ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی که ده‌زگا شۆڤاریه‌کانی ڕژێمی ئاخوندی هه‌ڵده‌سوڕێنی،
ئاشکرای کرد که نۆێنه‌ره‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات وت‌ووێژیان کردووه.
پاش ئه‌م له‌قاو دانه، سکرتێری کۆمه‌ڵه ، کاک عه‌بدولا موهته‌دی ئه‌م کاره‌ی ره‌تکرده‌وه. به‌ڵام کاک خالیدی عه‌زیزی پاش ماوه‌یه‌ک له‌وتوێژ له‌گه‌ل ته‌لویزیونی فارسیی ئامریکا دانی به‌م وتووێژه‌داهێنا و ووته‌کانی وه‌زیری کۆماری ئیسلامیی پشت ڕاست کرده‌وه.
هه‌تا ئاشکرا نه‌کردنی ئه‌م وتووێژه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه نه خه‌ڵک و نه کادیر و ئه‌ندامه‌کانی ح. د. ک خه‌به‌ریان له‌م دانیشتن و ئاخافتنه نه‌بوو. ته‌نانه‌ت کاک خالیدی حەسەنپور، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ح. د. ک له وتووێژ له‌گه‌ل بی بی سی دا، تا ڕاده‌یه‌ک له‌م کاره بێ ئاگا بوو که نه‌یتوانی به شێوازێک به‌رپه‌رچی بداته‌وه و وێرای ره‌تکردنه‌وه‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی باسی له ئالوگؤڕی نامه له نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی و رژێم کرد. هۆکاری به نهێنی ڕاگرتنی ئه‌و وتووێژه له ئه‌ندامه‌کانی حیزب و ته‌نانه‌ت کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش چ بووه، روون نه‌کراوه‌ته‌وه.
دانیشتن و وتووێژی حیزبێک له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی حاکم به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا، کارێکی ئاساییه و سه‌رکۆنه ناکرێ. به‌ڵام دانیشتنی حیزبێک له‌گه‌ڵ رژیمێک که چه‌ندساڵ له‌مه‌و پێش سکرتێری ئه‌و حیزبه‌ی له کاتێ وتووێژدا تیرۆر کردووه، نه‌ک ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی نییه به‌لکوو سه‌دان پرسیار دێنێته گۆڕێ.
لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر وتووێژی ئۆپۆزیسیۆن و میری، چه‌ند بنه‌مایه‌ک ده‌خاته به‌رچاو که به سه‌رنجدان به‌و بنه‌مایانه ده‌کرێ بڵێین ئه‌م چه‌شنه وتووێژانه که هێزه‌سیاسیه‌کانی کورد ده‌یان که‌ن، پێشانده‌ری ناسیاسی بوون، ساکاری و نادروست بوونی ڕه‌وش و ڕیبازی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ن. نوخته‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌و وتووێژانه ئه‌وه‌یه که لایه‌نی میریی له‌م وتووێژانه‌دا ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ری ڕژێمه که پابه‌ندی هیچ یاسا و ریسایه‌ک ته‌نانه‌ت له ئاست قانونه‌کانی خودی کۆماری ئیسلامه دا نییه، چ بگا له به‌رانبه‌ر حیزبی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست دا.
وتووێژ ره‌وشێکه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن و چاره‌کردنی ناکۆکیه‌کان. بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای ئاشتییانه و دێمۆکراتیکی گیر و گرفته‌کان. له ڕاستیدا به ره‌وشێکی شیاو و ژێرانه ده‌ناسرێت به مه‌رجێک که هه‌ر دوو لایه‌نی وتووێژکه‌ر ئامانجیان چاره‌سه‌ری گیر و گرفته‌کان بێ.
له وڵاتێکی دێمۆکراتێ و قانونمه‌ند دا، ده‌سته‌لات و هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن گه‌ڵی جار ان وتووێژ ده‌که‌ن له‌م کاره‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
له‌وڵاتانی دیکتاتۆری و فاشیستی وه‌ک کۆماری ئیسلامی دا که ده‌سته‌یه‌کی تاوانکار خوێنی خه‌ڵک ده‌مژن و به زه‌بری کوشت و بڕ حکومه‌ت ده‌که‌ن، وتووێژ له دوو حاله‌ت دا دێته گۆڕێ:
– ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌نده به هێز بێ که ڕژیم نه‌توانێ به زه‌بر کوشت و بڕ بیفه‌وتێنی. له‌م حاڵه‌ته‌دا یان رژیم ئه‌وه‌نده لاوازه که سه‌ر بۆ ویستی ئۆپۆزیسیۆن داده‌نه‌وێنی و ته‌سلیم ده‌بێ. یان له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ و کات به وتووێژ به‌ده‌ست دێنی بۆ به‌هێزکردنی خۆی. له‌م چه‌شنه‌ڤ وتووێژه‌دا. بۆ وێنه له‌کاتی شۆڕشی بارزانیی نه‌مر، وتووێژی بارزانی و میری و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی وتووێژی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد و میریی. له هه‌ر دوو وتووێژدا نوێنه‌ره‌کانی میری له ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی وه‌زیران و کاربه‌ده‌سته‌کانی میریی پێکهاتبوون نه‌ک له ده‌زگای سیخوریی میری.
– ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌نده لاوازه که له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕی بۆ سازان خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان به نرخێکی که‌م و ده‌ربازبوون له زیانی پتر. له‌م حاله‌ته‌دا ده‌زگای میریی بایخێکی ئه‌وتۆ نادا به ئۆپۆزیسیۆن و هێزی چه‌کدار یان ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ر ده‌نێرێته سه‌ر میزی وتووێژ.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م دوو باره‌ی وتووێژ ، دانیشتنی سکرتێری حدک له‌گه‌ڵ نوینه‌ره‌کانی ده‌زگای سیخوری کۆماری ئیسلامی، ده‌که‌وێته به‌ر گه‌لێک پرسیار و گۆماناوی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. دیاره هۆکاری به نهێنی ڕاگرتن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه‌ش له کادیر و ئه‌ندامه‌کان هه‌ر ترس له‌و پرسیارانه‌یه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆماری ئیسڵامی چه‌ندجاران وتوێژیان کردووه که سه‌ره‌تای ئه‌و وتووێژانه هاوکات بوو له‌گه‌ل دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی. واته حیزبی دێمۆکرات له‌و په‌ڕی به‌هێزیی خۆی دابوو و کۆماری ئیسلامی هێشتا چوارپه‌ڵی قایم نه‌کردبوو. وه‌کی مێژوو نیشانی دا ته‌نیا مه‌به‌ستی تاران له‌م وتووێژانه به‌ده‌ست هێنانی کات بوو بۆ به‌هێزکردنی خۆی و پاشان سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا. له قۆناخی دووهه‌مدا، گه‌رچی حیزبی دێمۆکرات لاواز ببوو، هه‌م له‌به‌ر پیگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی حیزب و هه‌م له‌به‌ر که‌سایه‌تی کاریسماتیکی دکتور قاسملو سکرتێری حیزب که نه‌ک ته‌نیا له کوردستان به‌ڵکۆ بۆ کۆمای ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رکوتکراوی ئێران ببوو به وێنه‌یه‌کی به‌رز، کۆماری ئیسلامی به ناوبژیوی یه‌کیتی نیشتمانی ده‌رگای وتووێژی له‌گه‌ل ح.د ک کرده‌وه. ئامانجی سه‌ره‌کی ڕژیم له‌م وتووێژه‌ش ته‌نیا تیرۆر و له‌ناوبردنی دکتور قاسملو بوو که به‌داخه‌وه هه‌م دیسان به‌هۆی نهینی ڕاگرتنی وتووێژ و سوور نه‌بوونی ح.د.ک له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی نوێنه‌ره‌کانی رژیم، چه‌ند که‌سی ده‌زگا سیخوریه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ شه‌هیدقاسملو دانیشتن و توانیان تێرۆری که‌ن.
ح.د.ک به هه‌موو لاباڵه‌کانیه‌وه ده‌بوایه‌ده‌رسێکی مێژوویی له‌م تاوانه‌ی کۆماری ئیسڵامی وه‌رگرێ. به‌داخه‌وه وادیاره نه‌ته‌نیا هیچ ئه‌زمونێکیان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵکوو زۆر ساکارانه‌تر له گه‌ڵ دوژمنی هه‌ره رژدی کورد به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
پاش شه‌هید بوونی دکتور قاسملو و دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، گومان ده‌کرا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ح. د . ک لانی که‌م توێژینه‌وه‌یه‌ک له شێوازی کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی خۆی له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا بکا و نوخته‌لاوازییه‌کانی خه‌باتی سیاسیی ڕابردوویان دیاری بکه‌ن و بۆ چاره‌کردنی گیروگرفته‌کانی پێوه‌ندیدار به‌م لاوازییانه چاره بدۆزنه‌وه. به‌لام به‌داخه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ح. د. ک و حیزبه کلاسیکیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر “حولله مه‌ره‌زێ” و به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی و کاری سیاسی به‌ڵایانه‌وه بڕین و درونێ هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی چه‌ند که‌سی هه‌یئه‌تی سیاسیه‌وه‌یه هه‌لبه‌ت به قورسایی که‌سایه‌تیی سکرتێر. وتووێژی ئه‌م دوایه‌ی ح. د. ک یش هه‌ر له‌م شێوازه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پاش پتر له سالیک به وته‌ی به‌رێز کاک خالیدی عه‌زیزی ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کادیره‌کانی حیزب ئه‌ویش له لایه‌ن وه‌زیری ئیتیلاعاتی ئێرانه‌وه وێڕای خه‌لکی دیکه له‌م کاره ئاگادار بوونه‌وه.
به له‌به‌ر چاو گرتنی چۆنێتی ڕه‌وشی وتووێژ و هه‌ڵسوکه‌وتی سکرتێر و به بێ گۆمان ده‌کرێ بڵێین به‌شی هاوبیری له هه‌یئه‌تی سیاسی له لایه‌ک و سوربوونی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر درێژه‌دان به حوکمرانیی تاوانکارانه و سه‌رکوتکه‌رانه، ده‌کرێ بڵێین ئه‌م وتووێژه زه‌ربێکی قورسه له له‌شی نیوه گیان و له‌تکراوی ح.د. ک.
هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تای دیاریکردنی به‌ڕێز خالیدی عه‌زیزی وه‌ک سکرتێر، به‌ڕێزیان له چه‌ندین وتووێژدا ڕای خۆی ده‌ربڕیبوو که له ڕوانگه‌ی ئه‌وڕا چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌تارانه‌وه‌یه. هه‌بوونی دوو وتاری جیاوازیش له قسه‌کانی به‌ڕێزیان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی پێشانده‌ری چۆنێتی بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی.
وه‌ک بیروباوه‌ڕی شه‌خسی کاک خالید، مافێ خۆیه‌تی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی هه‌بێ و ئاوا بڕوانێته مه‌سه‌له‌ی کورد. به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌رزراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد و پاشان حیزبی دێمۆکرات، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌وتی گۆڕانی ستراتێژی له کۆمه‌ڵه‌وه بۆ دێمۆکرات که باسێکی دیکه‌یه، له وتاری قازی محمه‌ددا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشه‌وا له‌تاران و وتووێژ له‌گه‌ڵ رژێم، له چوارچرادا به ڕاشکاوی به‌یان کراوه. پێشه‌وای نه‌مر له وتاری خۆیدا به ڕاشکاوی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران دان به مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد دانه‌نێ، ئه‌وا ئه‌مه لێره سه‌ربه‌خۆیی خۆمان ڕاگه‌یاندووه.
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌ی پێشه‌وا بریتیه له‌وه که چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستان دیاری ده‌کرێ نه‌ک له‌تاران .
کاک خالیدی عه‌زیزی به‌پێی قسه‌کانی خۆی ده‌یه‌وێ له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کورد و ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می بازرگان به‌ڵام له‌سه‌ر فه‌رمایش خۆمه‌ینی! و مه‌سه‌له‌ی کورد له‌گه‌ل تاران به سیوازی دێمۆکراتیک حه‌ل بکا! هه‌مووکه‌س ده‌زانێ که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی خومه‌ینی حکومه‌تی ئیسلامی بوو و شێوازه‌کانیش که هه‌ر ئێستاش له ئیعدامه‌کانی سه‌رجاده‌دا ده‌بینرێن هه‌ر ئه‌و شێوازانه بوون که داعه‌ش ڕه‌پێشی گرتوون. ئایا کۆماری ئیسلامی که له‌و سه‌رده‌م دا ئه‌وه‌نده لاواز بوو که سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌ده‌ست بازرگانه‌وه بوو و که‌سانی وه‌ک داریوشی فروهه‌ر و تاله‌قانی خاوه‌ن قسه بوون و فدایی و توده‌یی و موجاهید ده‌فته‌ر و ده‌سته‌کیان هه‌بوو، له‌و کاته‌دا که ته‌نانه‌ت هه‌وساری هه‌موو به وته‌ی خۆیان ئیسلاح ته‌له‌به‌کانیشیان ڕاکێشاوه و کۆنه سه‌رۆک مه‌جلیس و سه‌روک وه‌زیریان له زیندان هاویشتووه، ئاماده‌ی چاره‌ی مه‌سه‌له کورد به شێوازی دێمۆکراتیکه!
به ڕاشکاوی ده‌کرێ بلێین به پێی ئه‌زمونی مێژوویی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تاران، واته ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، کاتێک دان به ویستی وڵاته پێوه لکێندراوه‌کان ده‌نێ که هێزی سه‌رکوتکردنی ئه‌وانی نه‌بێ و یان زروفی به‌رده‌وام بوونی له سه‌ر سیاسه‌تی بگره و بکوژه‌ی بۆ نه‌مێنی. ئایا کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده لاوازه و یان خوای نه‌خواسته وازی له کوشتار و سه‌رکوتکردن هێناوه؟
ئایا کۆماری ئیسلامی که به‌ده‌یان ده‌زگای بۆ خه‌وشدارکردنی مێژوو و زانست و کۆمه‌ڵناسی پیکهێناوه و له هه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ک ده‌یان لێکۆڵه‌ر و کارناس بۆڵته‌نی مه‌حره‌مانه بۆ به‌ڕیوه بردنی سیاسه‌ته‌کانی چێده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا به میلیارد سه‌رمایه بۆ هه‌ره‌س هێنان به ده‌سکه‌وته‌کانی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد سه‌رف ده‌کا، پێویستی به یارمه‌تی به‌رێز کاک خالیدی عه‌زیزیه که مه‌سه‌له‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ویسته‌کانی ح،د،ک ی بۆ شی بکاته‌وه؟ که‌س ئاگای لێ نه‌بێ به‌رێز خالیدی عه‌زیزی و ح. د. ک ده‌بێ بزانن که ڕێکخراوی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات له سوله‌یمانێ به‌هێزتره له تێکرای کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات!
به‌داخه‌وه له ناو حیزبه کلاسیکه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات دا باوه که سکرتێره‌کان کاتێ ده‌گه‌نه ئه‌م ره‌ده‌یه‌ی حیزبی تووشی خۆ به‌ناوند زانینێکی سه‌یر دێن. له‌ڕاستیدا له ئاست کورده‌که وه‌ها خۆ به زڵ ده‌بینن که ده‌رفه‌تی ڕاوێژکاری له‌گه‌لیان نامێنی و له ئاست بێگانه‌شداخۆ زۆر به‌لاواز داده‌نێن. دانیشتنی زۆربه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له گه‌ل ئۆپۆزیسیۆنی شڕ و شه‌قی ئێرانی و هه‌لس و که‌وتیان له‌م کۆبوونه‌وانه ئه‌وه‌ی پشتراستده‌کاته‌وه.
نه‌بوونی متمانه به خۆ و نه‌بوونی ئیمان به خه‌باتی درێژخایه‌نی گه‌ل و کاری پشووبڕ و بێوچانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی وایان لێده‌کا که چاویان له‌ده‌رگای بیانی بێ و چاوه‌نواڕی ده‌رفه‌تێک بن به‌ڵکو وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان ده‌س له‌کار و باری ئێران وه‌رده‌ن و پاروویه‌کی ده‌زاریان بهاوێن. هه‌ربۆیه‌ش به هه‌موو هێزیانه‌وه ده‌یانهه‌وێ له مێدیاکانی سه‌ر به ڕۆژئاوادا وا نیشان بده‌ن که ئه‌وان و حیزبه‌کانیان ئه‌و که‌سانه‌ن که ڕۆژئاوا ده‌بێ له‌سه‌ریان حیساب بکا. ته‌نانه‌ت به‌رێژ خالیدی عه‌زیزی له وتووێژ له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مریکاداباسی وه‌ی ده‌کا که حیزبه‌که‌یان هه‌زاران چه‌کداری له‌ناوه‌وه‌ی ولات دا هه‌یه. له وتوێژ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ فه‌رداش هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کا که هه‌میشه هێزی چه‌کداریان له ناوه‌وه‌ی کوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه! جێگای داخه که سکرتێرێک وا به خاوی باسی هێزی چه‌کداری خۆی و بوونیان له‌ناوه‌وه‌ی ولات ده‌کا! ده‌زگای سیخوریی ڕژیم ده‌توانێ هه‌ر به بیانووی ئه‌م قسانه‌ی کاک خالید، هه‌ر کوردیكی لایه‌نگری ح.دک و ته‌نانه‌ت ئاسایش به نێوی پێشمه‌رگه له سێداره‌دا.
به‌داخه‌وه ده‌بێ کاک خالید ئه‌وه‌ی بزانێ که ده‌زگای سیخوری ئه‌مریکا و هاوتاکانی له ولاتانی ڕۆژئاوادا، نه‌ک ته‌نیا ده‌زانن که هه‌ر کام له‌و حیزبانه چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگر و چه‌کیان هه‌یه، به‌لکو ده‌زانن چه‌ند جوته پێڵاویشیان هه‌یه. ئه‌وان به دروستی له چه‌ندی و چۆنی ده‌سترۆیشتوویی هێزه‌سیاسیه‌کانی ناوچه‌یان لێ روونه و باش ده‌زانن که له‌سه‌ر‌ده‌می شه‌هید دکتور قاسملودا ئه‌و حیزبه له‌و په‌ری به‌هێزی خۆی دابوو و به وته‌ی شه‌هید قاسملوش ده‌وله‌مه‌ندترین حیزبی کوردی بوو، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له نێوان سی تا پینج هه‌زار دا له داکشان و هه‌ڵکشاندا بوو. هه‌ر وه‌ک هه‌مومان ده‌زانین له‌و کاتدا پتر له 70% ی خه‌لکی کوردستان لایه‌نگری ئه‌و حیزبه بوو. به‌ولام دکتور قاسملو به‌و هه‌موو ئیمکانه‌وه بۆی نه‌ده‌کرا پتر له‌و ژماره‌ی پێشمه‌رگه ئۆرگانیزه بکا. ئینجا جێگه‌ی سه‌سووڕمانه که کاک خالید که هه‌ر ئێستا له‌باری داراییه‌وه حیزبه‌که‌ی به ده‌سته‌ڵاتی باشور به‌ستراوه‌ته‌وه، چۆن ده‌توانێ هه‌زاران چه‌کداری له‌ناو کوردستان دا هه‌بێ؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئیستا کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئاگای له ژماره‌ی میوانه‌کانی کۆێه‌ش بووه. به‌لام ئاگای له هه‌زاران چه‌کداری کاک خالید نییه که به رۆژ و شه‌و وه‌ک جندۆکه ونن و که‌س نازانێ مقریان له کۆیه و وه‌ک قه‌ندیل وه‌به‌ر بۆمبارانیان نه‌داون!
له کۆتایی دا ده‌بێ په‌نجه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابکێشیم که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لسو که‌وته له سکرتێری حیزبێکی وڵاتێکی دێمۆکراتی سه‌ری هه‌ڵدابا و پاشان ئاشکرا ببا، هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سکرتێره‌که خۆی وازی ده‌هێنا و داوای لێبواردنی له خه‌لک و ئه‌ندامه‌کانی ده‌کرد. به‌لام به‌داخه‌وه له‌ناو کورددا ئه‌مانه باو نین و پیوه‌ره‌کان هه‌ر پێوه‌ری سه‌رده‌می کۆنه به‌گه‌کانن!
- بابەتی پەیوەندی دار
-
خالید عەزیزی پەڕە لەسەر ناوەڕۆكی نامە گۆڕینەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لادەدا
-
حدک و سیاسەتی شکستخواردوو. جەمال نەجاری
-
له په‌راوێزی قسه‌کانی کاک خالید عه‌زیزیدا ، هەلۆ کوردستانی
-
خالید عه‌زیزی پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کرده قوربانی نامه گۆڕینه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆماری اسلامی ئێران؟ سولەیمان ئەحمەد نژاد