"an independent online kurdish website

داعش کورتکراوەى ( دەوڵەتى ئیسلامى شیعى عەلەوى ) یەو بە هەڵە و بۆ شاردنەوەى ناونیشانى خۆیان ناوى ( دولە اسلامیە فى عراق و شام ) بەکاردێنن !!daiish_daiish

داعش بریتیە لە گرووپێکى مەشق پێکراو لەلایەن وڵاتى ئێران و دەوڵەتى یاساوە .. بە ئامانجى کۆنترۆڵکردنى ناوچە سووننیەکان لە ووڵاتى سووریا و عێراق ..

ئەوەى کە ئەم ڕاستیە پشت ڕاست ئەکاتەوە , ئەوەیە تا ئێستا جگە لە ناوچە سووننیەکان , ئەم هێزە لە هیچ ناوچەیەکى شیعى و کوردى ووجودى نیە!! , پاشان زۆر بەئاسانى ڕێگەیان بۆ دەکرێتەوە لەلایەن سوپاى عێراقەوە , بۆ ئەوەى بچنە نێو شارە سوننیەکانى وەک ( موسڵ – سامەڕە – بەعقوبە – دیالى – فەلۆجە – ئەنبار – ڕەمادى ) بەڕۆژى ڕووناک بەناو سوپاى عێراق دا دەچنە نێو شارەکان تا ئەوەى خۆیان قایم بکەن و ببنە چەند ئامانجێک بۆ فڕۆکە و تانکەکانى سوپا و بەمەش تەواوى شار و ناوچە سوننیەکان لەناو دەبرێن و تەختى زەوى دەکرێن ..
ئامانجەکانی داعش :

١. وێران کردنى ناوچە سوونیەکان لە عێراق و شام ..

٢. بەرەنگار بوونەوە و نەهێشتنى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دژى بەشار و مالکى .

٣.پاکتاوى ڕەگەزى سوونیەکان و کەم کردنەوەى پانتایی ووجوودیان لە عێراق .

٤. درووست کردنى پشتێنەیەکى پەیوەندى سەربازى و گواستنەوەى چەک لەنێوان ( ئێران – عێراق – سوریا – لبنان ) کە سەرجەمیان لەلایەن شیعەوە کۆنترۆڵ کراون .

٥.ناشرین کردنى ڕووى ئایینى پیرۆزى ئیسلام .. بە کووشتن و سەربڕین و دەستدرێژى کردنە سەر ئافرەتان ..

تێبنى / ئەم بابەتەشم لە هاوسۆزى نیە بۆ سوونەکان , بەڵکو تەنها ئەمەوێت هەمووتان حەقیقەت بزانن ..
تکایە هۆشیار بن .. ئەم ڕێکخراوە درووستکراوى مالیکى و ئێرانە ..ئێستاش بەتەماى ئەوەن پەلامارى ناوچە کوردیەکان بدەن.

د.ن سوێیلی


سەرچاوەی ئەمە هەواڵەی سەروو

پێشمەرگەکان: هەر لەم بارەوە 


asos-herdi

ئاسۆس هەردی


مالكی زۆر خه‌مساردانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی مووسڵ ده‌كات. ئه‌گه‌ر واز له‌و ده‌نگۆیانه‌ش بێنین كه‌ ده‌ڵێن داعش دروستكراوی ئێرانه‌ یان لانیكه‌م له‌لایه‌ن ئێران، به‌شار ئه‌سه‌د‌و مالكی-یه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێ، سارد‌وسڕیی هه‌ڵوێستی مالكی‌و حكومه‌تی “ئیتحادی” به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌، له‌ فه‌لووجه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ مووسڵ، جێگه‌ی پرسیاره‌. سوپای عێراق، بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ئه‌وتۆ بكات، شاره‌كه‌ی ته‌سلیمی داعش كرد. به‌ وته‌ی نوجه‌یفی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپا‌و به‌غدایان له‌ شوێن‌و هێز‌و نیازه‌كانی داعش ئاگادار كردۆته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا، نه‌ك هه‌ر كاردانه‌وه‌ی گونجاوی نه‌نواندووه‌، به‌ڵكو بێ هیچ به‌رگرییه‌ك شاره‌كه‌یان چۆڵ كردووه‌!

 

ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب، هێزن‌و له‌ناوچه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌ نشینه‌كانیشدا لایه‌نگریان هه‌یه‌. بێگومان ئه‌وه‌ی كه‌ وایكردووه‌ رۆژ به‌ رۆژ ئه‌م لایه‌نگرییه‌یان زیاد بكات، سیاسه‌ته‌ تائیفییه‌كانی مالكییه‌. هیچ شتێكیش له‌ نه‌بوو دروست نابێت. به‌ڵام ئه‌و گه‌مه‌ ترسناكه‌ی مالكی له‌گه‌ڵیان ده‌یكات، به‌كارهێنانی داعشه‌ بۆ چۆكدادان به‌و هێزه‌ سونییه‌یه‌ كه‌ له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شدارن‌و ئاماده‌ نین ته‌سلیمی ئه‌و بن. مالكی ده‌یه‌وێ پێیان بڵێت: “فه‌رموون ئه‌وه‌ هێز‌و توانای ئێوه‌! ئه‌گه‌ر من نه‌بم داعش‌و توندڕه‌وه‌كان تۆزتان ده‌به‌ن به‌ ئاسماندا. بۆیه‌ وه‌رن لێم بپاڕێنه‌وه‌‌و ته‌سلیم بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتانگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی خۆتان!”. واته‌ ده‌یه‌وێ شه‌ڕی سوننه‌ به‌ سوننه‌ بكات‌و له‌ ئه‌نجامیشدا خۆی قازانج بكات. گومانی تێدا نییه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و مانۆرێكی دیكه‌ی مالكییه‌ بۆ سه‌پاندنی دوره‌ی سێهه‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆی.

 

به‌ درێژایی ساڵانی رابردوو، ئه‌وه‌ی مالكی كردوویه‌تی، دروستكردنی قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بووه‌، بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی. پێم وایه‌ ئه‌مجاره‌ش شتێكه‌ له‌و بابه‌ته‌. به‌ڵام به‌راستی ئه‌مه‌ یاری كردنه‌ به‌ ئاگرێك، كه‌ ره‌نگه‌ سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی سیاسی‌و بگره‌ خودی ده‌وڵه‌تی عێراقیش بخاته‌ به‌رده‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌‌و لێكترازان.

 

سەرچاوە: دەستوور

 

داعش چییەو سەرکردەکانی کێن

 daaish_leaders

کەناڵی العربیة ناسنامەی سەرکردەکانی دەوڵەتی عیراق‌و شامی ئیسلامی (داعش) ئاشكرا کرد، لەو زانیارییانەی دەست ئەم کەناڵە کەوتوون، شەش سەرکردەی هەرە گرنگ دەردەکەون کە لە لیستی تێرۆریستانیش دانران لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقییەوە.

 

چوار لەو سەرکردانە پێشتر لە سوپای رژێمی پێشووی عیراق (بەعس) کاریان کردووە، کە چواریان لە گرتووخانەی (بوکا)ی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا بوونە لە شاری (ام قصر).

 

کەسەکان بەمشێوەی خوارەوە ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە:

 

ابو بەکر البغدادی

ناوی (ابراهیم البدری)یەو پێشتر بە (ابو دعاء) ناسراو بووەو وەک مامۆستایەکی وانەبێژیش لە خوێندنە ئیسلامییەکان وانەی گوتووەتەوە، هەروەک پێشنوێژی مزگەوتی (احمد بن حنبل) بووە لە شاری (سامراء)، دواتریش بۆتە پێشنوێژی مزگەوتێک لە بەغداو پاشان پێشنوێژ لە فەلوجە. لە ٢٠٠٤/١/٤ هێزەکانی ئەمریکا دەستگیری دەکەن‌و سێ ساڵ زیندانی دەبێت. رێکخستنێکی بەناوی (جیش اهل السنة) پێکهێناوە کە دواتر پەیوەندی بە رێکخراوی (القاعدة)ەوە کردووەو بۆتە سێیەمین کەسی ئەو رێکخراوە کە دوای (ابو عمر البغدادی) ئەو سەرکردایەتی کردووە.

 

ابو ایمن العراقی

گرنگترین بەرپرسی (داعش)ە لە سوریا. سەر بە سوپای پێشووی رژێمی بەعس بووە، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی داعش-ە کە لە سێ کەس پێکهاتووە. پیشتر لە عیراق بە (ابو مهند السویداوی) ناسراو بووە، لە دایکبووی (١٩٦٥)ە کە ئەفسەرێک بووە بە پلەی (مقدم) لە هەواڵگرییەکانی بەرگری ئاسمانی بووە لە سەردەمی بەعس. ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ماوەی سێ ساڵ گیراوە، دواتر گواستراوەتەوە (دیر الزور) لە سوریا ساڵی (٢٠١١). ئەمڕۆ سەرکردایەتی (داعش) دەکات لە (ادلب) و (حلب) و چیاکانی (اللاذقیة).

 

ابو احمد العلوانی

ناوی ولید جاسم العلوانی-یە، سەر بە سوپای رژێمی پێشوو بووە، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی (داعش)ە کە لە سێ کەس پێکدێ.

 

ابو عبدالرحمان البیلاوی

ناوی (عدنان اسماعیل نجم)ە، پێشتر بە اسامة البیلاوی ناسراو بووە، خەڵکی پارێزگای ئەنبارە. لە ٢٠٠٥/١/٢٧ لە بوکا گیراوە، سەر بە سوپای رژێمی پێشووی بەعس بووە، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی (داعش)ە، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئەو رێکخراوەیە. لەم دوایانەدا لە (الخالدیة) لە ئەنبار کوژراوە.

 

حجی بکر

ناوی (سمیر عبد محمد الخلیفاوی)یە، ئەفسەرێکی پێشووی رژێمی بەعس بووە، تایبەتمەند بووە بە گەشەپێدانی چەک‌و تەقەمەنی، لە گیراوەکانی بوکا بووە، بە گرنگترین پیاوەکانی داعش دادەنرێت لە سوریا، لەم دواییانەدا کوژراوە.

 

ابو فاطمة الجحشی

ناوی (نعمة عبد نایف الجبوری)، سەرپەرشتی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوەی کردووە لە باشووری عیراق، دواتریش لە کەرکوک‌و ناوچەکانی دیکەی سەر بە کوردستان.

سەرچاوە


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی