وه‌رەحه‌یران.
ئاورێكم به‌ربۆته‌وە ده‌روونێ ده‌روونخانێ
نە بەبایە ده‌گوژێته‌وە نەبە بارانێ
نە بە پاچان نە بە پێمه‌ران نە بە گڵ وه‌سه‌ردانێ
ته‌ر ده‌كا سه‌خله‌تان مه‌خله‌تان مامخالان
هه‌تا ده‌گاته‌وە بن كێلی دەناسر و ماڵماڵان
هه‌تا قه‌ڵاتی كچە گاوری
لە به‌نده‌نی كانی شینكێ
لە مابه‌ینی گاگه‌ش و گاگه‌شان
كە هه‌موو گه‌لاوێژ ئه‌نگووتنێ لە من دێنێته‌وە گوڵ جووتێرەو له‌وی دەسوورە هه‌ڵالان.
وه‌ره حه‌یران.
لەمنی خەمینێ.
“
تۆم کورە پیشمەرگەی برین خۆڵاوی
لەم ئیوارەیەی نیشتمانا بە تەنیام بەجێ دێلی .
بە تەنیا .
هیدی هەرمانگ ناوەکەت بە سەر لیومەوە دەبیستێ و
ئەو شیعرانەت
کە بەبەرۆک و سیخمەکەمەوە چنیومن.
بە تەنێم . کورە حەیران !
ئیتر نەگیلاسی گونام تام دەکەی و
نە تووترکی لێوم.
بە تەنیام . وەرە حەیران
هێدی نەسرتەت و
نە چرپەی هەنگاوەکانت بەندی دڵم دەلەرزێنن
نە ئیتر باڵە فرەی کۆترەکانی باوەشم دەتهەژێنن.
وەرە حەیران .
ئیدی ئیستا
هەر تەنیا ” با “
بەتۆز و خۆڵی ئەم کاولە هەوارەوە دەمگرێتە باوەش و
هەر مانگ
لەم ژوانگە چۆلەدا بۆم دەروانی و
تەنیا هەر هه‌تاوە ئارام ئارام
بە بێ تۆ حەیران
لە سەنگەریکی دوور دوورا دەمبرژێنێ.”