زیاتر له ۲۰ ساڵه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وازیان له خه‌باتی چه‌کداری هێناوه و زێد‌و، وڵاتی خۆیان جێهێشتووه و له باشووری کوردستان گریساونه‌وه و له‌گه‌ڵ ژیانێکی که‌مپنشینیدا خه‌باتی سیاسی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌ند وازهێنان یا ڕاگرتنی خه‌باتی چه‌کداری خواست و ویستی خۆیان نه‌بووه و ناڕاسته‌و خۆ له سه‌رداوای کۆماری اسلامی ئێران به هۆی پارتیه‌کانی باشووره‌وه به سه‌ریاندا سه‌پاوه و بۆیان کردوون به بڕیار‌و به چه‌ند حیزبێکیان ئیمزاکردووه که هه‌رکاتێک بچن له‌ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان عه‌مه‌لیاتی نیزامی ئه‌نجام بده‌ن له سه‌ر کۆماری اسلامی ئێران ئه‌وه له لایان حیزبه‌کانی باشووره‌وه به‌تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی یا له باشووری کوردستان ده‌رده‌کرێن یا ده‌درێنه‌وه ده‌ست کۆماری اسلامی ئێران، به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران؟
لێره‌دا به حه‌قیقه‌ت حیزبه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ونێوه‌دا ته‌نها دوو ڕێگایان له پێشبوو، یا ده‌بوو کوردستان چۆلکه‌ن و ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران هه‌ڵبژێرن یا ده‌بوو له باشووری کوردستان بمێننه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگه‌ی یه‌که‌میان به هێڵی سوورداناو مه‌جبوور ڕێگه‌ی دووهه‌میان ئینتیخابکرد و وتیان ئه‌گه‌ر گیانیشی بۆ بده‌ین قبووڵی ده‌که‌ین با له کوردستان دانه‌بڕێین.هه‌رچه‌ند ڕێگای دووهه‌میش قازانجێکی بۆ ئه‌وان تێدانه‌بوو جگه له زه‌ره و زه‌ره‌ر و زه‌ره‌ر؟
ده‌ست هه‌ڵگرتن له خه‌باتی چه‌کداری و جێگیربوون له باشوور به شێوه‌ی که‌مپنشینی ده‌رفه‌تی بۆ کۆماری اسلامی پێک هێنا و بووبه هۆی ئه‌وه‌که به هاوکاری پارتیه کوردیه‌کانی باشوور ده‌ست بکات به ترۆرکردن و ڕفاندنی کادرو پێشمه‌رگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
کۆماری اسلامی زۆر زیره‌کانه جه‌پهه‌ی شه‌ڕی له ڕۆژهه‌ڵات ڕا گوسته‌وه بۆ با شووری کوردستان و نه‌یاره‌کانی خۆی کرد به نیشانه که بریتی بوون له حیزبه کوردیه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان، له ناو ئه‌وانیشدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
که بوو به‌هۆی ترۆر یا شه‌هید کردنی زیاتر له ۱۵۰۰ کادرو پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه کانی ڕۆژهه‌ڵات له مه‌سافه‌تی نێوان سلێمانی تا زاخۆ به شێوه‌های جۆراو جۆر‌و دوور له ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی؟؟
جیا له‌وه فشاری ڕاسته‌و خۆی حیزبه کوردیه‌کانی با شوور بۆ سه‌ر حیزبه کانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ک گرتن و ته‌حویل دانه‌وه‌ی کادرو پێشمه‌رگه‌کانیان به کۆماری ترۆریستی براگه‌وره‌یان، گوڵله‌بارانکردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکرات له ده‌روازه‌ی شاری کۆیه،داخستنی ڕادیۆده‌نگی کوردستانی ئێران له سه‌ربڕیاری شه‌خسی مام جه‌لال، هێنانی جاش و پاسداره‌کانی کۆماری اسلامی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له کۆیه به حزوری شه‌خسی مام جه‌لال و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، حه‌مله کردنی پارتی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی حێزی کێله‌شین و ده‌یان و سه‌دان کار و کرداری نا شایست که هیچکات له دووژمن چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کران؟؟
ئاخر هه‌ڵه‌یان هه‌فته‌یه‌ک پێش بوو که به هێنانی سه‌حراڕودی قاتڵی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد، دوکتۆر قاسملوو، به نووکی چه‌قۆ
ژاراویه‌که‌یان برینی کۆنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتیان دوو باره خوێناوی کرده‌وه و شعورو که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان به گشتی له‌که‌دار کرد؟؟ به‌ڵام ده‌بێ باش بزانن که بۆ هه‌تاهه‌تایه له چاوی مێژووی کوردان دا ده‌مێنێته‌وه و وننابێ.
به‌ڵام به داخه‌وه له ئاست ئه‌و هه‌مووه خه‌یانه‌ت و جه‌نایه‌تانه که حیزبه‌کانی باشوور له جیاتی کۆماری ترۆرو سێداره‌ی ئێران ئه‌نجامیاندا له‌سه‌ر حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌وان دژکرده‌وه‌یان له خۆیان نیشان نه‌داو وتیان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی با شووری کوردستان ده‌پارێزین؟
به‌ڵام له ئاکامدا ئه‌و بێده‌نگیه بوو به هۆی ئه‌وه‌که حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی باشووری کوردستان سه‌ر به خۆیی خۆیان له ده‌ست بده‌ن به تایبه‌ت حیزبه دێموکراته‌کان؟
نموونه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌که حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان بێ ئه‌مرێ حیزبه‌کانی باشوور ناتوانن قامک له ئاوی سارد ڕۆکه‌ن؟ پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌ر ئه‌مرێک پارتیه‌کانی باشوور ئه‌نجامیده‌ده‌ن جیا له یه‌ک پارتی له لایه‌ن کۆماری اسلامی ئێرانه‌وه ته‌رح و به‌رنامه ڕێزیکراوه، ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که سه‌رکرده باشووریه‌کان زه‌عفی زۆرگه‌وره‌یان له ژێرده‌ستی کۆماری ئیمام خمینی جه‌ڵلاد دایه؟ هۆیه‌که‌شی ئه‌ویه که کۆماری اسلامی له به‌رچاوی ئه‌وان ده‌یهه‌وێ که‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد بشکێنێ به هۆی سه‌حرارودی گه‌وره ترۆریستی خۆیان که قاتڵی دوکتۆر قاسملوویه نه‌ک هه‌ر سڵ ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو بگره سه‌مای له پێش ده‌که‌ن و ده‌ست و مست و ده‌م و گوپی ماچ ده‌که‌ن؟
به‌داخه‌وه سیاسه‌تی سه‌رکرده‌کانی باشوور پاشکۆی سیاسه‌تی کۆماری اسلامی ئێرانه هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ویست و مه‌یل و سه‌پکو ڕێتمی ئه‌وان هه‌نگاو ده‌نێ و جووڵه‌ده‌کا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتیه‌کانی باشوور خۆشیان بوونه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وت و دژه ئینسانیه‌کانی کۆماری اسلامی ئێران، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش ئه‌ویه‌که کۆماری اسلامی نا هێڵێت هێزی پێشمه‌رگه له ژێر ڕکێفی یه‌ک وه‌زاڕه‌ت دا بێ و کوردستانی باشوور له دوو ئیداره‌یی یا چه‌ند ئیداره‌یی نه‌جاتی بێ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن حکومه‌تی کوردیمان هه‌یه؟ به‌ڵام له هه‌ولێر پارتی حکومه‌ت ده‌کا و به‌ڕێوه‌ی ده‌با و له سلێمانیش یه‌کێتی؟ ئه‌و که‌شو هه‌وایه‌ش له کۆماری اسلامی ئێرانه‌وه به سه‌ریاندا باریوه و دیاری ئه‌وانه؟
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌و دوو پارتیه سه‌ره‌کیانه‌ی باشوور له ناوخۆیاندا ڕکه به‌رایه‌تیانه که کامیان پێش ئه‌ویتریان بگاته سه‌حراروودی و له باوه‌شی بگرێ و ده‌ست و ده‌م و گوپی ماچ بکات؟
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
لێره‌دا زۆر سه‌یره که سه‌رکرده‌کانی باشوور له‌سه‌ر ئه‌و په‌رێزه خاوێنه‌یان ڕا جار‌و بار باسی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی گه‌وره‌و یه‌کپارچه‌و ئه‌و جۆره‌شتانه ده‌که‌ن؟ به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان کاتدا و له یه‌ک ڕۆژدا به ده‌یان و سه‌دان جار هاوارده‌که‌ن که ئێمه ئێراقین، ئێراقین و ئێراقییییییییییییییییین؟ له‌و لاشه‌وه خۆیان ئه‌ونده ده‌ستی که‌م ده‌گرن، کۆماری اسلامی ئێران خه‌ریکه له جیاتی ئه‌وه‌ی قاچ له‌سه‌ر فه‌ڕشه‌سووره‌که دانێ؟ قاچ بخاته سه‌رورگی ئه‌وان؟.
سه‌رۆکی هه‌رێم؟
پێویسته که‌سێک که خۆی به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بزانێ و بیهه‌وێ خه‌ڵک وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردی چاوی لێ بکات، ده‌بێ ئه‌و سیفه‌تانه‌ی هه‌بێت یا تێدابێ؟
۱- بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ و هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان وه‌کو یه‌ک پارچه چاولێ بکا
۲- هه‌رکه‌س دووژمنی کوردبێ، عه‌ڕه‌ب، فارس یا توورک به یه‌ک چاوو دووژمنی یه‌ک پارچه بیان بینێ و حیسابیان بۆبکات
۳- شه‌هیدانی هه‌ر چوارپارچه وه‌کو شه‌هیدی یه‌ک پارچه سه‌یربکاو قاتڵه‌کانیشیان هه‌ر به هه‌مان شێوه
۴- سیاسه‌ته‌که‌ی سه‌رشۆڕی ده‌ستی سیاسه‌تی دووژمنانی کورد نه‌بێ
۵- له لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه هه‌ڵبژێرابێ و به ڕه‌ئی ئه‌وان کرابێ به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له غه‌یری ئه‌و سیفه‌تانه دا، مافی به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نیه و به‌ڵکو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقه، ده‌لیلیش ئه‌وه‌یه که خۆی هاوارده‌کاو ده‌ڵێ: من ئێراقیم و به شێک له ئێراقم، ئه‌ویانی پیرۆزبێ که‌س ڕێگرنیه.
من پێموایه هه‌ر که‌س، ڕێکخراو، یا حیزب و لایه‌نێک به وه‌ها سه‌رۆکێک بڵێن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یا له سیاسه‌ت تێناگات یا ترسه‌نۆکه،
له کۆتایی دا ئه‌وه به حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڵێم: که له‌وه به دوا به‌ڕه‌ی خۆیان له ژێرقاچی سه‌رکرده‌کانی باشوور ده‌رکێشن و چیتر قازانچ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات نه‌که‌نه قوربانی قازانچ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردانی باشوور و سه‌رکرده‌کانیان که ده‌ڵێن: ئێمه ئێراقین و سه‌ر به خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست بخه‌نه‌وه.
سوله‌یمان.