ڕۆژی شەممە لە رێکەوتی ١٥ ـ ١١ ـ ٢٠١٤ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری کارلستاد سیمینارێکی بۆ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب،
سەبارەت بە بارو دۆخی ئیستای رۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی. سیمینارەکە بە دەقیقەیەک بی دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پی کرد.
دواتر لە لایەن کاک ئاسۆ پالانی بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە بە خێرهاتنی بەشداربووان کرا و رێز بەندی بەرنامەی سیمیناری بۆ ئامادە بووان خوێندرایەوە، وێرای بە خێر هاتنی کۆرگیر کاک عەبدوڵا حیجاب داوای لێکرا تەشریف بێنێ و باسەکەیان پێشکەش کەن.
شایانی باسە سیمینارەکە دوو تەوەری لە خۆ گرتبوو، تەوەری یەکەمیان باسێک بوو لەلایەن کۆڕگێڕەوە سەر بارو دۆخی ئیستای کوردستان و ئەو گۆرانکاریانەی کە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا هاتونەتە گۆری.
تەوەری دووهەمی سیمینارەکە تایبەت بوو بە پرسیار و ڕاوبۆچوونی بەشداربووان و وڵام دانەوەیان لەلایەن کۆرگێڕەوە.
سیمینارەکە پاش سێ کاتژمێر کۆتایی پێهات.
کومیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئیران ـ کارلستاد.