“بابا شێخ” ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئایینی‌و سه‌رۆكی جڤاتی روحانی ئێزیدیانه، ئه‌و به‌بنه‌چه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌شێخه پیرۆزه‌كانیان، كه پشتاوپشت ئه‌م پۆسته گرنگه‌یان له‌باوباپیرانه‌وه تا ئه‌مڕۆ بۆ به‌جێماوه، ئێستا كه له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه ترسناكه‌دا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وای گرتوه‌ته‌وه‌و زۆرێك له‌خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شێخانیان به‌جێهێشتوه،
ئه‌و له‌شێخانه‌و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی له‌میوان‌و په‌یڕه‌وانی ئایینه‌كه‌ی ده‌كات، بابا شێخ به به‌رگ‌و ریشه سپییه‌كه‌یه‌وه باس له‌هۆش تاریكی داعش‌و كارنامه‌ی ره‌شی خێڵه عه‌ره‌به‌كانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ده‌كات، ئه‌و له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت “كه‌س له‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ی هاوسێمان بێناموستر نییه كه متمانه‌مان پێكردن‌و بونه داعش‌و ده‌ستیان بۆ ژن‌و كچه‌كانمان درێژ كرد“.
ئا: ئاوێنه
ئاوێنه: كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات، ئێوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌تان نه‌ده‌كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رگرییان له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال بكردایه؟
بابا شێخ: پێشمه‌رگه ته‌خسیری نه‌كرد، به‌ڵام نازانین ئه‌وه چ گه‌مه‌یه‌ك بو له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانیانه‌وه كرا، ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌م بون‌و كاره‌سات‌و ناخۆشی رویدا، بۆچی سه‌رشۆڕی‌و خیانه‌ت چێبو؟ نازانین!
ئاوێنه: ئێوه به‌رپرسیارییه‌تی شكست‌و كه‌وتنی شه‌نگال ناخه‌نه ئه‌ستۆی هیچ كه‌سێك؟
بابا شێخ: ئه‌و فه‌رمانده‌و به‌رپرسانه ده‌زانن بۆچی شه‌نگال شكستی هێنا كه فیشه‌كیان نه‌ته‌قاندو چه‌كیشیان پێبو، ئه‌گه‌ر بچونایه به‌هاواری شه‌نگاله‌وه، شه‌نگال وای لێنه‌ده‌هات.
ئاوێنه: ئێوه چاوه‌ڕوانی شتی واتان ده‌كرد؟
بابا شێخ: خۆم ته‌له‌فونم كرد بۆ زۆرێك له‌فه‌رمانده‌و به‌رپرسه‌كان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌مه بو.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی كه رویدا گله‌یی‌و گازنده‌تان له‌كه‌س نه‌كردوه؟
بابا شێخ: وه‌ك خۆم گازنده له‌كه‌س ناكه‌م، كه چوینه لای كاك مه‌سعودیش ریشی گرتم‌و گریا، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بون هه‌مویان گریان، ئه‌وه كاره‌ساتێكی ئێجگار ناخۆشه.
ئاوێنه: به‌ڕێزتان ته‌مه‌نێكتان هه‌یه‌و ئه‌زمونتان زۆر دیوه، ئایا ئێزیدییان ره‌وشی له‌مه ناخۆشتریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه؟
بابا شێخ: ناخۆشترین قۆناغی ژیانی ئێمه ئه‌م ساته‌وه‌خته‌یه، ناخۆشترین ره‌وش‌و ناخۆشترین فه‌رمان ئه‌مه‌یه، ئێزیدیه‌كان هه‌مویان ده‌ربه‌ده‌ر بون، گونده‌كانیان چۆڵ كران‌و نه‌مان، هه‌مویان ئازاریان چه‌شت، تا ئێستا چه‌ندین كوشت‌و بڕ‌و فه‌رمان به‌سه‌رماندا دراوه، به‌رگریمان له‌خۆمان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانبینیوه به‌مشێوه ناجوامێرانه‌یه ژن‌و منداڵ‌و بچوك ته‌قه‌یان لێبكرێت‌و له‌به‌رزایی چیاوه بخرێنه خواره‌وه‌و ببرێن‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، له‌مه كاره‌ساتبارتر له‌مێژوی ئێمه‌دا روینه‌داوه.
ئاوێنه: هه‌ستده‌كه‌ن دوای ئه‌و كاره‌ساتانه، به‌هاناوه‌چونی ئێزیدییه‌كان له‌ئاستی پێویستیدا بوه؟
بابا شێخ: ده‌رباره‌ی هاریكاری، له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و رێكخراوه مرۆییه‌كان‌و كۆشكی سپی‌و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه بگره تا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌خسیرییان نه‌كردوه، به‌ڵان به‌ته‌نها كۆمه‌كی كوردستان به‌س نییه، میلله‌تێك ده‌ربه‌ده‌ر بوه 300 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه كاره‌ساتێكی ناخۆش‌و پاكتاوكردنی به‌كۆمه‌ڵه‌و پێویسته له‌ئاستی جیهانیدا به‌ره‌نگاری ببنه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان جوامێرانه هاریكارییان كرد هه‌ر له‌زاخۆوه تا سلێمانی، له‌خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێینه‌وه ده‌رویه‌كی خێر به‌ڕوی ئه‌م خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌دا بكاته‌وه.
ئاوێنه: ئایا ده‌خوازن ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ ئێوه‌و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر پێكبێت؟
بابا ششێخ: به‌ڵێ ده‌خوازین ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ كه‌مایه‌تییه‌كان دابمه‌زرێت‌و له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه پارێزگاری لێبكرێت، به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵكێكی زۆری ئێزدی به‌چیای شه‌نگاله‌وه ماون‌و به‌توندی به‌رگری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌كی باشیان له‌ده‌ستدا بێت شه‌نگالیش رزگار ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: واته ده‌خوازن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێوه چه‌كدار بكات؟
بابا شێخ: به‌ڵێ خوازیارین چه‌ك بده‌نه ئه‌و ئێزیدیانه‌ی به‌چیای شه‌نگاله‌وه‌ن‌و له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن‌و له‌ڕوی مادی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه هاریكارییان بكه‌ن، ره‌وا نییه میلله‌تێك له‌ناوبچێت، له‌وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا ته‌نانه‌ت نایه‌ڵن باڵنده‌كانیش له‌ناوبچن، چۆن خودا قبوڵ ده‌كات میلله‌تێك له‌ناو میلله‌تێكی تردا بتوێنرێته‌وه.
ئاوێنه: راتان چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌نیازه شه‌نگال بكاته كانتۆنێك؟
بابا شێخ: ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه‌و كاری من نییه.
ئاوێنه: ئایا ئێوه ناترسن باجی ململانێی حزبه كوردییه‌كان بده‌ن له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا؟
بابا شێخ: ئێمه بانگه‌وازی هه‌مو هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین كه ببنه یه‌ك‌و به‌رگری له‌خۆیان‌و ئێمه‌و میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، ئێمه ده‌ڵێین ناكۆكی به‌زیانی هه‌مومانه.
ئاوێنه: وه‌كو ئێزیدیی له‌بونی خۆتان ناترسن له‌سایه‌ی ئه‌م روداوانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه؟
بابا شێخ: به‌دڵنیایی ئێمه له‌بونی خۆمان‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆمان ده‌ترسین، چونكه ئه‌وانی تر زۆرن، موسڵمان زۆرن، سوننه زۆرن، شیعه زۆرن، ئه‌گه‌ر ره‌وتی روداوه‌كان وا بڕوات ده‌ترسین ئێزیدیی‌و كه‌مایه‌تیه‌كانی تریش هه‌مویان بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌رچه‌نده ئێمه سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كوردستان به‌جێنه‌هێڵین‌و ده‌خوازین بمانپارێزن، خوازیاریشین ئه‌م زۆرینانه له‌بری په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی، به‌عه‌قڵ‌و لۆژیك ململانێ بكه‌ن، كاری ئێمه دوعا‌و نزا كردنه، له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه ئاوێك به‌م ئاگره‌دا بكات هه‌ر له‌خانه‌قینه‌وه تا شه‌نگال، داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌مو كورد، له‌سه‌ر كوردی سوریا‌و ئێره‌ش.
ئاوێنه: هیواتان هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن؟
بابا شێخ: ئه‌وه سیاسه‌ت‌و كاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت، ئێمه رۆژگاری تاڵ‌و ناخۆشمان زۆر دیتوه، به‌ڵام له‌مه ناخۆشترمان نه‌بینیوه، له‌و هه‌مو شۆڕش‌و كوده‌تایانه‌ی له‌په‌نجا ساڵی رابردودا رویاندا ده‌ستدرێژی نه‌كرایه سه‌ر ژن‌و كچ‌و منداڵ، به‌باوه‌ڕی من له‌دنیادا كه‌س له‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ی هاوسێمان بێناموستر نییه كه متمانه‌مان پێكردن‌و بون به‌داعش‌و ده‌ستیان بۆ ماڵ‌و منداڵ‌و ژن‌و كچی ئێمه درێژ كرد، هیچ شتێك له‌وه ناخۆشتر نیه.
ئاوێنه: په‌یامت بۆ رای گشتی‌و خه‌ڵكی كوردستان چییه؟
بابا شێخ: خه‌ڵكی كوردستان‌و برایانی ئێمه‌ی موسڵمان، خه‌ڵكێكی به‌شه‌ره‌ف‌و خه‌ڵكێكی جوامێرن‌و جێی ستایشن، هه‌مو كه‌مایه‌تیه‌كانی كاكه‌یی‌و مه‌سیحی‌و شه‌به‌ك‌و دروزو سابیئه‌ش به‌برای خۆمان ده‌زانین، سوپاسی هه‌مو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ده‌كه‌ین كه هاریكارییان كردین، ئێمه خه‌ڵكێكی ئاشتیخوازین‌و زیانمان بۆ كه‌س نییه، خوازیارین ئه‌وانی تریش رێز له‌ئازادی‌و دابونه‌ریت‌و په‌رستش‌و بیروباوه‌ڕی ئاینییمان بگرن، كه ئه‌مه ئازادییه خودای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به‌مرۆڤ‌و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه لێمانی زه‌وت بكات، خوا مه‌زن‌و گه‌وره‌یه‌و باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه رۆژێك به‌پشتیوانی خودا ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنین‌و بكه‌وینه خێر‌و خۆشییه‌وه.