"an independent online kurdish website

سەردانی پارتی سوسیالیستی باکوور و کۆبوونەوەی هاوبەش لە گەڵ کۆمەڵەpdki-susialist-shimal-20140907-0

شاندێکی کومیتەی حدکا لە سوێد سەردانی پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستانی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سێپتامبری ٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد سەردانی پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستانی کرد.

لەو سەردانە دا کۆمەڵێ خاڵی گرنگ خرانە بەر باس و لێکۆڵینەو. سەرەتا باس لە پێوەندی نێوان  هەر دوو حیزبی ناوبراو و مێژووی دۆستایەتی هەردوولا و بەردەوام بوونی زیاتر و گەرم وگوڕکردنی ئەم شێوەپێوەندیانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

 ڕوووداوەکانی ئەم دوایانەی باشووری کوردستان  و هاتنی  دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام “داعش”  و خۆ ئامادەکردنی هێزی پێشمەرگەی هەر چوار پارچەی کوردستان، لە هەمبەر هەر جۆرە ئەگەرێکی نەخوازراودا، باسێکی دیکەی ئەو دیادرە بوو.

لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵو هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان دڵسۆزی و ڕاستگۆیی حیزبی دیمۆکرات لەو پێوەندییەدا بەرز نرخێندرا.

لەدوا بەشی چاوپێکەوتنەکە هەر دوولا  کۆک بوون لەسەر پرەپێدانی سەردان و چاوپێکەوتنەکانی نێوانیان. هەروەها باس لە نزیک بونەوەی هەرچی زیاتری هێزە کوردیەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، بەتایبەت لە هەلومەرجی ئێستادا کە بەشێکی زۆری گەلەکەمان  لە باشووری کوردستان لە ژێر هەڕەشەی تێرۆر و ڕەشەکوژی دایە کرا.  هەر لە درێژەی ئەو باسەدا ئاماژە بەوەش کرا کە چۆن  هێزە کوردستانییەکان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات بتوانن هاوکاری و پشتیوانی ئاوارەکانی شەنگاڵ و دەورووبەری بکەن.

pdki-susialist-shimal-20140907-1pdki-susialist-shimal-20140907-2


حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ سوێد

٧ ـ ٩ ـ ٢٠١٤


کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان کومیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد بەڕێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی سێبتامبری ٢٠١٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندێکی کۆمیتەی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی ئەنوەر کاکایی بەرپرسی کومیتە و هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی سالار ئاشناگەر ئەندامی کومیتەی دەشکیلاتی دەرەوەی کۆمەڵە، لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوە دووقۆڵێیەدا بارودۆخە هەنۆکەیی و هەستیارەکان بە ووردی خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە  و کار و چالاکییە هاوبەشەکانی ڕابردووی هەر دوو کومیتەی ناوبراو بەرز و پیرۆز نرخێندران. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا هەیئەتی هەردوولا پاش ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و دانی پێشنیاری بەسوود، لەسەر چەندین خاڵی گرنگ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییە هاوبەشەکانی داهاتووی هەردوولا لە وڵاتی سوێد ڕێککەوتن، کە برێتین لەم خاڵانەی خوارەوە

بەفراوانتر کردنی کار و چالاکییە هاوبەشەکان لە وڵات سوێد.

پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بە مەبەستی کار و چالاکیی ڕاگەیاندن لە ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییە جۆراو جۆرەکاندا.

پشتیوانی هەر جۆرە هاوکارییەک  سەبارەت بە ئاوارەکانی هەرێمی  کوردستان کە بە هۆی هێرش و قەتڵ و عام کردنی “داعش”ەوە ئاوارەن و پێویستیان بە یارمەتی مادی و مەعنەوییە.

گەڵاڵەی ڕێکخستنی خۆپێشاندان و ڕێپێوان لە کاتەپێویستییەکاندا و ئامادە کاری بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو لە داهاتوودا.

پەرەپێدانی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بەردەوام بێ.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەداهەر دوولا پێداگر بوون لە جێ بەجێ کردنی ڕاسپاردەی سەرکردایەتی حیزبەکانیان وبەرفراوان پەرەپێدانیدۆستایەتی و چالاکییە هاوبەشەکانیان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوێد

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سوێد

٧ ـ ٩ ـ ٢٠١٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی