Hoppa till innehåll

بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سیمینارێك لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید بەرێوە چوو.

ڕۆژی چوار شەممە رێكەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە٢٤ی دێسامبری٢٠١٤ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید26y-sermawez-karlstad-20141224-0

بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سیمینارێكی بۆ بەڕێز کاک ” عەلی پاڵانی”بە بەشداری ھەژمارێكی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دیموکرات و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان لەو شارە پێک هێنا.
سەرەتای سیمینارەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد. دواتر بەڕێز ”حەمید سەرمەستی” خێرهاتنی ئامادە بووان، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوەکانی ئەو دەڤەرەی کرد و ئاماژەی بە شێوەی بەڕێوەبردنی سیمینارەکە کرد.

 

پاشان بەڕێز کاک ” ئاسۆ پاڵانی” بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری کارلستاد پەیامی کومیتەی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان خوێندەوە.

دواتر برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەکانی لاوان،ژنان و یەکییەتی کوردانی ئەو شارە لە لایەن بەڕێوەبەری سیمینار پێشکەش کرا.


لە نێو ئاخنی بەرنامەکەدا دوو پارچە هۆنراوە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە لایەن بەڕێزان کاک ” موحەممەد جافی” و خاتوو ” کلسوم بەرزەکاو”  خوێندرایەوە.


لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا چەند وتەیەک لە لایەن خاتوو ” حیدە”وە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز پێشکەش کرا.


لە بەشی کۆتایی سیمینارەکەدا کە تەرخان کرا بوو بۆ کۆڕگێڕ، بەڕێز کاک ” عەلی پالانی” بە کورتە باسێک لەسەر پێشمەرگە و ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی کوردستان دەستی پێکرد.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، ئاماژەی بە باردۆخی ھەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی كرد و گوتی نەتەوەی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی پێویستی بە یەكگرتن و یەک دەنگی ھەیە، بۆ گەیشتن بەو ڕۆژە، ئەركی سەرشانی ھێزە كوردییەكانە كە ئەو یەک دەنگی و یەكگرتنە دروست بكەن.


بەڕێز پاڵانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر چاونەترسی و لێهاتووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگە و شەڕڤانانی کورد بەرانبەر بە داگیرکەران و هەروەها هێرشی دڕندانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ” داعش ” بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان.

حیزبی دیموکرات کوردستانی ئێران ـ کارلستاد


٢٤ ـ ١٢ ـ ٢٠١٤