"an independent online kurdish website

كۆبانی قەڵای لەگیران نەھاتووی ئازادی لە ھەمبەر بیرۆكەیەكی تیرۆریستیە كە ھەوڵ دەدا لە رێگای چەواشە كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامabdola_weysi

بە ئامانجی سیاسی خۆی، كە دەسەڵاتە بگات.لەو سۆنگەیەوە تیرۆستانی ئەلقاعیدە و ھەڵگرانی بیرۆكەی تاڵبان لە ئەفغانستان بۆ جارێكی دیكە دەیانھەوێت كارەساتی مرۆڤی لە ناوچەدا دروست بكەن و بەداخەوە دیسان لانكەی شارستانیەت و مرۆڤایەتی، واتە كوردستانی پیرۆز بۆتە ئامانجی ھەڵگرانی ئەو بیرۆكەیە كە سەركەوتنی خۆیان لە لەناوبردنی نەتەوەكانی دیكە و بە تایبەتی نەتەوەی كورد دەبینن.

ئەوی كە گرووپێكی تیرۆریستی وەك دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش ھەوڵ دەدات كە ببێت بە ھێزێكی ناوچەیی و لەو پێناوەدا بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسالم جینایەت دەكا و سەری خەڵك دەبرن و ژن و منداڵی كوردەكان لە بازارەكانی ناوچەكانی خۆیاندا بە بەدیلی دەفرۆشن لە گەڵ ھیچ ئەخلاق و یاسایەكی مرۆڤی و جیھانی دا نییە و ئەو كارە وەك كارەساتێكی سەدەی ئێستا لە قەڵەم دەدرێت.

بەڵام ئەوەی كە جێگای تێڕامان و سەرەنجە، ئەوەیە كە بۆچی داعش كوردستان و نەتەوەی كوردی كردووتە ئامانج و ئارمانجی داعش لە شەڕ لە گەڵ كوردەكان چیە و بۆچی تەنیا كوردەكان لەو پێناوەدا قۆربانی دەدەن ! گۆمانی لەو راستیەدا نیە كە داعش و ھەڵگرانی بیرۆكەی داعش تەنیا بە مەبەستی سیاسی خۆیان لە ئایین كەڵك وەردەگرن. چۆنكە زۆربەی نەتەوەی كورد پەیرەوی ئایینی ئیسلامن و بۆ دەبێت كە داعش كەسانێكی مۆسڵمان بكاتە ئامانج ؟

بێ گۆمان ھەر وەك چۆن سەدامی دیكتاتۆر بە ناوی سۆرەتی پیرۆزی “ئەنفال”، كوردەكانی لە قەڵاچوو دا و ھەر وەك خۆمەینی كە بە دانی فەتوا بە دژی كوردەكان ماڵ و نامووسی كوردی بە حەڵال زانی، پیلانی داعش و داعشیەكان دەكرێت لە لایەن وڵاتانی داگیر كەری كوردستان ساز كر ابێت و كەرەستەیەك بێ بۆ دژایەتی كردنی كورد لەو قۆناغە مێژوویی و ھەستیارە دا.

دەستكەوتەكانی نەتەوەی كورد لەو قۆناغەدا و ھەروەھا پشتیوانی جیھانی لە دۆزی رەوای گەلی كورد و درۆستبوونی دوو ھەرێمی كوردی لە باشوور و رۆژئاوا و ھەر وەھا پرۆسەی ئاشتی نێوان پكاكا و دەوڵەتی تورك و لە كۆتایی دا بانگەشەی ھەرێمی كوردستان و مەسعوود بارزانی بۆ سەربەخۆی كوردستان، ھەموو لە خۆیدا ئەو راستیە نیشان دەدن كە كوردەكان لە لایەن جیھانەوە ناسراون و زۆر وڵات پشتیوانی لە مافی دیاری كردنی چارەنووسی كوردەكان دەكەن.

ئەو رەوشە ئاڵۆزە و ھەروەھا لە كاتێكدا كە مادەی 140ی یاسایی بنەڕەتی عێراق بە شێوەیەك جێبەجێ كرا كە كەس فیكری لەو دۆسیە ئاڵۆزە نەدەكرد، لە ناكاوە داعش كە تا ئەو كات رایگەیاندبوو كە ئامانجیان شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی شیعەی عێراق و نووری مالكیە، لە گەرانەوەیەكی 180 پلەی دا روویان لە ھەرێمی كوردستان كرد و ناوچەی شەنگال یان داگیر كرد و ھەژمارێكی زۆر لە خەڵكی بێ گۆناھی كوردی ئێزدییان كوشت و ژن و كچەكانیان بەدیل گرت.

كە پاشان و بە بەرخۆدانێكی بێ وێنەی كوردەكانی ھەر چوار بەشی كوردستان و ھێرشی ئامریكا و ھاوپەیمانانی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، تا رادەیەكی باش پاشەكشەیان بەو ھێزە كرد.

پاش ئەو رووداوانە و بە ھانا ھاتنی خەڵكی كوردستان لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھێرشی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستان، ئەو جار داعش كە لە ژێر پشتیوانی ھێندێك وڵاتی ناوچەدا ئەو كارانە دەكات، ھێرشی بردە سەر رۆژئاوایی كوردستان و شاری كۆبانی وەك ناوەندی ئەو ھێرشانەی داعش بە تۆندی كەوتە بەر ھێرش و پەلامار و لە راستیدا كۆبانی وەك ناوەندی بەرخۆدان لە ھەبەر گرووپێكی رادیكاڵی ئیسلامی سیاسی دا راوەستاوە و ئەو راوەستانە تەنیا بە خۆێنی سەدان رۆڵەی كوردی ھەر چوار بەشی كوردستان و تەنانەت كوردەكانی خۆراسان و رۆسیە بووە. بەرخۆدانێك كە تا ئێستا جیھانی تووشی سەر سوورمان كردووە كە چۆن خەڵكانێكی ئاسایی بە دەستی خاڵی كە سیلاحی ھەرە پێشكەوتوویان، كڵاشینكۆف و ئارپیچی یە توانیانە لە بەرامبەر ئەو گرووپە درندەیەدا راوەستن و بەرخۆدان بكەن.

لە شاری كۆبانی ئەوە پیاوەكان نین كە بەەرخۆدان دەكەن، بەڵكو ھەموو چین و تۆێژەكانی ئەو شارە لە ژن و منداڵ و بەساڵاچوو و جەوان ھەموویان بە ھەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێت راوەستاون و مردنی شەرافەتمەندانە لە سەر زێدی باب و باپیرانیان بە ھەڵاتن و ژیانی دیلی ناگۆرنەوە و داستانی ژیانێكی تازە بۆ مرۆڤایەتی سەر لە نۆێ دەنووسنەوە.

شاری كۆبانی ئەمرۆ زیاتر لە ھەر كاتێك پەیویستی بە پشتیوانی ئێمەی كورد لە سەراسەری جیھان ھەیە و دەبێت ئەو قەڵایە لەگیران نەھاتووی ئازادی بە ھەر نرخێكی گران بێ، بپارێزین و بێ گۆمان بێجگە لە كورد، ھیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت دۆستی متمانەی ئێمە بێت. ھەر بۆیە دەبێت ئێمەی كورد بێجگە لە پشتیوانی، ھەوڵ بدەین یەكگرتووی ناو ماڵی كورد بە گشتی و رۆژئاوایی وڵات بە تایبەتی رێك بخرێن و پێش بە كارەساتێكی دیكەی مێژوویی بگرین.

لەو پێناوەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وەك یەكەم و قەدیمی ترین حیزبی كوردی بەشی ھەرە گەورەی بەر دەكەوێت و رێبەرایەتی ئەو حیزبە دەبێت ھەوڵێكی زۆر بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كورد بە گشتی و كوردەكانی رۆژئاوا بدەن. بێ گۆمان ئەوە وەك لاپەڕەیەكی زێرین لە مێژووی خەباتی نەتەوەی كورد دا دەمێنێتەوە.

 

سەرچاوە: پێشمەرگەکان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی