"an independent online kurdish website

بەڕیز سەرۆکى هەریمى کوردستان  

پێشوازى ئیوە لە بکۆژى شەهید کاک دوکتور قاسملوو ( جعفر صحرارودى ) لە سەر فەرشى سوورomer_sherifzade

، زامى دڵى زۆر لە ئیمەى لایەنگر و رێبوارانى رێبازى کاک دوکتور قاسملووى کۆلاندوە وەک ئەوەیە جاریکى دیکە کاک دوکتور قاسملوو تێرور و شەهید کرابیتەوە دڵنیا نیم ئیوە لە تەرکیبى شاندى ئێرانى ئاگادار بووبن و یان دڵنیا نیم کە ئیوە جعفر صحرارودی (  قاتیڵى کاک دوکتور قاسملوو ) تان ناسیى بێت زیاتر باورم وایە کە ئەم هەڵەیە بە سەر ئیوە دا داسەپا بێت بە واتەیەکى دیکە ئەمە لە سەرتاى پیلانیکى گەورەى ریژیمى ئیسلامى ئیران دژ بە ئیوە و حکومەتى باشوورى کوردستان دەچێت.

بە مەبەستى پوچەڵ کردنەوەى ئەم پیلانە پێشنیار ئەکەم هەر چى زوتر جەنابت وەک سەرۆکى هەریمى کوردستان و وەک کەسێک کە لە لایەن خەڵکى کورد لە ئیران ڕێز و حورمەتى تایبەتێت هەیە بە پەیامیێک یان نوسراوەیەک لە رۆحى بەڕزى کاک دوکتور قاسملوو و تەواوى رێبوارانى ئەو شەهیدە نەمرە داواى لێبوردن بکەن.

پیویستە وەبییرى جەنابت بینمەوە بە گۆتەى سایتى ویکى لیکس بەڕیز کاک دوکتور قاسملوو لە کێشانى وینە لە گەڵ سەدام حوسین خۆى دەپاراست لە بەر ئەوەى نە وەکو وینەى دوکتور قاسملوو لە تەنیشتى وینەى دیکتاتورى عیراق دڵى دایکیکى کورد کە رۆڵەکەى بە دەس ئەو دیکتاتورە شەهید بوە ، بشکێت.

لە گەڵ ڕیز و حورمەت

ع ـ شریف زادە ـ ٩ى بەفرانبارى ٢٧١٤ى کوردى ـ ئاڵمان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی