"an independent online kurdish website

خۆشحاڵم    ئەوساڵیش   مەرگ   مۆڵەتیدام   بە چەند   دێڕێک   ئەمەگناسی   خـۆم   بـۆ پێشمەرگە   دەر ببڕم ،هەر  بەو  بۆنەشەوە   پیرۆزبایی   لەخۆمو  هاوڕێیانـو   سەرجەم پێشمەرگەی  کوردستانو  گەلی  کورد بەگشتیو  ڕۆژ هەڵاتی  کوردستان بەتایبەتی  بکەمmela_biraym1

ئەوا  دیسان   سەرماوەزە ، لە  ٢٦ مین   رۆژیدا ، ساڵـوەگەڕی   دامـەزرانـو   نـاولێنانی نەترسترین  هێزی  پارێزەری  گەلو نیشتمانو، سۆڕشگێڕانی  وەدیهێنەری  ئامانجی گەل، کەناوی  پێشمەرگەی   کوردستانە  ، بەزمانی  لاڵو   قەڵەمی  شکاوم   یادیان   دەکەمەوە بەخۆشی  ئەوانەوە   هەمو  ناڕەحەتیەکانم  لەبیر  دەبەمەوە.

پێشمەرگە  هێزێکە هەر لەرۆژی  پێکهاتنیەوە  هەتا ئەو  چرکە ساتەو  بۆ هەتایەش  دژی داگیر کەرانو   دوژمنانی   گەلەکەمان  قارەمانانە  ڕاوەستاوە ،  خەباتی  کردوەو  وچانی نەداوە.  کوڕی  ڕۆژی  تەنگانەیەو مێژوش  ئەو  شایەدیەی  بۆ داوە. هێزێکە  بەدرێژایی تەمەنی  بەرەنگاری   دڕندەترینو  بێبەزەترین   هێزو  دەسەڵاتە   ڕەشەکانی  داگیر  کەر بۆتەوە ، بەربەرەکانی    کردونو  لەهیچ   هەلو  مەرجێکدا   بەچۆک   دانەهاتوەو   کۆڵی نەداوەو  لەمەرگ    نەترساوە .  هێزێکە  سەرەڕای   ئەوە   دوژمنەکانو   هەڵخەڵەتاوانی خۆماڵی  شومترین   پێلانیان   بەدژی   دارشتوەو  هەوڵیان  داوە   ناحەزی  بکەنو  ناوو ناتۆری  دژەمرۆڤانەیان   لێهەڵداوە ،  بەڵام  لە هەستیارترینو  مەترسیدارترین   کاتدا  کە کوردستانو   گەلەکەی  کەوتونە  بەرهێرشی  دڕندانەی   دوژمنان  ئەوە  پێشمەرگە  بووە قارەمانانە هاتۆتە  گۆڕەپانی  بەرەنگاریو گەورەترین  گیانبازی  کردوەو  گیانی  لەپێناوی پاراستنی   گەلەکەیدا  وەک   قوربانی  داوە . ئەوە   پێشمەرگە   بووە   سینگی   کردۆتە قەڵغانی  پاراستنی   شەڕافەتو   کەڕامەتی   نەتەوەییو  مرۆڤانەی   گەل . بەکورتی  ئەوە پێشمەرگەیە   بەشانازیەوە   بایخدارترین   دەسمایەی   ژیانی  کە گیانیەتی   پێش   کێشی گەلی   کردوەو  بەنرخترین  مایەی   لەخۆی  داناوە.

لەکاتێکدا قەڵەمەکان  لەکار  دەخرێنو   زمانەکان  گرێی  دەدرێن ، کوتنی وشەی   ئازادی مەرگی  بەدوای  خٶیدا  دێنێ ، ئەوە  پێشمەرگەیە   بەخوێنی  سوری   دەنوسێی:   کورد نەمردوەو  هەرماوە ، شێرانە  هەرا دەکا : ئازادی  گەلو  نیشتمانم   دەوێیو  لەو  ڕێگایەدا قوربانی  زۆرو   بەنرخم  داوە. تاسەرکەوتن   ناسرەوم ،  ئەوە  بەڵێنیە   بەگەلم   داوە.

پێشمەرگە   ئەو  ڕۆڵە   خۆ بەخشەیە   کە لە  پێناوی   گەلدا  هەمو   شتێکی   وەلاناوە . بە کورتی  ئەگەر  بە ئینسافەوەو  بێدەمار  گرژی  ورد  بینەوەو   سرنج   بدەین   دەبینین تەنیا  هێزێکی  کە ئەوڕو  بەرەنگاری  وەحشیترین   پێکهاتەی   دژە کوردی  کە  زمانی وشەو   قەڵەم  نازانن،  بۆتەوە و  بەدنیاشی  سەلماند  هێزێکە  دەتوانێی  بەر پەرچی هەر هێرشێک  بۆ سەر  زێدو  گەلەکەی   بداتەوە . ڕێگە   نادا  لە ژێر   هیچ    ناوو  بە هیچ بیانویەک  پەلاماری   زێدەکەی بدرێیو   ئازار  بەگەلەکەی  بگەێێندرێی. ئەو  هێزەیە  کە زیاتر  لە (٦٠ ) وڵاتی  ئەمریکایی و  ئوروپایی و… نەک   هەر  موتمانەیان   پێبەخشی بەڵکو  دانیان  بەوەداهێنا تەنیا  گەلو هێزێکی  کە بەسەداقەتەوە   بەرگری  لەمافو ئازادی دەکا   هەرکوردو   پێشمەرگەکەیەتی . بەهەمو   پێوەرێکی    ئەم جیهانە   دەبێی   بڵێێن : کوردو   هێزەکەی  مرۆڤ  دۆستو  ئازادی   خوازو  قارەمانو   جێی   بڕوای  هەمویانە. بەدنیای  سەلماند  ئەو ڕواڵەتەی   دوژمنانی  گەل   لە پێشمەرگە  بە دنیایان  نیشان دابوو سەر لەبەری   درۆو  بوختانی  بێبنەماو   هەڵبەستراو  بونو  فڕیان  بەڕاستیەوە  نەبوو ، کەوا بوو بائەو  خاوەن  زمانو  قەڵەمانەی  زۆر  ناجوامێرانەو لە ڕوی  بوغزوغەرەزەوە یان  بەئاگا  یان  بە  نا ئاگا   بـەجۆرێک   لـە جۆرەکان   بـۆ  کەمکردنەوەی    کەسایەتی پێشمەرگە  دەیانکوتـو   دەیان   نـوسیو   بـەهـێـزی   دروستکراوی   بێگانەو  چیو  چیان دەشباند ، با  باشبزانن  ئەو  ڕاستیەی   مـڕۆی   قین  لـەزگو   دەرون   نـەخۆش   خـۆی لێدەدزێتەوەو نایەوێی  دانی  پێدابێنێ ، مێژو  زۆر  بەهاسانی دەسەلمێنێو خائینو  درۆزنان ڕیسوا  دەکا و  پڕوپاگەندە  ژاراویو   نەزانانەکان  بۆ  هەتایە  ڕەد  دەکاتەوە.

وەک  دەزانن   زۆرینەی  گـەلـەکـەمـان   مـوسوڵـمـانـەو   دوژمـنـەکانی   داگیر   کەری کوردستانیش هەر  موسوڵمانن دەمەوێی  بەکورتی  بڵێم: زۆرجار  کوتومەو  نوسیومە کە خەباتی  نەتەوایەتی   گەلی   کورد   بۆڕزگاری   گەلو   نیشتمانە   نەک  هیچ   دژایەتی دەگەڵ  ئایینی  ئیسلام  نیە  بەڵکو  ئەرکێکی  ئایینیە . کە بە قوربانیەکانی   خەباتەکەشمان دەلێێن  شەهید خۆی  ئەوە  دەگەیێنێ  کە خەباتی  نەتەوایەتی  لە قاموسی  ئێمەداخەباتێکی ئایینیو  ویژدانیو  ئینسانیە . لە باوەڕی  داگیر  کەراندا کورد  مەحکومە  بەنەمان ، هێنانە گۆڕی  ئایینو   شتی  لەو بابەتە   بیانویە   بۆ خەڵک   فریودانو  خۆڵ  لەچاوی  جەماوەر کردنە. بەدڵنیایەوە  خەبات  بۆ مافی  نەتەوایەتی   ئەرکێکی  ئایینیە  لەسەر  شانی  هەمو ئەو  کوردانەی  بڕوایان بەئایین هەیەو  ئەگەر بەهەر  بیانویەک  خۆی  لێبدزنەوە  لەلای خواو   گەل لێپرسراون . خۆ ئەو  کوردانەش  کە بڕوای  ئایینیان  نیە ،ئەوانیش  ئەرکی  نەتەوەییو   نیشتمانیان  لەسەر  شانە.

دەبا  لە ساڵوەگەڕی  ئـەو  ڕۆژە   پیرۆزەدا  ڕێزو  حـورمەتی   بێپایانی    خۆمان   پێش کێش  بە دامەزرێنەرانی   ئەو سوپای  کوردستانەو  ڕوحی  پاکی  سەرجەم   پێشمەرگەو شەهیدەکانمان  بکەینو   بەڵێنیان  دەگەڵ  نوێی  کەینەوە و  پێیان  بڵێین ئێوە  هیوای  گەلن مێژو  شایەدتانە.    

                     براتان   مەلا  برایم  مەجید پور 

              ٢٠ ی سەرماوەزی  ٢٧١٤ی  کوردی    ١١/١٢ / ٢٠١٤   هولەند.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی