"an independent online kurdish website

17ی ئاگوستی 2014 سی ساڵ بە سەر شەهید بوونی ڕۆڵەی خەباتگێڕی حیزب و  ژگەلەکەمان،کاک ڕەحمانی سۆفیزادە،بەرپرسی کۆمیتەی شارەستانی ڕەبەتدا، ڕادەبرێت.

ئاوات و ئارەزووی کاک ڕەحمان بێجگە لە ئازادی کوردوستان و بەختەوەری و پێشکەوتنی گەلی کورد،شتێکی دیکە نەبوو.سەرەنجام هەر لە رێگای دیفاع لەو  ئامانجە بەرزوو پیرۆزەشدا،لە سەنگەری بەرگری لە مان و مەوجودیەتی گەلی کورد دا،گیانی بەخت کرد.

بۆ ئێمەی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب لە ناوچەکانی پیرانشار، کاک ڕەحمان ئەستێرەیەکی پڕشنگداری نێو تەشکیلات بوو.راستە زۆرتر کاری تەشکیلاتی دەکرد،بەڵام لە دارشتن و پیادە کردن و بەریوە بردنی گەڵالە عەمەلیاتیەکانی هێزی پێشمەرگە شدا،نەک هەر هاوکارمان بوو،بەڵکوو بە هۆی ئەو نفوزو ئیعتبارە سیاسیەی کە لە نێو خەڵکدا هەیبوو،لە راستیدا ببوو بە چاوگویی فەرماندەرانی پێشمەرگە.لەوەش زیاتر لە پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رێژیم بە دژی هێزی پێشمەرگە و بە تایبەتی لە پیلانی ڕێژیم بۆ چەکدار کردنی زۆرەمیلێی خەڵکی گوندەکان کاک ڕەحمان بە هۆی ئەو پایەگا بەرینە جەماوەریەی کە لە نێو خەڵکدا هەیبوو،یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگە بوو.کاک ڕەحمان شەو و رۆژ هەدادانی نەبوو.لە کاری حیزبیدا ماندوویی نەناس بوو.

rehman-sofizadeh-00

کاک ڕەحمان لە شەرەکاندا پێشمەرگەیەکی ئازاو و فەرمەندەیکی بە مشوور بوو.لە هەرماڵیک وەژوور کەوتبایە لە بەر خەڵکی و خاکی بوونی سەرنجی ئەم بنەماڵی بۆ لای حیزب ڕادەکیشا ولە کاری سیاسی و تبلیغاتی غافڵ نەبوو خەباتکاریکی بەنەزم و ئێنزبات و بە ئەخلاق بوو.

هەر بۆیە لە کاتی شەهید بوونیدا دا هەم رێبەرایەتی حیزب و هەم تەشکیلات و هەم هێزی پێشمەرگە هەم خەڵک لە دەستدانی کاک ڕەحمانیان بە کۆستێکی گەورەی گەلەکەمان دانا.ئێمە ئەندامان و تێکوشەرانی حیزب،لە یادی سی ساڵەی شەهید بوونی کاک ڕەحماندا یادو خاترەی کاک ڕەحمانی سۆفی زادە و شەهیدانی دیکەی گەلەکەمان بەرزوو پیرۆز رادەگرین.

لە کۆتاییدا دەڵێم کاک ڕەحمان تۆ کەم ژیای بەڵام کەڵ ژیای یادت بەخێر بێ و ڕێگات پڕ رێبوار بێ.

 

ڕەسوڵ ئەحمەدی ١٦.٠٨.٢٠١٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی