"an independent online kurdish website

وەک دەزانین نزیک نیو سەدەیە، رۆڵەکانی گەلی ئێمە  لە باکووری کوردستان، تێکۆشان و خەبات  ئەکەن بۆ ئەوە بە دەسەڵاتدارانی  تورکی بسەلمێنن،husen_xeliqi

لە تورکییە نەتەوەیەک دەژی بە ناوی کورد و خاوەن خاکێکە بە ناوی”کوردستان”، بەڵام ئەو پاوانخوازانە هەتا ئێستا ئامادە نەبوون، دان بەو راستییەدازەقەدا بنێن!!

  سەرئەنجام دوای پێشکەش کردنی دەیان هەزارشەهید بە بارەگای ئازادی، لەم رۆژانەدا دادگای نەتەوەیی تورکییە درگای کیسەی بیری دێموکراسی خوازی خۆی! شل کردو و رایگەیاند کە گوتنی وشەیان پەیوی” کوردستان” بۆ مەڕەکان زیانی نییە، کە چی مێژوو باس دەکا کە لە کاتی هێرشی سەلجۆقییەکان بۆ سەربەشێک لە کوردستان، سوڵتان سنجەری سەلجوقی، کاتێک گوێ لە ئاخاڤتنی خەلک ئەگرێ، پرسیار ئەکا، ئەم گوفتوگۆیە بە چ زمانێکە و لە وەڵامدا ئەیژن، “کوردی”یە، ئەویش دەبێژێ کەوا بوو ئێرە ” کوردستان”ە.

   لەوپێوەندییەدایە کە لەو رێکەوتەوە هەتا هەنووکە. بەو دەڤەرە، ئەیژن”کوردستان”. ئەویش بریتییە لە ستانی کوردستان کە ناوندەکەی دەبێتە شاری “سنە”.

   وەک هەمووان ئاگادارن، گشت رادیو و تلویزیونەکانی باشووری وڵاتەکەمان، کاتێک هەواڵی ئەو هەرێمە بڵاو دەکەنەوە، لە گوتنی ئاوێتەی” ستانی کوردستان” یان پارێزگای کوردستان، خۆ دەپارێزن و دەبێژن” پارێزگای سنە”!!! ئەوە لە کاتێکدایە، کە دەسەڵاتی پاوانخوازی ئێران، لە مێژە بە فەرمی دانی پێداناوە و بە سەدان تاپلۆ، لەو ستانەدا بۆ رێنوێنی وناساندنی ئورگان و شوێنەکان، بە وشەی پیرۆزی”کوردستان” رازاوەتەوە. وەک پەروەردە وفێرکردنی کوردستان، دادگای کوردستان و… بێگومان بەفارسی.

  ئەم خۆبواردنە، ئەگەر بە ئەنقەست بێ، لاقرتێیە بە خەڵکی ئەو هەرێمە و خاکی کوردستان و ئەگەر بە هەڵە و بە نەزانین و ورد نەبوونەوە بی، هەڵەیەکی مەزنە و پێویستە، پێدابچنەوە، لانی کەم لە داگیرکەران کەم نەهێنن.

 جێ داخە، کە مێدیای ئەودەڤەرە، لە راگەیاندن وبڵاوکردنەوەی هەوڵەکاندا، هێندە کەمتەرخەمی نیسان دەدا!

                      خەلێقی ٢/٧/٢٠١٤، سوید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی