١ـ پێنتاگۆن له ڕاپۆرتێکدا که‌له‌م دواییانه‌دا ڕاده‌ستی کۆنگره‌ی ئامریکای کردووه باسی ئه‌وه‌ی کردووه گوایه هه‌ڵسوکه‌وتی نیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له چاو ساڵانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه و ئێران لهڕهچاو کردنی سیاسه‌تی هێرشکارانه‌وه ڕووی کردووه‌ته سیاسه‌تی به‌رگریکارانه.
دیاره ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌نین ئاخۆ ئه‌و نۆرم و ستانداردانه‌ی نووسه‌رانی ڕاپۆرته‌که بۆ چۆنیه‌تی دیاری کردنی سیاسه‌تی هێرشکارانه و سیاسه‌تی به‌رگریکارانه و لێک هه‌ڵاواردنی ئه‌م سیاسه‌تانه له‌به‌ر چاویان گرتووهکامانهن. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که‌ئه‌م راپۆرتانه ده‌توانن ببن به‌بنه‌مای بڕیاردانی سیاسی و دیاری کردنی چۆنیه‌تی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران. که‌واته با سووکه سه‌رنجێک بده‌ینه سیاسه‌ته‌کانی ئێران بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی ـ نیزامی و چۆنیه‌تی دابه‌شینه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ناوچه‌دا.
١-١ ئێران تاقه حکوومه‌تێکه له ناوچه‌دا و ته‌نانه‌ت به ئیحتمالێکی زۆر به‌هێز له‌گشت جیهاندا که‌له ناو قه‌واره‌یه‌کی واحیدی سیاسی‌دا دوو هێزی نیزامیی ڕه‌سمی هه‌یه. یه‌کیان ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌وی تریان سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
ئه‌وه‌ش ده‌زانین ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌و ئۆرگانه نیزامییانه‌ی ڕێژیم به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌یان بۆ کراوه:
ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیی ئێران: پارێزگاری کردن له سنووره‌کانی ئێران له‌به‌رانبه‌ر هێرشی ده‌ره‌کیدا
سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران:
. یەکەم- سه‌رکوتی بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ناوخۆی ئێران‌دا
دووەم – مسۆگه‌ر کردنی حوزووری سیاسی و نیزامیی ئێران له‌وڵاتانی ناوچه و وڵاتانی ده‌ور و جیراندا، یا به‌شێوه‌ی عه‌مه‌لیاتی ڕاسته‌وخۆی نیزامی ـ وه‌ک نموونه‌ی سووریه و عێراق ـ یا به‌شێوه‌ی یارمەتی پێدان و هه‌ڵسووڕاندنی رێکخراوه‌کانی به‌ستراوه به‌کۆماری ئیسلامیی ئێران ـ وه‌ک نموونه‌ی حیزبوڵڵا له لوبنان و حه‌ماس له غهززهـ یا به‌شێوه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان و کۆنترۆل کردنی ناڕاسته‌وخۆی سیاسی له‌ڕێگای گه‌یاندنی یارمه‌تی ماڵی و ئیتتلاعاتی و هه‌روه‌ها هاندان و هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی خه‌ڵک و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان به‌دژی حکوومه‌تێکی تایبه‌ت ـ وه‌ک نموونه‌ی به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن.
سێیەم-به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکێکی هاوشێوه و هاوته‌ریبی ئه‌رکی ئه‌رته‌ش، هه‌ر کاتێکی ئه‌رته‌ش به‌قه‌ده‌ر پێویست له‌گه‌ڵ سیاسهسهتهکانی ڕێژیم هاوئاهه‌نگ نه‌بوو و به‌قه‌ده‌ر پێویست گوێ رایه‌لی ئه‌م سیاسه‌تانه نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت چاومان له‌حاست ئه‌رکی یه‌که‌می سوپا که‌بریتییه له‌سه‌رکوت کردنی حه‌ره‌که‌ته ئیعترازییه‌کانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێ‌دیفاع بچووقێنێن ،که به‌هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ک سیاسه‌تێکی پهلاماردهرانهیه نه‌ک سیاسه‌تێکی به‌رگریکارانه، وه‌ک ئه‌و نموونه به‌رچاوه‌ی له‌ساڵی ٨٨دا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو ڕێکخراو و به‌ربڵاو شاهیدی بووین، ئه‌رکی دووه‌می سوپا که‌به‌شی هه‌ره‌زۆری کات و وزه‌و تێچووی سوپای پاسدارانی بۆ ته‌رخان ده‌کرێ ناخرێتهخانهی سیاسه‌تی به‌رگریکارانه و به‌هه‌موو پێوانه و کێشانهیهک کۆی کار و هه‌ڵسووڕانی سوپا له‌م به‌شه‌دا له‌پێناوی سیاسه‌تی هێرشکارانه دایه.
٢-١ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دابین کردنی ئه‌و شته‌ی بۆخۆی ناوی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی “امنیت ملی” له‌سه‌ر داده‌نێ و له‌ڕاستیدا بریتییه له ته‌ناهیی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ ـ دوو بنه‌ما ڕه‌چاو ده‌کا و ئه‌و بنه‌مایانه به‌شێوه‌یه‌کی جیددی پراکتیزه ده‌کا. به‌ڵام خاڵی سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌و بنه‌مایانه هه‌ردووکیان له پێناو و له ئاراسته‌ی سیاسه‌تی هێرشکارانهن نه‌ک سیاسه‌تی به‌رگریکارانه. ده‌توانین ئه‌م بنه‌مایانه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه گه‌ڵاڵه بکه‌ین:
ئەلف – کۆماری ئیسلامی دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی ئێران و عێراق هه‌تا ئێستا، له سنوورێکی یه‌کجار به‌ربڵاوتر له سنووری وڵاتی ئێران بۆ مسۆگه‌ر کردنی ته‌ناهیی سیستمی خۆی هه‌وڵ ده‌دا. به‌ده‌ربڕینێکی دیکه به‌ره یا جەبهەی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه ڕکه‌به‌ره‌کانی، له سنووره‌کانی ئێران‌دا نین بگره یه‌کجار واوه‌تر له سنووره‌کانی ئێرانن. ئێران شه‌ڕی مانه‌وه‌ی خۆی له سووریه و عێراق و لوبنان و غه‌ززه ده‌کا، نه‌ک له سنوورەکانی خۆی. هه‌تا ئاستێک ده‌توانین بڵێین هه‌موو حکوومه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌وڵ ده‌دا و ئه‌وه‌ش شتێکی نائاسایی نییه و هه‌ر تایبه‌ت به ئێرانیش نییه. به‌ڵام نابێ له‌بیرمان بچێ هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی پاراستنی بەرژەوەندییەوە تێیپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی دەست درێژییەکی ئاشکرا. کاتێک ئێران له‌شه‌ڕی حکوومه‌تێکی وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌دا، به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سوپای خۆی ده‌نێرێ و چۆن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی خۆی به‌شه‌ڕ دێ ئاواش به‌ره‌نگاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریهدهبێتهوه، کاتێک ڕێکخراوێکی سیاسی ـ نیزامی سه‌ر به ئێران وه‌ک حیزبوڵڵا ده‌وڵه‌تێکی شاردراوه و نایاسایی له‌ناو ده‌وڵه‌تی یاسایی لوبناندا ساز ده‌کا، کاتێک تاران وا ده‌کا له‌به‌غدا ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی کابینه‌ش به‌بێ پرس و رای ئه‌و هه‌ڵنه‌بژێردرێن، کاتێک ئێران جگه‌له‌وه‌ی حوزووری به‌ناو دیپلۆماتیکی له ناوچه‌دا هه‌یه، له خۆی ڕاده‌بینێ هه‌ر چه‌شنه عه‌مه‌لیاتێکی تیرۆریستیش له هه‌ر ئاست و قه‌باره‌یه‌کی بۆخۆی پێی باشه به‌ڕێوه ببا، ئیتر نه‌ختێک ساویلکانه‌یه سیاسه‌ته‌کانی رێژیم به‌سیاسه‌تی به‌رگریکارانه و نه‌ک سیاسه‌تی هێرشکارانه پێناسه‌بکه‌ین.
ب – ڕێژیم له گشتایه‌تی خۆیدا له‌مێژه له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بووه‌ته‌وه که باشترین به‌رگری کردن، هێرش کردنه. لێمان تێک نه‌چی هه‌تا ئێستا کۆماری ئیسلامی له‌به‌رانبه‌ر ڕۆژئاوادا “به‌رگری” له‌خۆی نه‌کردووه، به‌ڵکوو هه‌ر له‌جێدا ئه‌وه رۆژئاوایه که‌له به‌رانبه‌ر “هێرشه‌کانی” هه‌مه جۆری ئێران‌دا هه‌وڵی داوه گوشار بخاته سه‌ر ئێران و نه‌ختێک له‌ناوچه‌دا پاشه‌کشه‌ی پێبکا و ئه‌وه‌ی ئێران ناوی “به‌رگری کردن”ی له‌سه‌ر داده‌نێ له‌ڕاستیدا بریتییه لهملنهدان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پاشه‌کشه پێکردنهدا و داکۆکی کردن له‌سه‌ر په‌لامار دان و هاتنه‌پێش و خۆ سه‌پاندن.
ئه‌وا پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا و به‌گشتی حکوومه‌تی ئامریکا هه‌تا ئه‌وڕۆ سیاسه‌تی خۆیان له‌سه‌ر سنووربه‌زێن بوون و هێرشکار بوونی کۆماری ئیسلامی دامه‌زراندووه ئاکامه‌که وای لێ هاتووه که ده‌یبینین، گه‌لۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئامریکا و ڕۆژئاوا رۆژێک له ڕۆژان سیاسه‌تی خۆیان له‌سه‌ر بێ‌ئازار بوون و به‌سته‌زمان بوون و به‌رگریکار بوونی ئێران دابمه‌زرێنن، دۆخی ناوچه‌و جیهان چی لێ به‌سه‌ر دێ؟
٢ـ بابه‌تێکیتر که‌هه‌ر پێوه‌ندی به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانهوهههیه، به‌بڕوای ئێمه بابه‌تێکه که تێگه‌یشتن و شی کردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه یه‌کجار زۆر گرینگ و چاره‌نووسسازه. زۆریه‌ک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناوچه، له هه‌ندێک بواردا له‌گه‌ڵ “سیاسەتی هاوکاری و هاوکاریی سیاسی”ی کۆماری ئیسلامی بەرەوروو بوونەتەوەو بە رەواڵەت هەوڵ و ماندووبوونی دەزگای دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامی‌یان بۆ چاکتر کردنی دۆخی ناوچە چاو پێ کەوتووە. بۆ نموونە کۆماری ئیسلامی لە کێشه‌ی ناوخۆیى یەکانی هێندێک لە هێزەکانی باشووری کوردستان ده‌وری داوه‌ر ده‌گێڕێ. له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا ناوبژیوانی ده‌کا و هه‌وڵ ده‌دا گرژیی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه چاره‌سه‌ر بکا. له‌کێشه‌ی داعشدا وه‌ک بەڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندهڵێ “یه‌که‌م لایه‌ن بووهوا یارمه‌تیی ماڵی و سه‌ربازی ناردووه بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم و…
با به به‌ڵگه‌وه راستییه‌ک بخه‌ینه‌ڕوو و به‌وردی لێکی بده‌ینه‌وه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی له‌م بواره‌دا ره‌چاوی ده‌کا له فۆرمووله کردنێکی ورد دا بریتییه له
“هه‌نگاوێک بۆ چاک کردن، چه‌ند هه‌نگاو بۆ تێکدان”. له بیرمان نه‌چێ گورگ ده‌ست و مشتاخی گورگانه له‌گه‌ڵ به‌رخه‌کانی دایک ناکا به‌ڵکوو ده‌ست و مشتاخی دایکانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کا. زۆر ساویلکانه‌یه پێمان وابێ کۆماری ئیسلامی له‌هه‌ر به‌ڵێن و بڕیارێکیدا ده‌یهه‌وێ خاڵی کۆتایی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ئاشکرا بکا. کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵسووڕانی چالاکانه‌ی خۆی پێویستی به‌سیمایه‌کی خیرخواز و یارمه‌تیده‌ر و ناوبژیوان هه‌یه و بێگومان له پێناو دروستکردن و نیشاندانی ئه‌و سیمایهکار ده‌کا و باجی بۆ ده‌دا و خۆشی ماندوو ده‌کا. به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ کاتێک که‌سێک بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئامانجه‌کانی چه‌ند هه‌نگاو ده‌چێته‌پێش و له‌کاتی پێویست هه‌نگاوێکیش بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاڕاسته‌ی گشتی جووڵه‌ی ئه‌و که‌سه بۆ پێشهوهیهنهک بۆ دواوه. شتێکی سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی لە درێژایی ئه‌م سی و پێنج ساڵه‌دا، ڕواڵه‌ته‌کانی عورفی دیپلۆماتیک و هه‌ڵسوکه‌وتی ماقووڵی سیاسی فێر بووبێ. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وته بۆ کۆماری ئیسلامی ، هه‌ر کاتێک پێویستی پێی هه‌بێ ـ،کارێکی یه‌کجار زۆر هاسانه. به‌ڵام سیاسه‌توان ده‌بێ چاوی له‌دیوی ناوه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان و ئاراسته‌ی گشتیی ههڵسووڕانهکان بێ. با سیاسه‌توانانی کوردی باشوور ئه‌وه‌بزانن یه‌که‌م که‌سایه‌تی عێراقی که‌هه‌ستی به‌سیاسه‌تی “هه‌نگاوێک بۆ چاککردن، چه‌ند هه‌نگاو بۆ تێکدان”ی کۆماری ئیسلامی له‌عێڕاق کرد، موقته‌دا سه‌دری شیعه‌ی هاوپه‌یمانی کۆماری ئیسلامی بوو. سه‌در که له‌سه‌ره‌تادا بڕوای پته‌وی به‌وه‌هه‌بوو که کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خێرخوازی هیچ لایه‌نێکی عهراقیش نه‌بێ، دڵسۆز و مشوور خۆری لایه‌نی شیعه‌ی عێراقه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێرانی له‌ناو ئه‌و تێرۆر و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ شیعه‌کانی دهکردهئامانجی خۆی ناسییه‌وه، توانی به‌ڕوونی ده‌ستی گورگ و ده‌ستی دایک لێک جیا بکاته‌وه و ئه‌وه بزانێ ئێران له‌پاڵ قاتێک هه‌وڵدان و ماندوو بوون بۆ دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی شیعه، چه‌ند قات بۆ تێکدانی سه‌قامگیریی سیستمی تازه دامه‌زراو له عێراق هه‌وڵ ده‌دا و له‌م ههوڵدانهچهند قاتهشدا شیعه‌و سوننی و کورد بۆ ئه‌و جیاوازی نییه.
راسته نه‌زمی تازه‌دامه‌زراو له وڵاتێکی وه‌ک عێراق هه‌تا ڕاده‌یه‌ک به قازانجی کۆماری ئیسلامییه. قازانجه‌که‌ش باڵاده‌ست بوونی شیعه له وڵاتێکه که پێشتر توانای هیچ چهشنهجووڵهیهکی بۆ سیاسه‌ت کردن و خۆ نواندن نه‌بوو. که‌واته سه‌یر نییه ئێران هه‌تا ئه‌و ئاسته هه‌له‌که بقۆزێته‌وه. به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ دابین بوونی سه‌قامگیرییه‌کی ته‌واو عه‌یار له عێراقدا به‌چه‌ند هۆ، بۆ ئێران دۆخێکی ناله‌بار و ته‌نانه‌ت کوشنده‌یه:
یەکەم –بناغه‌ی ئه‌و نه‌زمه سیاسییه‌ی ئێستای عێراق، له‌لایه‌ن ئامریکاوه و به په‌لاماری نیزامی بۆ سه‌ر رێژیمی به‌عس و ڕووخاندنی ئه‌م رێژیمه دامه‌زراوه. سه‌قامگیری ئه‌و نه‌زمه به‌مانای سه‌رکه‌وتنی پرژه‌ی نیزامی ئامریکا بۆ هیرش کردنه‌سه‌ر وڵاتێکی ناوچه و ڕووخاندنی رێژیمهکهیهتی. ئێران به‌پێچه‌وانه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بکرێ ده‌یهه‌وێ هه‌م سیاسه‌توانانی جیهان و هه‌م بیر و رای گشتی خه‌ڵکی جیهان له‌م بیرۆکه‌یه دوور کاته‌وه که هێرشێکی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ مۆدێلێکی هاسان و بێژانهسهر بۆ گۆڕینی حکوومه‌تێکی نادڵخواز بێ. که‌واته هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی سه‌روه‌ری هێزی شیعه‌ی لایه‌نگری ئێران له‌عێراق مسۆگه‌ر بێ، کۆماری ئیسلامی “سیاسه‌تی هاوکاری و هاوکاریی سیاسی” له‌گه‌ڵ هێزه‌عێراقییه‌کان ڕه‌چاو ده‌کا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چه‌ند قات هه‌وڵ ده‌دا نه‌هێڵی ئاریشه و گرفتی بنه‌ڕه‌تیی سیاسی له عێراق کۆتایی پێ بێ و سیستمی فیدرالی عێراق ببێته سیستمێکی سه‌قامگیر و وه‌ک مۆدێلێکی سه‌رکه‌وتوو له ناوچه‌دا چاوی لێ بکرێ. جا له‌م ناسه‌قامگیر کردنه‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کانی شیعه و سوننی و کورد تێوه بگلێن و قوربانی بده‌ن. ئاگره‌که کاتێک خۆشتر ده‌بێ که هه‌موو لایه‌ک ناعیلاج بن ئاگره‌که خۆش که‌ن و دەستەچیلەی خۆیانی بخه‌نه‌سه‌ر.
دووەم – ئێستا که وڵاتانی وه‌ک سووریه و عیراق له ئاگری شه‌ڕێکی ناوچه‌ییدا ده‌سووتێن، سه‌رنجی وڵاته زلهێزه‌کان هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا گیری خواردووه و هێزه‌گه‌وره‌کان هه‌رگیز ناپهرژێنهسهر وه‌شاندنی گورزی نیزامی له ئێران. کۆماری ئیسلامی چاک به‌و ڕاستییه‌ی زانیوه هه‌تا به‌شێکی زۆر گرینگ له‌کات و سه‌رمایه و هه‌ڵسووڕانی وڵاته گه‌وره‌کان سه‌رفی کێشه‌کانی وڵاتی وه‌ک عێراق و سووریه و فه‌له‌ستین بێ، “له‌سه‌ر مێز بوونی بژارده‌ی نیزامی بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر ئێران” جگه له بلۆفێکی سیاسیی بێ ناوه‌رۆک چیتر نییه. به پێچه‌وانه هه‌رچی سه‌قامگیری سیاسی و ئاشته‌وایی لایه‌نه‌کان له‌م وڵاتانه‌ی ناوچه‌دا قووڵتر و به‌ربڵاوتر بێ، ئه‌گه‌ری وه‌ڕاست گه‌ڕانی هاتنه‌گۆڕی بژارده‌ی نیزامی زیاتر ده‌بێ. ئێران ئه‌م هه‌له بۆ وڵاته زلهێزه‌کان ناڕه‌خسێنێ و “نیعمه‌ت”ی بێبڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ و نائه‌منی ناوچه‌یی له کیس خۆی نادا. ئێستا ده‌زانین کاتێک “تائب” ده‌ڵێ سووریه بۆ ئێمه له خووزستان گرینگتره مه‌به‌ستی چییه. ئێران تا ئه‌و کاته‌ی له سنووره‌کانی خووزستاندا به‌شه‌ڕ ده‌هات له مانه‌وه‌ی خۆی و حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌ترسا. ئێستا که‌له سنووره‌کانی سووریه به‌شه‌ڕ دێ و دۆخی عێراق به ئالۆزی ده‌بینێ، ئه‌وا جارێ سه‌رینی خاترجه‌می وه‌بن سه‌ری ناوه.
کاتێک کۆماری ئیسلامی ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عێراق ده‌کا، کوردی باشووربا جوانتر حیسابی خۆی بخوێنێته‌وه.
ئێمه‌تا ئه‌و راده‌یه واقیع بینین که بڵێین کوردی باشوور مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیشدا پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی هه‌بێ و که‌ڵکی خۆی له‌م پێوه‌ندییانه وه‌ربگرێ. به‌ڵام دوو خاڵمان نابێ له‌بیر بچێ:
یەکەم- حیزبی دیموکرات له‌کۆنگره‌ی سێ به‌ولاوه، ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌ی ڕه‌چاو کردووه که‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی دژ به‌کوردی پارچه‌یه‌ک نابێ له‌سه‌ر حیسابی کوردی ئه‌و پارچهیهبێ.ئه‌م سیاسهتهشیاوی ئه‌وه‌یه ببێتهمۆدێلێک بۆ هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان له هه‌موو پارچه‌کاندا، بۆ چۆنیه‌تی پێوه‌ندی ساز کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته ناوه‌ندییه‌کان. ئه‌گه‌ر رۆژێک حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر ستراتێژییه‌کی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی پێک هاتن بێگومان ئه‌م خاڵهیهکێک له خاڵهبنهماییهکانی ئه‌م ستراتێژییهدهبێ و حیزبی دیموکرات شانازی به‌وه‌ده‌کا له تیۆریدا داهێنه‌ری ئه‌م پرهنسیپهبووه و به‌کرده‌وه‌ش په‌یڕه‌وی لێ کردووه.
دووەم – با لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوور له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر نه‌بێ هێنده‌ی موقته‌دا سه‌در ئاگایان له ده‌ستی ئاسنینی کۆماری ئیسلامی ناو ده‌سته‌وانه‌ی مه‌خمه‌ر هه‌بێ.
خه‌رمانانی ١٣٩٣
سەرچاوە: کوردستان میدیا