دوێنێ 2014/09/20لە ستۆکهۆڵم، یادی شەهیدانی میکۆنۆس بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کرایەوە و کاک قاسم قارەمانی و کاک محەممەد موهتەدی لەم یادەدا باسێکیان پێشکەش کرد .
فیلم و وێنە هەڵگر: ساڵە نەڵۆسی
تکایە بۆ وێنەکان ئێرە کلیک بکەن 30 وێنەکن.
دەقی راپۆرتی کۆمیتەی سوید، لەم بارەوە
لە سیمینارێکی شکۆداردا لە وڵاتی سوید یادی ٢٢مین ساڕۆژی شەهیدانی میکۆنووس بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شهممه، ڕێکەوتی٢٠ی سێپتامبری ٢٠١٤ی زایینی، بەرانبەر بە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، سێمینارێک سهبارهت به ٢٢مین ساڵرۆژی تێرۆری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، فەتاح عەبدولی، کاک هوماین ئەردەڵان و کاک نوری دێهکوردی، له ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەبەشداری ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کاک حەسەن شێوەسڵی، فوئاد خاکی بێگی و لوقمان ئەحمەدی و ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دیموکرات و بەشێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید و هەروەدها نوێنەری حیزب و لایەنەسیاسی و کەسایەتییەناودارەکانی دانیشتووی سوید بهڕێوه چوو.
سەرەتای ڕێوڕهسمهکە کاتژمێر ١ی دوانێوەڕۆ به سروودی نهتهوایهتی ئهی ڕهقیب و هەسیانە سەرپێ و خولەکێک بێ دهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی ههموو شههیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنووس دهستی پێکرد.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری سێمینار، کاک عەزیز مورسدپەرست بهخێرهاتنی گەرمی میوانان، سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنییە جۆربەجۆرەکانی بهشداربووی سیمینار کرا.
یەکەمین پەیامی سێمینار پهیامی کۆمیتهی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە له لایهن کاک ئەنوەر کاکایی، بهرپرسی کۆمیته خوێندرایەوە. کاک ئەنوەر لە پەیامەکەیدا نووسیبووی، لێرەدا کۆبووینەتەوە تا ئەو جینایەتە سامناكە دژە مرۆییە مەحكووم بكەین و بێزاریی خۆمان لە تيرۆریزم و ڕژیمی تیرۆرپەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕین و ڕێگە نەدەین ئەو تاوانە قێزەونەی دەسڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبیر بکرێت. کاکایی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە “د. سادق شەرەفكەندی” ئەو سەركردە بەوەج و لێهاتووە بوو كە پاش تێروری رێبەری مەزنمان “د. عەبدولڕەحمان قاسملوو” رێبەرایەتيی حیزبی دێموكراتی گرتە ئەستۆ و بەتواناکانی و لێهاتووی خۆی ئاڵای خەباتی ڕزگاریخوازيی ئەو حیزبەی بەرز و پێرۆز ڕاگرت و رێگای نەدا پیلانی دژەگەليی رێژیمی ئاخوندی ئێران سەر بكەوێت. هەر لە درێژەی پەیامی کومیتەی سویددا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەستکردن بەو لێوەشاوەیی و خۆڕاگرییەی “د. شەرەفكەندی” ترسێکی گەورەی لێ نیشتبوو هەر بۆیە لە ئاکامدا بڕیاری لەنێوبردنی دابوو.
له درێژهی سێمینارهکهدا ئەم پهیام و بروسکانە بە شێوەی خوارەوە پێشکەش کران.
پەیامەکان :
پەیامی فێدراسیۆنی کۆمهڵه کوردستانیهکان لە وڵاتی سوید، له لایهن پرشنگ توانا
پەیامی کۆمیتهی هاوکاری هێزه سیاسییە کورد و کوردستانیهکان کە پێکهاتووە لە ٢٧ حیزبی کوردی، له لایهن ڕزگار سەعید.
پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن فایق سەرچناری
پەیامی ٣ ڕێکخراوی مەدەنی یارسانەکان لەلایەن عەلی ئەسغەر خەسرەوی
بروسکەکان :
بروسکەی کۆنگەرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ
بروسکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی پارتی سوید
بروسکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کومیتەی سوید
بروسکەی کۆمەلەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی ستۆکهۆلم
بروسکەی پارتی سوسیالیستی کوردستان/ سوید
بروسکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور/ سوید
بروسکەی یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران/ سوید
بروسکەی یەکێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران / سوید
بروسکەی ناوەندی یەکێتی کوردان لە سوید
لە بهشی دووههمی سێمینارەکەدا، ڕێگادرا بە کۆڕگێڕان کاک قاسم قارەمانی و کاک موحەممەد مۆهتەدی لەو پەیوەندییەدا وتارەکانیان پێشکەش بکەن.
سهرهتا بەڕێز کاک قاسم قارەمانی باسی لە شێوەی کاری تەشکیلاتی و مودیریەتی کاک د.سەعید و شیاو و لێهاتووی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە و لێوەشاوەی د. سەعید وەک جێگرێکی شایستەی د.قاسملوو، پێداگری لە سەربەخۆ بوونی حیزب و پەیامی قاتعی ئەو شەهیدە مەزنەی کرد، کە پاش شەهید بوونی د.قاسملوو لەو ماوە کورتەدا هەنگاوی بۆ هەڵگرتبوو. ناوبراو وتارەکەی بە وتەیەکی د.شەرەفکەندی کۆتایی پێهێنا، کە دەڵێ ” د. قاسملووی مامۆستا و ڕێبەرمان شەهید بووە، بەڵام شۆڕش ناوەستێ و هەر بەردەوام دەبێت”
پاشان کۆڕگێڕی دووهەم کاک موحەممەد موهتەدی بە شیعرێکی شاعری نەمر پیرەمێرد کە دەڵێ ” پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین. نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین” دەستی پێکرد و گوتی بیرەوەری شەهیدانی سەرکردەی کورد، مێژووی نەتەوەکەمان پێناسە دەکات و ناهێلێت خەباتەکەمان بێ ڕەنگ و ئاڵاکەمان نەوی بێت. هەر لە درێژەی ئەو باسەدا پێی وابوو بیرەوەری ئەو ڕۆژانە هۆیەکن بۆ بەیەکەوە گرێدەدانی نەوەکانمان و بەردەوام بوونیان لە خەبات و هەروەها لەبیر نەکردنی حافزەی مێژووی خۆیان بۆ هەمیشە.
کاک موحەممەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد کە د.سەعید باش توانیوێتی ئەزموونی زانکۆ بهێنێتە شاخ و هەموو لایەنەکانی ئەنالیزە دەکرد و بە قازانجی شۆڕش کەڵکی وەردەگرت. گوتیشی د. سەعید ئێستا لە کلکۆکەشیدا هاندەر و سەرچاوەی ئیلاهامە بۆ لایەنگرانی حدکا لە خەبات و تێکۆشاندا. ناوبراو کۆتایی وتارەکەی بە شیعرێکی شەهید سەیفی قازی تەواو کرد.
کومیتەی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران