٦٩ ساڵ بەرلە ئێستا ڕووداوێکی گرینگ و دەستپێکی خەباتێکی مۆدێڕنی کوردایەتی یە کە خۆی لە گۆڕینی ناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ_ک) بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا دەبینێتەوە کە ئەو حیزبە وەک شکڵی مۆدێڕن و پێشکەوتووی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد
پێ دەنێتە مەیدانی خەبات و ناو و سیمایەک ڕێبەریی ئەو حیزبە دەکا و دەبێتەوە داڕێژەری سیاسەت و قەوارە و پڕەنسیپەکانی حیزب کە لەو کاتیەوە تا ئێستا بۆتە ڕەمزی خەبات و بەرخودانی پێشکەوتنخوازانەی کورد کە ئەویش پێشەوای مەزن قازی محەممەد بوو.
بۆیە جێی خۆیەتی هەموو ئەو کوردانەی کە دڵیان بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی لێدەدات شانازی بەو ڕۆژە و بەو ڕووداوە بکەن کە ٦٩ ساڵ پێش ئێستا و لەم ڕۆژە دا ڕوویدا.
سڵا و لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و سڵاو لە پشتیوانەسەرەکییەکەی ئەو حیزبە واتە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، سڵاو لە زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی شەهیدان.

فهرموون له گهڵ پهیامی نهمر قاسملوو به بۆنهی 25ی گهلاوێژ