"an independent online kurdish website

لەبۆڵتن نیوز” ئەمە هەر ئەو سەرچاوەیەی کۆماری ئیسلامیە کە ڕەخنەی توندی لە بڵاو بونەوەی فیلمی شەقامی دوکتور قاسملوو لە باشوری کوردستان گرتبوو،fethi-mirzayan

هێرێشێکی مودیرنی کردۆتە سەر بەڕێز مامۆستا ناسر ڕەزازی و دەیهەوێت تەفرەقە دروست بکات و خەڵکی کورد بە یەکتری بێحورمەتی بکەن، تکایە با هوشیار بین! کۆماری ئیسلامی ئێستە بە شێوازێکی مۆدیرن کەوتۆتە ناو هونەرمەندان و تەخریب کردنی ئەحزابی رزگاریخوازی کوردستانی بن دست واتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەر ئێمەی کورد بە هەموو بیر و جیاوازیەکی فکری و سیاسی و هونەریەوە هوشیار نەبین لە م هەل و مەرجە ناسکەدا و لەو ئاوەی کە خۆمان لێڵی دەکەین و ناشزانین وەک ماسیەک دەکەوینە بەردەست ڕاوچیە مودیرنبەکانی کۆماری ئسلامی ئێران و زەرەری زۆری تێدادەکەین من ماوەیەکی زۆرە لە فەیسبوکدا چالاک نیم دۆستان، دەزانن بۆ؟ لە بەر ئەوەی کە کۆماری ئسلامی فیلمەکەمی لابی کردوە تکایە مەڵین بەسەر خۆی و فیلمەکەی دا هەڵدەدات، من ماوەیەکی زۆرە دوشیفت کاردەکەم ، منی کە کۆماری ئیسلامی تاوانی ئەوەی خستۆتە پاڵم کە ئیسرائیل و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بودجەی بەرهەم هێنانی فیلمی شەقامی دوکتور قاسملوویان دابین کردوە، دەیان هاوڕێی کوردم هەیە تەنانەت یەکجاریش لێیان نەپرسیوم دەردت چێە؟ جگە لە بەڕێز و خۆشەویست مامۆستا قادر ئەلیاسی و بە ڕیز مامۆستا حەسەن دەرزی نەبێت کە خۆی ژیانێکی دژواری هەیە لە لەندەن تەنها بە تاوانی ئەوەی کە خەڵک سیدیەکانی کوپی کردوە.

هاوڕێی حزبی! کوردی بە شەرەف و بە بەغیرەت تاکەی دەبێت لە کۆمەڵگای ئێمەدا هونەرمەند هونەرەکەی بایەخی پێ نەدرێت و ڕەحمی خێری پێ ڕەوا بێت و هەر دەمی کردەوە ڕەخنەی لێ بگیرێت ئەویش بەشێوەیەکی غەیری ئاکادمیک و ناشیاو؟ من سەرەڕای کاری هونەری لە بوارەکەی خۆمدا کریکاریش دەکەم و بەو پەڕی شانازیەوە سەد هیندەی تریش بێ پارە بم ئەگەر سەد جاری دیکەش دیسان سەر لە نوێوە فیلم بەرهەم بێنم، دیسان هەر یەکەم فیلمم شەقامی دوکتور قاسملوو دەبێت، خەباتی هەموو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش بە مودیرن و کورد پەروەرانە ئەندامەکانیشایان بە خەم خۆری کورد دەزانم پارەشم دەست کەوێت فیلمی ”چخ” دروست دەکەم کە باس لە هێرش خەلخالی و چەمران بکات بۆ پاوە و پێشکەشی دەکەم بە جەنابی ئیبارهم حاتەمی.

دۆستانی کوردم! لەبیدایەتی فیلمی ”چ” گوێدرێژێک کەوتوە؟ چەمران دەڵێت مەیکوژە لەبەرئەوەی کاری ئێمە کوشتن نیە” باشە ئێوە کە زۆر زو توڕە دەبن و ناسر ڕەزازی دەخەنە پاڵ قانعی فەرد بیرتان کردۆتەوە کە ئەو گویدرێژە نوێنەرایەتی چی دەکات؟ و هەر هیچ ناڵێن؟ بۆ لەویدایە؟ ئەی ئەو بەڕێزەی کە فیلمی شەقامی دوکتور قاسملوت لە سوید نەقد کرد وەرە تکایە ئەو کەرە و فیلمی چ نەقد بکە ئەگەر لە سینما تێدەگەی، تکایە با بە وردی بیر بکەینە وە تف بەرەو ئاسمان هەڵدان هەر بر ناوچاوانی خۆمان دەکەوێت. تکایە کۆماری ئسلامی چۆن خۆی بۆ خەبات ئاپدەیت دەکات با ئێمەش خۆمان ئاپدەیت بکەین و قامکی نارەوا و بێ کەڵک بە چاوی یەکتریدا نەکەین، بۆ ئاگادری بۆڵتن نیوز و نوسەرانی کۆماری ئیسلامی جەنابی مامۆستا ناسر ڕەزازی دۆستی خۆشەویستم قەرار بوو لە شەقامی دوکتور قاسملوو دا دەوری هەبێت بەڵام بە داخەوە لە بەر نەخۆشی نەیتوانی بێت بۆ سەر سەحنە، لێرە دەبێت گلەی بکەم لە هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ڕەخنەی نابەجێیان گرت لە مامۆستا ناسر تەنها لەبەر ئەوەی کە بیر و ڕایەکی جیاوازی هەبوو ئەڵبەتە لە بەڕێز و خۆشەویست کاک ناسریش ئەو گلەیە دەکەم کە نەدەبوو بەو شێوەیە ڕەخنە ی بگرتبا، چونکە ئەمەی کە دەیبینین لەی کەوتەوە من دڵم زۆر پڕە لە لەت بوونی حیزبەکان و هەروەها گلەیەکانی خۆشم لەماوەیەدا بەڵام لە دەنگی ئەمریکا و کاناڵەکانیتریشدا هیچ گلەیەکم نەکرد لەبەر ئەوەی کە بەسەر خۆماندا دەشکێتەوە و کۆماری ئیسلامی لە ئاوی لێڵ ماسی دەگرێت، نوسەری بڵتن نیوزی سەر بەکۆماری ئیسلامی ئێران تەنها باسی ئاهەنگە فۆلکلۆرەکانی کاک ناسری وەک مەلول مەلول کردوە و بە و پەڕی بێشەرمیەوە تیرۆری شەخسیەتی مامۆستا ڕەزازی کردەوە و دەیانەوێت چەن بەرەکی و تەفرەقە بخەنە نیوان کوردەکانەوە ئەدی باسی ئەوەی نەکردوە کە کاک ناسر دەڵێت ئێران هەمووی وێران بوو بە دەست حوکمی مەلاوە و دەیان سرودی نەتوەئی و حەماسی وتوە، تکایە با ورد بین و هۆشیار بین! بەڕێز مامۆستا ناسریش دڵنیام کە بەم زوانە هەڵوێست دەگرێت لەم فێڵبازی و بەسەرا هەڵدانەی کۆماری ئیسلامی و پێیان دەڵێت بشکێت ئەوقەڵەمەی کە قافیەی شێعری عەشق تێک دەدات و دڵی هونەرمەند دەشکێنێت. کوردی خەم خۆر و بە شەرەف بە هەر بیرو ورای جیاوازە وە کە هەتە تکایە! تکایە! وردە گلەی مەهێنە کایەوە و هەوڵ بدەن بۆ دروست بوونی یەکڕیزی و حیزبە خەم خۆرەکانتان تەنها مەهێڵنەوە و هونەرمەندەکانتان ڕێز لێبگرن، بژی حیزبە دیموکراتەکان، بژی کۆمەڵەکان بژی خەبات و پژاک و پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە و پارتی و یەکێتی و هەمو ئەو حیزب و کەسانەی کە بۆ ڕزگاری کورد تێ دەکۆشن بژین هەموتان بژی مامۆستا ناسری ڕەزازی ، بروخێ کۆماری بەڕواڵت ئیسلامی ئێران سەرشۆڕ بن دوژمنانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان.

فەتحی میرزائیان

ئینگلستان دیسامبری دوهەزار و چواردەی زاینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی