رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئەمریکا ” باراک ئۆباما” ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ ستراتیژیەکی نییە بۆ ئەوەی بە چ جۆرێک چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا شکست بدات.
باراک ئوباما گوتی: ریشە کێش کردنی ژێر پەنجەیەکی وەکوو داعش ناتوانرێ خێرا بێ و ئاسان بێ، بەلام دڵنیام پێمان دەکرێ و دەیکەین بە پێکەوە کار کردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان .سەبارەت بە خۆشمان من بە وەزیری بەرگری” جەک هەیکڵ” و سەرۆکی ستوونە هاوبەشە لەشکریەکانم گوتووە چەندین بژارە ئامادە بکەن.
