پەیامبەری ئیسلام لە مەککە، بۆ سەقامگیرکردنی پەیامەکەی بە یارمەتی وەرەقەی کوڕی نوفێل، سێ بناخەی پتەوی دانا:
- بۆ لە نێوبردنی کێشەکان، حیزب یان ڕێکخراوەجۆراو جۆرەکانی پەیڕەوانی ئاییینی موسا وعیسای کردە یەک حیزب بە ناوی “حیزبووڵلا“.
- هەموو باسوخواسی کتێبەکانی ئەوانی کردەیەک نووسراوە بە ناوی”قورئان“.
٣– هەمووخواکانی ئەوانی وەک سێخودایی هەندێک لە مەسیحییەکانی وەلا نا و پەرستشی یەک خودای بە ناوی”اڵلە”، راگەیاند. بەم جۆرە ئایینەکانی لێک گرێ دا و بناخەی جۆرێک پێکەوەژیانی پڕلە سۆزی مرۆڤ دۆستی دامەزراند. کە هاتە مەدینە، هەموو دینەکانی لە یەک دیندا کورت کردەوە بە ناوی”ئیسلام” و بێجگە لە پەیرەویی لەو دینە، هیچ دینێکی پەسند نەکرد ورایگەیاند، نابێ دینی خۆتان بە چەندگرۆپ یان رێباز دابەش بکەن. کە چی دوای کۆچی دوایی خۆی، پەیڕەوانی لە سەر دەسەڵات، نەک تەنیا دابی تایفەگەریی وحیزب حیزبێنەیان زیندوو کردەوە، بەڵکوو شمشێریان لێک تیژ کرد و بۆ لابردنی لەمپەرەکانی دەسەڵات، دژی یەکتر هاتنە مەیدان و بە کافرولادەر خوێندنی نەیارانی موسوڵمان! بەربەرەکانێ و رێبازدروستکردن، گەیشتە چڵەپۆپەی خۆی. لە ئاکامی شەڕی عەلی و مەعاوییەدا، رێبازی”شێعە” لە دایک بوو و بەم جۆرە لە درێژایی کاتدا، ئەوشەڕە بە ناحەزترین شێوە، نەک لە نێوان کوڕانی عەباس وسوفیان وئەبوتالێبدا، بەڵکوو لە نێوان باب وبرا ودایک وکوڕ وباوکی یەک زنجیرە خەلافەتدا، هاتەئاراوە و بە سەدانیان لە پێناوی کورسی خەلافەتدا، لووت وگوێ کران و ە دەست وقاچبڕاوی هەڵاوسران!
لە کاتی دەسەڵاتی خەلافەتی ئومەویدا، سەری حوسەینی کوڕی عەلی گەیشتە شام ولەشی لە کەربەلا نێژراو دواتر بەنی ئومییە، ئێسکەکەیان دەرهێنا وسووتاندیان وخستیانە نێو دەریا! کە بەنی عەباس هاتن، ئێسکی هەموو خەلیفەکانی بەنی ئومەییەیان، لەگوڕ دەرهێنا وهەرئەوبەڵایەیان بە سریان هێنا!
دوای کۆتایی ئەودەسەڵات جوانە! و بە کۆشتنی المعتصم باڵڵە دوایین خەلیفەی لەوجۆرە بە دەستی هۆلاکۆی مەغولی، و دواتر هاتنە سەرکاری چوارسەدساڵەی خەلافەتی عوسمانی لە ئیستامبوول، خوش ڕابواردن و کەنیزەک کڕین و وەدەست هێنانیان لە سەرانسەر ئیمپراتووی عوسمانیدا و مەست وکەلاکەوتن و یەکتر خەبەتاندن و دریژەدان بە کارە شیرینەکانی! عەباسییەکان لە پێوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارەتیدا، بە شێوەی بەرفروانتر، درێژەی کێشا! ئەوجار لە ماوەی مێژووی ئەودینەدا، لە شەڕی شێعە و سوننی ودەیان رێبازی دیکە کە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەی قورئان، سەریان هەڵدابوو، بە میلیون گۆیا پەیڕەوانی دینی پەیامبەریان کردە دەستەچیلەی ئاوری دەسەڵات! ئێستا ماوەیەکە، رێبازگەلێکی نوێ بە ناوی ئیسلام سەریان هەڵداوە وبە وتەی خۆیان دەیانەوەێ، ئەوخەلافەتە جوانە! کە پشتی لە راسپاردەی قورئانە، سەرلە نوی زیندوو بکەنەوە! بۆ گەیشتن بە جارییە و سەبایاو کەنیزەک ودەسکەوتی شەڕ، چارەیان لەوەدا دیت، دەورەی خەلافەت، زیندوو بکەنەوە و بە کافرنێودێرکردنی دژەبەرەکانیان جۆریک رەوایی دینی، بە دەسدریژییە کانیان بدەن! لەو پێوەندییەدا، هەم پەنایان بردە بەر ئایەتەکانی مەدینە کە لە لایەن عوسمانەوە لە کاتی سەرکەوتنەکانی شەڕکەران بە ناوی ئیسلام، کۆکرابوونەوە ورێگایان بە وانە دەدا، ماڵ و نامووسی دۆڕاوەکان لە شەڕدا بۆ خۆیان بە حەڵاڵ بزانن! و لەوێدا کافر پێناسەکراوە: ئەوەی یاسای بنەڕەتی قورئان نەبێ، کافرە(ومن لم یحکم بما انزل اڵلە، فاءولائیک هم الکافرون ٤٤المائدە) واذا لقیتم الذین کفروا فضربالرقاب…٤ی موحەممەد. واتا هەرکات تووشی ئەوانەی کافربوون، ملیان بقرتێنن، ونجڕونجڕیان بکەن وشەتەکیان بدەن، ئەوجار یان بە منەت یان بە پارە بەریان بدەن! وهەم تاکتیکی ترساندن وتۆقاندنیان، کردەبەرنامەی کاری خۆیان وهەرکەس پێان خۆش بوو دەیانخستە بەرریپی ئەوئایەتانەوە وفتوای کوشتن وملقرتاندنیان دەدان وژن ودایک وخۆشک وسامانیان بۆ خۆیان بە حەڵال دانا ! وەک دیتمان لاف لێدەرانی خەلافەتی ئیسلامی نەک تەنی لە شەنگال کە ئیزەدییەکانیان بە کافرلە قەڵەم دا بۆ شێعە موسوڵمانەکانیش، لە دەسدرێژیی وکۆشتن درێخییان نەکرد وزۆرلە سۆننە نەیارەکانی خۆشیان بەودەردەبرد!
ئەمە، تەنیا کاری داعەشی دوێنی نییە و٣٥سالە لە ئێران، داعەشیزم خاوەن دەسەڵاتە و بە ناوی مفسد فی الارض ومحارب باخودا، ودوور لە راسپاردەی یاساوڕێسای مەککە، هەزاران کەسیان کوشت وماڵ و سامانیانیان تاڵانکرد ولە بەندیخانەکان دەسدرێژییان کردەسەر کچە بە دیلگیراوەکانی ریکخراوە سیاسییەکان بە گۆمانی خۆیان بۆ ئەوە بە کچیەتی نەکوژرێن، نەکا بچنە بەهەشت! وبەم جۆرە رێگایان لە خودایش گرت کە ئەگەر بیەوی بیانبەخشێ، نەتوانێ بیانبەخشێ!!! بەڵگەی ئەم دەسەڵاتدارەتی وکەڵک وەرگرتن لە ئیسلام بۆ کۆکردنەوەی سامان، سەروسامانی خامنەییە کە سەر لە کاکێشانی ئاسمان دەدا وئەوە لە کاتێکدایە کە پێش شوڕشە دزراوەکەی ئێران، خاوەن یەکبست زەوی وسەدتمەنی ئیرانی نەبوو!
خۆ نابێ داعەشەکانی ئەنسارولئیسلامی خۆمالێش فەرامۆش بکەین کە کارەساتی خێڵی حەمەیان خولقاند و دەیان پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتمانیان، بە بڕیاری ئەو دوو ئایەتە و بۆ سەقامگیر کردنی دەسەڵاتی خەلافەتی خۆیان مل قرتاند!
ئەم شێوە رەفتارە وئەم شێوەخوێندنەوەی ئیسلامە، بەری چاوچنۆکی وەدەست هێنانی دەسەڵات وسامانە و هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە چاڵاوە نەوتییەکانی عێراق و ئەگەر بگونجێ، وەدەست هێنانەوەی قەڵەمڕەوی خەلافەتی عوسمانی و داگیرکردنی چاڵاوە نەوتییەکانی، قەتەر و کوەیت و عەرەبستان و گەیشتن بە شاخی ئەفریقا و پەلاماردان بۆ ئیسپانیای عەبدوڕەحمانی ئومەی و پەلهاویشتن بۆ ئورووپای کافر و دێموکرات و گەیشتن بە کەنیزەک و جارییە و سەبایای مووزەردی ئەو وڵاتانە.
کورد وتەنی: یاخوانازەی نینۆکی خۆت لێت هەڵنەگەڕێتەوە! ئورووپا بە تایبەت بریتانیا و ئیتالیا و فەرانسە و لەم دوایانەدا، ئامریکا، بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆیان، لە جەماڵەدینی ئەسەدئابادییەوە بگرە هەتا وەهابیگەری و ئێخوانولموسلمین و القاعێدە و تاڵەبان و ئەوانیتر، دۆڵمە پێچیان کردن ووەک کەرەستە و لە کاتی پیویستدا، کەڵکیان لێوەرگرتن و هەرکات لێیان هەڵگەراونەتەوە، لێیان داون و تەفرو وتوونیان کردوون!
ئەمجارەش، داعەشیان بۆ سزادانی مالیکی و هاوبیرەکانی کە دەسەڵاتی عێراقیان رادەستی ئێران کرد و رایڵەیەکی درێژیان لە سنووری ئەفغانستانەوە هەتا حیزبۆڵلای لۆبنان وعەلەوی گویا شێعە پێک هێنا، بە کاریان هێنا وکە دیتیان، لافی پێک هێنانی خەلافەت لێ دەدا وئەگەر بۆی بلوێ وسەرکەوێ، بەرژەوەندی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە وناوچە بەرەوچەرخەکانی نێوەراست دەگێڕیتەوە! کەوتنە هەوڵدان بۆ لیدانی. بە تایبەت، ئەوکات وەک بزن نانی شوانی خوارد و هێڕشی کردە سەرکوردستانی دێموکرات وهاوپەیمانیان، لە شاخیان دا و پێیان راگەیاند، بە مەرجێک ئەمێنی، کە پێ لە بەڕەی خۆت دریژ نەکەی وچۆن ئێمە بەرنامەت بۆ دادەنین، پێ لە پێ نەترازێنی.
خەلێقی٥/٩/٢٠١٤