ئەمرۆ[هەینی ٢٦ی دسامبر] عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ شاندێکی یاوەری پێکهاتوو لە حەسەن دانایی فەر و جەعفەر سەحراروودی” بکوژی شەهید دوکتور قاسملوو” سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
عەلی لاریجانی بەدوور لە نەریتی دیپلۆماسی و بە شێوازێکی سەربەخۆ لە پێشدا چووە شاری سلێمانی و سەردانی مام جەلال تاڵەبانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانیش کۆبوونەوەی ئەنجام دا. بە پێی زانیارییەکانی” باس نیوز” هەریەک لە کۆسرەت رەسوول عەلی و د. بەرهەم ساڵح داواکاری عەلی لاریجانی بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە دەباشان لەژێر چاودێری عەلی لاریجانیان رەد کردۆتەوە هەرچەند د.بەرهەم ساڵح و شاڵاو کوسرەت رەسووڵ لە جیاتی باوکی لە شاندەکەی پێشوازی فرۆکەخانەی سلێمانی لە عەلی لاریجانی بوون.
عەلی لاریجانی دواتر وێرای شاندی یاوەری سەردانی شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن نێچیروان بارزانی”سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ” و یوسف محەممەد سادق” سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ” و نەوزاد هادی” پارێزگاری هەولێر” و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا و پاشان چووە نێو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەی ئەنجام دا و ئێوارەی ئەمرۆش چووە سەردانی مەسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی دیدارەکەی بارزانی و لاریجانی کرد. بارزانی ئەو سەردانەی بەرز نرخاندووە دەڵێ:” بارزانی ئەو سەردانەی بە دەستپێكی قۆناغێكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەڵەمدا”.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد كە وەك چۆن لە رۆژانی تەنگانە لە قۆناغەكانی پێشوو پشتیوان و پەناگەی خەڵكی ئێمە بوون لە شەڕی تیرۆریستانی داعش‌یش هاوكار و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بوون”. هەروەها بە ئاماژەدان بە مێژوو و كولتوور و بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوولا بارزانی گوتوویەتی ”هەر ئەوەمان لە گەلی ئێران و كۆماری ئیسلامی چاوەڕوان دەكرد كە پاڵپشت و دۆستمان بن”.
شایانی باسە سەرجەم بەرپرسانی حکوومی بە بایەغەوە لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی و شاندی هاورێی ڕوانی و بە بایەغەوە باسی ئەو سەردانەیان کرد.
لە لایەکیترەوە سەردانی عەلی لاریجانی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی بە بەرنامە و سەرەڕۆیانە ،بۆتە هۆی گەنگەشە و رەخنە و گازندەی ”شارەزایانی سیاسی ، رۆژنامەوانان ، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد ”، بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبۆک توورەیی خۆیان لەو سەردانە دەربریوە. رەخنەگران پتر لەسەر چۆنیەتی ئەو سەردانە و رەچاونەکردنی بنەما دیپلۆماسییەکان و یاوەری بکوژانی ڕێبەری ناوداری کورد ” شەهید د.قاسملوو” لەو سەردانە و ڕەچاو نەکردنی رێز لە هەست و شعووری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەربریوە. لەو پەیوەندییەدا چەند بابەتێکی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبۆک دەخەینە بەردیدی ئێوە خوێنەرانی بەرێزی ماڵپەری پێشمەرگەکان.
قەرەنی قادری ” شارەزایی سیاسی و مامۆستای زانکۆ” لەو بارەوە لەسەر لاپەرەی فەیسبۆکی خۆی نووسیویەتی :
دیپڵۆماسیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی
کە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، با تەنیا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بچێتە پێشوازیی شاندی میوان. دروست نییە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پێشوازیی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، چونکە پلەکان زۆر جیاوازن. ئەمەش پێوەرێکە لە جیهانی حوکمڕانیدا و، لەمێژە ڕەچاو دەکرێت.
کە شاندێکی بیانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، زۆر بە قورسی و گرانییەوە دەرکەون و کەسایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پیشان بدەن.
_______________________
عەبدوڵا حیجاب ئەندامی چالاکی حدکا
هه‌موومان وه‌ك كورد گه‌لك پیمان خۆشه و شانازیش پیوه‌ده‌كه‌ین كه حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ل هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و ولاتانی دیكه‌یی له‌سه‌ر كۆره‌یی زه‌وی دۆستایه‌تی سیاسی ودیپلۆماسی دوو لایه‌ن هه‌بئ ، ب خاسما له‌گه‌ل والاتانی جیرانی خۆیی ، به‌لام با خۆمانی لئ گیل نه‌كه‌ین و كلاوی درۆ وه‌سه‌ر خۆمانی نه نین كه رژیمی ئاخووندی یه‌ك له‌و ده‌وله‌تانه‌یی داگیر كه‌ری ولاتمانه كه ، هه‌م له جیهان دا وه‌ك ولاتیكی تیك ده‌ر و دایكی ترۆریزم ناسراوه و هه‌میش بۆ له‌نیو بردن و زه‌ربه لیدان به بزاڤی كوردی خۆیی له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دژی مرۆڤی نه‌پاراستو وه و ناشیپاریزئ ، سه‌ركرده‌كانی باشوری كوردستان به ناراست و له‌سه‌ر قازانجی ته‌سكی حزبایه‌تی و تاكی خۆیان تاریفی بئ جئ و ناراست له ده‌وله‌تی ئیران ده‌كه‌ن و رژیمی ئاخووندی به یه‌كیك له دۆسته‌كان و دل سۆزانی هه‌ره نزیكی گه‌لی كورد به حیساب دینن كه له‌راستی دا ته‌نیا بۆختان و تۆهینه به بزاڤی كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌یی وه‌لاتمان ، سه‌حراروودی ترۆریستی دژه كورد و قاتلی یه‌كیك له ریبه‌رانی كوردی ،،حه‌زره‌تی .د.قاسملوویی نه‌مر و هه‌رتم له دلماندا زیندوو له رۆژهلاتی كوردستانه‌كه وه‌ك نوینه‌ری رژیمی ئاخووندی هه‌موویانی به باوه‌ش ده‌گرئ و ماچیان ده‌كات هه‌ر وه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی حكۆۆمه‌تی هه‌ریم باب و هاوسه‌نگه‌ر و برایان بئ .
مەنسوور عەزیزی ئەندامی رێبەری حدکا
پێش لەوەی کەڕ و لاڵ و کوێریشمان بکەن، با بیر لە داهاتووی خۆمان بکەینەوە.
لە ستراتیژیی رێژیمی ئێران‌دا عێراق خاڵێکی گرنگ و سەرەکی بووە. رێژیمی ئێران هەردەم هەوڵی داوە لە بواری مەزهەبی و سیاسییەوە دوو کوچکە و سێکوچکەی بازنەکانی ئەو وڵاتە لە سەر کوانووی گەرمی خۆی دابنێ و کاڵ و کوڵاوی قوڵایی بەرژەوەندییە دوور و نزیکەکانی خۆی لەو وڵاتە بخاتە خانەیەک کە خۆی دەیەوێ.
پێوەندیی کوردەکانی باشوور، یان روونتر بڵێم حیزبەکانی باشووری کوردستان لە گەڵ ئەو رێژیمە، هەر لە سەرەتاوە پێوەندییەک بووە لە خانەی ئاغا و رەعیەتی و لە هیچکەس شاراوە نییە کە سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران وا رەگ و ریشەی بۆ داکوتراوە لە نێو لایەکانی باشووری کوردستان، کە لە ریشەکێشانی دەتوانێ تەنیا کاتێک بێ کە رێژیمی ئێران بەرەو لاوازبوون یان بەرەو لەنێوچوون بچێ.
لە عێراقی ئەوڕۆدا ئەوەندەی کە باشوورییەکان دەتوانن خزمەت بە کۆماری ئیسلامی بکەن، حکومەتی شیعە لە بەغدا بەو هەموو توانا ئابوورییە و بەو هەموو خەڵکەوە، نایکات. هەرێمی کوردستان، سنوورەکانی ئێران ئەپارێزن و بەرژەوەندییە ئابووری و دێبلوماسییەکانی خۆیان ئەپارێزن و پەرژینێکی بەهێزیان دروست کردووە لە نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵات و خەڵکی رۆژهەڵاتدا و زۆر سادە و ساکار بەرژەوەندییەکانی کورد لە رۆژهەڵات ئەخەنە ژێر پێ. ئەڵبەت ئەوەش بە باوەڕی من بۆ ئەوان رەوایە لەبەر چەند هۆ:
١. ئێمە خۆمان ئیمانمان وایە کە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی پێوەندی ئابووری و سیاسی هەبێ لەگەڵ حکومەتەکانی دراوسێی خۆی و ئێمەش لە گوڵ کاڵکتری پێنەڵێین و قەت بیریش لەوە نەکەینەوە کە شێوە سیاسەتی هەڵە لە پێوەندیی نێوان ئێران و باشووردا زیانێکی گەورە دەدات لە بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەیی لە هەموو پارچەکان لە درێژخایەندا.
٢. هەرکام لە حیزبەکانی باشوور، لانیکەم حیزبە دەسەڵاتدارەکان، لە هەوڵی ئەوەدان رێشە داکوتن لە بەشەکانی دیکەی کوردستان یەک لەوان رۆژهەڵات و بۆ ئەو کارەش ئەجیندای خۆیان وەگەڕ دەخەن و ئێمە ئەبێ چاولێکەریان بین و جگە لەوەی کە سەرقافڵەش نین، پاشکۆیان بین و بەسەری ئەوان سوێند بخۆین.
٣. لە سیاسەتی نوێی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکە، ئەوە باڵانسی هێز و ئابوورییە کە جوغرافیای ناوچەکە دادەڕێژێتەوە و سەقامگیری و ناسەقامگیری دیاری دەکات کە بە داخەوە لەوەشدا ئێمە پوتانسیەلی خۆمان وەگەڕ نەخستووە و کەوتووینە ژێر شەپۆلی هێزی خەڵکی دیکە و هەڵقاوێزی خوڵقاندنەکانی خەڵکی دیکەین.
نوستالژی ئێمە ئەوە نییە کە هێندە بکەوینە ژێر کارتێکەریی شۆڕشی باشوور و لە چاویلکەی ئەوانەوە رووداوەکان ببینین. بەڵگەم بۆ ئەو قسانەم لانیکەم شۆڕشی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ کە لە وەها بارودۆخێکی وەک ئێستادا رۆژهەڵاتییەکان گۆمی مەنگی دەسەڵاتی شاهنشاهی ئەشلەقێنن و گەر لەو رێگەیەشدا بوونە قوربانی، سەلماندیان کە دۆزی کورد لە رۆژهەڵات نابێ بکەوێتە بن سێبەری بارودۆخی هیچ پارچەیەکی دیکە و ئەبێ لە پێناویدا هەنگاو بهاوێژرێ.
لە نیو حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا کێشەی نەسڵیش زۆر بە روونی دیار دەکەوێ. بۆ نەسڵی بەڕێوەبەری و بڕیاردەری بنەڕەتیی ئێستای حیزبەکان بڕوانین، نەسڵێکە کە لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە دواوە لە رێبەریی ئەو حیزبانەدا بووە و ئێستا نە ئینرژی ئەوەی هەیە ریسک بکا و نە ویستی ماجەراجوویی هەیە و نە ویستی بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ بارودۆخی لەنەکاو و نەگونجاو و تاڵ و سوێر تێیدا سەرهەڵئەدا. کەواتە بوونی رەوتێکی ئۆقرە و ئارام بۆ ئەوان باشترین بارودۆخە و ئەیانەوێ چاوەڕوان بن بزانن کە چی روو دەدات کە ئەوان بتوانن هاوکات هەم رێبەر بن و خاوەن جێگە و پێگە و هەم ژیان بکەن و خاوەن ماڵ و منداڵ و سامان و سەروەت. ئەو حاڵەتە ئەتوانێ شتێکی زۆر ئاسایی بێ وەک رەواڵی ئاسایی ژیانی هەر مرۆڤێکی ئاسایی.
لە بەرانبەردا نەسڵێکی نوێ هەن کە تانە و تەشەر و راکد مانەوە و پاڕانەوە و قەتیس بوون بۆیان دژوارە و لەوانەیە قەبوڵ بکەن کە گیان بدەن و زەجر ببینن، بەڵام رۆحی پڕ لە ئینرژییان بێجوڵە لە جێیەک رانەگرن و نەیوەستێنن. زۆر جار ئەم هەستە ناوی لێنراوە ئیحساسات و هەڵەت و پڵیتی و بێ ئەزموونی و کاڵ و کرچی. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە کامە دەستکەوتی مرۆییە کە ئیحساسات و حەزی سەرکێشی مرۆڤ دروستی نەکردووە.
حیزب ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجێک، نەک ئەوەی کە ئامانجێک ئامراز بێ بۆ گەیشتن بە هەندێک ویستی تاکی و گوروپی.
رووی ئەم قسانەی من لە هەموو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە نەک تەنیا حیزبێکی تایبەت.
ئێمە تا زیاتر لە باشووری کوردستان بەو شێوەیە بمێنینەوە و نەتوانین ریسک بکەین و رەوتی رووداوەکان بگۆڕین بە قازانجی رۆژهەڵات، ئەوجار لە پەنا گوێمان دێبلوماسیی سەحرارودی و قاسمی سولەیمانی و لاریجانی و حیزبەکانی باشوور دەستیان بە گویمان دەگات و پێدەچێ لە بێدەسەڵاتیی ئێمەدا، گو‌ێشمان ببڕن، چاومان داخەن و زمانمان ببەستن. کەواتە پێش لەوەی کەڕ و لاڵ و کوێریشمان بکەن، با بیر لە داهاتووی خۆمان بکەینەوە. ئەمە داوا نییە و هوشدارە و من وەک تاکێک خۆم لە بەرانبەر هەموو ئەو قسانەمدا بە بەرپرسیار دەزانم!
__________________________________
قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک
(در نحوست سفر صحرارودی تروریست، قاتل رهبر فرزانە د.قاسملو بە اقلیم کردستان و دیدارش با رهبران و مسئولان این ”اقلیم باد”)
”لانەام در باغ صیاد است”!!
سیاوش کسرایی
…
سینه ام در هر دمی آماجگاه تیر بیداد است.
پندگویان می دهندم پند:
ماندنت بیهوده این‌جا، ماندنت تا چند
بال بگشا، دل بکن از این خطرخانه
آشیان بردار از شاخی که هر دم در کف باد است.
من ولی در باغ می مانم که باغم پر گل ِ یاد است
وز فراز ِ چشم اندازم فراوان پرده ها پیدا:
برگ افشان ِ درختان ِ تبر خورده
مرگ شبنم ها
سرکشی ِ خارها و جست و جوی ریشه ها در خاک
عطر ِ پنهان ِ بهاری زندگی آرا.
…
آری آری من به باغ ِ خفته، می مانم
باغ، باغ ماست
پنج روزی بیش و کم، گر پایمال ِ پای صیاد است.”

_____________________________________
رەشید زەرواوی چالاکی سیاسی
ئەگەر بێتەو دەوڵەتی داعش ببێتە واقع و ببێتە یەکێک لە هاوسێکانی هەرێمی کوردستان ، ئایا دەکرێ گومان لەوە بکەین رۆژێک مەلا ئەبووبەکر بەغدادی رۆژێک لە فڕۆکەخانەی هەوڵێر پێشوازی لێبکرێ و ئەملاو و ئەولای بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم ماچ بکات ؟ ئایا بە ئیزەدییەکان ناگوترێ ” ئاوارە” و میوان هەروەک چۆن بە کوردانی رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوای کوردستان لەکاتی سەردانی بەرپرسانی ئەو حکوومەتانە بۆ هەرێم دەگوترێ؟
بەداخەوە یەکێک لە شکستەکانی کورد پەرتەوازەیی و پەنابردن بەر دوژمن و متمانە نەکردن بە خۆمان بووە و هەرگیز ئاورمان لەم شکستە نەدایەوە و نەگەراینەوە سەری .
نیکۆ کەزانتزاکیس دەڵێ : واز لە سەرکەوتنەکان بێنن و بگەڕێنەوە بۆ شوێنی شکستەکان
_________________
لاریجانی چی له هه‌رێم ده‌وێ؟
عه‌لی سۆرانی چالاکی سیاسی
هاتنی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان پاش سه‌ردانی بۆ چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك لۆبنان، سووریه و عێراق، ڕه‌نگه له ڕواڵه‌ت و عورفی دیپلۆماتیكدا كرده‌وه‌یه‌كی ئاسایی بێت به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی ئامانجی سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ لۆبنان و سووریه و به‌غدا كه هه‌ر كامه‌یان ئامانجێكی تایبه‌تی هه‌بوو.( له قبووڵ نه‌كردنی چه‌ك و چۆڵی ئێرانه‌وه بۆ بووژانه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفیی له لۆبنان و دڵنیا كردنه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كه‌ی سووریه بۆ به‌رده‌وامیی پاڵپشتییه‌كانی ئێران ته‌نانه‌ت به قیمه‌تی هه‌ره‌سهێنانی باری ئابووری ئێڕان و شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته تا دڵنیا كردنه‌وه‌ی مالكی و ڕه‌وته‌كه‌ی له به‌رده‌وامیی سیاسه‌ته‌كانی ئێران.) بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه هاتنه‌كه‌شی بۆ هه‌رێم ئامانجێكی دیاریكراو ده‌پێكێ كه زیاتر له هه‌موو شتێ له ناوچه‌ی سه‌وزدا واتا ده‌گرێته خۆی. چونكوو وا دیاره كه لاریجانی به نیازی دیتنی هه‌ولێر و پارلمانی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكوو مه‌به‌ستی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا ناوچه‌ی سه‌وز و سلێمانی بوو، به مه‌به‌ستی چاوه‌دێری زیاتر به سه‌ر فه‌رمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی و هه‌رزانفرۆشی جه‌لولا و سه‌عدییه به میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران. بۆیه پێش له‌وه‌یكه به پێی عورفی دیپلۆماتیك له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌م هه‌رێمه ده‌ست پێ بكات له سلێمانی داده‌به‌زێ و پاش دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی و گه‌مارۆدانی سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی(هه‌روه‌ك له وێنه‌ی دیداره‌كه‌دا دیار بوو كه كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌وری مام جه‌لالیان گرتبوو به بێ ئه‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستیكی ئه‌و هه‌رێمه له نزیك مامه‌وه دانیشتبێ) ئینجا ڕوو له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. كه ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌یه‌كی باشه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته كه له ڕوانگه‌ی لاریجانی و هاوقه‌تاره تێرۆریسته‌كه‌ی واته سه‌حراڕوودی( كه له سه‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێردا له ڕه‌سمه‌كاندا بوونی نه‌بوو) سڵیمانی له بواری پێوه‌ندییه‌كانی ئێستای كۆماری ئیسلامیی گرینگیی زیاتری هه‌یه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی هێز له نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانان و كۆماری ئیسلامییدا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته كه كێ له هه‌رێمی كوردستاندا باڵاده‌سته.
به هه‌ر حاڵ وادیاره ئامانجی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی لاریجانی بۆ هه‌رێم و سلێمانی كه ڕه‌نگه زۆر دوور نه‌بێ له داهاتوویه‌كی لێڵدا وه‌ك كانتۆنێكی سه‌ربه‌خۆ، جوگرافیایی كوردستان تووشی شۆك بكات، پێش له هه‌موو شتێك پێوه‌ندیی هه‌یه به ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی و دڵنیا بوونی ئێران له مانه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كییه‌تییه هه‌ر چه‌ند به لاوازی له به‌رامبه‌ر پارتی دێموكراتی كوردستان و تا ڕاده‌یه‌كیش گۆڕان و ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ی كه زۆر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ته‌با نین و زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیه و عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ردا هاوئاهه‌نگییان هه‌یه.
به‌ڵام خاڵێكی سه‌ره‌نجڕاكێشی دیكه له‌م سه‌فه‌ره‌ی لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به ناو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارلمانی كوردستاندا، ئه‌وه بوو كه ته‌نانه‌ت یه‌ك نوێنه‌ری كوردی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌م سه‌فه‌ره‌دا بوونی نه‌بوو و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه كه لاریجانی و هاوبیرانی هیچ بڕوایه‌كیان به كورد له نێوخۆی ئێران نییه به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه دزێو و شاراه‌وكانیان باس له پاڵپشتی له كورده‌كان له جوگرافیای عێراقدا ده‌كه‌ن و له هه‌مووشی خراپتر به پێشمه‌گه‌ری موسڵمانیان ده‌شوبهێنن. هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی ناحه‌ز كه بۆ شێواندنی سیمای پێشمه‌رگه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به كارده‌بردرێ و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕه‌واییدانێكی ده‌وڵه‌تییه به ناسنامه‌ی جاشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا خۆشخزمه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌م لاشه‌وه پارتی دێموكرات و بززوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبه‌كانی دیكه وه‌ك پێكهێنه‌رانی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوایه به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕه‌فتاره نادیپلۆماتیكه‌ی لاریجانی و شانده‌كه‌ی ئێران، هه‌ڵوێستێكی دیدارییان هه‌بوایه‌ت و له پێشوازی ناوبرودا به شێوه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردبایه، نه‌ك وه‌ك خانه‌وخوێ و خاوه‌نماڵ و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر بۆیه به باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، سه‌ردانی لاریجانی بۆ سلێمانی و پاشان بۆ هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، یه‌كه‌م، هه‌ولێر به پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نازانێ و كاربه‌ده‌ستانی زاڵ به سه‌ر هه‌ولێریش به نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم نازانێ و دووهه‌م ئه‌وه‌یكه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان وا پیشان ده‌ده‌ن نه‌ك پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق نیین، به‌ڵكوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئه‌زموونی حوكمڕانی و به مۆئه‌سساتی كردنی ئه‌م هه‌رێمه و بنكه‌فه‌راوانی حكوومه‌تی هه‌رێم، لاواز بكه‌ن و له درێژخایه‌ندا ئه‌م ده‌سكه‌وته به قازانجی ئامانجه‌كانی خۆیان له‌بار ببه‌ن و به ئاژاوه‌گێڕی و گێره‌شێوێنی پێش به یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگرن و كوردستان بكه‌ن به گۆڕه‌پانی ڕه‌مبازێنی خۆیان و له‌م ڕێگه‌وه هه‌وڵی دۆستانی كورد و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كورد بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆر و شه‌ڕی داعش نه‌زۆك بكه‌ن و پێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له ئاست هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆوه (كه له ئێستادا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بووه به شاڕای دیپلۆماسی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر) تا ئاستی هه‌رێمێكی ملكه‌چ داببه‌زێنن.
…..
لە پەراویز سەفەرەکەی لاریجانی بۆ کوردستانی ئیراق، رەشید قازی
بوونی سەحراروددی لە شاندی کۆماری ئیسلامی بە مانایی چیە؟.
حکومەتی هەریم کوردستان لەم ناوچەیە پر لە قەیران و نائارامەدا بەهۆیی هەلکەوتەی جوغرافێایی تۆانیویەتی ویرای نەبوونی دۆست و هاوپەیمانێک نەبوونی یەکیتی و یەکدەنگی لە نیو مالی خۆێدا، بوونی زەخت و زۆری هەمەڵایەنەی حکومەتەکانی دراوسیەی وەک ئیران، تورکیە، سوریە و حەتا حکومەتی ناوەندی مالکی و برینی بوودجە و بوونی دەیان و سەدان ئاوارە و هێرشی دڕندانەی دەولەتی ئیسلامی سەردەم نمونەیەکی باشی دەستەڵاتداری حاکم لە ناووچەکەدایە. بەڵام مەخابن هێرشەکانی جەمیل بایک و دەمیر تاش و پشت بەستنیان بە ئیران و رووسیە و لیدانی وتاری نابەجێ سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکانی عیراق و گەرانەوەی کورد بۆ بەغدا و رادەستکردنی سەعدیە و جەلەولا بۆ سوپای ئیسلام و هیزەکانی شیعەی سەر بە کۆماری ئیسلامی و هاوکات هاتنی شاندێکی تروریستان کە لانی کەم قاتلی د قاسملووی تیدا بەدی دەکری دەبی چۆن و لە کام قاموسدا مان و تەفسیری بۆ بکری. تۆ بلی دیپلۆماسی سەرکردەکانی کورد وێرای هەموو ئەزمونەکان یەستا هێندە کال و خاو‌و بێ کە بۆ ترۆریستێکیش فەرشی سوور رابخا یا نەبوونی باوەر بەخۆ و ڵاوازیەکانێان تا رادەیەکە دەبی بۆ مانەوەی دەستەلات و کورسی هەموو زیدی و نیشتمانی بە قوربان بکەی.
لە سەر سەرکردەی کورد لازم و پێویستە عورفی دیپلۆماسی لەبەر چاوو بگری و ئیزن نەدا بە هاتنی دیپلۆماتکارانی ترۆریست لە وجهەی و گەورەی کورد کەم بکانەوە. هەرچەند لە ئیسلام و کۆمارەکەی لەوەی زیاتر ناوەشێتەوە بەلام دەکرا بە بێ راخستنی فەرشی سوور پێشوازیان لێکرابا.
بوونی قاتلانی وەک سەحرارودی بلێ پەیامێک نەبی بۆ سەرکردەی کورد ئەگەر پێی لەبەرەی خۆیان زیاتر ڕابکێشین هەروەک چۆن قاسملویان لە نیو جەرگەی ولاتانی دیمۆکرات‌دا شەلالی خۆین کرد وەها کورد و جولانەوەکەی لە ناو دەبن. ئەوەیش لە دراوسێەتێکی کە بە درێژایی ٩٠٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشێان هەیە. یا بە مانای دەستەمۆکردنی ئەو لایەنەیە کە زیاتر بەرەو سەربەخۆیی هەنگاوو دەنی؟.
………………
هەلوێستی سیاسی نوێنەرانی کوردوستانی باشور (کاکە و مامە)، عینایەت دەشتی
ڕابردوی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران بۆ نەتەوەی بندەست و بەشخوراوی کورد بۆ هەموو تاکێکی نەتەوەی کورد ڕون و ئاشکرایە.
لە مێژوی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران‌دا تاکو ئەمڕۆشی لە گەڵ بێت، لە بواری سیاسی و باراستن و بەرژەوەندی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی دابڕاوی کوردوستاندا بە شێوەیەکی دیپلوماسی ئەرکی خۆی جێ بە جێ کردوە، قوتانخانەیەکی سەرەکی بوە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بۆ هەرد و حیزبی کوردوستانی باشور،
دیارە مێژو هیچ شتێک ناشارێتەوە.
وەفاداری و پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئیران نسبەت بە کوردوستانی باشور و تێکۆشانی دوکتور قاسملو لە نێوان هەر دو پارتی سەرەکی باشوری کوردوستان و حکومەتی دیکتاتوری بەعس بە مەبەستی ڕێگە چارەیەک بۆ پاراستن و بەرژەوەندی بار‌و دۆخی کوردوستانی باشور ئاوێنەیەکە بۆ هەر دو لایەن کە بە هیچ شیوەیەک ناسڕێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە،
ئەو هەل ومەرج و بارودۆخەی کە دوای کۆتایی رژێمی بەعس بۆ نەتەوەی کورد لە کوردوستانی باشور پێک هات، هەلێکی مێژویی و چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ سەربەخۆیی نەتەوەی کورد، مەخابن هەر دو لایەن تەنها بەرژەوەندی و دەسڵاتی سیاسی حیزبی‌یان لە بەر جاوو گرت، بۆ جارێکی دیکە نەتەوەی کوردیان خستەوە ژێر دەسەلاتی دیکتاتۆری (کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیە).
بە داخەوە وڵامی حیزبی دیموکراتی کوردوستانی ئێران، لە لایەن هەردو حیزبی ناوبراو بەم شێوەیە دەدرێتەوە، ئاستی سیاسی هەر دو لایەنی ناو براو ئەوەندە لاوازە کۆماری ئیسلامی ئێران کە یەکێکە لە دوژمنە سەرەکیەکانی نەتەوەی کورد کە بە خوێنی هەر تاکێکی کورد تینوە نوێنەرایەتی هەر دو لایەن دەکات و باڵی کێشاوە بەسەر باشوری کوردوستاندا و بە کەیفی خۆی ململانێی سیاسیان لە گەڵ دەکا و بە هەمو هەوڵێک لە بەرژەوەندی خۆیدا بە کاریان دێنێت.
دیارە ڕابردوی هەردو پارتی ناوبراو ڕون و ئاشکرایە کە لا پەرەیەکی ڕەشیان لە مێژی خۆیاندا نسبەت بە نەتەوەی کورد بە تایبەت کوردوستانی ڕۆژهەڵات تۆمار کردوە،
کۆبونەوەی مامە لە گەڵ قاتڵەکەی دوکتور قاسملو،
کۆبونەوەی کاکە لە گەڵ قاتڵەکەی دوکتور قاسملو،
عینایەت دەشتی
ڕێکەوتی ٢٧/١٢/٠١٤
……………….
قاسم سلێمانی كه‌م بوو ، ئه‌وه‌شی با بێته سه‌ر، جەماڵ پورکەریم
ئه‌مڕۆ له سلێمانی و هه‌ولێر پێشوازی له بكوژی د.قاسملوو كرا
ئه‌مڕۆ له باشوور پێشوازی له دوژمنانی كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كرا
شاندی رژیمی تیرۆریست و تیرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حوكمیی هه‌رێمی كوردستانی باشووره‌وه پێشوازییان لێكرا ، پاسدار عه‌لی لاریجانی سه‌رپه‌رستی گرووپه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئێرانی ده‌كرد و هاوكات محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراڕوودی بكوژی شه‌هید د. قاسملووش هاوڕێیه‌تیی شاندی ئێرانی ده‌كرد . سه‌حراڕوودی ئه‌و كه‌سه‌یه كه د.قاسملووی له ڤییه‌ن له سه‌ر مێزی وتووێژ تیرۆر كرد .
……






