نووستنو حەوانەوەی ھەزاران کەسە.ئەرێ برام

ئەوە ڕاستە شتی لەو بابتە ھەیە.لەبرادەرێکم پرسی.تۆ ساڵانێکی دورو درێژ لە ھەندەران ژیاوی.زۆر بە دڵنیایەوە ئەوەی ئەتۆ باسی دەکەی مستێکە لە خەرمانێک.زۆر لەوەی زایاترە.دەباشە ئەدی بۆ لە ووڵاتی ئێمە شتی لە وبابەتەنیە؟.بەتایبەتی پردەکانی سەر سنور،ئەگەر لافاو باران ڕایان نەماڵێت،دەستێکی نادیار ھەیە تەفرو تونایان دەکەن.ووڵامی برادەرەکەم ،بۆ ئەوەی پردی خۆشەویستی لە نێوان بە شەکانی کوردستان درووست نەبێت.ئە ووڵاتانی تۆ باسیان دەکەی ووڵاتی دراوسێان مرۆڤن،ئەوانەی دراوسێی ئێمە نەک مرۆڤ نین،جانەوەرن لە دەستیان بێت لێناگەرێن.گژوگیاش لە سەر ئەم خاکە شین ببێت،کاتێک بۆخۆیان مەبەستیان بێت .لەماوەی چەند خولەکێک پردی ئاسنو پۆڵا بۆ پەرینەوەی تانکو دەبابەو سوپایەکەیان دروستدەکەن.ڕووی لەبرادەرەکەی کردو پێی گووت:

مادام وایە دەبێت بە ھەموو لایکمان بە دەستی خۆمان ھەرچی نەک پرد ،بەڵکو بەردەبازەکانیش تەفرو تونابکەین!.ھەتا دوژمن نە توانێت بەسریان دا بپەڕێتەوە).جەرگە وویستی لەبرادەرەکەی جیابێتەوە دوودەستە قووڕاویەکانی بەگەرمی لێک خشاندن…سەرتاپای لە قووڕوچڵپاو وەردرابو،بۆیە بە شەرمەزاریەکەوە بە ھاوڕێیەکەی گووت.چپکەین براھەموو دوڕۆژجارێک پردەکەمان چاک دەکەینەوە کەچی یان سێڵاو ،یان پاسدارە چڵکنەکان بۆمان دەڕووخێنن؟.ئەوەتا ئەمڕۆ ھەر لە گەردی بەیانیەوە ھەتا ئێستا،بەھەموو برادەران وخەڵکی ئاوای چەنگو نینۆکمان چوون،ھەتا کەچە پردمان چاک کردەوە.بەڵام پردی ئەوجارەیان زۆرپتەوە،باوەڕناکەم وابە ئەسانی بڕوخێت.جەرگە ڕووی لە خەڵکەکە کرد باشە دەستان خۆش.وەڵاھی ھاتۆتە سەرم ھەر کەسێک بەسەر ئەو پردەدا بپەڕێتەوە،گومرگی نە ک توتن،بەڵکو پەڕە سیغاریشی بکەم.ھەموودایانە قاقای پێکەنین.

جەرگە ماڵ ئاوای لەبرادەرەکەی کرد، بەبێ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات،بەدۆڵە تەنگەبەرەکەدا لۆژ،لۆژ ڕوەو مزگەوت شۆڕبۆووە.

لەسەرتاتەبەردەکان”حەمەجەرگە،بەلیچکی پشتێندە کۆنەکەی ،کەوەھا کاڵببۆوە کەس نەیدەزانی لە بنەڕەتدا چی ڕەنگێک بووە،ھێواش،ھێواش کەوتە پاک کردەنوەی قووڕو چڵپاوی لەشی“.چەند جار شڵپە،شڵپ دەستو دەمو چوی شووشت.ھەستاو بە پێپلکانەکاندا سەرکەوت،لەدوورەوە گوێی لە دەنگی (مەلا نوری) بوولەبن ھەیوانی مزگەوت،پشتی بە شۆڕەبیکەوە دابو قسەی بۆکۆمەڵێک فەقێو پیرەمێردی پەک کەوتە دەکرد،دەیفەرموو:”كەس نازانێت وەلێی ڕوون نیە ،لەسەر پردی سیڕاتێ ھەموو شتێک یەکلادەبێتەوە،ھەرکەسێک لەخواترس بێتو ئیمانداربێت،ئەو پردەی کە دەڵین.لە مووباریک ترەولە ئەڵماس تیژترە بۆی دەبێتە ڕێگایەکی پانو بەرین وزۆر بەبێ ترسو دڵە ڕاوکێ بەسەریدا دەپەرێتەوە. خۆ خوانەکات، ئەگەر ھاتو ئەھلی ئیمان نەبو کارو کردەوەی باش نە بوو، بە حەفتا ھەزار سال بەڕێوەدەبێتو پاشان دەکەوێتە ئاگری دۆزەخ“..جەرگە پاش سڵاوكردن بەمامۆستای گووت:

ئەرێ باشە مامۆستا ئە وشوێنەی جەنابت باسی دەکەی،سێڵاو پاسداری لێیە؟مامۆستا بە ھەوای خۆی کەوتە پرسیارکردن.

جەرگە پاسدار زانیمان چیە!بەڵام سێڵاو چیە.؟

سێڵاو،لافاوە مامۆستا.

ھەرچی گیانلەبەرە ،ھەرچی زیندەوەرە.دەبێ بەسەر ئەو پرد دەداپە ڕێتەوە،مەسەلەی لافاویش،ماوەیەک بیری کردەوە.وابزانم ئەگەر خەڵکی کافر ھەبوون لافاو ھەڵدەستێت.

باشە مامۆستا،خۆ کەس بەقەدەر ئاخوندیان بە تەنگ ئە وشوینەی باسی داکەی نیە.مادام وایە بۆچی ماڵی خەڵکی بێ چارەخەراپ دەکەن؟ ئەوپردانەی خەڵکی بە چەنگو نینۆکی خۆیان درووستیدەکن بەشۆڤڵ لێان خاپووردەکەن، وەڵاھی ئەگەر پاسدار لەوێ ھەبن.مامی خۆتان لەتەختی بنی دەدۆزنەوە.فەقێیەکان بزەیان دەھاتێ لە ترسی مامۆستانەبوایە،پڕبەو دۆڵو لێڕەوارە دەیان دایە قاقای پێکەنین.وامەڵی جەرگە وامەڵێ..ئەگەر لە ترسی دەمانچەکەی بەرپشتێندی جەرگە نەبوایە،کە بەئاشکرا دیاربو ..مامۆستا قەد وا بە میھرەبانی ووڵامی نەدەدایەوە.جەرگە ئەو کارە ھی ئەفلەقی وتکریتیانە..شتەکان تێکەڵاومەکە برالە.جەرگە بەبێ ئەوەی ئاوڕبداتەوە لەبەر خۆیەوە ھەر دەیگووتو دەیگووتەوە(.کەشکیش برای دۆیە).ملی لەبەر ھەورازنا،زۆر بە بێتاقەتی پیدا ھەڵدەزنا،لە دوورەوە ھیوای بەدی کرد،زۆر بە پڕتاو غاری دەدا

مێردمنداڵێکی لاوازی چاوگەورە بەھانکە ھانک بەرەو ڕوویھات .لەماندوبونیان قسەی بۆنەدەکرا،ھەر مامە جەرگە مامە جەرگەی بوو.ھاھیواگیان قسەبکە چیبووە؟کوڕەكە خێرا،خێرا تفی قووت دەدا،ھەناسەبڕکێیەکەی کەمێک باشبوو!.ھەرچی ھێزی ھەیە کۆی کردەوە سەرییەک.مامە جەرگە پاسدارە ڕیش پیسەکان پردەکەیان ڕووخاند

ئەوەکەنگێ؟

ئەوە ئێستا مامە..ھەرئێستا،ئەو بێ ئیمانانە.لەگەڵ زەوی تەختیان کرد،ناوەڵا خاشاکو دارو خۆڵەکەشیان فڕێ دا ناوئاوێ.جەرگە چنگە تفێکی گەرەی ڕەھەوادا،دەک خودا داوامیان نەدات.چۆن بوونەتە مؤتەکەی سەرشانی ئە وخەڵکە ھەژارو بێدەرەتانە!..ئێستا ئەگەر لێیان بپرسی بۆچی تێکتان دا،پێت دەڵێن،ئاغا لە بەشی خۆمان تێکمان دا.چوار بەشە بەشێکی مافی خۆمانە.تێکی دەدەین، دەی ڕوخێنین کە س بۆی نیە بڵێ لەل.بڕۆن بپەڕنەوە خاکی خۆتان.

جەرگە وەئاگاش ھاتبۆوە ، لەبەر خۆیەوە وڕێنەی دەکردو ھاواری دەکرد.ڕۆژێک دادێت ھەرلەو دۆڵەی نۆکانەوە ، ڕقو قینەی خەڵك ببێت بە سێڵاوێکو ھەرچی مۆڵگەو پایەگا ھەیە ڕایماڵێت.

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی