"an independent online kurdish website

مەشرووعیەت

چەند ساڵ لەمەو پێش بوو هەواڵێک سەرجەم خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، هەواڵێک وەک تۆپ لە کوردستان تەقییەوە.


xalid-azizi

 حیزبی دێموکرات لەت بوو. چ ئەو کەسەی سیاسەتی دەزانی و حدکای دەناسی تا ئەو کەسەی ئەلف و بێی سیاسەتیشی نەدەزانی و حیزبیشی بە باشی نەدەناسی پەشێو و دڵگران کرد. بە هەرحاڵ ناچمە سەر هۆکارەکانی و وردەکارییەکانی. لەم چەند ساڵەیشدا قەت بیرم نایە شتێکم لەم بارەوە نووسیبێ و تەنیا و تەنیا ئاواتم یەکڕیزی ماڵی دێموکرات بووە. بەڵام ئەم قسانەی کاک خالید هێنامیە سەر ئەو قەناعەتە تا بابەتێکی کورت بنووسم.

 

مەشرووعیەت

مەشرووعیەت یان ڕەوایی بە واتای قانوونی بوون یان بە پێی یاسا بوونە. سیسرۆ ئەم وشە بۆ دەربڕینی یاسایی بوونی دەسەڵات بە کار دەبا. دواتر وشەی مەشرووعیەت بۆ ئاماژە پێدان بە شێوەکانی سۆننەتی، اصولی قانوونی بنەڕەتی و هەمبەریی لە گەل سۆننەتەکاندا به‌ کار چوو.

دواتریش قۆناغێک هاتە ئاراوە و  مەشرووعیەت تێکەڵ بە ڕەزایەتی گشتیی خەڵک بوو، بۆیە ڕەزایەت و ویستی خەڵک بناغەی سەرەکی دەسەڵاتی سیاسی و حیزب و… بوو.

ماکس و بر مەشرووعیەت وەک چەمکێکی گشتیی به‌ کار دەبا و دەڵێ: مەشرووعیەت بنەڕەت نراوی(مبتنی) باوەڕە و لە خەڵکەوە پەیرەوی دەکا.

ئەگەر سەیرێکی ئەم پێناسانە کە بۆ مەشرووعیەت کرا بکەین.  یەکەم پرسیار لە لامان دروست دەبێ ئەوەیە کە بوونی ئەم هاوڕێیانە کە خۆیان وەک حیزبێکی سیاسی دەناسێنن تا چە ڕادەیەک مەشرووعە؟

ئایا ڕەوایی دانێک کە بوونی بەستراوەتەوە بە ویستی خەڵک ئەوانیش دەگرێتەوە؟

ئایا مەشرووعیەتێک کە بوونی لەسەر ئەساسی ڕەزایەتمەندی خەڵکە ئەوانیش لە خۆ دەگرێ؟

ڕوونە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتیی  ڕازی به‌ لەت بوونی حیزب و جیابوونەوە نییە و نەبووە و هەروەها زۆربەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لایەنی مامۆستا عبداللە حەسەنزادە وەک لایەنی جیابووە و ئینشعابکەر دەناسێ و دەزانێ. بۆیە ئەمە نیشاندەری ئەو حەقیقەتەیە کە لایەنی جیابووە نە له‌ سەر ویستی خەڵک و نە لە سەر بناغەی ڕەزامەندی کۆمەڵگای کوردستان دامەزراوە، بۆیە مەشرووئیەتی هاورێیانی پێشوو هەر لە یەکەم رۆژی جیابوونەوە، تووشی قەیرانی مەشرووعەیەت بوو کە ئیستەیش پێم وایە کێشەی سەرەکی ئەم هاورێیانەی پێشوو مەشرووعیەتە، کە لەوانەیە ئەم کێشەیە زیاتریش بوو بێ بەو مانایە کە فەلسەفەی جیابوونەوە و هەر جۆرە بەرهەڵستێک زۆربەی جاران کومەڵێک داخوازی و ویست و….  بە جۆرێک هاوڕا نەبوون لە گەل ڕەوتی سیاسی و ئەو حیزبە یان سازمانەیە.

بۆیە ئیستە کە چەندین ساڵ لە مەر لەت بوونی حیزب بە سەر دەچێ و چیتر هەست بە سەر مێشکدا زاڵ نییە و مەنتیق بەرەبەرە خۆی نیشان ئەدا ڕەنگە ئەم قسانە لە لای خودی بدەنەی گرووپی جیا بووە درووست بووبێ، کە ئیمە جیابووینەوە تا گۆڕانکاریی بێتە ئاراوە، جیابووینەوە تا رێفۆرمیک بێتە ئاراوە، جیا بووینەوە تا لە سەر سیاسەتی گشتیی و ستراتژی گۆڕانکاری بێتە ئاراوە، بەڵام دوای تێپەر بوونی چەندین ساڵ هیچ جۆرە گۆڕانێک لە ئارادانییە و جۆریک بێ هیوایی و ناهۆمیدی لە بەدەنەی خودی گرووپی جیابووە درووست دەکا،کە ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرتر لە هەموو کات قەیرانی مەشرووعیەت لە نێۆ خۆدی هاورێیانی پێشوو زەق بێتەوە.

هەول دان بۆ مەشرووعیەت

سەرەتا بڵێم من هەڵویستەکانی هاورێیانی پێشوو و بو وێنە قسەکانی کاک خالید زۆرتر لەوەی بە سیاسی بزانم بە تەقەلایەک بۆ مەشرووعەت دەزانم و پێم وایە حیزبێک، سازمانێک و تەنانەت دەوڵەتێک بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی لە قەیرانی نەبوونی مەشرووعیەت دەرباز بکا دوو شێوە سیاسەت لە بەر دەگرێ:

 

١خۆی دەکا بە پرسی رۆژ، بە هەڵویستانێک و سیاسەتانێکی هەستیار سەعی دەکا بیر و ڕای گشتیی و هەروەها میدیاکان بۆ لای خۆی ڕاکێشێ بۆ وێنە قسەکانی کاک خالید عەزیزی لەم دوایانە، کە شەلم شوربایەکی لە ناو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەڕەکان درووست کردبوو کە بێ گۆمان دەنگدانەوەیشی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەم بۆنەوە و بەم جۆرە دەیهەوێ مەشرووعیەتێک بە خۆی وەک لایەنی جیابوە بدا.

 

٢نیشاندانی سیاسەتی نوێ و گۆڕانکاریی

وەک دەڵێن قەیرانی مەشرووعیەت قەیرانی گۆڕانکارییە. لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دا هاورێیانی پێشوو دەیانهەوێ نیشان بدەن کە ئەوان هەڵگری بێریکی تازەتر و سیاسەتێکی نوێ ترن، کە من پێم وایە گرتنی وا ژستێک زیاتر لەوەی بیروکەیەکی سیاسی و نوێ خوازی لە پشتەوە بێت توجیهێکە بۆ لەت بوون و نەمانی یەکریزی ماڵی دێموکرات.

 

هەر چەند ئەگەر قەبووڵی ئەوەیش بکەین کە گۆڕانێکی سیاسی و نوێخوازییە، دەبێ سەرەتا ئەوەی ڕوون بکەینەوە کە گۆڕان لە چییەو بۆ چی؟ لەسەر کام سیاستمان گۆڕانکاری دەکەین؟ ئایا لایەنی بەرانبەرمان واتە کۆماری ئیسلامی چرا سەوزێکی داوە؟ ئایا هەست بە هیج جۆرە رێفۆرمێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کورد دەکەن؟ و  ئایا وتووێژ لە کاتێک دا کە بستێک خاکی کوردستانت بە دەستەوە نییە و لە مۆزعی زەعفەوە نییە؟  و  دواجار مافی چارەی خۆنووسی لە کوێی ئەم سیاسەتانەدا خۆی دەنوێنێ؟

 

دوا قسە: مەبەستم لە نووسینی ئەم بابەتە دووبەرەکی نەبووە و تەنیا تەنیا لە مەر دڵسۆزی و خۆشەویستی حیزبی دێموکراتە

 

مەزگێنیم دەیە دەگەی بە ئاوات

کوردە لە سایەی حیزبی دێموکرات

 

 هەڵۆ کوردستانی ، رۆژهەڵاتی کوردستان( کرماشان)

2014/08/25

وێنە: خالید عەزیزی


بابەتی پەیوەندی دار

خالید عەزیزی پەڕە لەسەر ناوەڕۆكی نامە گۆڕینەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لادەدا

خالید عەزیزی لە گەل جمهوری ئیسلامی ئێران دانیشتووە

حدک و سیاسەتی شکستخواردوو. جەمال نەجاری

له‌ په‌راوێزی قسه‌کانی کاک خالید عه‌زیزیدا ، هەلۆ کوردستانی



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی