دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی خامنەی دەرکەوت و وتی کە بۆ نەشتەرگەریەک دەچێتە نەخوشخانە کە زۆر گرنگ نیە بەڵام دیسان داوای دوعای خەڵکی کرد ئەم هەواڵە هەر زۆر زوو لە میدیای ناوخو دەرەوە گرنگیەکی تایبەتی پێدرا .
هەست دەکرێت زۆر چاوەڕوانی هەبێت بو ئەوەی خامنەی نەخوش بکەوێت یا بە مەرگی ئەو گوڕانکاریەک بێتە ئاراوە کە ببێتە جێگای ئومێدێک بو ئێرانێک کە لە ژێر داری دیکتاتوری دەناڵێنی ئەم چاوەڕوانیە زۆرتر لایەنی ئوپزسیونی ئیرانی دەگڕێتەوە کە دوای مردنی خامنەی ناکوکی لە سەر جێگرتنەوەی ئەو دەبێتە هۆی لاواز بونی کوماری ئیسلامی ئەوەش دەرفەتێک دەڕەخسێنی.
بەڵام پرسیار لێرە دایە تا چەند ئەم چاوەڕوانیە یا ئومێدە کاریگەری لە سەر بەرەو پێش چونی خەباتی گەلانی ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی بۆ بە دیهێنانی ئازادی دەبێت ؟ ئەبێ ئەوە بڵێم لە خەبات بۆ بەدیهێنانی ئازادی دا هیچ کاتێک نابێت چاوەڕێ ڕەخساندنی هەل بکەین بەڵکو دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ ڕەخساندنی هەل ئەگەر هێزە دێموکرات خوازەکان لە خەباتیان دا بەردەوام تێبکوشن بۆ بە هێز کردای پێگەی جەماوەری خویان کاریگەر تر دەبن تاچاوەڕێ کردنی لاواز بون یا ڕەخساندنی هەل لە لایەن دوژمن خوی دا چونکو ئەزمونی زیاتر لە سی ساڵەی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە هەموو سیستمی حوکمڕانی لە سەر چەند ئەسڵێک کە مانەوەی ڕێژیمی کوماری ئیسلامی بە هەر نرخێک بێت یەکێک لە گرنگترینی ئەو ئەسڵانەیە هاوڕان بو ئەمەش تێدەکوشن.
هیچ بەهانەیەک بۆ لاواز بوونیان نەدەنە دەرەوە بێ گومان ناکۆکی نێوانیان هەیە بەڵام لە کوتای دا بۆ مانەوەی ڕێژیم هەمویان یەک دەنگ دەبن یا ناچار دەکرێن یەک دەنگ بن ڕێژیم نە تەنیا سەرکەوتو بوە لە پاراستنی سیستمی خوی بەڵکو ئەو ڕێژیمانەی یا ئەو گروپانەی کە پشتگیریان لێ دەکا سەرکەوتو بون لە مانەوە لە حوکم دا سەڕەڕای هەموو کێشە ناوخو دەرەکیەکان دا لەوانە ڕێژیمی بەعسی بەشار ئەسەد لە سوریە هەروەها گروپە تیروریستیەکانی دیکەش دەتوانین ناو بێنێین ئایا وەها ڕێژیمێک دەکرێ بیری لە دوای خامنەی نەکردبێتەوە بویە ئەو چاوەڕوانیە بە ئومێدە شتێکی عەقڵانی نازانم بەڵکو بەردەوام بە هێز کردنی هێلی خەبات بە رامبەر ئەو ڕێژیمە بە فاکتەرێکی سەرەکی دەزانم بۆ نەمانی ئەو ڕێژیمە .
چۆنیەتی بە هێز بونی هێزە دێموکراتخوازەکان و کاریگەر بونیان بە جەماوەری کردنی خەبات و بەدەست هێنانی پشتگیری نێو دەوڵەتی هەروەها هەبونی ئامادەی و پلانی ستراتیژی بو هەموو ئەگەرەکان گرنگە نەک چاوەڕوانی مەرگی ڕێبەرێک هەر چەند کاریگەریش بێت چونیەتی دەستە بەرکردنی وەها ئۆپزسیونێک ئەبێ بەردەوام جێگەی باس و گفتوگو بێ نەک چاوەڕوان کردنی ئەو دەرفەتانە کە لەوانەیە نەرەخسێن یا چ کاتێک دەرەخسێ دیار نینە