لەگەڵ هەموو ئەو کاروچالاکییانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کەمکردنەوەی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەیکەن، بەڵام له پێنج ساڵی ڕابردوودا تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بەرێژەی ١٠٠% زیادیکردووە.
ئەگەرچی پەرلەمان و حکوومەت و ڕێکخراوە پەیەوەندیدارەکان، هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان، هەوڵی کەمکردنەوەی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتانیان داوە، به‌ڵام بەپێی ئامارە فەرمییەکان ساڵ له‌دوای ساڵ ڕێژەی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان لەهەڵکشاندایە، بەجۆرێک لە٢٠٠٩-ەوە هەتا ٢٠١٤ ڕێژەی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان سەدلەسەد زیادیکردووە.
به‌وپێیه‌ی له‌ساڵی‌٢٠٠٩ له هه‌رێمی كوردستان ٢هەزار و ٦٥٨ حاڵه‌تی تووندوتیژی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافرەتان تۆمار كراوه. به‌ڵام ته‌نها له9 مانگی ٢٠١٤ دا ٥هەزار و ٤٧٥ حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراوه، ئەو جیاوازییەش دەریدەخات کە ڕێژەی تووندوتیژی لەنێوان ئەو دوو ساڵەی ١٠٠% زیادیکردووە.
هاوکات له‌ساڵی2009 دا له هه‌رێمی كوردستان ٢هەزار و ٦٥٨ توندوتیژی تۆمار كراوه، له‌٢٠١٠دا ٣ هەزار و ٤٢٨ حاڵه‌ت و، له2011 به‌رزبووەته‌وه بۆ ٣هەزار و ٧٦٦ حاڵه‌ت و، له‌٢٠١٢ بووه به چوارهەزار و ٦٤٥ حاڵه‌تی توندوتیژی و، له2013 گه‌یشتووه به ٥هەزار و٣١٦ حاڵه‌ت و، ته‌نها له9 مانگی له‌٢٠١٤-ش گه‌یشتووەتە ٥هەزار ٤٧٥ حاڵه‌تی توندوتیژی و، تا ته‌نیا له‌نێوان ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ توندوتیژی به‌ڕێژه‌ی ٢٧% زیادیكردوه.
جیاوازیی توندوتیژییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر ٥ به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا جیاوازه، كه ئه‌وانیش (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین) بووه، شاری هه‌ولێر به‌هەزار و ٣٦٦ حاڵه‌ت له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له توندوتیژی دژ به ئافرەتان و، شاری سلێمانیش به ٩٨٤ حاڵه‌ت له‌پله‌ی دووه‌مدایه، دهۆك به‌٩٧٨ حاڵه‌ت له‌پله‌ی سێیه‌مدایه، گه‌رمیان به‌٥٨٩ حاڵه‌ت له پله‌ی چواره‌مدایه، ڕاپه‌ڕین به‌٣٩٩ حاڵه‌ت له پله‌ی پێنجه‌مدایه. له9 مانگی یه‌كه‌می ٢٠١٤ دا، شاری هه‌ولێر به‌٢هەزار و٨٤ حاڵه‌ت له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه، دهۆك به‌هەزار و٢٦٥ حاڵه‌ت له پله‌ی دووه‌مدایه و، سلێمانیش به‌٨٣٤ حاڵه‌ت له پله‌ی سێیه‌مدایه، گه‌رمیان به‌٧٢٦ حاڵه‌ت له پله‌ی چواره‌مدایه، ڕاپه‌ڕین به‌٣٢٣ حاڵه‌ت له پله‌ی پێنجه‌مدایه و سۆران به‌١٦٨ حاڵه‌ت له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
هاوكات به‌پێی خشته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ئافرەتان له پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه له ماوه‌ی ١٠ مانگی ساڵی ٢٠١٤ دا هەزار و٢٣ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان كراوه، كه توندوتیژییه‌كان خۆی له سووتان و خۆسووتاندن و سووكایه‌تیپێكردن و هه‌ڕه‌شه و لێدان و كوشتن ده‌نوێنێ، به پێی ئاماره‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٠ مانگه‌دا ٢ ئافرەت كوژراون و 3 ئافرەتیش خۆیان كووشتوه و چواری دیکەش خۆیان خنكاندوه. له‌كاتێكدا له‌ساڵی ٢0١٣ دا ٦ كه‌س خۆیان خنكاندبوو، هاوكات ٢٩ ئافرەت سووتاون و ١٢-ی دیکەش خۆیان سووتاندووه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی ٢٠١٣ دا ٥٧ ئافرەت سووتاون و ٢١-ی دیکەش خۆیان سووتاندوه.
سه‌باره‌ت به‌لێدان و هه‌ڕەشه‌كردنیش له‌١٠ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا ٣٩١ ئافرەت لێیان دراوه و، ١٧٣-ش هه‌ڕە‌شه‌یان لێكراوه، له‌كاتێدا له‌ساڵی ٢٠١٣ دا ٤٨٨ ئافرەت لێیاندراوه و ٢٦٨ ئافرەتیش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه .
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان 70%ی ژنانی جیهان له‌ماوه‌ی ژیانیاندا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: له‌ئێستادا 700 ملیۆن كچ له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه له جیهاندا كه250 ملیۆنیان له خوار ته‌مه‌نی15 ساڵیدان، هاوكات زیاتر له30 ملیۆن كچ له‌جیهاندا، له‌ژێر مه‌ترسیی خه‌ته‌نه‌كردندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 130 ملیۆن كچ، خه‌ته‌نه‌كراون.
دەستگای مێدیایی هەولێر