هێماو سیمای دێموکرات
پەیام هێنەری ئازادی و عاشقە باڵ خوێناویەکەی ڕێ سەربەستی وڵاتم 
هەستەوە بەرگی پیرۆزی پێشمەگایەتیت لەبەرکەوە
ئەی پێشمەرگەی ڕێبەرو ڕێبەری پێشمەرگەمان
ھەستەوە بە بەرگە خوێناویەکەتەوە سەرێ بکیشە و بڕوانە
وا کوندەبەبوەکان ئاوازی بولبولیان لە بەر کردوە
بەرگی خوێناوی شەهیدانیان لە بەر پێی داگیر کەری کورد کۆژا ڕا خستوە
هەستەوە دووبارە وەک خۆری دەم کەلی خۆرهەڵات
بە وزەو بیری نوێوە وانەی فیداکاری و نرخی ئازادیمان بۆ شی بکەرەوە
هەستەوە ماموستاو ڕێبەر ئەو وانەیەت بڵێوە بۆ ئەوانەی بەرگی دیپولماسی دەپۆشن
جەرگی سوتاوی دایکان ڕۆحی ماندوی باوکان دڵی ڕەنجاوی هاوسەران
هیواو ئاواتی منداڵانی شەهیدان دەخەنە مەزادوو هەرزان ئەیفروشن
ھەستەوە ڕێبەرە هەلکەوتوەکەی کوردستانم
هێماو سیمای دێموکرات و پەیام هێنەری ئازادی و
کۆترە باڵ خوێناویەکەی ئاشق بە نیشتمان
سەمین سەفەری