پێناسه و پێشینه
به‌و هه‌موو كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته توند و تیژییانه‌ى كه به‌ژدى ژنان به‌كار ده‌هێنرێ، زاراوه‌ى توندوتیژى ده‌وترێ. 
ئه‌م جۆره له توندوتیژى به‌دژى توێژێكى تایبه‌ت له كۆمه‌ڵ ره‌چاو ده‌كرێت و ره‌گه‌ز و قوربانیش بۆ خۆى بنه‌ماى سه‌ره‌كیى توندوتیژییه. كۆڕى گشتیى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌چه‌شنه توندوتیژییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز بێت و ببێته هۆى زیانى جه‌سته‌یى، جیسنى، یان ده‌روونیى ژنان، له چوارچێوه‌ى توندوتیژی به‌دژى ژنان پێناسه‌ى كردووه.
ئێستا ئه‌م توندوتیژییه چ له‌ناو كۆمه‌ڵگه و چ له چوارچێوه‌ى ژیانى تاكه‌كه‌سیدا به‌ڕێوه بچێت.
تونوتیژى له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانى هاوڕه‌گه‌ز، ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه و حكوومه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
كۆڕى گشتیى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵى 1999 رۆژى 25ى نوامبرى وه‌ك “رۆژى جیهانیى سڕینه‌وه‌ى توندوتیژى به‌دژى ژنان” راگه‌یاند و داواى له ده‌وڵه‌تان و ناوه‌ند و رێكخراوه ناحكوومییه‌كان كرد هه‌تا له‌م رۆژه‌دا به وه‌ڕێسختنى به‌رنامه‌گه‌لێك یارمه‌تى به وشیاریى ژنان له بوارى خه‌بات به‌دژى توندوتیژى بده‌ن.
رێكخراوى توندوتیژى به‌دژى ژنانى به یه‌كێك له گرنگترین كێشه و ئاسته‌نگ كه ته‌ندروستیى كۆمه‌ڵگه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له قه‌ڵه‌م داوه. حكومه‌تى ئیسلامیى ئێران جاڕه‌نامه‌ى جیهانیى سڕینه‌وه‌ى هه‌ڵاواردن و تونوتیژى به‌دژى ژنانى واژۆ كردووه، به‌ڵام به‌م دوایانه له تازه‌ترین هه‌ڵوێستیدا له به‌رانبه‌ر بڕیارنامه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ پێشگیرى له خێرا پێكهێنانى ژیانى هاوبه‌شى منداڵان دژكرده‌وه‌ى نیشان داوه و قه‌بووڵى نه‌كردووه.
توندوتیژى به‌دژى ژنان له ماوه‌ى 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى ئیسلامی‌دا هێنده پشتگوێ خراوه كه ته‌نانه‌ت ئامارێكى ورد و راسته‌قینه له‌م باره‌وه له ئارادا نییه و ره‌وتى به شاراوه‌یى مانه‌وه‌ى توندوتیژى له‌لایه‌ك و ره‌وشى یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كان به‌دژى ژنانیش له‌لایه‌كى دیكه‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێران‌دا بوونه‌ته هۆى دیسان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى توندوتیژى به‌دژى ژنان و به جۆرێك له‌ناو پێكهاته‌ى سیسته‌م و بنه‌ماڵه‌دا ریشه‌ى داكوتاوه و به‌رده‌وام له سووڕان دایه.
66%ى ژنانى ئێران توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه
به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان 66%ى ژنانى ئێرانى له ماوه‌ى ژیانیاندا رووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه، 50%ى ژنانى ئێرانى به ناچارى و به‌هۆى دابونه‌ریت و زاڵبوونى كولتوورى پیاوسالارى و سه‌ركوتى سیستماتیكى حكومه‌تى توندوتیژى قه‌بووڵ ده‌كه‌ن، به جۆرێك رۆژانه به شێوه‌ى نێونجى 44 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌دژى ژنان له ئێران تۆمار ده‌كرێت و زۆر حاڵه‌تى دیكه‌ش هه‌ن كه بێده‌نگیى لێده‌كرێت و ناوه‌نده حكومه‌تییه‌كانى لێ ئاگادار ناكرێته‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى یاسا سزاییه‌كان له ئێران و پێكهاته‌ى قه‌زایى و داد له‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ریعه‌ت و یاسا ئیسلامییه‌كان داڕێژراوه، ئه‌و مافه به پیاو ده‌دات كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى ژن بدات و ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ په‌ره‌سه‌ندنى.
په‌ره‌سه‌ندنى 20%ى توندوتیژى له ئێران و له‌سه‌ره‌وه بوونى ئامار به‌و مانایه‌یه كه ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتى توندوتیژى له‌و وڵاته خه‌ریكه ده‌بێته ره‌فتارێكى ئاسایى و نۆرماڵ و وه‌ك خه‌سارى كۆمه‌ڵایه‌تى لێى ناڕوانرێ.
به‌پێى توێژینه‌وه‌كانى رێكخراوى بێهزیستیى ئێران توندوتیژى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵات و له‌ناو كه‌مایه‌تییه ئیتنیكییه‌كان زۆرتره، چونكه نه‌بوونى ده‌ره‌تانى په‌ره‌سه‌ندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌بێته هۆى دواكه‌وتنى فه‌رهه‌نگى و روودانى توندوتیژیش روو له زیادبوون ده‌كات.
ئاماره‌كان ده‌ربڕى توندوتیژى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیى رۆژهه‌ڵاتن
نه‌بوونى سیاسه‌تێكى مرۆییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه بۆ بنبڕ كردنى دواكه‌وتوویى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، رۆڵی سه‌ره‌كیى له په‌ره‌سه‌ندنى توندوتیژیدا هه‌بووه، چونكه به باوه‌ڕى كارناسانى كۆمه‌ڵایه‌تى، گرفت و ئاسته‌نگى ئابوورى كه په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆى به داهات و سه‌رچاوه‌ى ژیانه‌وه هه‌یه، له گرنگترین هۆكاره‌كانى رۆڵگێڕه له په‌ره‌دان به توندوتیژى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یكى زانكۆیى ده‌روونناسان ته‌نیا له پارێزگاى سنه رێژه‌ى توندوتیژى به‌دژى ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌كان گه‌یشتۆته 88%.
ئاژانسى هه‌واڵده‌ریى كوردپا، كه هه‌واڵ و رووداوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رووماڵ ده‌كات، له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵێك ئامار و داتاى كۆكردۆته‌وه كه لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین.
ئه‌مه‌ى كه لێره‌دا ده‌خرێته روو، ئه‌و ئامار و به‌ڵگه و حاڵه‌تانه‌یه كه تونه‌دوتیژى به‌دژى ژنان له‌لایه‌ن خۆیان (خۆكوژى) و توندوتیژى به‌دژى ژنان (كوشتن) له 25ى نوامبرى 2013 هه‌تا 25ى نوامبرى 2014 له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان روویان داوه.
هه‌ڵبه‌ته هموو ئه‌و حاڵه‌ته خۆكوژى و كوژران و توندوتیژییانه له‌خۆ ناگرێت ه‌له شار و شارۆژكه و گونده‌كانى رۆژهه‌ڵات روویان داوه و نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕ پێكراو و پێشگیرى له رووماڵ كردنى هه‌واڵ و رووداوه‌كان له شاره‌كان و هۆكارى دیكه‌ى نه‌بوونى ئامارى ورد و دروست، نه‌بوونى ناوه‌ندى ئامارى فه‌رمى و دامه‌زراوه‌ى ناحكومى و سه‌ربه‌خۆ و مه‌ده‌نییه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
ئامارى خۆكوژیى ژنان له ناوچه جیاجیاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوودا 64 حاڵه‌ت و ئامارى كوژراو و برینداره‌كانیش 38 حاڵه‌ت بووه.
له كۆى ئه‌و 64 حاڵه‌ته خۆكوژییه 60 حاڵه‌تى سه‌ركه‌وتوو و 4 حاڵه‌تیشى پێشى پێگیراوه.
له خشته‌ى (1)دا جۆر و هۆكارى خۆكوژیى ژنان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا ده‌خاته روو:

به‌پێى خشته‌ى یه‌ك زۆربه‌ى هۆكاره‌كانى خۆكوژیى ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه و ناكۆكیى بنه‌ماڵه‌یى كه ده‌ربڕى نه‌بوونى یاسایه‌كى پشتیوانى له ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه. جیا له هۆكارى به‌شوودانى زۆره‌ملێ، پێشگیرى له پێكه‌وه‌نانى ژیانى هاوبه‌شى دڵخوازانه، رفانندن، وه‌رنه‌گیران له ناوه‌نده حكومه‌تییه‌كان، خۆكوژى به‌هۆى ئیعدامى كوڕ، ده‌ركردنى له قوتابخانه، به‌شێكن له هۆكاره‌كانى دیكه‌ى خۆكوژیى ژنان و كچان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
له كۆى ئامارى خۆكوژیى ژنان، 29 حاڵه‌تیان ژنى مێرددار، 22 حاڵه‌ت سه‌ڵت و 3 حاڵه‌تیش جیابوونه‌ته‌وه و 10 حاڵه‌تى دیكه‌ش دۆخی ژیانیان نادیار بووه.
ئه‌وه‌ى كه خۆكوژیى ژنان له ئێران زیاتر به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه، به‌كارهێنانى شێوازى توندوتیژه بۆ كۆتایى هێنان به ژیان. شێوازگه‌لێك كه ده‌ربڕى تووڕه‌یى و سروشتى نه‌بوونى حاڵه‌ته‌كانه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و بنه‌ماڵه له‌لایه‌ك و كۆتایى هێنانى ژیانه له‌لایه‌ن حودى ژنانه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى پشتیوانى یاسایى و مه‌ده‌نى له ژنان له‌لایه‌كى دیكه كاره‌ساته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ئامارى كوژران و بریندار بوونى ژنان له ناوچه جیاجیاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له 25ى نوامبرى 2013ه‌وه هه‌تا 25ى نوامبرى 2014ش 38 حاڵه‌ت بووه گه 34 كه‌سیان كوژراون و 4 كه‌سى دیكه‌شیان له رێگه‌ى كرده‌وه‌ى توندوتیژه‌وه به توندى بریندار بوون.
له خشته‌ى (2)دا شێوازى كوژران و بریندار بوون و هۆكاره‌كان و شوێنى كوژران و بریندار بوونى ژنان له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ماوه‌ى یه‌كساڵدا خراوه‌ته روو:

به‌پێى خسته‌ى (2) له 38 حاڵه‌تى كوشتن و بریندار بوونى ژنان، ته‌نیا جۆرى كوژران و بریندار بوونى 20 كه‌سیان ده‌ركه‌وتووه و جۆرى كوژرانى 16 كه‌سیان نادیار بووه.
هه‌رچه‌ند كه كوشتن له جۆرى خۆیدا به كردارێكى توندوتیژ دێته ئه‌ژمار، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه جۆرى كوشتن و بریندار كردن دیاره، شێوازى نامرۆڤانه و توندوتیژ به‌كار هێنراوه كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆى به‌رده‌وامى و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كردارى توندوتیژى له‌ناو كۆمه‌ڵگه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌چاو ده‌كرێت.
نه‌بوونى به‌دواداچوونى یاسایى له پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوشتنى ژنان، ره‌فتارى كوشتن و توندوتیژى له‌ناو كۆمه‌ڵ په‌ره پێده‌دات، هه‌روه‌ك ده‌بینرێ هیچ چه‌نشه په‌یگیرى و به‌دواداچوونێك ته‌نانه‌ت له ناوه‌ند و ئاسته زانستییه‌كانیش ره‌چاو ناكرێت، به‌رچاوترین نموونه‌ش كوژرانى دوو كچه خوێندكارى كورد له زانكۆى نازلووى ورمێ كه بێده‌نگیى لێكرا و سه‌رپۆشى له‌سه‌ر دانرا.
كارناسان پێیان وایه شاردنه‌وه و نهێنى كارى له رفتاره توندوتیژه بنه‌ماڵه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها دۆخى ئه‌و یاسایانه‌ى كه توندوتیژى به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌یران و خه‌یاره قووڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ۆكۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانى ته‌نیوه‌ته‌وه، له هۆكار و نموونه‌كانى په‌ره‌سه‌ندن و روو له زیادبوونى توندتیژیى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانن.
باسنيوز | شەریف فەلاح