داعش و ئیسلامییه‌كانی كوردستان غه‌زه‌لی دڵداری بۆ یه‌كتر ده‌خوێنن
خه‌ندان ـ خه‌ڵه‌ف غه‌فور
3/09/2014
سیاسه‌تڤانێكی كورد پێیوایه هه‌ڵتۆقینی داعش په‌یوه‌ندی به ئێران و هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی تری ناوچه‌كه‌وه نییه، به‌ڵكو ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌باره بۆ ده‌ركه‌وتنی هێزگه‌لی له‌و جۆره.
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی سیاسه‌تڤانی كورد ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات “ئیسلامییه‌كانی كوردستان و داعش له‌یه‌ك كانی ئاو ده‌خۆنه‌وه، بۆیه هه‌ڵوێستیان روون نییه و له‌ئاستی خواستی خه‌ڵكدا نییه“.
خه‌ندان: ده‌ركه‌وتنی داعش چه‌ند په‌یوه‌ندی به داواكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: باوه‌ڕم به‌و قسه و بۆچوونانه نییه كه ده‌ركه‌وتنی داعش ده‌به‌ستنه‌وه به پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئیتر چی به‌هۆی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و زلهێز یان ئێرانه‌وه بووبێت، به‌ڵكو ئه‌وه راكردنه له حه‌قیقه‌تێك كه ئه‌ویش بریتییه له‌و زوڵمه‌ی كه له‌ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا شیعه له سوننه‌ی ده‌كات و له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه بووه و سه‌رئه‌نجام ده‌بوو بته‌قێته‌وه. ئیتر شێوازی ته‌قینه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو كه بینیمان، هه‌میشه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌یه‌ك شێوه نابێت، به‌ڵكو شێوازی جۆراوجۆری ده‌بێت.
ده‌ركه‌وتنی داعش ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه بوو له سوریا و عێراق، بۆیه دووره له پرسی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه داعش 3 ساڵه له سوریا هه‌یه. ئه‌و زوڵمه‌ی له رابردوودا سوننه له شیعه‌ی ده‌كرد وا 11 ساڵی ره‌به‌قه شیعه له سوننه‌ی ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌یش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بوو.
خه‌ندان: واته ده‌ركه‌وتنی داعش سروشتییه و له ده‌ره‌وه‌ی به‌هاكانی شۆڕش نییه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: به‌ڵی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شتێكی سروشتییه، به‌ڵام شێوازه‌كه‌ی كۆنه‌په‌رستانه و زاڵمانه و دواكه‌وتووانه‌یه. زۆر شۆڕش هه‌یه و هه‌بووه داوای ره‌وای هه‌بووه، به‌ڵام میكانیزمی داواكردن و شۆڕشه‌كه خراپ و قێزه‌وه‌ن بووه، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه داواكارییه‌كانیان به‌لای خۆیانه‌وه باشه و هیچ مه‌ترسیدار نییه و بۆی تێده‌كۆشن.
خه‌ندان: ئه‌و شێوازه‌ی داعش به‌كاریده‌هێنێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر بیركردنه‌وه و شێوازی كاركردنی له‌مه‌ودوای هه‌ر هێزێك كه نادادپه‌روه‌ری به‌رانبه‌ر بكرێ؟ ئایا ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانی كوردستان دروست ده‌كات؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: به‌ڵێ مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به كورد چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو پێویسته عه‌ره‌بیش هاوكاری و به‌شدار بێت، به‌ڵام عه‌ره‌ب بۆ خۆیان له‌ناو یه‌كدا په‌ڕاگه‌نده‌ن و نه بۆ خۆیان یه‌كگرتوون و نه له‌گه‌ڵ كوردیش یه‌كده‌گرن. هه‌روه‌ها پێویسته وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیاش هاوكاربن وه‌كو ئێستا سه‌ره‌تای ئه‌و هاوكارییه ده‌بینین.
خه‌ندان: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنی داعش په‌رچه‌كرداره بۆ زوڵمی شیعه، بۆچی له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنیانه‌وه دژی كوردستان وه‌ستانه‌وه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: چونكه جوگرافیا ئه‌و كاره‌یان پێده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یر بكه‌ی ده‌بینیت هێزی داعش له ناوچه سوننییه‌كانه كه سنووریان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. ئه‌وان له ناوچه سوننییه‌كان لایه‌نگر و هه‌وادارییان هه‌یه ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كورد داوای حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی نامه‌زهه‌بی ده‌كات كه ئه‌وه‌یش له فه‌رهه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئه‌واندا كوفره. ئه‌وان ئیش به‌و پره‌نسیپه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی داوا بكات كوفره و پێویسته بكوژرێ و سه‌ری بپه‌ڕێندرێ.
ئێمه لێیان نزیك بووین، به‌حساب پاروویه‌كی ئاسان قوتدراو و عه‌لمانیش بووین، جگه له‌وانه عه‌ره‌بیش نه‌بووین و حوكمی عه‌ره‌بیشمان ره‌فز ده‌كرده‌وه، بۆیه كه‌س له ئێمه گونجاوتر نه‌بوو بۆ په‌لاماردان و سه‌ربڕین.
ئه‌وه‌ی ئه‌وان حسابیان بۆ نه‌كرد ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه بووه هۆكاری شكستی ئه‌وان.
خه‌ندان: بنكه‌ی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێران توانی كورد له شه‌ڕی داعش تێوه‌گلێنێ، به‌تایبه‌ت قاسمی سوله‌یمانی، پێتوایه ئه‌وه راسته؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: من ئاگام له‌وه نییه و ناتوانم بڕیار له‌سه‌ر شتێك بده‌م كه ئاگام له ورده‌كارییه‌كه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام هاتن و چوونی قاسمی سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌كانی تری سوپاسی پاسداران له كه‌س شاراوه نییه، پێشیان خۆش بوو كه داعش له‌گه‌ڵ كورد به‌شه‌ڕبێت، چونكه په‌ندێكی فارسی هه‌یه كه ده‌ڵێت “له‌هه لایه‌ك بكوژرێ هه‌ر ئیسلام قازانج ده‌كات“.
خه‌ندان: كاریان بۆ تێوه‌گلانی كورد له شه‌ڕی داعش كرد؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: نازانم كاریان كردبێت، به‌ڵام به‌دووری نابینم و له عه‌قڵیش نزیكه.
خه‌ندان: پێتوایه داعش له‌داهاتوودا بیه‌وێت په‌لاماری ناوچه شیعییه‌كانی تر بدات له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت ئێران؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: مرۆڤ ناتوانێ حوكمێكی ره‌ها له‌و باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ یان تێبینی ده‌كرێ هه‌ر ئێستا له ناوچه سوننی نشینه‌كانی ئێران جۆرێك له جموجوڵی لایه‌نگرانی داعش ده‌ركه‌وتووه، هه‌تا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئاڵای داعشیان پێیه و به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.
به‌دووری نابینم كه له ئێَرانیش بزووتنه‌وه‌یه‌كی سوننی له شێوه‌ی داعش دژی ده‌سه‌ڵاتی داپڵۆسێنه‌ری شیعه‌ی ئێران دروست ببێت.
خه‌ندان: زانیاری رۆژنامه‌وانی و هه‌واڵگری بڵاوبوونه‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ریكا له پشت دامه‌زراندن و ده‌ركه‌وتنی داعشه‌وه‌یه، دوایی له‌كاتی دروستكردنی مه‌ترسییه‌وه له‌سه‌ر كوردستان ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وڵات بوو رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه، جه‌نابت بۆچوونت چییه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیداری ئه‌مه‌ریكا به‌داعشه‌وه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: بۆچوون و سیاسه‌تی باو لای ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ر شتێك كه رووده‌دات ده‌ره‌نجامی پیلانێكه، نازانرێت بۆ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی داعش ده‌كات و دوای هه‌فته‌یه‌كیش هه‌ر خۆی ده‌كه‌وێته سه‌روگوێلاكی؟ پێموایه ئه‌وه نه‌شاره‌زایی تیۆریزان و سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، چونكه ده‌ستیان ناگاته یان باوه‌ڕیان به تیۆری زانستی نییه، بۆیه ئه‌مجۆره قسانه ده‌كه‌ن.
زۆركه‌م به‌قه‌تعی قسه ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌مه‌یاندا ده‌ڵێم داعش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌مه‌ریكاوه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تییه پڕ توندوتیژییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكگراوندی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و زوڵم و زۆری ئێستای مه‌زهه‌به‌كان و نه‌بوونی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و برسێتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كتوپڕی زۆر و كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاره‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه.
خه‌ندان: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنی داعش په‌یوه‌ندی به‌دواكه‌وتوویی عه‌قڵیه‌تی داعش و كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌بێت، ئه‌ی بۆچی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه یان موجاهیده‌كانی له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا و روسیاوه هاتوون؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه خودی كه‌سه‌كه له رۆژهه‌ڵات نیشته‌جێیه، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌یش درێژكراوه‌ی عه‌قڵیه‌تی رۆژهه‌ڵاتن، درێژكراوه‌ی فه‌رهه‌نگه سیاسییه كۆنه‌كه‌ن.
خه‌ندان: كه‌وایه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی شێوه داعشی تێدایه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: به‌ڵی تێیدایه، بۆیه له‌هه‌رحاڵدا ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش و داعشانی هاوفیكر هه‌یه، مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای ئازاد و یه‌كسان و دیموكراتخوازی راسته‌قینه بێنه كایه‌وه و مرۆڤه‌كان به‌ئاسووده‌یی بژین.
خه‌ندان: هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستیان روون نییه به‌رانبه‌ر داعش، بۆچی؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: منیش بم وا ده‌كه‌م، چونكه داعش ده‌ڵێت قورئان و سوننه‌ت و فه‌رمووده و خه‌لافه‌تی ئیسلامی بۆیه ناتوانن هه‌ڵوێستیان روون بێت به‌رانبه‌ریان. بۆیه ده‌بێت حیله شه‌رعی بۆ بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌واداره‌كانیان بڵێن داعش خراپه و له‌گه‌ڵی مه‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كانییه‌ی ئه‌وانیش ئاوی لێده‌خۆنه‌وه هه‌ر یه‌كه، سه‌رچاوه فكرییه‌كه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان له توندوتیژی و وه‌حشیگه‌رییدا جیاوازی هه‌یه، ئه‌گینا له ئاسته ئایدۆلۆژییه‌كه‌دا هیچ جیاوازییان نییه، كام حزبه ئیسلامییه سوننییه ده‌بینیت خه‌ون به‌زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه نه‌بینێت؟
خه‌ندان: به‌ڵام ئه‌و كرده‌وانه‌ی داعش ده‌یكه‌ن به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌ڕوونی بڵێن ئه‌مه هێزێكه دووره له ئایینی ئیسلام و پێویسته دژی بجه‌نگن؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: ئه‌گه‌ر تۆ ئیسلامی بووایه‌ی وات نه‌ده‌توت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وان لوت و گوێی خه‌ڵك ده‌بڕن كه‌متره له‌وه‌ی له رابردوو به‌رانبه‌ر له ئیسلام كراوه. له رابردوو چه‌ند وڵات غه‌زو كرا‌و و له چه‌ند شوێن تێكدرا و چه‌ند ئه‌نفال كرا‌و و چه‌ند باج له خه‌ڵك سه‌ندرا ئه‌ی بۆ كه‌س ده‌نگی نه‌كرد؟
چونكه ئایدۆلۆژیاكان هه‌میشه به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌یكاته كردار به‌ڵگه‌ی پێیه كه ره‌وایی ئیشه‌كه‌یت بۆ بسه‌لمێنێ، كاتی خۆشیی سۆسیالیزم ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌ی ده‌خسته به‌رده‌م لایه‌نگرانی كه بچن دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ده‌بمه‌زرێنن.
خه‌ندان: مادام سه‌رچاوه‌ی فیكریی هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان و داعش یه‌كبن، ئه‌گه‌ری دروستبوونی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌نێوانیاندا هه‌یه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: نه‌خێر باوه‌ڕناكه‌م، نه ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش ده‌یانه‌وێ و نه داعش‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت. داعش به‌وه ماوه و خه‌ڵكی له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ون كافرن، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئایدۆلۆژییه له جیهاندا.
هیچ مه‌ترسییه‌ك نابینم له بوونی په‌یوه‌ندی نێوان داعش و هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان، به‌ڵام ره‌نگبێ شان شلبكه‌ن شلبكه‌ن و جاری جار غه‌زه‌لی دڵداری بۆ یه‌كتر بخوێنن، به‌ڵام نابن به‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی فیكرییان یه‌كه.
خه‌ندان: ئیسلامییه‌كانی كوردستان به ده‌ركه‌وتن و هاتنی داعش خۆشحاڵن؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: ئه‌وه له سه‌رۆك و سه‌ركرده و كادری حزبه ئیسلامییه‌كان بپرسه كه ئایا له دڵی خۆیاندا خۆشحاڵن به‌هاتنی داعش؟ به‌ڵام پێموایه بایی ئه‌وه‌نده خۆشحاڵن كه وه‌كو فشار به‌كاری بێنن له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمتیازی زیاتری پێوه‌ربگرن، به‌ڵام حه‌زناكه‌ن داعش ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستبێ.
خه‌ندان: داعش هێزه كوردییه‌كانی یه‌كخست وه‌كو هه‌ندێك كه‌س بۆچوونیان وایه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: خۆی ده‌بوو وابێت، به‌ڵام وانییه..
خه‌ندان: بۆچی و چۆن وانییه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: چونكه هه‌ركه‌س به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بینێ له هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ فڵان حزبی تر، ئه‌گه‌ر له یه‌كێتی بپرسی ئه‌وه په‌كه‌كه‌ی پێ گرنگه، چونكه په‌كه‌كه ره‌قیبه به‌رانبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه رێكه كه دژی په‌كه‌كه و یه‌كێتین.
خه‌ندان: وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی كاریگه‌رییان هه‌یه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: با بۆت رونبكه‌مه‌وه به نموونه‌یه‌ك، پێشمه‌رگه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان سازدا و چوونه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ‌كردن و خۆشحاڵبوون، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو له سه‌ره‌وه فه‌رمان هات و وتیان بابه نابێت ئێوه شه‌ڕبكه‌ن، ئه‌مه بۆ؟ چونكه ئێران به‌مه خۆشحاڵ نه‌بوو. حزبه‌كانی باشووری كوردستان چاویان له‌وه‌یه توركیا و ئێران چی‌یان پێخۆشه ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستانیش سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و وه‌كو ئه‌وان بیرده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان: پێتوایه له‌داهاتوو په‌كه‌كه و پارتی زیاتر دڕدۆنگ بن و به‌شه‌ڕبێن؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: له‌كۆنه‌وه تا ئێستا دڕدۆنگن، به‌ڵام له‌یه‌ك داعش و له‌لایه‌كی تریشه‌وه فشاری یه‌كێتی وایكردووه پارتی رازی بێت به‌هاتنی په‌كه‌كه.
ئێستا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه په‌كه‌كه و پارتی له‌یه‌ك نزیكن، بۆیه هیوادارم ئه‌م نزیكییه نه‌بێته هۆی شه‌ڕ و روودانی ته‌قه له‌نێوانیان.
خه‌ندان: واته ئه‌گه‌ری هه‌یه؟
سه‌ڵاحوددینی موهته‌دی: به‌ڵێ هه‌میشه ئه‌گه‌ری هه‌یه و هه‌بووه و نه‌مانتوانیوه كۆتایی به‌و ئه‌گه‌ره بێنین. به‌ڵام هیوادارم ئاستی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بایی ئه‌وه‌نده بێت كه شه‌ڕ نه‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان قازانجی زۆر كردووه و نه‌وت ده‌ركه‌وتووه، هه‌موو سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته لۆرد و سه‌رمایه‌دار، بۆیه هیوادارم كوردستان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه
وتووێژێکی تری کاک سەلاح لە NRT