Hoppa till innehåll
Hem » ''ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور'' بۆ حەمە سەعید حەسەن

''ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور'' بۆ حەمە سەعید حەسەن

خۆ ئەگەر خەڵکی ڕۆژهەڵات

لەبەر خەوی

مەلۆتکە بیست و پێنج ساڵانەکەی

حکوومەتی باشوورheme_seid12

بێدەنگ نەبا و

کردبایە تەقە و ڕەقەی شەڕ

لەودیوی سنوور

”کۆماری ئیسلامیی ئێرانی*”

ـــ کە زلە وەک دێو و فیل و لەندەهوور

لەکن خەڵکە بەدین و تاعەت پاکەکەی

هەم هەولێر، هەم سلێمانی ــــ

 

هیچ لە ئەقڵ نەبوو بەدوور

کە دەسرازەی ئەو ساوایە

بکا بە پەتی سێدارە

بۆ ئەو مەلۆتکە هەژارە

یان بە داخستنی سنوور

لە برسا قڕی هەڵێنێ و

سوێی بێتەوە

بۆ دەنکە تەماتەیەک و

قاشێ خەیار و سەلکێ توور

 

شاعیر: حەمە بەختەوەر جوانچاک

 

 

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ‌

*‌ خۆ ئەوە لە خۆشەویستیی زمانی عارەبی نییە، خەڵکی باشوور ئەم ڕێکەوەندە بە هەڵە لەکار دێنن، بگرە لەبەر ئەوەیە کە نموونەی وەکو (کڵاشی هەورامی) لە زمانی کوردیدا هەیە و کردوویانە بە پێوانەی ئەم ڕێکەوەندە، تەنانەت بە حکوومتی عیراق، دەڵێن (حکوومەتی عیراقی).

 

تێبینی : شاعیر لە ناوخۆیی وڵاتە و ”حەمە بەختەوەر جوانچاک” ناز ناوی نووسەرە