"an independent online kurdish website

عەبدولا حیجاب چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کورتە نووسینێکی دا لە سەر دیواری فەیسبۆکەکەی ڕەخنەی لە هەڵوێستی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کجک(پکک) ی گرتووە و داوای لێدەکا واز بێنێ هاوتا کردنی پارتی دێمۆکرات لەگەل دەوڵەتی تورک و تاوانبار کردنی ئەو پارتە بە هاوکارییی داعیش بە  سووچی مێژوو دەزانێ . abdullah_hicab


ئەمڕۆ لە هەواڵەکان دا گوێم لێ بوو کە جەنابتان لە وتوێژتان دا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئۆزگوور پۆلیتیکا، کوتووتانە کە پدک، تورکیە، ئامریکا و عەرەبستان پشتیوانیی داعش دەکەن. وەک کوردێک کە هەموو هیوا و ئامانجی یەکیەتی نەتەوەی کوردە، ئازادی، جێ بە جێ کردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی یە تکات لێ دەکەم واز لەو لێکدانەوە ئایدیۆلوژیکە توندانە بێنە. هاوڕێزکردنی پارتی دێمۆکرات لە گەڵ دەوڵەتی تورکیە و ئامریکا و تۆمەتبارکردنی پارتی دێمۆکرات بە پشتیوانی کردن لە گرووپی دژ بە مرۆڤی داعش، یارمەتی بە ڕەوتی یەکیەتی نەتەوەیی ناکا. ناکۆکیەکانی پارتی و پکک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە کەس شاراوە نیە. ئەو ناکۆکیە خراپە و هەر دوو لاتان لێی بەرپرسیارن. گەلی کورد پێویستی بە هاوکاریی هەر چی زیاتری پارتی کرێکاران، پارتی دێمۆکرات و هەموو هێز و لایەنە کوردییەکان هەیە. هەر هەڵوێست، لێدوان یا قسەیەک کە زەربە لەو ویستە بدا، بە زەرەری کوردە و لەو قۆناغەی حەساسی مێژوودا سووچی مێژووییە.

Rêzdar Cemîl Bayik
Min îro di nûçeyan de guh lê bû ku we gotiye PDK, Turkiye, Erebistan û Amerîka piştgîrî didin DAIŞê. Weke kurdek ku hemû hêvî û xewn û xeyalên wî, yêkitiya netewa kurd, azadî, binecîh kirina pîvanên mafê mirov, demokrasî û azadiye, hêviyek min ji te heye ku tu wan daxuyaniyên xwe yên tund biguherî. Anîna yek rêzê ya PDK li gel Turkiye û DYA ji bo piştgirî kirin ji koma çete ya DAIŞ tu alîkariya pêvajoya yêkitiya neteweyî nake. Netifaqiya we li gel PDK li ser Rojava ya Kurdistanê ji her kesî re eşkere ye. Ev netifaqî xirab e û her du alî jiê berprisin. Gelê Kurd pêwîstî bi hevkariya zêdetire PKK, PDK û hemû hêz û partiyên Kurdistanî heye. Her helwêst, daxuyanî an gotinek ku ziyanê bide wê daxwaziyê, li dijî berjewendiyên gelê Kurd e di wê qonaxa dîrokê de sûç e

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی