"an independent online kurdish website

د. مێڕۆ عەلیار :” ئەوەی ئێمە گلێیمان لەی هەیە و ئەوەی ئێمە رەخنەمان لەسەری هەیە،چۆنیەتی بەرخورد لەگەڵ کۆماری ئیسلامییە، چۆنیەتی وەرگرتنی ئەو هەیئەتەی کۆماری ئیسلامییە و بەتایبەتی پێکهاتەی ئەو هەیئەتە. al_iar12

ئەو سەفەرە بەتایبەتی ئیدی هەموو سنوورەکانی دیپلۆماسی و سیاسی و پێوەندی نێودەولەتانی بەزاند . شتەکە هێندە نەزم بۆوە، یانی هەرێمی کوردستان بەو پێشوازییە عەجایەب و گەرمەی کە لە قاتڵی دوکتور قاسملووی نەمری کرد ، ئاستی خۆی هێنایە خوار”.

پاش دەستپێکی شەڕی داعش لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، فەرشی سوور لە فڕۆکەخانەی هەلێر بۆ زۆر کەس لە بەرپرسان و رێبەرانی وڵاتانی دونیا ڕاخرا .

رۆژی هەینی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی شاندێکی وڵاتی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و فەڕشی سووریان بۆ ڕاخرا .

 شاندەکەی کۆماری ئیسلامی کە لەناویاندا محەممەد جەعفەر سەحراروودی بکوژی شەهید د. عەبدولرحمان قاسملوو ” رێبەری ناوداری کورد و سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران”ی تێدابوو، لە پێشدا سەردانی سلێمانیان کرد و چاویان بە بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و جەلال تالەبانی کەوت و دواتر چوونە هەوڵێر و لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی ، یووسف محەممەد، نەوزاد هادی و زۆر لە بەرپرسانی حکوومی لە ئامێز گیران و بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و فەرشی سووریان بۆ راخرا و دواتر بە شۆفێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونە نێوە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆک پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دیداریان کرد، بە دوانیوەڕۆی هەمان رۆژیش لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە بینای تایبەتی خۆی پێشوازیان لێ کرا .

پێکهاتەی شاندەکەی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی کە لە نێویاندا قاتڵی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا بوو و ئەو شێوازە دوور لە نەریت و عورفە دیپلۆماسییەی هەرێم لە پێشوازی کردنیان ، بووە هۆیە دەربڕینی نارەزایەتی چالاکانی سیاسی ،مەدەنی و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت حیزبی دێموکرات .

چالاکانی سیاسی و مەدەنی کەمپینێکی نارەزایی دژ بەو شێوازە پێشوازییەی هەرێم لە شاندەکەی کۆماری ئیسلامی بە ناوی کەمپینی١ی بەفرانباریان رێکخست و بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمیان نارد و داوایان کرد:”  تا چیتر ڕێگە نەدەن کەسانی هاوشانی سەحراڕوودی کە لە سەرکوتی خەباتی ڕۆژهەڵاتدا دەستیان بووە بە فەرمی سەردانی کوردستانی باشوور بکەن”.

شاندەکەی کۆماری ئیسلامی و ئەو شێوازە لە پێشوازی کردنیان ، کاردانەوەی حیزبەکانیشی لێ کەوتەوە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە نارەزایەتییان لەو کارە دەربری و رەخنەیان لە سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی پارتی و یەکیەتی گرت.

تەلەفزیۆنی تیشک تیڤی بۆ گەنگەشە و شی کردنەوەی لایەنەکانی ئەو پرسە ، دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ بەرێز د. مێرۆ عەلیار ” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” ئەنجام دا .

فیلم 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی