له ماوه‌ی 5 ساڵدا زیاتر له 3250 رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگاكانى رۆهه‌ڵاتى كوردستان رووی داوه كه جیا له برینداران نزیك به 800 كه‌س بوونه‌ته قوربانی
یه‌ك ساڵى رابردروودا له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین نزیك به 20 هاووڵاتیی كورد بوونه‌ته قوربانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه 25 ساڵ به‌سه‌ر راوه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام هێشتا دوژمنێكی شاراوه به‌ناوی مین مه‌ترسییه‌كی جیدییه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی ئێران و به‌تایبه‌ت پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران، واته ئیلام، كرماشان،سنه و ورمێ
ئاماره‌كان ده‌رخه‌رى راستییه‌كانى دوژمنى شاراوه‌ن
به‌پێی ئامار و زانیارییه‌كان 6 ملیۆن هێكتار له خاكی ئێران به مین ئالووده‌یه كه سه‌رجه‌م 16 ملیۆن مین له سه‌رانسه‌ری ئێران هه‌یه و چوار پارێزگای كوردنشینی ئیلام، كرماشان، سنه و ورمێ به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت و سنووری بوون زیاترین رێژه‌ی مینی چێنراویان هه‌یه و زیاترین رووداوی مینیش له‌و چوار پارێزگایه روو ده‌دات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی كه‌له چوارچێوه‌ی خه‌سارناسیی میندا له‌لایه‌ن ئه‌نجه‌مه‌نى پشتیوانى له قوربانیانى مین كراوه ده‌ربڕی ئاماری رووداو و پێشهاته‌كانی مینه له ئێران‌دا كه بریتیتن له:
ـ هه‌تا پێش ساڵی 1989، 300 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له ئێران كوژراون و زیاتر له 90%ی قوربانیانی مین هاووڵاتیانی سڤیل بوون و زۆربه‌یان به‌تایبه‌ت گوندنشینان، شوان، منداڵ و كرێكارانن و به‌شێكی كه‌میشیان سه‌رباز و هێزه‌كانی پاك كه‌ره‌وه‌ی مین بوون كه رۆژهه‌ڵاتى كوردستان زیاتر له ناوچه‌كانی دیكه پشكی به‌ركه‌وتووه.
كورد یه‌كه‌م قوربانیى مینه له دونیا
ناوچه و پارێزگا مین رێژ كراوه‌كانی له ئێران بریتین له: ورمێ، كوردستان، ئیلام، كرماشان و خووزستان و هه‌روه‌ها ئه‌و چوار پارێزگا كوردنشینه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌پێی ئاماره‌كانی خودی حكومه‌ت، زیاترین رێژه‌ی مینی چێنراویان تێدایه و زیاترین رێژه‌ی قوربانیان لێكه‌وتۆته‌وه.
رێكخراوی یونیسێف وڵاتی عێراق و سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك ’پڕ مینترین’ ناوچه‌ی دونیا ناودێر كردووه و رێژه‌ی مینی چێنراوی دژه نه‌فه‌ر زیاتر له 20 میلیۆنه كه 1000 كیلۆمیتر له خاكی عێراق مین رێژه و ئه‌وه جێگای مه‌ترسییه، به‌شێكی زۆری خاكی عێراق هاوسنووری ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێرانه و خه‌ڵكێش به‌هۆی كاسبی و كاروباری كۆڵبه‌ری له‌و سنوورانه زیاتر ده‌بنه قوربانی.
به‌پێى دوایین ئامار كه له‌لایه‌ن رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، نزیك به 125 ملیۆن مینى چێنراو له 70 وڵاتى جیهاندا به شاراوه‌یى ماونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان له ناوچه نادیار و شاراوه‌كان و ساڵانه 25 هه‌زار هاووڵاتیى سڤیل ده‌ككوژرێن، یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
له‌ڕاستیدا له هه‌ر 25 خوله‌كدا كه‌سێك به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌وه گیانى له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ’سه‌لامه‌ت نیوز’ ئێران به بوونى 16 میلۆن مینى چێنراوى نه‌ته‌قیو پاش میسر دووه‌مین وڵاتى ئالووده به مینه و ئه‌و رێژه‌یه نزیك به 3 ملیۆن هیكتار زه‌ویى كشتو‌كاڵى و شاخ ه پێده‌شته‌كانى داگیر كردووه.
چوار پارێزگاى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌پێى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیایى و ژیۆپۆله‌تیك بوونیان و هاوسننور بوونیان له‌گه‌ڵ وڵاتى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى زۆریان مه‌یدانى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عیراق و ئێران بوون و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ چاندنى مین. نزیك به 30%ى رووداوه‌كانى مین له پارێزگاى كرماشان روو ده‌ده‌ن، چونكه ته‌نیا ئه‌و پارێزگایه نزیك به 700 هیكتار زه‌وى ئالووده به مینى هه‌یه كه له ماوه‌ى 26 ساڵدا ته‌نیا نزیك به 50%ى پاك كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارى ناوه‌نده‌كانى په‌یوه‌ندیار به مین ناوچه سنوورییه‌كانى پارێزگاى ئیلام و عیراق به ئالووده‌ترین ناوچه‌ى مین رێژكراو دێنه ئه‌ژمار و ته‌نیا پارێزگاى ئیلام 430 كیلۆمه‌تر سنوورى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه و به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و پارێزگا كوردنشینه زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار هیكتار زه‌ویى ئالووده به مینى هه‌یه. كه له‌دواى كۆتایى هاتنى شه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا نزیك به 900 هاووڵاتى به‌هۆى ته‌قینه‌وه مین كوژراون و 1300 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ى ’كنون ئوسیتى’ نوێنه‌رى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تاران به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیایى و شوێنى شه‌ڕ ئه‌و چوار پارێزگا كوردنشینه‌ى رۆژهه‌ڵات به گه‌وه‌رترین شوێنى قوربانی مین له جیهان دێته ئه‌ژمار و نه‌ته‌وه‌ى كوردیش له‌م باره‌وه له جیهاندا پله‌ى یه‌كه‌مى بۆ قوریانیى مین هه‌یه. به‌پێى ئاماره‌كان لاینكه‌م رۆژانه دوو كه‌س و ساڵانه نزیك به 800 كه‌س له‌و چوار پارێزگا كوردنشینه ده‌بنه قورباینیى دوژمنى شاراوه وات مین.
زه‌وی و زار و خاكی شاره سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى كوردسشتان وه‌ك: مێهران، دێهلۆڕان، قه‌سر شیرین، نه‌فت شار، سۆمار، جوانڕۆ، گیلانغه‌رب، پاوه، مه‌ریوان، بانه، سه‌رده‌شت، پیرانشار، شنۆ و به‌شێك له ورمێ، به رووبه‌ری 4 میلیۆن و 200 هه‌زار هێكتار به مین ئالووده‌ن و زیاترین روودا و قوربانییان لێده‌كه‌وێته‌وه.
له حاڵێكدا كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام باس له هه‌ڵگرتنه‌وه و پاكسازیی مین له ئێران و یه‌تایبه‌ت كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام شایه‌تی دووپاتبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانین.’مندوو بالجی’ یه‌كێك له به‌رپرسانی رێكخراوی ژێنیڤاكاڵ له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆ زه‌مان وتوویه‌تى: به‌شێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی ئێران رێككه‌وتنی به‌كار نه‌هێنانی مینیان واژۆ كردووه، ئه‌مه له حاڵێك دایه، كه ده‌وڵه‌تی ئێران ئیزن نادات ئه‌ندامانی ژێنیڤاكاڵ سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ـ زیاتر له 6 میلیۆن هێكتار له زه‌وی و زاری ئێران ئالووده به مینن كه سه‌رجه‌م 16 میلیۆن مینیان تێدا چێنراوه و ساڵانه به شێوه‌ی نێونجی 300 رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران روو ده‌ده‌ات كه زۆربه‌ی قوربانیان كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵن و به‌پێی ئاماری كۆنگره‌ی مین له ساڵی 2003، نزیك به 2 هه‌زار كه‌س له قوربانیان كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵ بوون.
به‌پێی ئاماری رێكخراوى یوونیسێف له ساڵی 2000ه‌وه هه‌تا 2004 له پارێزگای سنه 337 رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین رووی داوه كه سه‌رجه‌م 301 كه‌س كوژراوه و 31 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و به‌پێی هه‌مان لێكۆڵینه‌وه له ماوه‌ی ساڵانی 1998 تا ساڵی 2003 رێژه‌ی رووداوه‌كانی مین له چوار پارێزگای كوردنشین به‌م چه‌شنه‌یه:
ـ كرماشان 1273 رووداو كه ده‌كاته 3/34%، سنه 889 رووداو كه ده‌كاته 9/23%، ئیلام 596 رووداو كه ده‌كاته 1/16%، ورمێ 494 رووداو كه ده‌كاته 3/13%..
زۆربه‌ی قوربانیانی مین له ناوچه سنوورییه‌كانی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران كه زۆربه‌یان له گونده‌كان رووی داوه، به‌دوای بژیوی ژیان كه‌وتوون و زۆربه‌شیان خه‌ڵكى سڤیل و ئاسایین، به‌تایبه‌ت منداڵان، شوانكاره و كرێكار و وه‌رزێڕان بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كان كه پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق و شه‌ڕی ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانن.
به پشت به‌ستن ئاماره حكومه‌تییه‌كان نزیك به ١٦%ی قوربانیانی مین له كوردستاندا، ژنان پێكی دێنن.
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا تۆمار كراون، له له ماوه‌ى ساڵى 2013 دا سه‌رجه‌م 38 هاوڵاتیی كورد له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران به هۆی مینه‌وه بوونه‌ته قوربانی كه ١٠ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه.
تێڕوانین بۆ مین له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌منیه‌تییه
’عوسمان موزه‌ین’ پارێزه‌ر و لێكۆڵه‌رى یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تى له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى ’روز’ وێڕاى ره‌خنه‌گرتن له ره‌وتى پاك كردنه‌وه‌ى ناوچه مین رێژكراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئاشكراى كردووه داموده‌زگا حكومه‌تى و قه‌زاییه‌كان و به‌تایبه‌ت ناوه‌نده‌كانى پارێزگا و هێزه ئه‌منییه‌كان له رۆژهه‌ڵات به روانگه‌یه‌كى ئه‌منییه‌وه ده‌ڕواننه مین و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕلوكێى خه‌ڵكى له‌م دوژمه شاراوه زیاتر كردووه.
ئه‌و پارێزه‌ره كورده وتوویه‌تى: هه‌تا ئێستا چه‌ندین رێكخراو و ناوه‌ندى ناحكومى و مه‌ده‌نى هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئامار و توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانیان له‌م باره‌وه داوه، به‌ڵام ترس له ئاكامه‌كانى و گیران و پشتگیرى نه‌كردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رێگه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌م كارانه‌دا.
به‌پێى به‌ڵگه و داتاكان ئه‌و تێڕوانین ئه‌منیه‌تییه‌ى حكوومه‌ت بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه له ترسى گیران و لێپێچنیه‌وه هه‌ندێ له قوربانیانى مین له‌ناو مووچه و مه‌زراكان و سنووره‌كانى كوردستان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه بشاردرێنه‌وه و ئاشكرا نه‌كرێن و ئه‌م حاڵه‌تانه و رێگرییه‌كانى حكوومه‌تیش هۆكارن بۆ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوونى ئامارێكى راست و دروست له‌باره‌ى پرسى مین و قوربانییه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران له نامه‌یه‌كدا كه مانگی فێورییه‌ی ساڵی ٢٠٠٧ ئاراسته‌ی رێكخراوی جیهانیی چاوه‌دێریی كاروباری ’مین’ی كردبوو، رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوو به‌هۆی به‌رینایی سنووره‌كانی ئێران و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستییه‌كان، له مین وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی به‌رنگاربوونه‌وه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ساڵى 1997 له ئۆتاوا پایته‌ختى كه‌ندا رێككه‌وتننامه‌یه‌ك به مه‌به‌ستى پێشگیرى له به‌ركارهێنان، را‌گرتن، دروست كردن و گوساتنه‌وه‌ى مینى دژه كه‌س له نێوان چه‌ند وڵاتلا ئالووده به میندا واژۆ كرا. له‌و ساڵه‌وه هه‌تا ئێستا 158 وڵاتى جیهان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان واژۆ كردووه كه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رهه‌مهێنان، پاراستن و كه‌ڵه‌كه كردن و گواستنه‌وه‌ى مین قه‌ده‌غه‌یه.
ئێران هه‌تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه و هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ى ئۆسڵۆ (رێككه‌وتننامه‌ى به‌كار نه‌هێنان بۆمبه هێشوییه‌كان)ى واژۆ نه‌كردووه، ئه‌مه له كاتێك دایه وڵاتانى دراوسێى ئێران وه‌ك: عیراق، ئه‌فغانستان و كوێت ئه‌ندامى یه‌مانى ئۆتاوان.
توێژێكى تر له قوربانیانى مین له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كاسبكار و كۆڵبه‌رانى سه‌رسنوورن كه بۆ بژیوى ژیانیان و به ناچارى له سنووره‌كان سه‌رقاڵى كاسبین و رۆژانه ده‌كه‌ونه سه‌ر مینى چێندراو و ده‌بنه قوربانى یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن و ئه‌مه‌ش ئازار و ژانێكى تره.
باسنيوز | شەریف فەلاح